Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۳, سه‌شنبه

راگەیاندراوەی دادوەری دۆزی تێرۆرەکەی شاری پاریس کە تێێدا ٣ ژنە چالاکوانی کوردی باکووری کوردستان تێرۆر کران چوونێەتی تێرۆر کرانی ئەو ٣ ژنە چالاکوانی ئاشکرا کرد


راگەیاندراوەی دادوەری دۆزی تێرۆرەکەی شاری پاریس کە تێێدا ٣ ژنە چالاکوانی کوردی باکووری کوردستان تێرۆر کران چوونێەتی تێرۆر کرانی ئەو ٣ ژنە چالاکوانی ئاشکرا کرد.
ئەگر پۆلیسی فەرنسا کووشار بەخاتە سەر کومان لێکراوەکە  دەلنێابن زۆر چەتی دیکە ئاشکرا دەبن.
عومەر گوونەی لە دەزگای هەوالگری تورکیادا پەلەی ژنرالی هییە  لە ١٦ ی نیسانی ١٩٨٢ لە شارکیشلای سیواس لە دایک بووە  ، وەک گومان لێکراوی یەکەم ناسراوە.  زانیارییە وردەکارییەکان لە لایەن کامێراوە تۆمار کراون.

فرانچۆیس مۆلینس دادوەری دۆزی تێرۆرەکە  لە پڕێس کۆنفرانسێکدا  رایگەیاند کە : عومەر گونەی ٢ ساڵە لە گەل PKK دایە . ئەو ئیعترافی نەکردووە ، بەڵام هەموو بەلگەکان  نیشان دەدەن کە عومەر  هەستاوە بە ئەنجامدانی جینایەتەکە .  کاتێک ئەو گیرا ٩٣٠ یوورۆی لە گیرفان دا بوو .

ڕۆژی روودانی بوویەرەکە ، عومر لە سەعات ١١ و ٢٩ دەقیقە لە گەل سەکینە جانسیز واریدی ئەو ژوورە بووە کە جینایەتەکە لێی قەوماوە ، و سەعات ١١ و ٤٩ دەقیقە چووتە دەر .   دیسان لە سەعات ١٢ و ١١ دەقیقە  کە ئەو جارەیان جانتایەکی لە دەست و کلاو لە سەری دایە ، واریدی ژوورەکە دەبێ ، و سەعات ١٢ و ٥٦ دەقیقە دەچیتەوە دەر لە ژوورەکە .

وادیارە کە جینایەتەکە لە نێوانی سەعات١٢ و ٤٣ دەقیقە بۆ ١٣ و ٢١ دەقیقە دا پێک هاتووە . گوتی: سەکینە  و لەیلا هە رکامەیان بە ٣ فیشەک و فیدان بە ٤ فیشەک کوژراون.

سرنج ڕاکێش ئەوەیە کە  دادوەر دەڵێ: ڕۆژێک پێش جینایەتەکە ، عومەر گوونەی ١٠٠٠ یوورۆ بە ناوی سەکینە جانسیز لە بانک دەکێشێ!؟
ئەو کەسە دیارە دەستی هەبووە لە گەل دەزگا هەوالگرەکاندا  تەواوەی کار ئاسانی بۆ 
تێرۆر کردنی ئەو ٣ ژنە چالاکوانە کردوە.
------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر