ANF
سالار مه‌حمود: بۆ حزب به‌کارهێنانی سنووری رۆژئاوای کوردستان؛ کاره‌ساته.
ماوه‌یه‌کى زۆره سنورى باشور و رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌سه‌ر خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستاندا داخراوه و رێگه نادرێت هیچ هاوکارییه‌ک بگه‌یه‌ندرێته خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان . تا ئێستا هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان بانگه‌شه‌یان ده‌کرد که ئه‌و ده‌روازه‌یه به بڕیاری حکومه‌تی هه‌رێم داخراوه, سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمیش رایگه‌یاند که په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری وه‌ها بڕیارێک نین .
له‌کاتێکدا که به‌پێی پیلانی نێوان زلهێزه جیهانییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر رژێمی سوریا، له هه‌مانکاتدا به‌پێی پیلانێکی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی تورک و سوریا و چه‌ند هێزێکی هه‌رێمیش سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان به‌ڕووی رۆژئاوای کوردستاندا داخراوه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گه‌مارۆی هه‌رێمه‌که‌یان داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته و چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرای سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رده‌وام له‌ژێر هێرش و کۆمه‌ڵکوژیدایه، هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌ش وایکردووه که کورد له‌و پارچه‌ی کوردستان رووبه‌ڕووی سه‌ختترین دۆخی ژیان بکرێنه‌وه .
یه‌کێک له‌و هێزانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی کرداری به‌شداریکردووه له پیلانی گه‌مارۆدانی رۆژئاوای کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانه و تا ئێستاش بانگه‌شه ده‌کرێت که داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌په‌ڕله‌مانى هه‌رێم ( سالار مه‌حمود ) له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به ANF ی راگه‌یاند: "به راستى بۆ داخستنى سنوور پێویست بوو په‌رله‌مان بزانێـت و لێی ئاگاداربووایه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه په‌ڕله‌مان ئاگاى لێ نییه . "
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی :" ئێمه وه‌کو لیژنه‌ى مافى مرۆڤ و ئه‌ندامى په‌ڕله‌مان و نوێنه‌رى خه‌ڵکى کوردستان دژى داخستنى سنووره‌کان و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌یانین به‌تایبه‌ت سنوورى ڕۆژئاوا . ئێستا پێویسته هه‌ڵوێستێ جدى هه‌بێت بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنى کوردانى ڕۆژئاوا . نه‌ک به‌ته‌نها بۆ سنوور به‌ڵکو هه‌رێم ده‌بێت هه‌ڵوێستى راسته‌وخۆى هه‌بێت بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ى ده‌کرێت ".
سالار مه‌حمود راشیگه‌یاند: "چیتر سنور ئه‌بێ پرسێکى لاوه‌کى بێت و هه‌رێمى کوردستانیش ئه‌رکه له‌سه‌رى نه‌ک سنوور بکاته‌وه به‌ڵکو پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى نائاسایى واته هیچ ڕێوشوێنێ یاسایى و نایاسایى به‌کار نه‌هێنێت ، چونکه دۆخى خه‌ڵکى کورد له‌ڕژئاوا زۆر ناهه‌مواره و به‌هه‌موو شێوازه‌کانى کردنه‌وه‌ى سنوور به‌هاناى خه‌ڵکى ئه‌وێوه بچێت ، چونکه هه‌ڵوێست و ئه‌رکێکى نیشتیمانى نه‌ته‌وه‌یى و مرۆییه ".
له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا سالار مه‌حمود وتى: "ئه‌رکى هه‌مو هێزو لایه‌نه‌کانه که ڕاسته‌وخۆ بێنه سه‌رخه‌ت و هه‌ڵوێستایان هه‌بێت، چونکه ناکرێت هێزێکى سیاسى یاخود چه‌ند هێزێک بۆململانێى حزبى خۆیان سنور به‌کاربهێنن چونکه ئه‌مه کاره‌ساته "
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر