Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

بە پی لێدوانەکانی کاک مستەفای هیجری وادیارە خۆیی خزاندوە ژیر دەستی رەژیمی تورکیا کار بۆ دەولەتی تورک دەکات دژ بە براکوردەکانی خۆیی چونکە ئەم کارانە پێشێنی میژۆەیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران تودە ئەی ئەل ئەسل لە کوشتن لە ناو بردنی ئەحمەد توفیق لە لایەن سرکرایەتی نوویی ئەو حیزبە شەری براکۆژی لە گەل کومەلە دا خۆیی میژۆەێکی رەشی تومار کردوە بۆ خۆیی

لە گەل ریزمدا بۆ شەهیدانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و مرۆڤە چاک وەڵات پاریزەکانی نێۆ ئەو حیزبە بەلام سرکردایەتی ئێستایی ئەو حیزبە لە خزمەتی نەتەوایەتێدا نییە.
بە پی لێدوانەکانی کاک مستەفای هیجری وادیارە خۆیی خزاندوە ژیر دەستی رەژیمی تورکیا کار بۆ دەولەتی تورک دەکات دژ بە براکوردەکانی خۆیی چونکە ئەم کارانە پێشێنی میژۆەیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران تودە ئەی ئەل ئەسل لە کوشتن لە ناو بردنی ئەحمەد توفیق لە لایەن سرکرایەتی نوویی ئەو حیزبە شەری براکۆژی لە گەل کومەلە دا خۆیی میژۆەێکی رەشی تومار کردوە بۆ خۆیی

مستەفای هیجری ئەمجارەیان بۆ تورک دوای ئەو دیسانەوە ئێرانی

پاش چەند ساڵ لەکەمپ نشینی و شەڕە چەقۆ و یەکتری داپلۆسین و دابەشکردنی میراتەکەی قازی نەمر ودکتۆر قاسملو شەرەفکەندی و لەتکردنی دیموکرات و لیسانەوەی لمۆزە خوێناویەکەی موحسینی رەزائی و ئەژنۆشکان لەبەرامبەر قەفەزا، هیجری هاتووە باس لەدیکتاتۆریەتی هێزیکی شۆڕشگێڕ دەکات کە سیاسەت و ئەجیندای سەرسەخترین دەوڵەت کە دەوڵەتی فاشستی تورکە لە ڕۆژئاوای وڵات تێکشکاند، نەک هەرئەوەندە ئەم پیاوە کە خۆی بەزەبری چەقۆ و دابەشکردنی بارەگا و دارکاری کردنی نەیارەکانیەوە ساڵانیکە کامپ نشین بووە دیسان دەڵێت ئێمە (پژاک) ناناسین، منیش دەڵیم هیجری پژاک ناناسێت و راستدەکات، کابرایەک لەترسی قەفەز قەلەمی ئەژنۆی بشکێت و گەلێکی مەزن و دینامیکیەتەکەی سەرکوت بکات و کامپ نشینی بکات و گاڵتە بەئیرادەی بکات چۆن هێزێک یان پارتێکی شۆڕشگێڕ دەناسێت کە لەسەخترین هەلومەرجی پشتیوانی دەوڵەتانی جیهانی وسەردەستدا لوتی دوژمنێکی شکاند کە شانازی بە ٢ هەزار ساڵ مێژووە دەکرد،؟ ئاخر گەلۆ قەت بووە سیاسیەکی گلاو، دۆڕاو بتوانێت لە چەمکی شۆڕش و ئیرادەی شۆڕشگێڕی تێبگتان لەکاتیک دا خۆی لەسەر مێزی قوماربەچارەنوس و خوێنی گەلەکەیەوە تەواوی نرخ و ڕەنج و خوێنی شەهیدەکانی دۆڕاندووە؟ لەمەش گاڵتەجاڕیتر ئەوەیە کە گوایە بەنیازن دەستبە خەباتی چەکداری بکەنەوە وەک ئەوەی گەل لەڕۆهەڵات زۆر متمانەی پێیان مابیت تا جاریکیتر ڕۆڵەکانیان بکەنە قوربانی بۆ ئەوەی ئەمجارە هیجری و برادەرەکانی بیانکەنە قوربانی سیاسەتەکانی دەوڵەتانی ئیسلامی سونە و فاشستی تورککاتێکیش ئەوانیش ئیشیان پییان نەما دیسانەوە لەکامپەکان بگیرسینەوە و بڵێن ئێمە ئێرانین!.
شوان بورهان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر