سوپای عێراق ..
له فه‌رمانڕه‌وایی شا فه‌یسه‌ڵه‌وه تا نوری مالیكی
نووسینی: ستیڤان شه‌مزینانی- دووه‌م و كۆتایی
سوپا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ركوتكاریی ناوخۆیی
"1921- 2003"
سوپای عێراقیی ئه‌گه‌رچی یه‌كێك بووه له‌پڕ چه‌كترین وقه‌ره‌باڵغترین سوپا له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌لاَم هه‌میشه هه‌موو جه‌نگێكی ده‌ره‌كیی دۆڕاندبوو، ته‌نیا له‌جه‌نگی له‌ناوبردنی هاوولاَتیانی سیڤیلی ناوخۆی ولاَت سه‌ركه‌وتوو ودلێر بووه. ئه‌گه‌ر بڕوانین سوپای عێراق له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م "1967" له‌جه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتیی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه‌زۆرینه‌ی سوپای عێراقیی له‌خاكی ولاَتی "ئوردون"دا بوون، یه‌كێك بوو له‌به‌زیوترین سوپاكان، جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق – ئێران چی مانایه‌كی تری نه‌بوو جگه له‌به‌زینی سوپای عێراق له‌مه‌یدانی جه‌نگدا.
ئه‌وه له‌هه‌ردوو جه‌نگی كه‌نداودا سوپای عێراق نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی به‌رگریی بكات وداكۆكیی له‌ولاَته‌كه‌ی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌می شه‌ڕ، سه‌رله‌به‌ر تێكوپێك شكاو ریزه‌كانی په‌رته‌وازه بوو. له‌ئاستی ناوخۆیشدا سوپای عێراقیی نه‌یتوانیوه به‌بێ پاڵپشتیی ده‌ره‌كیی وبه‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌سه‌ر هێزه به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كاندا زاڵببێت، به‌تایبه‌ت هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا خۆڕاگرییه‌كی ئه‌وتۆی تۆمار نه‌كردووه، شیاوی نووسینه‌وه بێت له‌وانه‌ی مێژوودا.
ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵی شه‌ڕی كورد وعێراق به‌نموونه وه‌ربگرین "1974- 1975" ئه‌و راستییه‌مان له‌لا ئاشكراتر ده‌بێت له‌مه‌یدانی جه‌نگدا سوپای عێراقی نه‌ك نه‌یتوانیوه كوردستان كۆنترۆڵ بكات به‌ڵكو توانای داكۆكییه‌كی زۆریشی له‌خودی خۆی نه‌بووه، ئاخر بێ هۆ نییه حكومه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن توانای ئابووری وه‌ك عێراق له‌رێی به‌خشینی به‌شێك له‌ولاَته‌كه‌ی به‌ئێران وچوونه ژێرباری رێكه‌وتننامه‌یه‌كی مینا رێككه‌وتنی جه‌زائیری ساڵی 1975ه‌وه خوازیاربێت بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد تووشی شكست بكات. چوونكه روون بوو بۆی هه‌رگیز سوپا وزه‌ی نییه رووبه‌ڕووی شۆڕشێكی گه‌وره‌و به‌هێزی وه‌ك شۆڕشی ئه‌یلوول ببێته‌وه.
سوپای عێراق هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونییه‌وه تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به‌رپرسیاری چه‌ندین سه‌ركوتكاریی ناوخۆیی هاوولاَتیانی هه‌موو گه‌له جیاوازه‌كانی ناو عێراق بووه، ئه‌م سوپایه زیاتر له‌جارێك پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوشتن وپه‌لاماردانی بۆ سه‌ر هاوولاَتیانی سیڤیل به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌باشووری كوردستان به‌سه‌ختترین وكاریگه‌رترین شێوه تێپه‌ڕیوه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌م ماڵ هه‌یه لانیكه‌م قوربانییه‌كی نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه، هه‌روه‌ك چۆن كه‌م گوند‌و شارۆچكه هه‌یه زیاد له‌جارێك نه‌كه‌وتبێته ژێر ره‌حمه‌تی تانك وتۆپ ولاپاڵمی رژێمه‌كانی عێراق، كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرینه‌ی گوند‌و ناوچه‌كانی كه‌نار، له‌باشووری كوردستان چه‌ندان جار رووخێنران وسووتێنراون وخه‌ڵكه‌كه‌شی راگوێزراون.
سوپای عێراق له‌ده‌یه‌ی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا "ساڵه‌كانی 1924، 1926، 1927، 1928"، هه‌ستاوه به‌سه‌ركوتكردنی چه‌ندین بزووتنه‌وه‌و راپه‌ڕینی میللیی وئازادیخوازانه، بۆ نموونه له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی وه‌ك "موسڵ، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، به‌سره، ناسرییه، رومادی"، هه‌روه‌ها له‌باكووریش چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه بۆ له‌ناوبردن وسه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد‌و ئاشوورییه‌كان، له‌ساڵی 1924یش سوپا هه‌ڵمه‌تێكی دڕندانه‌ی سه‌ركوتكردنی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه برد كه‌تێیدا ژماره‌یه‌كی بێشوومار بوونه قوربانی.****
له‌سالاَنی دواتریشدا به‌هه‌مان شێوه سوپا رۆڵی سه‌ره‌كیی وهۆڤانه‌ی گێڕاوه له‌به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شۆڕش وراپه‌ڕینه‌كانی گه‌لانی عێراق. ئه‌م سه‌ركوته زۆر دژواره‌ی سوپا له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌له ناعه‌ره‌به‌كانی عێراق چه‌ند قات زیاتر بووه. بۆ وێنه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا سوپا ده‌ورێكی نێگه‌تیڤ وتوندی هه‌بوو له‌كۆمه‌ڵكوشتنی ئاشوورییه‌كان له‌باكووری عێراق. "له11ی ئۆگۆستی 1933دا، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی پڕ چه‌ك له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ژه‌نه‌راڵ سدقی دا چووه شارۆچكه‌ی سیمێڵه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ده‌ستكرا به‌ره‌شه‌كوژیی له‌پیاوان وژنان ومنالاَن. كه‌دانیشتووانه‌كه‌ی ئاشوورییه‌كان بوون.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئاشوورییه‌كان ببووایه به‌ریسواییه‌كی نیشتمانیی، كه‌چیی بووه سیمبۆڵ بۆ یه‌كێتی خاك و شانازیی نیشتمانیی. كه‌وانه ئارمی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سوپا له‌شاری موسڵ چه‌قێنرا، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپاش بۆ به‌غداد، له‌نمایشێكی سه‌ربازییدا له‌شه‌قامه‌كاندا گوڵباران كران". "15".
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ژماره‌ی كوژراوه ئاشوورییه‌كان له‌م قه‌تلوعامه كوێرانه‌یه‌دا به‌زیاتر له4 هه‌زار كوژراو مه‌زنده ده‌كه‌ن وهه‌ندێك ژێده‌ریش پێیانوایه ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوشتنه مێژووییه نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س بووه. له‌ئه‌نجامی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌شه‌وه بوو ژه‌نه‌راڵ "به‌كر سدقی" به‌ره‌گه‌زی كوردی پاڵه‌وانی جینۆسایدی ئاشوورییه مه‌سیحییه‌كان پله سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌سوپادا له‌عه‌قیده‌وه به‌رزكرایه‌وه بۆ فه‌ریق. هاوكات له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ئاشوورییه‌كاندا، كیوماڵێكی گه‌وره‌ش له‌كوردستان به‌ڕێوه ده‌چوو، له‌و سه‌روه‌ختانه‌دا كه‌شۆڕشی بارزان له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی "شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان" له‌كڵپه‌سه‌ندن وتاودا بوو، رژێمی پاشایه‌تی به‌هاوكاریی باڵه‌فڕو یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌رته‌شی ئینگلیز به‌خه‌ستی پرۆسه‌یه‌كی كاولكاریی وكوشتاریان له‌ناوچه‌كانی بارزان وده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه ده‌برد.
ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ختترین پرۆسه‌ی كاولكاریی بوو له‌به‌رامبه‌ر كورد له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا ئه‌و رۆژگاره. له‌ساڵه‌كانی 1933-1934 "ته‌نیا له‌ناوچه‌كانی به‌رۆژ، مزووری وشیروان 79 گوند وێران كران، له‌سه‌رجه‌می 2382 خانووبه‌ره 1365 خانوویان سووتاند‌و رووخاند، واته 60%ی وێران كرا". "16". له‌دوای خامۆشبوونه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشه‌كانی بارزان وزاڵبوونی ته‌واوه‌تی حكومه‌تی پاشایه‌تی به‌سه‌ر كوردستاندا، سوپا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌ربلاَوی نه‌كردۆته سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان، به‌لاَم له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر كات پێویستی كردبێت سوپا ئاماده‌بووه بۆ سه‌ركوت وكوژاندنه‌وه‌ی ئاگری هه‌ر راپه‌ڕینێك له‌هه‌ر لایه‌كی كوردستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدابێت.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك وپلان بۆكێشراو له‌هه‌وڵی ته‌عریبكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان وداڕنینی مۆركی كوردیی هه‌ندێك ناوچه‌یی ستراتیژیی كوردستاندا بوو، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش درێژه‌ی كێشا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان له‌ژێر رێبه‌ریی قاسم – عارف "عه‌بدولكه‌ریم قاسم – عه‌بدولسه‌لام عارف" له‌ساڵی 1958، له‌رێی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه رژێمی پاشایه‌تیان گۆڕی بۆ رژێمی كۆماریی. له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاَتی "قاسم"دا گه‌لێك هه‌نگاوی گرنگ له‌ریفۆرمی سیاسییه‌وه تا ریفۆرمی ئابووری وكۆمه‌لاَیه‌تی نران، له‌ناو ئه‌م پانتاییه‌دا بوارێك بۆ كورد ره‌خسا تاوه‌كوو به‌شداریی بكات له‌ژیانی سیاسیی‌دا، لێره‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كانی به‌ئاشكرا ده‌ستیانكرد به‌كاركردن.
له ساڵی 1959دا بارزانی "مه‌لا مسته‌فا 1903-1979" له‌تاراوگه‌وه "سۆڤێت" گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق وله‌رێی كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌رییه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، له‌ولاشه‌وه ده‌ستووری عێراق بۆ یه‌كه‌مین جار دانی هێنا به‌مافی كورد‌و هاوبه‌شێتی كورد‌و عه‌ره‌بدا له‌چوارچێوه‌ی ولاَتدا.
مانگی هه‌نگوینی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی كورد‌و حكومه‌تی قاسم كورت بوو، ساڵی 1961 جارێكی دیكه گرژیی وئاڵۆزییه‌كانی كورد‌و رژێمی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌و له‌كوردستانه‌وه مه‌شخه‌ڵی شۆڕش داگیرسایه‌وه، به‌لاَم سوپای عێراق بێ هیچ گوێدانه پرنسیپێكی جه‌نگ ومۆراڵی شه‌ڕكردن، به‌فۆرمێكی داپڵۆسێنه‌رانه كه‌وته وێزه‌ی خه‌ڵك، كرده‌وه‌و ره‌فتاره دوور له‌پرنسیپه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا هاوولاَتیانی بێ دیفاعیش بكاته ئامانج، ته‌نانه‌ت خانووبه‌ره‌و مزگه‌وت وكانی وئه‌شكه‌وته‌كانیش به‌ده‌ر نه‌بوون له‌پرۆسه‌ی وێرانكردن وله‌ناوبردن.
"هاوینی 1961، رژێمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، هێرشی كرده سه‌ر كوردستان ونیوه‌ی زیاتری سوپای عێراقیی به‌هێرشی له‌دوای هێرش به‌ردایه سه‌ر دانیشتووان، تا له‌ماوه‌ی ساڵ ونیوێكدا نزیكه‌ی 3000 سێ هه‌زار كه‌س كوژران، كه‌زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی بوون. زیاتر له‌سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره بوون وكه‌وتنه چیا، 150 سه‌دو په‌نجا گوند‌و شار وێرانكران". "17".
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی شه‌ڕی كورد‌و عێراق "1961-1963"و تا رمانی رژێمه‌كه‌ی قاسم له‌رێی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه، كوردستان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی سوپادا بوو، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك شوێنێك نه‌مابوو ده‌ستی وێرانكه‌رانه‌ی سوپای عێراقی نه‌یگاتێ، گوندێك، شارێك، شارۆچكه‌یه‌ك نه‌مابوو كوشتاری تێدا روونه‌دات. له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری رژێمی "عه‌بدولسه‌لام عارف" له‌دوای هه‌شتی شوباتی 1963، ئه‌گه‌رچی بۆ چه‌ند مانگێك له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان "كه‌ئه‌وسا رابه‌رایه‌تی شۆڕشی كوردی ده‌كرد"و رژێم، ئاگربڕ روویداو چه‌ند خولێكی دانوستان ده‌ستیانپێكرده‌وه، به‌لاَم ئه‌و مفه‌وه‌زاتانه له‌چه‌ند مانگێك ئاگربڕ به‌ولاوه چی‌تریان لێ شین نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ كه‌ڕه‌تێكی دیكه‌ش جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ڵگیرسایه‌وه.
ره‌نگه خوێناوی‌ترین كاره‌سات له‌و قۆناغه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ئه‌نجامدرابێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ت وره‌شبگیرییه بێت له‌ژێر فه‌رمانده‌یی "زه‌عیم سدیق"دا له‌زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی كوردستاندا ئه‌نجامدرا.
"11-6-1963 دیسانه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه‌و له‌مانگی یه‌كه‌می هێرشدا نزیكه‌ی 200 دوو سه‌د گوند سووتێنران و زیاتر له2000 دووهه‌زار كه‌سیش كوژران، له‌مانگی 7- 1963 وه‌فدی یه‌كێتی سۆڤێت له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: شه‌ڕی رژێمی عێراق له‌دژی كورد، شه‌ڕی جینۆسایده". "18". پێنج ساڵی حوكمی هه‌ردوو عارف "عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدولڕه‌حمان" به‌یه‌كێك له‌و وێستگه مێژووییانه داده‌نرێت له‌مێژووی عێراق وكوردستاندا، كه‌سوپا زۆرترین كاولكاریی وكشتوبڕی له‌ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا ئه‌نجامداوه.
هاتنه سه‌ركاری به‌عسییه‌كان له‌هاوینی 1968دا، قۆناغێكی تازه‌ی سیاسیی بوو چ سه‌باره‌ت به‌كورد، چ سه‌باره‌ت به‌عێراق وناوچه‌كه‌ش، ئه‌جیندای به‌عس له‌ئه‌جیندای تێكڕای حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق جیاوازبوو، به‌عس هه‌روه‌ك له‌خودی ناوه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیی بوو ده‌یویست بیری عه‌ره‌بچێتی بژێنێته‌وه‌و یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی عه‌ره‌بیی له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه‌ی ناوی نیشتمانی عه‌ره‌بیی لێنراوه پێكبهێنێت.
بۆ هێنانه‌دی ئه‌م خه‌ونه‌ش سڵی له‌هیچ پیلانێكی مه‌ترسیدارو تۆقێنه‌رو خوێناویی نه‌ده‌كرده‌وه، سه‌رانی به‌عس به‌باشی تێگه‌یشتبوون كاره‌كه‌یان ئاسان نییه‌و ته‌نانه‌ت گرێ وكۆسپی ناوخۆیشیی له‌پێشدایه، له‌م سۆنگه‌وه به‌پێویستیان ده‌زانی له‌سه‌ره‌تاوه گرفته ناوخۆییه‌كان ونه‌یاره ناوخۆییه‌كان ریشه‌كێش بكه‌ن، ئه‌وجا هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویان بنێن، به‌م هۆیه‌وه سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی به‌عس ودڕندایه‌تی سوپای به‌عس له‌به‌رامبه‌ر كورد سه‌ختترین قۆناغه‌و هه‌رگیز شایانی به‌راووردكردن نییه به‌قۆناغه‌كانی رابردوو.
تیۆریسیۆن وپێغه‌مبه‌ری به‌عسییه‌كان "میشێل عه‌فله‌ق" كه‌وه‌ك مێژوونووسی سوریی "به‌سام گیبی" ئاماژه‌ی بۆ كردووه زۆر سه‌رسام بووه به‌هیتله‌رو پێیوایه هیتله‌ر دواجار سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا، له‌زۆرینه‌ی نووسین وگوتاره‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی عه‌ره‌ب وله‌ناوبردنی دوژمنانی ئه‌م خه‌ونه ده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت "ده‌بێت ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان له‌ولاَتی خۆیاندا سه‌رگه‌وره‌و به‌هێزبن". ئه‌م هزرینه له‌دوا شیكردنه‌وه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ته‌فسیر ده‌كات له‌غه‌یری عه‌ره‌ب كه‌سی تر قبوڵ ناكرێت له"نیشتمانیی عه‌ره‌بییدا" ده‌ستڕۆیشتوو بێت، ئه‌وه‌ش هاوواتای له‌ناوبردن وپوكاندنه‌وه‌ی به‌زۆرو جه‌وری هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ی ناعه‌ره‌به.
به‌عسییه‌كان خوازیاربوون سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ی هێنانه‌دی عێراقێكی سڕف عه‌ره‌بییه‌وه شه‌قاو بهاوێژن بۆ یه‌ك به‌یه‌كی پلانه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری نیشتمانیی عه‌ره‌بدا. ئه‌وه‌تا ئه‌م راستییه له‌یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراقی سه‌رده‌می به‌عسدا جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه "عێراق به‌شێكه له‌نیشتمانیی عه‌ره‌بی وله‌پێناوی وه‌دیهێنانی یه‌كبوونێكی گشتی عه‌ره‌بییدا تێده‌كۆشێت". "19".
بوونی كوردیش له‌عێراقدا له‌روانگه‌ی ئایدۆلۆژیای به‌عسه‌وه به‌ربه‌ستێكی له‌رادده به‌ده‌ری به‌رده‌م ئه‌و خه‌ونه بووه، بۆیه‌كا به‌عس به‌هه‌میشه‌یی كاری له‌سه‌ر داتاشینی وێنه‌یه‌كی دزێو وناهه‌مواری كورد ده‌كرد. هه‌روه‌ك "ئاراس فه‌تاح" ده‌ڵێت "به‌عسیزم ئه‌و سیستمه‌یه بوونی كورد له‌ناو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا سیاسییه‌كه‌یدا وه‌ك هۆكارێكی ناڕه‌حه‌تكه‌رو شێوێنه‌ر ته‌ماشاده‌كات وله‌وێشه‌وه وێنه‌ی بێگانه‌یه‌كی پێده‌به‌خشێت كه له‌رووی سیاسییه‌وه ده‌بێت به‌دووژمن". "20". لێره‌وه پڕۆژه‌ی جینۆساید‌و له‌ناوبردنی ره‌گه‌زیی كورد نه‌ك هه‌ر ده‌بێته ئه‌جیندایه‌كی سیاسیی به‌ڵكو به‌پێی ئایدۆلۆجیای به‌عس ره‌واییش وه‌رده‌گرێت.
به‌عس له‌دوو ساڵی پێش رێككه‌وتنی ئاداری 1970ی نێوان كورد وحكومه‌ت "واته سالاَنی 1968 و1969"، له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه له‌رووی سه‌ربازیی وسیاسییه‌وه پڕۆژه‌ی له‌ره‌گه‌وه ده‌رهێنانی كوردی په‌یڕه‌و ده‌كرد، هه‌ر له‌م رێكه‌وته مێژووییه‌شه‌وه سێكوچكه‌ی سیاسه‌تی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌كورد "ته‌عریب – ته‌رحیل – ته‌بعیس" ده‌ستپێده‌كات وپێده‌نێته سه‌رزه‌مینی واقیع، پیاده‌كردنی ئه‌م سێ سیاسه‌ته‌ش له‌دوا ئاكامدا جگه له‌تواندنه‌وه‌ی كورد هیچی تر نه‌بوو. سوپا له‌بردنه‌پێشه‌وه‌ی سێكوچكه‌ی سیاسه‌تی به‌عس رۆڵێكی ئێجگار بایه‌خداری هه‌بوو، له‌م روانگه‌شه‌وه بوو سه‌رانی رژێم كه‌وتنه هه‌وڵی به‌هێزكردنی سوپا‌و خه‌نیكردنی جبه‌خانه‌و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان.
ئه‌گه‌رچی له‌چوار ساڵی ئاشتیی 1970-1974 سوپا كه‌مترین ده‌وری هه‌بوو له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی كورد وه‌ستانی به‌خۆوه بینیبێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی تری شه‌ڕ، سوپای عێراقی كه سوودی له‌پشووی چوارساڵه وه‌رگرتبوو، به‌یارمه‌تی نوێباوترین چه‌كی رووسیی له‌باڵه‌فڕو لاپاڵم وبۆمبی فۆسفۆریی وتۆپی دوورهاوێژ كه‌وتنه سووتماككردنی كوردستان. له‌م به‌رواره به‌دواوه تاده‌گاته شالاَوه‌كانی ئه‌نفال وراپه‌ڕینی ساڵی 1991 قورسترین پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقی له‌كوردستاندا تاو ده‌ستێنن، كه‌ئه‌مجاره‌یان سوپای عێراق مێژوویه‌كی هێنده خوێناویی تۆمار ده‌كات مه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه ره‌شه ته‌نیاو ته‌نیا مه‌غۆله‌كان ونازییه‌كان وستالین تۆماریان كردبێ.
له‌هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تادا پاكتاوی كورده فه‌یلییه‌كان له‌ده‌یه‌ی هه‌فتاكان وهه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌خه‌ست وخۆڵیی ده‌ستیپێكرد، له‌و پرۆسه‌یه‌دا جیا له‌وه‌ی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سه‌روه‌ت ودارایی زۆرینه‌ی فه‌یلییه‌كاندا، له‌هه‌مان كاتدا به‌هه‌زارانیان لێكوژراو به‌هه‌زارانیشیان كه‌وتنه زیندانه‌كانه‌وه كه‌چاره‌نووسییان دیاره هه‌ر مه‌رگ بووه، به‌پێی هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمیش زۆرتر له‌چاره‌گه ملیۆنێكیشیان ده‌ربه‌ده‌ربوون و روویانكرده كۆماری ئێران.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستان له‌ساڵی 1976 كه‌شۆڕشێكی به‌ره‌یی بوو، دیسان سوپای عێراقی وه‌ك جاری جاران، بگره سه‌رسه‌ختتر وهۆڤانه‌تر كه‌وته په‌لاماردانی كوردستان وكوشتاری هاوولاَتیانی سیڤیلیش. ره‌نگه له‌دوای جینۆسایدی فه‌یلییه‌كانه‌وه، ره‌شبگیریی وله‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی نێرینه بارزانییه‌كان رووداوێكی مه‌ترسیدارو كاره‌ساتبارترین بێت، گه‌رچی ژماره‌ی بارزانییه‌كان تا به‌ئێستاش ده‌گات به‌ته‌واویی روون نییه چه‌ند بووه، به‌لاَم گومان له‌وه ناكرێ ئه‌و ژماره‌یه له‌هه‌شت هه‌زار مرۆڤ كه‌متر نه‌بووه‌و نییه.
"بارزانییه‌كان تاساڵی 1981 له‌باشوور مانه‌وه، ئه‌و ساڵه‌ی سه‌رله‌نوێ بۆ ئۆردوگای قوشته‌په له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر گوێزرانه‌وه. بارزانییه‌كان له‌په‌نجا هه‌زار كه‌س ته‌نیا 20-30 هه‌زار كه‌سیان لێمایه‌وه. له‌ساڵی 1983 به‌رزان تكریتی نوێنه‌ری عێراق له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – به‌شداریی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ به‌ستراوه- و وه‌تبانی برای سه‌ددام حسێن وتیپێكی موخابه‌رات ویه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سوپا چه‌ند هه‌زار نێرینه‌یه‌كیان له‌ئۆردوگاكه كۆكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 12ساڵه‌وه بوو، شاهیدێك ده‌یووت: ئه‌و خه‌ڵكه‌یان به‌ماشێن به‌ره‌و باشوور گوێزایه‌وه‌و دواجاریش له‌ده‌وروبه‌ری شاری به‌غداد بینراون، ئینجا بێسه‌رو شوێن كران". "21".
تاوانی به‌كۆمه‌ڵكوشتنی بارزانییه‌كان وه‌لاَمدانه‌وه‌بوو بۆ ئه‌و زنجیره چالاكییه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ سوپای ئێران له‌سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئه‌نجامیاندا بوو، به‌لاَم هیچكات به‌عس ره‌وایی نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشی پێشمه‌رگه‌دا چالاكیی وزه‌بری تۆڵه‌سێنی له‌به‌رامبه‌ر هاوولاَتیانی بێ دیفاع ئه‌نجامبدا. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا سنووری ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو بگرێته‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1988 گه‌یشته ترۆپك. ساڵی 1988 بۆ سوپای عێراق ره‌شتترین ساڵه له‌دیرۆكدا، چوون ئه‌و ساڵه، ساڵی پیاده‌كردن وبه‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ی شالاَوه‌كانی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستانه كه له‌رۆژی بیست وسێی شوباته‌وه ده‌ستیپێكردو تاكو شه‌شی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵی خایاند.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا كه‌ده‌توانرێت به‌جینۆساید بناسێنرێت وبه‌هاوشانی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كانی ساڵی 1915و هۆلۆكۆستی جووه‌كان دابنرێت، زیاتر له100 هه‌زار مرۆڤی كورد له‌ناوبران، له‌په‌نایدا هه‌زاران گوند‌و مزگه‌وت وقوتابخانه‌و كه‌نیسه وێرانكران، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌ملیۆنه‌ها گیانله‌به‌رو باڵنده قڕكران وزۆرینه‌ی باغ ودارستان وناوچه سه‌وزاییه‌كان كرانه بیابانی كاكی به‌كاكیی. ئه‌ندرو وایتلی له‌پێشه‌كیی راپۆرته‌كه‌ی "میدڵ ئیست وۆچ" كه‌یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه نایابه‌كانی ناساندنی ئه‌نفال به‌دنیا، ده‌نووسێت "به‌خه‌مڵ وبۆچوونی ئێمه لایكه‌مه‌كه‌ی 50 هه‌زار یان 100 هه‌زار كه‌س كه‌زۆربه‌یان ژن ومنداڵ بوون له‌نێوان شوبات وئه‌یلوولی 1988 كوژرابن". "22".
هه‌رچه‌نده ئامارێكی فه‌رمیی وكۆنكرێتی له‌به‌رده‌ستدا نییه ژماره‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان ئاشكرا بكات، به‌لاَم ئه‌ونده‌ی ده‌زانرێت ژماره‌كه لانیكه‌مه‌كه‌ی 100 هه‌زار كه‌سه، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌كه‌دا له‌دوو جێگه‌دا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، ژماره‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان له100 هه‌زار كه‌س زۆرتربووه، ناوبراو له‌یه‌كێك له‌نامه‌كانیدا بۆ سه‌ددام
ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی زیاتر له100 هه‌زار كه‌سن وحكومه‌ت هه‌ر فریا ناكه‌وێت ته‌نانه‌ت سابوونیش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكات بۆیه هه‌موویان له‌ناوبراون. له‌جاری دووه‌مدا "له‌مایسی 1991دا كاتێ ده‌سه‌لاَتداری بێسنووری ئه‌نفال، عه‌لی ئه‌لحه‌سه‌ن مه‌جید، كه‌دواتر به‌رزكرایه‌وه بۆ وه‌زیری به‌رگریی، له‌دانوستانێكی نه‌زۆكدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كاندا كۆبووه‌وه‌و ده‌یزانی چۆن قسه ده‌كات! كاتێ رووبه‌ڕووی داواكاریی كورده‌كان بووه‌وه كه‌چاره‌نووسی كورده سه‌رنگومكراوه‌كان روون بكاته‌وه – ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌وان دایان‌نابوو 182 هه‌زار كه‌س بوو- ئه‌م به‌تووڕه‌ییه‌وه وایده‌ربڕی تێكڕای ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ئه‌نفالدا كوژراون به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌د هه‌زار كه‌س زیاتر نه‌بووه". "23".
به‌جیا له‌زیانی گیانیش له‌رووی ماددییه‌وه كوردستان له‌لایه‌ن سوپاوه به‌ته‌واوه‌تی وێرانكراو ژێرخانه ئابوورییه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كێنرا، چه‌ندان ئاوه‌دانی چۆڵ و وێرانكران، به‌به‌های ملیاره‌ها دۆلار زیانی ماددیی به‌ر تێكڕای كوردستان كه‌وت كه تاكو هه‌نووكه‌ش ئاسه‌واره خراپ ونێگه‌تیڤه‌كانی به‌رده‌وامییان هه‌یه. به‌پێی ئامار‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، ته‌نیا له‌ساڵی 1988و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالدا "یه‌كه‌م: 2839 گوند‌و شار وێران كراون. دووه‌م: 1757 قوتابخانه كاولكراون. سێیه‌م: 2457 مزگه‌وت وجیگه‌ی ئاینیی تر وێران كراون. چواره‌م: 271 نه‌خۆشخانه‌و تیمارگه وێرانكراون. پێنجه‌م: 219828 خێزان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستاندا راگوێزراون". "24".
هه‌ر له‌ساڵی 1988 و له‌چوارچێوه‌ی پلانی قڕكردنی گه‌لی كورد هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای عێراق به‌چه‌كی خنكێنه‌ر شارۆچكه‌ی "هه‌ڵه‌بجه"یان بۆردومانكرد، جیا له‌كاولكردنی شاره‌كه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاوولاَتی كوژران ودوو به‌رابه‌ر به‌و ژماره‌یه‌ش زامداربوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌زاران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده‌ی شاره‌كانی كوردستان ودیوی ئێران بوون. له‌ساڵی 1991، دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كورد له‌باشووری كوردستان وشیعه‌كان له‌باشووری عێراق، جارێكی دیكه سوپا رۆڵێكی دڕندانه وتوندی هه‌بوو له‌سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی گه‌لانی عێراق.
ئه‌گه‌ر له‌كوردستان به‌هۆی كۆڕه‌وی میلۆنیی گه‌لی كورده‌وه زیانه گیانییه‌كانی كورد كه‌متر بووبن به‌به‌راوورد به‌قۆناغه‌كانی تر، ئه‌وه له‌ناوه‌ڕاست وباشووری عێراق سوپا زۆر به‌توندیی شیعه‌كانی سه‌ركوتكرد، له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌زاران هاوولاَتی راپه‌ڕیوی شیعه كوژران وسه‌دان جێگه‌ی ئاینیی وهه‌زاران ماڵ له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسان كران.
به‌كورتییه‌كه‌ی سوپای عێراقیی له‌مێژووی ژیانی تایبه‌تیی خۆیدا، تۆمارێكی ئێجگار ره‌ش ودزێوی هه‌یه له‌كوشتار وله‌ناوبردنی هاوولاَتیانی ولاَته‌كه‌یدا، ره‌نگبێ له‌مێژووی میلله‌تان وده‌وڵه‌تاندا نموونه‌یه‌كی تر نه‌بێت، كه‌سوپای ولاَتێك به‌و قه‌باره ترسناكه سه‌ركوتی هاوولاَتیانی ولاَته‌كه‌ی كردبێت. هه‌روه‌ك چۆن له‌ته‌واوی دیرۆكدا ده‌ستناكه‌وێت هیچ ولاَتێكی هاوچه‌رخ به‌قه‌ده‌ر عێراق زۆرترین پرۆسه‌ی كاولكاریی له‌نێو ده‌وڵه‌ت و ئاوه‌دانییه‌كانی خۆیدا به‌ڕێوه بردێت.
ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كێك له‌ده‌گمه‌نترین حاڵه‌ته‌كانه كه‌پێویستیی به‌پانتایی زیاتر‌و فراوانتره بۆ شرۆڤه‌كردنی ئه‌كادیمیی وهه‌مه‌لایه‌نه. له‌پوختترین ده‌ربڕینیشدا سوپای عێراق له‌مه‌یدانی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ته‌نێ له‌سه‌ركوتی ناوخۆیدا نه‌بێ، كه‌به‌بڕوای من دۆڕانی حه‌تمی وراسته‌قینه ئه‌وی دووه‌مییانه.
سوپای نوێی عێراق له دوای به‌عس
پرۆسه‌ی "ئازادیی" عێراق ئه‌و وێستگه‌یه بوو سوپای عێراقی دوای هه‌شتاو دوو ساڵ له‌ته‌مه‌ن به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌گه‌ڵ رووخانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی دیكتاتۆر له‌ساحه‌ی فیرده‌وسی به‌غدادو هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای هاوپه‌یمانان بۆ ناو شاره‌كه، ئیدی شتێك نه‌ما پێبووترێت سوپای عێراق. له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، راشیانگه‌یاند به‌عس وسوپاو وه‌زاره‌تی به‌رگریی وداموده‌زگاكانی رژێم هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌و له‌مه‌و به‌دوا بوونیان یاساغه. ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو دوای هه‌شت ده‌یه سوپای ده‌ست وچنگ خوێناویی عێراقیی سكوت بكات وله‌سه‌ر شانۆی رووداوه گه‌رمه‌كان نه‌ك رۆڵی به‌ڵكو بوونیی فیزیكیشی بسڕێته‌وه.
دوابه‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیداره له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه، جارێكی دیكه له‌ژێر رێنمایی وبه‌ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سوپایه‌كی نوێی عێراقی دامه‌زرایه‌وه. ئه‌م سوپایه سوپایه‌كی سنوورداره‌و گه‌شه‌كردن وهه‌موو جموجۆڵه‌كانی به‌ده‌ستوور پێوه‌ندكراوه. مادده‌ی 14 له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئاماژه‌دانێكی راسته‌وخۆی تێدایه كه‌سوپای عێراق ده‌بێت هه‌موو پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی ناو عێراق له‌خۆ بگرێت. به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری دیراساتی ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تیی csis كه له16-9-2008دا بلاَویكردۆته‌وه، سوپای عێراق له‌ئابی ساڵی 2008دا ژماره‌كه‌ی به‌گشتیی 180296 سه‌رباز بووه، واته به‌ژماره له‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته‌دا له‌عێراق هه‌یبووه زیاتر بووه "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ته‌مووزی 2008، ته‌نیا 146 هه‌زار سه‌رباز بوو"، به‌پێی هه‌مان راپۆرت ته‌نیا دوو لیوا هه‌ن له‌كورده‌كان پێكهاتبێت وتێكڕاش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و دوو لیوایه له 9010 سه‌رباز تێناپه‌ڕێت.
له‌رووی چه‌ك وچۆڵیشه‌وه ورده ورده سوپای عێراقیی به‌ره‌و پێشكه‌وتن وخۆ پڕ چه‌ككردن هه‌نگاو ده‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان بۆندی به‌به‌های ملیاره‌ها دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان واژۆ كردووه به‌مه‌به‌ستی كڕینی چه‌ك وته‌قه‌نیاتی پێشكه‌وتووی سه‌ربازیی. رۆژنامه‌ی "واڵستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكیی له‌راپۆرتێكیدا له‌مانگی ئه‌یلوولی ساڵی پار بلاَویكردۆته‌وه، بۆندێك له‌نێوان حكومه‌تی عێراق وئه‌مه‌ریكا واژۆ كراوه بۆ كڕینی 36 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكیی له‌جۆری "F16". له‌لایه‌كی تریشه‌وه سوپا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت له‌سه‌ر چۆنێتی به‌شدارییكردنی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌لاماردانی تیرۆریستیی.
دیمه‌نه‌كه وه‌هایه: هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ له‌ئارادایه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق كه‌ئێستا سوپاكه بیست ونۆیه‌مین سوپایه له‌ئاستی جیهاندا، به‌رپرسانی عێراقیی ده‌خوازن خێراتر له‌وه‌ی هه‌یه سوپا گه‌شه بكات ودامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیش به‌په‌له بنیاتبنرێنه‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سوپای هاوپه‌یمانان له‌ئاماده‌كارییدان بۆ كشانه‌وه، به‌م پێیه‌ش ئه‌ركی سوپای عێراقیی سه‌ختتر وگرانتر ده‌بێت له‌دابینكردنی سه‌قامگیریی بۆ خه‌ڵك.
"ئه‌حمه‌د عه‌لوانی" ئه‌ندامی لیژنه‌ی بنیاتنانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان وئابووری له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌شوباتی رابردوو رایگه‌یاند: توانای لۆجیستی وپیشه‌سازیی سه‌ربازیی عێراق له‌ئاستێكی نزمدایه‌و پێویسته حكومه‌تی نوری مالیكی كاری جیددی بكات بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی. عه‌لوانی به‌پێویستی ده‌زانێ هه‌مان وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو زیندوو بكرێته‌وه‌و پێیوایه "هه‌زاران كادری پێشكه‌توو هه‌یه شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌لاَم تائێستا سوودیان لێ وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه‌بكات پشت به‌شاره‌زایانی خۆماڵیی ببه‌ستێت وكه‌رتی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ببووژێنێته‌وه".
چوار ساڵی كابینه‌كه‌ی "نوری مالیكی" به‌چوار ساڵی بنیاتنانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی سوپای عێراق دێته هه‌ژمار، مالیكی زیره‌كانه توانی په‌ره‌بدات به‌توانای سوپاكه‌ی وبارهێنانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆر.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك گله‌یی وناڕه‌زایی هه‌یه له‌سه‌ر پته‌وبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كوێتییه‌كانه‌وه شایانی شاردنه‌وه نه‌بووه، بۆیه‌كا به‌ئاشكرا كوێتییه‌كان ناڕه‌حه‌تیی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌و رۆڵ په‌یداكردنه‌وه‌ی سوپای عێراقیی. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده عێراقییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن خۆ پڕ چه‌ككردنه‌وه‌و پته‌وكردنی سوپا پاساوی خۆی هه‌یه، یه‌كێك له‌هه‌ره دیارترینیان جه‌نگانه له‌گه‌ڵ شانه تیرۆریستییه‌كانی ناوخۆ ورووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده. ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی عێراق دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م سوپایه نابێته سوپاكه‌ی به‌عس، هه‌روه‌ك چۆن له‌نیه‌تدا نییه به‌رێگاكه‌ی پێشوودا بڕواته‌وه.
هه‌ندێكیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت سه‌ركرده‌یی سوپا به‌ده‌ستی كه‌سه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه بێت، بۆ وێنه "سه‌لیم جبوری" وته‌بێژی به‌ره‌ی ته‌وافقی سووننه پێیوایه "پێویسته سه‌ركردایه‌تی سوپای عێراق به‌ده‌ست مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه بمێنێته‌وه‌و تاوه‌كوو ده‌ستدرێژیی نه‌كاته سه‌ر مافی مرۆڤ وگه‌لانی عێراق".
كورده‌كانی عێراقیش سه‌ره‌ڕای به‌شدارییان له‌و سوپا نوێیه‌دا، ترسیان له‌پڕ چه‌ككردنه‌وه‌و پته‌وبوونی سوپا هه‌یه، به‌رپرسانی باشووری كوردستان نیگه‌رانیی خۆیان له‌چه‌ندین جێگه وبۆنه‌دا پیشان داوه له‌به‌هێزیی ورۆڵ په‌یداكردنه‌وه‌ی سوپا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم "مه‌سعوود بارزانی" به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و پرسه‌و ده‌ڵێ "پێكهاته‌ی سوپای عێراقیی مانای په‌ڕاوێزخستنی كورده"، چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری سیاسیی كورد هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا گروپی دووه‌م هه‌ن، له‌و بڕوایه‌دان مادام ده‌ستوورێك هه‌یه ئه‌رك ورۆڵی سوپای دیاریكردووه ومافه‌كانی كوردیشی چه‌سپاندووه، مادامیش كورد خۆی به‌شداره له‌پێكهاته‌ی سوپادا هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ نییه بۆ سه‌ر مافی كورد.
فریاد رواندزی ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیی هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "سوپای عێراق سوپایه‌كه نابێت ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی ولاَت وئیدارات وناكۆكییه سیاسییه‌كان وه‌ربدات، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌پڕ چه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراقدا نابینم، به‌تایبه‌تی سوپای ئێستای عێراق سوپایه‌ك نییه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی ته‌نیا كه‌سێكدا بێ، به‌ڵكو كورد‌و سووننه‌و شیعه‌ی تێدایه، هه‌روه‌ها كورد له‌سوپای عێراقییدا چه‌ندین پۆستی گرنگی هه‌یه، ئه‌و پۆسته گرنگانه‌ش وا ده‌كات هیچ مه‌ترسییه‌كی لێ به‌دینه‌كرێت".
به‌شێكی تر له‌كورده‌كان وته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب عێراقییه‌كان وچاودێران له‌وه نیگه‌رانن به‌هێزبوونه‌وه‌ی سوپا ئه‌گه‌ری كوده‌تای سه‌ربازیی ده‌هێنێته پێشه‌وه، هه‌روه‌ك "جه‌یمس دینزلۆ" ده‌ڵێ "به‌هێزكردنی سوپای عێراق وئه‌گه‌ری كوده‌تا ئه‌وه‌ی ده‌یسه‌پێنێت ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌و ولاَته له‌ساڵی 1948دا، شۆڕشی 1958 وهاتنی حكومه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم وعه‌بدولسه‌لام عارفی به‌دوادا هات".
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌م راستییانه نابێت نادیده‌ی بگرین، جیهان گۆڕاوه‌و ئێستا نه‌ك په‌نجا ساڵ بگره پێنج ساڵ پێش ئێستا نییه، ئه‌وه‌ی له1988 بۆ سوپای عێراق وحكومه‌تی
سه‌ددام ده‌چووه سه‌ر مه‌حاڵه‌و له‌زه‌حمه‌ت زه‌حمه‌تتره بۆ ئه‌م سوپا نوێیه‌و نوری مالیكی یان هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرێكی تری عێراقیی بچێته سه‌ر، به‌بۆچوونی من سوپای عێراق چه‌ندیش به‌هێزبێت، له‌ئاستی ئه‌و چاوه تیژه‌ی له‌سه‌ر عێراقه هێشتا هه‌ر لاوازه.
دوایین وته
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ ئه‌م باسه به‌كارمهێناون، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌و هه‌موو رووداو وكاره‌ساته‌ی له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵدا له‌سه‌رده‌ستی سوپای عێراق به‌سه‌ر گه‌لانی سته‌مدیده‌دا هێنراوه، لای خۆمه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیعی كاره‌ساته‌كانه‌وه تووشی جۆرێك له‌تۆقین بووم، له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چه‌ندین وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر سوپای ده‌وڵه‌تانی تر په‌یداكردو خوێندمه‌وه، هێشتا نه‌مبینی هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ته‌واوی سه‌ده‌ی بیستدا به‌ده‌ر له‌ئه‌ڵمانیای نازی هێنده‌ی عێراق بووبێته مه‌یدانی جه‌نگ وده‌ستڕۆیشتوویی سوپا‌و كاولكاریی ناوخۆیی.
ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسدا "دروستتر وایه بڵێین سه‌رده‌می سه‌ددام"، عێراق به‌ته‌واویی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نۆرماڵه‌وه گۆڕا بۆ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره، هه‌ڵمه‌تی به‌سه‌ربازكردن ته‌نێ له‌سنوورێكدا نه‌مایه‌وه، پیرو مندالاَن وژنان وته‌كنۆكرات وهه‌موو چین وتوێژێكی عێراقی گرته‌وه، هونه‌ر بوو به‌هونه‌رێكی سه‌ربازیی، شیعر‌و ئه‌ده‌ب وته‌نانه‌ت ژیانیش ره‌نگی خۆیانیان له‌ده‌ستداو بوونه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی سه‌رباز، دایكی هه‌ره ئازا ئه‌وه‌بوو زۆرترین منداڵ یان بابڵێین زۆرترین سه‌رباز بخاته‌وه، فه‌رمانگه‌ی ته‌جنید له‌هه‌موو شوێنێك قه‌ره‌باڵغتر بوو، به‌رده‌وام جمه‌ی ده‌هات، ئه‌م فه‌رمانگه‌یه خوازیاربوو ژنه سكپڕه‌كانیش سه‌ردانی بكه‌ن تا ناوی منداڵه له‌دایكنه‌بووه‌كه‌ی ناو سكیشیان بنووسن وه‌ك سه‌ربازی "دواڕۆژ".
جه‌نگ و مانۆڕی سه‌ربازیی تامی هه‌موو شتێكیان ناخۆش وگۆڕیبوو، جه‌نگ ته‌نانه‌ت پاره‌و پیتاكی مندالاَنی قوتابخانه‌كانی هه‌ڵلووشی، عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه هه‌شت ساڵییه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران، ته‌واو قه‌رزار بوو، ژماره‌ی قه‌رزه‌كانی له100 بیلیۆن دۆلار تێپه‌ڕی، كه‌زیاتر له40 بیلیۆنیان
بۆ چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی به‌هه‌ده‌ر درابوون، ئاكامی جه‌نگیش جگه له‌دۆڕاندنی عێراق وكوژرانی 200 هه‌زارو برینداربوونی 500 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی عێراقیی به‌رهه‌مێكی تری نه‌بوو. سوپا كاره‌كته‌ری هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییانه بوو، له‌به‌رئه‌وه وای به‌باش ده‌زانم مێژووی سوپای عێراق ببێته وانه‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی تا دنیا دنیایه له‌بیرمان بێت سوپایه‌ك هه‌بوو له‌م ره‌نگه‌و له‌و چه‌شنه.
سه‌رچاوه و په‌ڕاوێزه‌كان:
1- العميد جي. كيلبرت براون "قوات الليفي العراقية"، الترجمة والتحقيق:د.مؤيد ابراهيم الونداوي. مراجعة: رفيق صالح، بنكةي ذين، السليمانية 2006، ص 15.
2- ساڵح ره‌حمان "شه‌شی كانون یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق". رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"، ژماره "378"، سێشه‌ممه 6-1-2009.
3- بيتر سلاكت "الخيارات الدستورية لعراق مابعد الحرب". ترجمة:شكور سليمان. 2003.
4- لیوا مه‌نسوور حه‌فید، پله‌دارێكی سه‌ربازیی ئه‌كادیمیی كورده‌و چه‌ندین پله‌و پۆستی جیاجیای سه‌ربازیی وه‌رگرتووه‌و تاهه‌نووكه وه‌ك پله‌دارێك له‌كاروباری سه‌ربازیی به‌رده‌وامه.
بڕوانه: رۆژنامه‌ی "ئاسۆ"، ژماره "619"، یه‌كشه‌ممه 13-1-2008.
5- هێمن میرانی "سوپا له‌ئێراقی كۆن ونوێدا" به‌شی یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ی "خه‌بات"، ژماره "2971"، یه‌كشه‌ممه، 14-9-2008.
6- ساڵح ره‌حمان "شه‌شی كانون یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق". رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"، ژماره "378"، سێشه‌ممه 6-1-2009.
7- سه‌یران ته‌ها ئه‌حمه‌د "به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوكیی عێراق 1969- 2003"، گۆڤاری "سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی"، ژماره "2" ساڵی پازده‌هه‌م، ئابی 2007، لاپه‌ڕه 45-46.
8- Judit Miller,Laurie Mylroie "له‌تكریته‌وه بۆ كوێت"، وه‌رگێڕانی: مه‌ریوان غه‌ریب –كامه‌ران غه‌ریب، چاپی یه‌كه‌م- سلێمانی، 2006، لاپه‌ڕه 125.
9- هه‌مان سه‌رچاوه. لاپه‌ڕه 158.
10- هیوا جه‌مال "عێراقی سوپا ..سوپای سیاسه‌ت"، رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"، ژماره "419". 4-3-2009.
11- بيتر سلاكت "الخيارات الدستورية لعراق مابعد الحرب". ترجمة:شكور سليمان. 2003.
12- ساڵح ره‌حمان، سه‌رچاوه‌ی پێشووتر.
13- باقر یاسین "مێژووی خوێناویی عێراق"، و:حه‌مه‌ساڵح گه‌لاَڵی، چاپی یه‌كه‌م – سلێمانی،2004، لا 226.
14- سمير خليل "جمهورية الخوف"، ترجمة: احمد رائف، الزهراء للاعلام العربي، قاهيرة، 1991.
سه‌میر خه‌لیل ناوی خواستراوی نووسه‌ری عێراقی ناسراو "كه‌نعان مه‌كییه"یه كه‌كاتی خۆی ئه‌و كتێبه‌ی به‌و ناوه خوازراوه‌وه بلاَوكرده‌وه.
15-لیام ئه‌نده‌رسن – گاریس ستانسفیڵد "ئاینده‌ی عێراق- دیكتاتۆریی، دیموكراسیی یان دابه‌شبوون؟"، وه‌رگێڕانی: كامیار سابیر – دڵشاد حه‌مه، چاپخانه‌ی ره‌نج 2008، لاپه‌ڕه 59.
16- د.مارف عومه‌ر گوڵ "جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تاندا"، چاپی دووه‌م، سلێمانی 2003، لاپه‌ڕه 21.
17- هه‌مان سه‌رچاوه.
18- هه‌مان سه‌رچاوه.
19- رێبوار سیوه‌یلی "قه‌فه‌سی ئاسنین یان بۆ ببمه‌وه به‌عێراقی؟". چاپی یه‌كه‌م، كوردستان 2003، لا 70.
20- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 71.
21- كه‌نعان مه‌كییه "دڵڕه‌قی وبێده‌نگی". وه‌رگێڕانی:حه‌مه‌ڕه‌شید، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2005، لا200.
22-میدڵ ئیست وۆچ "جینۆساید له‌عێراقدا– په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر كورد"، وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق، چاپی دووه‌م، سلێمانی 2004، لاپه‌ڕه 21.
23- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 26.
24-د. مارف عومه‌ر گوڵ، سه‌رچاوه‌ی پێشووتر، لاپه‌ڕه 36.
* د.محمد حسين الزبيدي "صفحات مضيئة في تاريخ الجيش العراقي "، سايتي "جريدة" سالَي 2006.
** د. غزوان هادي "الجيش العراقي ومتطلبات المرحلة الراهنة". سايتي "الصباح".
*** مازن الياسري "تاريخ الجيش العراقي بين المؤسسة والنظام الحاكم في ذكراه الثامنة والثمانين". شبكة النبأ المعلوماتية- الخميس 15/كانون الثاني/2009.
**** سانتا ميخائيل " محطات في تاريخ الجيش العراقي منذ تأسيسه 1921 وحتى حله في 2003"، وكالة الأنباء التركمانية.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر