Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۱۹, دوشنبه

ئه‌بو به‌سیر ته‌رتوسی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات


ئه‌بو به‌سیر ته‌رتوسی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات


موفتی‌ گروپه‌ «جیهادییه‌» كان ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی‌ نامه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاراسته‌ی‌ كوردی‌ عێراق‌و سوریا ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت «ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه‌تان به‌رده‌وامبن ئه‌وه‌ دوژمنایه‌تی‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانمان».

له‌نامه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزدا عه‌بدولمونعیم مسته‌فا حه‌لیمه‌ ناسراو به‌ «ئه‌بوبه‌سیری‌ ته‌رتوسی‌» موفتی‌ گروپه‌ جیهادییه‌كان كه‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ كردوه‌ له‌عێراق‌و سوریا‌ ده‌ڵێت « پێمان گه‌شتووه‌ ئیهانه‌ی‌ كتێبی‌ خودا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ركردایه‌تی‌ تاڵه‌بانی‌‌و بارزانییه‌وه‌‌و ده‌بیستین گوتاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ره‌گه‌زپه‌رستیتان هه‌یه‌.. زیاده‌ڕۆن به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی‌ عه‌ره‌ب‌و نه‌ته‌وه‌كانیتر‌و كه‌وتوونه‌ته‌ خراپترین شێوه‌كانی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌‌و نه‌فامی‌». ناوبراو كه‌ له‌شاری‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌‌و خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ سوریایه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ «ئه‌گه‌ر كورد به‌رده‌وامبێت له‌دۆستایه‌تی‌ كافران‌و دژایه‌تی‌ ئیمانداران‌و به‌رده‌وامبێت له‌جه‌نگی‌ دژه‌ موسوڵمانان‌و سه‌رخستنی‌ مولحید‌و بێباوه‌ڕان ئه‌وه‌ من به‌راشكاوی‌ ده‌یڵێم‌و هیچ موسوڵمانێكیش لاری‌ له‌مه‌ نییه‌ كه‌ له‌نێو ئێمه‌دا ـ مه‌به‌ست موسوڵمان‌و عه‌ره‌به‌كانه‌ ـ ژینتان نییه‌‌و سه‌رجه‌م موسوڵمانان ده‌كه‌ونه‌ دژایه‌تیكردن‌و قێزه‌ونكردنتان».
ناوبراو، له‌نامه‌كه‌دا كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی‌ ئه‌له‌كترۆنیدا ده‌قه‌كه‌ی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد به‌كوڕێكی‌ یاخی‌ له‌دایك‌و بابی‌ خۆی‌ ده‌چوێنێت‌و باس له‌وه‌ ده‌كات له‌داهاتودا كورد وه‌كو گه‌ڵایه‌كی‌ رزیوی‌ دارێكی‌ قایم‌و به‌هێز ده‌وه‌رێت‌و سه‌ره‌نجام كرم ده‌یخوات.
ته‌رتوسی‌ خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌م‌و فه‌توای‌ توندڕه‌وییه‌‌و به‌شێخ‌و موفتی‌ گروپه‌ ئیسلامییه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ناسرێت‌و له‌به‌ریتانیا له‌ڕێگای‌ وتاردان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ماڵپه‌ڕێكی‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌وه‌ هانی‌ به‌شداریكردن له‌ «جیهاد» ده‌دات‌و فه‌توا‌و رێنمایی‌ بۆ كرده‌ «جیهادی‌»‌و گروپه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌رده‌كات.

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1298

-----------------------------------------------

رهبر فرقه تندرو جهادیه مردم کرد را تهدید کرد.

مفتی گروه تندرو اسلامی جیهادیه (ابو بصیر ترتوسی) در نامه ائی تهدید آمیز به احزاب کرد اقلیم کردستان عراق و مردم کردستان سوریه نوشت که اگر دست از رفتارشان بر ندارند با دشمنی این گروه مواجه خواهند شد.
در نامه‌ای تهدید آمیز عبدل منعم مصطفی حلیم مشهور به ترتوسی مفتی گروه تندرو اسلامی جیهادیه نوشته:خبر دار شدیم که به کتاب آیین اسلام توهین و کم اهمیتی میشود خصوصا در دفتر حکومتی بارزانی و تالبانی این امر چشم گیر تر است،ترتوسی همچنین گفته شنیده ایم ،در مورد وطن دوستی‌ و کرد دوستی‌ برای مردم حرف زده میشود..با دین و ملت عرب به صورتی نژاد پرستانه(به گفته ترتوسی) برخورد میشود،نامبرده که ساکن شهر لندن است به کردهای سوریه هشدار داده اگر کردها به دوستی‌ با کافران و دشمنان خدا ادامه دهند مستقیماً در جنگ با مسلمانان و کمک به ملحدان شرکت کرده‌اند و در نتیجه هیچ مسلمانی -بخوانید عرب‌ها و تندروهای جیهادی- از دشمنی و جنگ با شما دوری نخواهند کرد.
نامبرده در ادامه نامه منتشر شده در وب سایتش میگوید:در آینده کردها به خاطر دوری از اسلام مثل درخت کرم خرده و پوسیده خواهد افتاد،وی قبلان نیز چندین فتوای تند اسلامی صادر کرده و به عنوان رهبر گره‌های مسلّح اسلامی شناخته میشود و در انگلستان از طریق وب سایت الکترونیکی خود آنها را رهبری میکند و برای گروه های مسلح فتوا صادر می‌کند

--------------------------------------------------------

ئه‌مه‌ریكا: ئێران تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ توندوتیژی‌ له‌ عێراق

جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژییانه‌ی‌ له‌ عێراق روده‌دةن.

ئاذانسةكان، ئاويَنة: له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ سۆمه‌ریه‌نیوز، رۆبه‌رت كون جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا رايطةياند: هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا چه‌ند به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ تێوه‌گلانی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران ده‌سه‌لمێنن له‌ توندوتیژییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ مانای‌ تۆمه‌تباركردنی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ناویه‌ت.
وتیشی‌: ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌تایبه‌تی‌ موشه‌كی‌ جۆری‌ 240 میلیمه‌تر، جگه‌ له‌ ئێران له‌ هیچ وڵاتێكی‌ دیكه‌ به‌رهه‌م ناهێنرێت.
رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و زانیارییانه‌، تێوه‌گلانی‌ ئێران ده‌سه‌لمێنن له‌و توندوتیژییانه‌دا به‌تایبه‌تی‌ قاسم سلێمانی‌ كه‌ به‌رپرسی‌ دۆسیه‌ی‌ عێراقه‌ له‌ هێزی‌ پاسداراندا.-------------------------------------------



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر