Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۰, سه‌شنبه

رژیمی داگیرکەری تورک بانگەشی چەک دانان دەکات بە کوردی خۆمانی بەلێن داوای تەسلیم بوونی هێزەی گەریلا دەکات


رژیمی داگیرکەری تورک بانگەشی چەک دانان دەکات  بە کوردی خۆمانی بەلێن داوای تەسلیم بوونی هێزەی گەریلا دەکات 
ڕادەست کردنەوەی چەک لە لایەن گریلاوە وە چەک دانانی گریلا خەونێکی چەند ساڵەی داگیرکەرانی کوردستانە، ئەو خەونو خەیالەشیان قەت نایێتە دی، وە پارتی کرێکارانی کوردستانیش هەرگیز چەک دانانێت وە هیچ مەرجێکی لەو شێوەیەش قبوڵ ناکات بە نێوی سازش و ئاشتی و هیچ هۆیێکەوە.
‌ ئەرکی چەک پاراستنی شەڕەف و خاکی کوردانە، وە تا کوردیش وجودی هەبێت چەکی دەبێت، جا بە پێی هەلومەرج، شێوەی تایبەتی چەکداری بە پێی سەردەم دەبێت.
‌هەر بمێنێت چەکی کوردان، بۆ خۆف و ترس خستنە سەر دوژمنان، هەر بمێنێت چەکی شەڕەف لە شانی کچ و کوڕی کوردستان، بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانمان.
////////////////
هاوڵاتی

میدیاكانی توركیا ئاشكرایدەكەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەزگای هەواڵگیری میتی توركی و پارتی كرێكارانی كوردستان، بەمەبەستی ئاگربەست لە هەولێر كۆدەبنەوە، وەك هەنگاوێكیش بۆ نیشاندانی جدییەت لەپرۆسەی ئاشتیدا 20 گەریلا چەك دادەنێن‌و دێنە هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا بریارە گروپێكی 20 كەسی لە گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی دەرسیم چەكەكانی خۆیان تەسلیم بكەن‌و بێنە هەرێمی كوردستان، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ نیشاندانی جدییەت لەپرۆسەی ئاشتیدا.

بەپێی هەواڵەكە، پەكەكە لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا ئەم گرووپە وەك “گرووپی ئاشتی” رادەگەیەنێت. ئەمەش بەمانای چەكدانانی پەكەكە نایەت، بەڵكو هەنگاوێكی رەمزی دەبێت بۆ پشتیوانی كردن لەگفتوگۆكانی ئاشتی.

بڕیاریشە سەبری ئۆك بە نوێنەرایەتی قەندیل، هاكان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری میت بەشداری تێدا بكەن، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە” هەولێر دەتوانێ درێژكراوەی كۆبوونەوەی ئۆسڵۆ بگرێتە خۆی”.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ئاماژەی كردوە بە گرنگی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لە هەولێر‌و رایگەیاندوە “رەنگبێت قۆناغی هەولێری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان چارەسەری كێشەی نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیا بكات”.

هەروەك بڕیاربووە پێشتر راوێژكاری میت بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەولێر بكات، بەڵام تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەدارەكە كورد لەپاریس، ئەم سەردانەی دواخستووە.

بڕیار وایە دانیشتنەكە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لەنێوان هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری MIT و سەبری ئۆك، نوێنەری راسپێردراوی پەكەكە ئەنجام بدرێ. لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراودا پرسی چەكدانان و چوونە دەرەوەی سنووری گەریلاكانی پەكەكە دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەك دیاری دەكرێت.

میدیاكانی توركیا باس لەوەش دەكەن پێشووتر سلێمانی وەك بژاردەی یەكەمی شوێنی كۆبوونەوەكە دانرابوو، بەڵام بەهۆی رووداوی ٩ی ئەم مانگە (كوشتنی سێ ژنە چالاكوانە كوردەكە لە پاریس) و گومانی تێوەگلانی ئێران، بڕیار درا كە شوێنی گفتوگۆكە لە شوێنێكی پارێزراوتر بكرێ، بۆیە بڕیارەكە گۆڕا بە هەولێر.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر