Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۳, دوشنبه

به‌ نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانمان به‌ره‌نگارتان ده‌بینه‌وه‌

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران فیره‌ی ده‌رۆه‌ ده‌له‌سه‌ بۆۆه‌ ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه‌ له‌ دره‌وه‌ی وه‌لات هاتووچۆه‌ی سه‌فارتی ئیران ده‌که‌ن

25 / 10 / 2010
به‌یان: هه‌وره‌ک له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار دا رامانگه‌یاند، سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، له‌ "روونکردنه‌وه‌"که‌ی رۆژی 28/7/2010ی دا، "ته‌ڕده‌ستی" به‌ خه‌رج داوه‌ و به‌و هونه‌ره‌، "به‌یان"ی به‌ درۆ خستۆته‌وه‌ و "رای گشتی" روون کردۆته‌وه‌.
به‌ڵام سکرتاریای"حدکا" به‌ راده‌یه‌ک‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌"ته‌ڕده‌ستی"یه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت که‌ قه‌ڵه‌می ده‌ستی نووسه‌رانی " روونکردنه‌وه‌"‌ له‌ ده‌ستیان خزیوه‌ و له‌ خاڵبه‌ندی کردنی ته‌ڕده‌ستییه‌که‌یاندا، ته‌نیا یه‌ک ژماره‌یان داناوه‌و پاش خاڵی (1) هیچ ژماره‌یه‌کیتری به‌دوادا نه‌هاتووه‌‌. هیوادارین حدکا، ئه‌م وردبینیه‌ی به‌یان‌، به‌ "چه‌واشه‌کارانه‌" و "درۆ" و "کۆن" و "هه‌ڵبه‌ستراو" نه‌هێنێته‌ ژمار.
به‌ڵام له‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی راگه‌ێندراوه‌که‌‌‌:
1- سکرتاریای حدکا، راده‌گه‌ێنێ ته‌نیا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیایه‌ و به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌‌ به‌رپرسه‌‌ که‌ له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و پێوه‌ندی دانی هه‌ر بابه‌تێک له‌ ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌دا به‌ حیزبی دیموکرات، به‌ ناڕه‌وا و دوور له‌ پرنسیپی رۆژنامه‌وانی ده‌زانێ.
سکرتاریای حدکا، گه‌ره‌کیه‌ بێژێت: هیچ ماڵپه‌ڕێکیتر له‌ تۆڕی جیهانی ئه‌نته‌رنێت دا سه‌ر به‌و حیزبه‌ نییه‌ و هه‌ر شتێ جگه‌ له‌ کوردستان میدیا دا، بڵاو بکرێته‌وه‌، ئه‌وان لێی به‌رپرسیار نیین‌!؟
به‌مجۆره‌ حدکا به‌رپرسیارێتی خۆی ته‌نیا له‌ ماڵپه‌ڕێک راده‌گه‌ینێ و ئیتر خۆی به‌ به‌رپرس نازانێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌دا که‌ به‌ ناوی جۆراوجۆره‌وه‌، دایناوه‌‌، و ئامانجه‌کانیان ئاراسته‌ ده‌کات. حدکا له‌ رێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ر کات پێی خۆش بێت په‌لامار بۆ سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تی و ئه‌و حیزبی سیاسی رێک ده‌خات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌و کاره‌ و ئاکامه‌کانی هیچ به‌رپرسیارێتیه‌‌ک بگرێته‌ خۆ. واته‌ حدکا، چه‌ندین گروپی رێک خستووه‌ که‌ هه‌ر کات که‌سێک یان لایه‌نێک ده‌ست نیشان کرا، هه‌ڵکوتنه‌ سه‌ری، که‌سایه‌تی بشکێنن و ئابڕوی به‌رن. به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتیه‌‌ک بۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی حدکا ده‌یکات، سپاردنی تیرۆره‌ به‌ کۆمه‌ڵێک که‌س و ده‌سته‌ و تاقم له‌ فه‌زای مه‌جازی دا. ئه‌م کاره‌ی حدکا هه‌ر له‌‌ جۆری ئه‌و کارانه‌یه‌ که‌ له‌ کۆماری ئیسلامی دا ده‌کرێن. هه‌ر له‌ جۆری کاری" لیباس شه‌خسییه‌کان" و " مردم همیشه‌ در صحنه‌" و " نیروهای حزب الله‌‌" یه‌‌ که‌ به‌ ئاماژه‌ی " رێبه‌رایه‌تیی" هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ئه‌م و ئه‌و، ده‌رگا به‌م که‌سایه‌تی و ئه‌و که‌سایه‌تی ده‌گرن، هه‌ڕه‌شه‌ له‌م و له‌و ده‌که‌ن، قه‌مه‌ ده‌کێشن و خه‌ڵک ده‌کوژن، به‌یاننامه‌ سادر ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌س لێیان ناپێچێته‌وه‌ و " رێبه‌رایه‌تی"یش، ته‌نیا خۆی به‌رانبه‌ر هێزه‌ ره‌سمیه‌کان" به‌ به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ر ده‌زانێ". به‌راستی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیدیعایه‌ی سکرتاریای حدکا، به‌ پێوه‌ری سه‌داقه‌ت و راستگۆیی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی خۆی و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی بگیرێ، ئایا هیچ متمانه‌یه‌ک به‌و حیزبه‌ ده‌مێنێت؟.
2- " ته‌ڕده‌ستی" دووهه‌می سکرتاریای حدکا له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌دا، باسی ئه‌و ماشینه‌یه‌ که‌ په‌یامنێره‌که‌ی "به‌یان" به‌سه‌ری دا که‌وتبوو.
یه‌ک له‌ سایته‌کانی حدکا، هه‌واڵێکی به‌ ناوه‌رۆکی ئه‌وه‌ی علی قازی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له‌ نامه‌یه‌ک دا داوای خانووی له‌ سیداد بارزانی کردوه‌ و وڵامی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌، به‌ راده‌یه‌ک زه‌ق کردبۆوه‌ و گرینگی پێدا بوو که‌ "به‌یان"ی هان دا بزانێت چ له‌ پشتی ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ په‌یامنێرێکی خۆی راسپارد که‌ به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ بکات. له‌ پڕۆسه‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌دا، ئه‌و په‌یامنێره‌، وێڕای ده‌ست خستنی زانیاری له سه‌ر‌ ئه‌و هه‌واڵه‌، به‌ سه‌ر زانیاری خۆشتر و گرینگتر دا که‌وت که‌ ئه‌ویش دوو به‌ش بوو. به‌شێکیان زانیاری داوا و داواکاری به‌شێکیان کێشه‌ و گرفتی خانه‌واده‌گی سه‌رۆکی پاک و سکرتێری حدکا و هاورێێانی. ئه‌و زانیارییانه‌ ئاستی جۆراوجۆریان ده‌گرته‌وه‌. به‌ڵام له‌ ئاستی سه‌رۆک و سکرتێران دا، ئه‌وه‌ بوو که‌ مسته‌فا هیجری سکرتێری حدکا، له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ برازایه‌کی سیداد بارزانی به‌و هۆیانه‌ی که‌ له‌و راپۆرته‌ هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه‌، داوای ماشینێکی گوله‌نه‌بڕی کردووه و‌ ئه‌و زاته‌ش ده‌زگایه‌ک مۆنیکای سپی ره‌نگی مۆدیل 2005ی گوله‌ نه‌بڕی پێ به‌خشی بوو. که‌چی روونکردنه‌وه‌که‌ی سکرتاریای حدکا، که‌ به‌یان به‌ چه‌واشه‌کار ناوده‌بات، روونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و حیزبه‌ ماشینی له‌ لایان هیچ حیزبێکی کوردستانی عێراقه‌وه‌وه‌رنه‌گرتووه‌!؟ "ته‌رده‌ستی"یه‌که‌ لێره‌دایه‌ که‌ "به‌یان" ده‌ڵێ : برازایه‌کی سیداد بارزانی، سکرتاریای حدکا ده‌ڵێ : هیچ حیزبێکی کوردستانی عێراق
هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ وه‌ک "به‌یان" له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و داواکارییه‌ ره‌وایه‌ یان نا، چاکه‌ یان خه‌راپ‌، یان ئایا ئه‌و نامه‌یه‌ی سکرتێری گشتی حدکا، به‌و ناوه‌رۆکه‌وه‌، کارێکی باشه‌ یان خه‌راپ، هیچ قه‌زاوه‌تێک ناکه‌ین. کاری ئێمه‌ ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌که‌یه‌. په‌یامنێره‌که‌ی "به‌یان" سووره‌ له‌ سه‌ر زانیارییه‌کانی خۆی و له‌و ماوه‌یه‌دا زانیاری زیاتریشی له‌م بابه‌تانه‌ ده‌ست که‌وتووه‌. جا با حدکا، له‌ رێگای کوردستان میدیا یان یه‌کێک له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانیتریه‌وه‌‌ که‌ باسمان کردن، نۆره‌ی خۆی بکات، "به‌یان" یش له‌ نۆره‌ی خۆی دا، زانیاری تازه‌ و گه‌رما و گه‌رم پێشکێش ده‌کات.
3- سکرتاریای حدکا، له‌ خاڵی سێهه‌می روونکردنه‌وه‌که‌ی دا، له سه‌ر‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ تیشک تی ڤی، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی شاهۆ حسێنی له‌ تیشک و هه‌وڵه‌ سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانی سکرتێر و جێگری سکرتێری حدکا بۆ که‌م کردنه‌وه‌یان، بۆ "به‌یان"ی ناردوه‌، سه‌ره‌تا کاک شاهۆ حسێنی به‌ "به‌رپرسی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌له‌فزیۆنی تیشک" ده‌ناسێنێت. که‌چی له‌ پاراگرافی دوایی دا، به‌رپرسایه‌تی تیشکی لێ داماڵیوه‌ و نووسراوه‌" بێجگه‌ له‌ که‌متر له‌ دوو ساڵی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی تیشک ، ناوبراو هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌کی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ته‌له‌ویزیۆنه‌دا نه‌بووه‌ و نیه‌".
"ته‌ڕده‌ستی" یه‌که‌ی حدکا له‌م خاڵه‌شدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌ "به‌یان" و نه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ناردووه‌، ناڵێن کاک شاهۆ حسێنی ده‌وری"به‌رێوه‌بردن"ی له‌ تیشک دا هه‌یه‌، ده‌ڵێن: کاک شاهۆ ده‌وری "رێبه‌رایه‌تی" له‌و ته‌له‌ویزیۆنه‌دا هه‌یه‌، به‌‌ نێوی شه‌خسی خۆیه‌وه‌ تۆماری کردوه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های به‌ سه‌ریدا هه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌مر و نه‌هییه‌کان به‌ ده‌ست ئه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش‌ کێشه‌ی به‌یان نییه‌ که‌ له‌ فڵان و فیسار حیزب دا کێ چه‌نده‌ی ده‌سه‌لات هه‌یه‌ و کێ چه‌ند‌ی نییه‌.
له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌رکی ئه‌و پاراگڕافه‌ی روونکردنه‌وه‌که جگه‌ له‌ ته‌ڕده‌ستییه‌که‌،‌ هاوکات لێدان و پچووک کردنه‌وه‌ی" کاک شاهۆ حسێنی" و خه‌ت و نیشان کێشان بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌کانی بێت، بۆیه‌ ته‌نیا باسی له‌و سنووره‌ کردوه‌ و به‌لای راپۆرته‌که‌ی به‌یان دا ناچێت که‌ داخۆ له‌ نێوان شاهۆ حسێنی و حسن شه‌ره‌فی دا ئه‌وه‌ رووی داوه‌ یان نا؟ چو‌نکه‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌ی "به‌یان" به‌ر له‌وه‌ی گرینگی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی شاهۆی دابێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ی گواستۆته‌وه‌ که‌ شاهۆ په‌لاماری جێگری سکرتێری داوه‌، ره‌فتاری توندی له‌گه‌ڵ کردووه‌ و رێگای هه‌رجۆره‌ ده‌ست تێوه‌ردانێکی لێ گرتوه‌. بێگومان کاک شاهۆ له‌ په‌یامی ئه‌م خه‌ت و نیشانه‌‌‌ ده‌گات.
ره‌نگه‌ بگوترێ، به‌رپرسی سکرتاریای حدکا له‌ باڵی شاهۆ حسێنی یه‌ و خه‌ت و نیشان بۆ سه‌رجه‌له‌ی خۆی ناکێشێت. به‌ڵێ ئه‌وه‌ راسته.‌ به‌ڵام، ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌، به‌ ته‌نیا که‌سێک نه‌ینووسیوه‌ و شوێنی چه‌ند قه‌ڵه‌می تێدا ده‌بیندرێت. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵه‌ی داڕشتن و نووسینی زۆر تێکه‌وتووه‌، چو‌نکه‌ نووسه‌ر بۆته‌ چه‌ند که‌س.
4- پاراگرافی کۆتایی روونکردنه‌وه‌که‌ی سکرتاریا، زۆر خۆش و سه‌رنج راکێشه‌. له‌م پاراگرافه‌دا قسه‌ی جوان جوان فه‌رمایشت کراون. وه‌ک "رۆژنامه‌نووسی ده‌روه‌ست" و "ئه‌رکی پیرۆزی رۆژنامه‌نووسی" و "خه‌به‌ری چه‌واشه‌کارانه‌" و فه‌زای بوختان هه‌ڵبه‌ستن و تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ و گۆپاڵی ئه‌م و ئه‌و". به‌ڵام، ئاغایانی " ده‌روه‌ست" هه‌ر هه‌موو ئه‌م قسانه‌ بۆ خۆتان باشه و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی چه‌واشه‌کاری و درۆ و بوختان و گۆپاڵبه‌ده‌ستی هه‌ر خۆتانن‌. ئێوه‌‌ خۆتان وه‌ستای درۆ و بوختان و ئابڕوبردن و چه‌واشه‌کارین، ئێوه‌‌ خۆتان پێشه‌نگی گۆپاڵ به‌ده‌ست دروست کردن و تۆڵه‌ و تۆڵه‌کاریین،‌ خۆتان کارناسی تێرۆری شه‌خسیه‌تی نوخبه‌کانن. ئێوه‌ بوون به‌م کارانه‌تان باشتان کرده‌ جاش، دۆستتان کرده‌ دوژمن، کوڕی کوردتان به‌ ده‌ستی یه‌کتر به‌ کوشت دا، له‌به‌ر پله‌ و پایه‌ی خۆتان هه‌رکه‌س له‌ ئێوه‌‌ لێهاتووتر بوو، هه‌وڵتان دا سووکی بکه‌ن و قسه‌ و قسه‌ڵۆکی بخه‌نه‌ دوا، کووده‌تای حیزبیتان له‌ سه‌ر یه‌ک کرد، ئه‌حمه‌د تۆفیقیان به‌ کوشت دا، هێمن شاعیری میللی کوردتان حه‌پس کرد، هه‌ژار شاعیری میللی کوردتان ساڵیانێک بایکۆت کرد، ئێوه‌‌ ئیمزاکه‌ری ماده‌ 8ی ئابڕووبه‌ر بوون، له‌ ترسی کورسی خۆتان کوڕی قازی محمدتان گرت، ویستتان بیکوژن بۆتان نه‌کوژرا و به‌ خه‌ڵکی ترتان به‌ گرت دا و ئێستاش له‌ هه‌وڵدان قسه‌ی بخه‌نه‌ دوا و ئابڕوی به‌رن، ئه‌میری قازی تان به‌ تاوانێک له‌و حیزبه‌ ده‌رپه‌ڕاند که‌ بۆ خۆتان حه‌ڵاڵ بوو به‌ڵام چونکه‌ کوڕی بنه‌ماڵه‌ی قازی بوو کردتانه‌ بیانووی وه‌درنانی، ئابڕوی رۆشنبیرێکی وه‌ک سه‌لاحودینی موهته‌دییتان برد و گۆشه‌گیرتان کرد، ئه‌و کاته‌ی خۆتان له‌ ده‌سه‌ڵات دا ده‌بینی بێ رێزییتان به‌ مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسێنی ده‌کرد و ناووناتۆره‌تان ده‌خسته‌ دوای، نابێ ئه‌و شێعرانه‌تان له‌ بیر چووبێته‌وه‌ که‌ بۆ بێڕێزی به‌و که‌سایه‌تیه‌ خستبووتانه‌‌ سه‌ر زاری تاقمه‌ ئه‌وباشێکتان که‌ به‌ ناو خه‌ڵک دا بڵاوی که‌نه‌وه‌، شێخ جه‌لال حسێنی تا له‌ حه‌یات دا بوو دژایه‌تیتان کرد و په‌لاماری مقه‌ڕه‌کانیتان ده‌دا، چه‌ند لاوی غه‌واره‌ی سازمانی په‌یکارتان به‌ کۆمه‌ڵ کوشتن ته‌نیا له‌ سه‌ر رخنه‌ له‌ دانیشتنی سکرتێری حدکا له‌ گه‌ڵ سازمانی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێڕان، حسن ئیسلامی کوڕه‌ پێشمه‌رگه‌ی 17 ساڵه‌ی حیزبه‌که‌تان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌ جیا ببوه‌وه‌ ئێعدام کرد، هیچ قسه‌ و قسه‌ڵۆکێک نه‌ما نه‌یخه‌نه‌ دوای‌ د. حسین خه‌لیقی ، سووکایه‌تیتان به‌ عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ی خۆتان کرد و په‌ڕیوه‌ی دووره‌ وڵاتتان کرد‌. کۆمیته‌ی به‌ ناو ئه‌منیه‌ته‌که‌تان به‌ فه‌رمانی ئێوه‌، ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی بنه‌ماڵه‌ و ژن و کوڕ و کچی ئه‌ندامه‌کانی خۆتان تێک ده‌دات و مه‌دره‌ک و به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقییان لێ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌ ببنه‌‌ کۆیله‌ و ئاڵقه‌ له‌ گوێتان. ئێوه‌‌ له‌ فه‌رمانده‌رانی شه‌ڕی برا کوژیین،‌ په‌نجه‌کانتان به‌ خوێنی کوڕ و کچی کورد سووره . ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت مۆری هه‌موو ئه‌م پۆخڵه‌واتانه‌ به‌ نێوچه‌وانی هه‌موو کۆمه‌ڵگاوه‌‌ بنێن و هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ و شار و ئاوایی کوردستان به‌م پۆخڵه‌واتانه‌‌ سه‌رمۆر بکه‌ن. بۆیه ئێوه‌‌ ئامۆژگاری ئێمه‌ مه‌که‌ن، چونکه‌ خۆتان" ده‌روه‌ست" ی هیچ به‌هایه‌کی به‌رز نه‌بوون و نیین. ئێمه‌ هه‌ین، هه‌ین و له‌ سه‌ر هه‌ر به‌هایه‌کی به‌رزی مروڤایه‌تی وه‌ده‌نگ دێێن. له‌ سه‌ر هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که‌ ئێوه‌ گه‌له‌‌ کۆمه‌که‌ی لێ بکه‌ن و بتانه‌وێ وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان تێرۆریان بکه‌ن، وه‌ ده‌نگ دێین. ئێمه‌ به‌ نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانمان به‌ره‌نگارتان ده‌بینه‌وه‌. ئێوه‌ش درێغ مه‌که‌ن، هه‌موو گۆپاڵبه‌ده‌سته‌کانتان بنێرنه‌‌ شه‌ڕمان، فه‌رمانی په‌لامار به‌ لیباس شه‌خسییه‌کانتان بده‌‌‌ن، حزب الله‌ و مردم همیشه‌ در صحنه‌مان لێ کۆکه‌نه‌وه‌، درۆ و بوختان بکه‌ن و تۆڵه‌مان لێ بکه‌نه‌وه‌.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار ..
--------------------------------------------------------------------------------

شەری پاک و حدک لە گەڵ حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیاندنەکاندا بە تووندی دەستی پێکرد

سایتی بەیان:به‌ نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانمان به‌ره‌نگارتان ده‌بینه‌وه‌

دد

هه‌وره‌ک له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار دا رامانگه‌یاند، سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، له‌ "روونکردنه‌وه‌"که‌ی رۆژی 28/7/2010ی دا، "ته‌ڕده‌ستی" به‌ خه‌رج داوه‌ و به‌و هونه‌ره‌، "به‌یان"ی به‌ درۆ خستۆته‌وه‌ و "رای گشتی" روون کردۆته‌وه‌.

----------------------------------

چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسێکی میتی تورکی و عوسمان ئۆجالان لە هەولێر

osman

بەرپرسێکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا ناسراو به‌ "میت" له‌ سه‌ردانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری خۆی بۆ باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان ئۆجالان دیدار و چاوپێکه‌وتنی بووه‌.
به‌ پێی سەرچاوەکانی هەوال هاکان فیدان کە لە شارۆچکەی عەنکاوە چاوی بە ئۆجالان کەوتوە هه‌وڵی داوه‌ ‌ کە ئەو دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و عه‌بدوڵڵا ئوجالان هان بدات و بە پێشنیارە جۆراوجۆرەکانی ناوبراو رازی بکات بگەرێتەوە باکوری کوردستان و گەرەنتی پاراستنی گیانیشی پێ دراوه‌.
جێگەی ئاماژەیە کە عوسمان ئۆجالان که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ریزی P.K.K دابراوه‌ و نیشتەجێی باشوری کوردستانە و لە سەر چونەوە یان هاوکاری زیاتری عوسمان ئۆجالان زانیاری زیاتر لە بەر دەست دا نیە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر