Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۰, سه‌شنبه

ئاوێنەیەک بۆ بینینی حیزبی دیموکرات! ، فاتح ئارش


ئاوێنەیەک بۆ بینینی حیزبی دیموکرات! ، فاتح ئارش

ئەم بابەتە لە سێ بەش پێکهاتووە و هەر سێ بەش تەواوکەڕی یەکترن، بابەتەکە کورتەیەکی زۆر لاوەکییە لە تەواوێتیک و مەبەست لە نووسینی بەم شێوەیە تەنها ئەوەیە تا بەڵکو تێکڕایی ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دیموکرات وەک دیاگرامێک کە پێویستی بە تەواو کردن هەیە یان ئاوێنەیەک بۆ بینینی حیزب چاوی لێکەن.



من کە ئەم بابەتە دەنووسم شارەزایی تەواوم لەو ناوچە هەیە کە باسەکەی لە سەر دەنووسم بەڵام دەتووانم بێژم کە هەستی نەتەوایەتی و جەماوەرداری حیزبی دیموکرات لە بەشی هەرەزۆری ناوچەکانی دیکە کوردستاندا ئەگەر زۆر لە سەرتر نەبووبێ کەمتر نەبووە، کاتێک باس لە حیزبی دیموکرات دەکەم مەبەست ئەوە نییە کە هێزەسیاسییەکانی دیکە شوێن و ڕێزی خۆیان نەبووبێت یان حیزبی دیموکرات کەموکوریی نەبێت. مەبەست پێداچوونەوەیەکە بە سەر ڕابردوو دا و چاولێکردنێکە لە داهاتووە.
هەموو خوێنەرانی سەربە پارێزگای کرماشان کە هێندێک تەمەنیان هەیە یان زۆرینە ئەوان باش دەزانن کە پۆپوولەر بوونی حیزبی دیموکرات بە شێوەیەکی دوور لە چاوەڕووانی و تا ڕادەیەک خۆبەخۆ لە ساڵی١٣٥٨تەوە وەک لاولاو پەلوپۆی هاوێشت و زۆربەی ناوچەکانی کرماشانی گرتەوە، ئەوندە ئەو هەستەیی خەڵک بەکوڵ بوو کە ڕادەیەکی زۆر خەڵکی ناوچەکانی سەلاس، جوانڕۆ و کرماشان و ... لەکاتی فەرمانی جیهادی خومەینی و سازکردنی شەڕی سنە و شارەکانی دیکە پۆل پۆل روویان لەو شارانە دەکرد و بە دەیان هەزرا فیشەک و پێداویستییەکانی دیکە لە لایەن کۆمیتەی تازە پێگرتوویی حیزب لە شاری کرماشان دەگەیشتە سنە و هتد....
بەکورتی ئەو خەڵکە کە ئەزموونی کاری تەشکیلاتی و ڕێکخستنیان نەبوو چاوەڕووان بوون کە ڕۆژێک حیزب یان چەند کادری ناسراو و بە ئەزموونی ئەو حیزبە بێت و ڕێکخستن بکات، بەڵام بەو شێوە کە ئەوان چاوەڕووان بوون ڕووی ندا، ئەوش لەبیر نەکەین لە لەو سەردەمەدا نەبوونی بڕوا بە خۆ گەورە ترین کێشە بوو لەو ناوچەیە دا،" لێردا لە هێندێک هەنگاو هاتوچۆ و ڕووداوی لاوەکی کە ئەوانیش پێوەندییان بەهامان مەبەستەوە هەیە چاوپۆشی دەکەم چوونکە ئامانجی من تەواوێەت و هەست و هەڵسوکەوتی جەماوەرە(...)".
ئەو خەڵکە ئەوندە بە هەست بوون کاتێک کە پروپاگەندەی هاتنی کاک حامید کلاشی (حامید بەگ) وەک هێزێکی دیموکرات لە مەرزی عێراقەوە گەیشتە ناوچە مەرزییەکانی سەلاسی  (قوایی و باوەجانی) بە دەیان کەس بە چەک و تەقەمەنی خۆیانەوە ڕۆیشتن بۆ پێشوازی ولە ماوەیەکی زۆر کورتدا بوون بە هێزێکی زۆر بەتووان و ڕادەیان گەیشتە نزیک بە ٥٠٠ کەس، ئەوە لەکاتێک دا بوو کە بەشێکی گرنگ و جێگای سرنجی جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داگیرکرابوو پرۆژەی برسی کردن و وابەستە کردنی خەڵک کەوتەبووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە (مەبەست سیستەمی جاشێتییە بۆ رژیمە)، هەروەها لە تەنشت و کنارەکانی ئەو ناوچەوە ئایدییایەکی دیکە بە ناوی چەکداری عێراق هەوڵی دەدا تا وەک میکانیزمێک دژ بەوەکەی دیکە خۆی پیشاندات (...).
بەکورتی خەباتی ڕابردوویی حامید بەگ وبوونی هێندێک کەسی ناسراو لەگەڵ ئەو و هەستی نەتەوایەتی خەڵک لەو سەردەمە لەو ناوچە دا بوون بە هۆکارێک تا حامید بەگ کە ئەویش بۆ خۆی سەرگەردان بە دوای بینینەوەی ئامانجێک دا دەگەڕا لە ماوەیەکی کورت دا زیاتر ناوبانگ پێداکات دەسەڵاتی بەگاتە ناوچەیی هەورامان، جوانڕۆ و هتد...(...).
پێش لە هاتنی حامید بەگ هێرش کرابووە سەر من و منیش بە چەند کەسەوە خۆم بە دیموکرات دەزانی و وەک زۆربە خەڵک چاوەڕووان بووم تا کەسێک لە مەهابادەوە بێت و خەت و نیشانمان بۆ دیاری کات و مۆری دیموکراتم لە سەر دانێت، هاتنی حامید بەگ  بۆ ماوەیەک بوو بە حەسانەوەیەک بۆ ئێمە سێ کەسی بێ پلان و ستراتیژیی.
زۆری نەخایاند کە شعاری و کرداری حامید بەگ لە گەڵ واقعیەتەکانی کۆمەڵگایی ئەو سەردەمە ناوچەکە یەکیان نەگرتەوە کەوتنە شەڕ و ملمڵانێ و چەند کەس لە خزمانی حامید بەگ و کەسێکی دیکە کە دۆستی کۆنی ئەوان بوو بەڵام شێوە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ رژیم پێدا کردبوو کۆبوونەوەیەکیان گرت و دوای کۆبوونەوەکە زۆری نەخایاند تەبلیغی ئەوەی کە حامید بەگ مافی بە سەر دیموکراتەوە نییە ناوچەکەی گرتەوە و داواکاری بەڵگە بە مۆری حیزبەوە بوو بەگوشارێکی ڕووخێنەر و حامید بەگ دیسانەوە کەوتەوە گەڕان بە دوای برا حەزلێنکراوەکەی خۆی شەهید محمود (...)، بەڵام ئەمجارەیان بە مەبەستێکی دیکە و بۆ هاوکاری بۆ ڕۆیشتن بۆ دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکرات بۆ هێنانی مۆری حیزب بوو" بەداخەوە هەڵەیەکی سیاسیی زۆر گەورە ڕووی داو و باشترین دەرفەت هەڵکەوت بۆ رژیم و لە کۆتایی دا لە زۆر بوواردا بەقەوڵی ئێمە خەڵک بوون بە پیشۆکی بینی دوو بەرد و ئاسەوارە نەڕێیەنییەکانی ئەو هەڵە سیاسیی یە تا چەندها ساڵی دیکە هەر دەمێنێتەوە((...)).
حامید بە ئاواتی مۆری دیموکراتەوە ڕووخا و ئەو هێزە گەورەیە کە لەگەڵ کێشەی ئابووری و بێ بەرنامەیی رووبەروو بوو لە لایەن هێندێک مرۆڤی بەرژەوەندی خواز و هەلپەرەستەوە کە لە ڕێزکانی حامید دا بوون کاریان لە سەرکراو و ئەوانیان لە قۆناغێکەوە گواستەوە بۆ قۆناغێکی دیکە و وەک کۆیلەیی سیاسیی فرۆشران (جاش)، ئێمەش لەو سەردەمەدا تەنها دوو کەسمان مابووە بەڵام چوونکە ڕاست یان درۆ ناوی دیموکراتمان لە سەر بوو ئەوانە کە کۆیلەییان قەبوڵ کردە بوو بە چاوی ڕێزەوە چاویان لە ئێمە دەکرد و حاز نەبوون کێشەمان بۆ دروستکەن، ئێمەش خۆمانمان دەناسی و دەمانزانی چۆن لەگەڵ بارودۆخەکە هەڵسوکەت دەکەین بەقەوڵ لاقمان لە گڵێمی خۆمان زیاتر ڕانەدەکێشا.
زۆر لام گران بوو ناوچەکە بە جێهێڵم بەڵام بارودۆخی ناوچەکە رۆژ لە دوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبوو بە دەیان برادەری غەیرە کورد بۆ جیهاد هاتبوون بۆ ناوچەکە و بە هۆی بێ تەجرەبەیی و هەڵەکارییەوە برادەرێکیان تووانی شوێنم پێدا کات (...)، بە کورتی بڕیارم دا کە هاوژینم لەگەڵ منداڵەکانم بنێرمەوە بۆ لای بابی بریندارم و خۆم هەواڵە دڵسۆزەکەم چیا سەربەرزەکان بکەینە ماوەومەکان، ئەوەشمان کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبووین و ئاگادار کراینەوە کە لەوە دەچێت بەم زووانە مۆڵگەیەکی سپای پاسداران لە پاسگا قەدیمییەکەی میرئاوای سەر بەسەلاس دا جێگیر بێت.
بیرم لە شتێک کردەوە کە بیرکردنەوەکەی زۆرلام گران بوو، بە ناچار بڕیارم دا ماڵئاوایی لەو ناوچانە کەم کە بە هەزاران ئەزموونیی خۆش و ناخۆشم لێی هەبووە و لەم ڕووانگەوە نامەیەکم بۆ خەلیل بەگ کە چەکداری جاف لە بناری داڵەهۆ بوو نووسیی و داوام لێکرد کە یارمەتیم بکات بۆ دۆزینەوە دیموکرات (حیزبم ونکردەبوو)، بۆ من و هاوڕێکەم سەرکەوتن لە چیاکانی کوردستان زۆر ئەستم نەبوو بەڵام نەمدزانی چ لە دوو منداڵی ساویلکە و ژنێک کە قەت بە شاخێک دا سەر نەکەوتەوە کەم، توانایی ئەوەشم نەبوو دوور لەوان بژیم، زۆرکەس هەبوون کە دەیانتووانی ڕێنمایی و هاوکاریم کەن بەڵام پێیان خۆش نەبوو ڕێگای هەندەران وەبەرگرم و زۆر کەسیش وەک گول چاوی لێم دەکردم و خۆی لێم دەشاردەوە لە کۆتایی دا خەلیل بەگ جوابی نامەکەی بۆ ناردمەوە و نووسابووی کە حازرن بە وەسیلە ئێستر و ئەسب بمانگەیەنە خاکی عێراق و لەوێشەوە هاوکاریم دەکەن بۆ ڕۆیشتن بۆ ناو ڕێزەکانی حیزب، پێشنیاریان کردبوو کە تا لە ماوەی دە رۆژدا ژن ومندالەکانم بێنمە ئاوایی زمکان کە ئەو کات لە هێندێک ڕوانگەوە بە سنووری نێوان جاف و گۆران دادەنرا.
بەکورتی خەبەرمان نارد لە زمکان خانوویەکیان بۆ پێدا کردین، رۆژێکیان کە لە سەر چیاییبەنیگەز بووین بە هەواڵەکەم وت کە بڕواتە خوار و چەکەکەی لە ئاوایی میرئاوا دانێت و  ماشینی دۆستێکمان بە ناوی ( ئە...) کە لە ئاواییەکی دیکە بوو بێنێت تا ئەو شەو بڕۆین بۆ ناراوو ژن و منداڵەکانم بگەیەنمە زمکان، کاتی ڕۆیشتن بە هەواڵەکەم وت شەو کاتێک کە هاتن پرسیارکەن بزانن چەکدار لە میرئاوا دا هەیە یان نا.
بەهەرحال شەو دۆستان بەماشینەوە هاتن و ڕٶیشتین ژن و مندالەکانی منمان سوار کرد و روو لە میرئاوا گەڕاینەوە، لەو سەردەمەدا دوو ڕێگای ماشین هەبوو، جادەیکیان زۆر باش بوو بەڵام بە ناو میرئاوا دا تێدەپەڕی ئەوەکەی دیکەیان لە سراوشیانەوە دەڕۆیشت بەڵام زۆر خراپ بوو، ترسێک سەری لێم داو و لە دڵی خۆم دا وتم واباشە لە چادە خراپەکەوە بڕۆین بەڵام تا من هاتمە وتار و ماشینەکە ڕاوەستا نزیک بە ٢٠٠ مەتر لەو ڕێگا دوورکەوتینەوە، ئە... وتی بە خودا هیچ خەبەرێک نییە ناتووانین لە چادەوە دەرچین با لە میرئاواوە بچین من زەمانەتت دەکەم، وتم بڕۆین ترسی من بۆ ئێوە و منداڵەکانە.
ماشین دیسان کەوتەوە ڕێگا بەڵام چەکدارێکی زۆری سپا ئەو رۆژە هاتبوونە میرئاوا و بە بینینی ماشین نزیک بە ٣٠ کەسیان لە پشت پاسگا کۆنەکەی میرئاوا کەمینێکیان بە دڕێژی نزیک بە ١٥٠ متر دانابووە بۆ ئە... هەرکە گەیشتینە پشت پاسگاکە لە هەر چوار لاوە بوو بە هاوار و ڕاوەستە ڕاوەستە، ڕانندە حەبەسا و ئەوندە لە پر تورموزی گرت زۆری نەما بوو ماشینەکە هەڵگەڕێتەوە،  چاوم لە دەوربەری خۆم کرد دیتم لە هەر چواردەورەوە پاسدار لولەی چەکەکانیان لە ماشینەکە کردەوە، چەند کەس بە لیباسی پاسدارییەوە لە سەر چادەکە بە فارسی هاوار دەکەن هەرکەس لە ماشینەکەدایە بێتە خوارەوە، بە هەواڵەکەم وت بێ چەک لەگەڵ ڕانندەکە بڕوات خوار و بەڵام جارێک نەڵێن ئێمە لە ماشینەکەداین.
یەکێک لە منداڵەکانم تەمەنی سێ ساڵ بوو لە هێرشەکانی پێشتر دا ترسابوو سەری خۆی کرد بە ژێر لیباسەکانی دایکی دا بەڵام دایکی وەک بێهۆش وابوو. کەڵەشێرکۆفێکی ئامادەی تەقە بە حەوت شانەی پرلە فیشکەوە لەگەڵ نارنجەکێکی ٤٠ تیکەیی ڕووسیم پێ بوو، کەمێک دەرگایی ماشینەکەم کردەوە و لاقێکم نا سەر زەوی، کەسێک لە تەنشت من لە خوارەوەی جادەکە لولەی ژێ سێکەی لە ماشینەکە گرتبوو کە زۆر بە ئاسانی دەمتووانی بیکوژم و خۆم بکەم بە خانووەکاندا بەڵام ژن و منداڵەکەم لە ماشینەکە دا بە ئاگری گولە دەسووتران، بڕیارم دا کە چەند نەفەر نەکەمە قوربانی خۆم و تەسلیم بم و کاتێک کە لە ماشینەکە دوور دەکەومەوە و ئەوان دێن بۆ چواردەورم نارنجەکەکە بتەقێنمەوە و خۆم چەند کەس لەوان لەنێوبەرم.
زامنی نارنجەکەکەم نیوە کێش کرد و حەلقەکەیم کرد بە پەنجەیەکم دا، هەواڵانم لە ژێر گوشاردا بوون تا بزانن بەم شەوە لە چ لایەک بوون، لە پڕدا چەکدارێکی کورد بە بڕنەوێکی درێژەوە لە پشت ماشینەکەوە هاتوو کاتێک لولەی چەکەکەی منی وەبەر سینگ کەوت حەبەساو وتی ئەوە چێیە، وتم ئەمەش هەیە، چەکەکەیی بۆ نەهاتە خوارێ و ڕۆیشت بۆ لای ئەوانەی سەرجادەکە، پێشتر بەدەنگی بەرز قسەیان دەکرد بڵام قسەکان هێواش بوونەوە و لە ماوەیەکی کورت دا هەموو ئەوانەی کەمینەکەیان دانابووە خۆیان کرد بە ئاوایەکەدا و تەنها چەند کەس لەگەڵ هەواڵەکانی خۆم مانەوە، هاتەمە خوارەوە و نارنجەکەکەم وەک خۆی زامن کردەوە، ئەو چەند کەسە هاتن بۆلام و داوای لێبوردنیان کرد و وتیان نەیان زانیووە کە ئە... ئەو شەو بەدوای ئێمەدا هاتووە، پێشنیاریان وابوو کە ژن و منداڵەکانم لە ناوچەکە بێڵمەوە و هەرکات پێم خۆش بوو بێم بۆ دیتنیان و........... (...).
بەکورتی دوای چەند خولەک وتووێژ وتیان بە ڕانندەکە کە ماشینەکە رۆشن کات تا بڕۆین، ڕانندە ماشینی ڕۆشن کرد بەڵام چراکانی هەڵنەبوون، فیوزێکی سەرەکەی سووتابوو، بۆ خۆیان ڕۆیشتن بۆلای کەسێکی جێگای بڕوای خۆیان کە تراکتورێکی هەبوو، تراکتورەکە عەرەبانەی نەبوو چراکەی دوای ڕۆشنکرد و ماشینەکەی ئێمە بە دوایدا ڕۆیشت تا دەرەوەی میرئاوا، کاتێک لە میرئاوا دوورکەوتینەوە ئێمە ڕاوەستاین و چەند کەسیان بە تراکتورەکە ڕۆیشتن بۆ ئاواییەکی دیکە (تەپانیان ملەی ئاوارە) و لەو ئاواییە تراکتور و عەرەبانەیەکیان هێنا بۆ ئێمە و خۆیان تا نزیک زمکان وەپێشمان کەوتن و.........
ئەو کورتە ژیاننامەی خۆمم بەمەبەستی تەکمیل کردنی ئەو دیاگرامە نەبینراوە و وەک بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیی کە ئیمکانی نییە هەموو ئەو چەکدارانە بە بۆنەی منەوە مەوقعیەتیی خۆیان لە بەرچاو نگرتبێت نووسیی، یانی دەبێت هەستێک ئەوانی هاندابێت تا ئەو کارە بکەن.
بۆ ئەوانەیی کە پێان خۆشە بزانن سەفەرەکەم سەرکەوتوو بوو یان نا، دەڵێم بەداخەوە لەو کاتەدا باڵەفڕەکانی کۆماری ئیسلامی هاتن و دایان بە سەر داڵەهۆ دا و زۆر کێشە لە ناوچەکە  دروست بوو و منێش دوای ماوەیەک نامەیەکم نووسیی بۆ بابم و هات ژن و منداڵەکانمی بردەوە بۆ ناراو و ئێمەش گەڕانەوە و بەگوێرەی پلانی خۆمان هەلسوکەوتمان دەکرد تا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر