Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۲۸, چهارشنبه

باشۆر باکور رۆژاوا رۆژهه‌لات هامۆ کوردین و یاک ئامانج یک خه‌بات

باشۆر باکور رۆژاوا رۆژهه‌لات هامۆ کوردین و یک ئامانج یک یک وەلات و یک خه‌بات
ناسره‌ی ره‌زازی

----------------------------------------------------------------
حدکا تۆمه‌ت و ناو و ناتۆره‌ به‌ سه‌ر ئه‌ندامانیدا ده‌بارێنێ
20 / 10 / 2010
ئەکسرەی ئەندامانی کۆمیتەکانی دەروەی وەلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سەردانی سەفارتی ئیران دەکن لە دەروەی ولات
به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران تۆمه‌ت و ناو و ناتۆره‌ به‌ سه‌ر ئه‌ندامانیدا ده‌بارێنێ.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌ ژێر سه‌ردێڕی چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حدکا کادرێکی له‌ مێژینه‌ی حدکا ئاشکرای ده‌کات که‌ چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانی کۆن و به‌سابقه‌ی حیزب داوایان له‌ ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌ کردووه‌ که‌ بۆ حه‌للی کێشه‌ی له‌تبوونی حدکا رێگا چاره‌ بدۆزێته‌وه‌.
که‌ریم حاجی ره‌سوڵی ده‌لێ: به‌ڵام ده‌فته‌ری سیاسی حدکا وڵامی نه‌داونه‌ته‌وه‌ و ناچار بوون په‌نا بۆ سکرتێری گشتی حدکا به‌رن. حاجی ره‌سوڵی ده‌لێ: داوا و نییه‌ت پاکییه‌که‌ی ئه‌وان له‌لایان ده‌فته‌ری سیاسی حدکاوه‌ به‌ "بارانی تۆمه‌ت" و "نێو و ناتۆره‌ی بێ جێ" وڵام دراوه‌ته‌وه‌: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌م داوا و نییه‌ت پاکییه‌ی ئێمه‌ نه‌ک له‌ لایان ده‌فته‌ری سیاسی به‌ هێند نه‌گیرا و رێگا چاره‌یه‌کی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه‌ به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ که‌وتینه‌ به‌ر بارانی تۆمه‌ت و وه‌ک دارده‌ست و قۆرمیش کراوی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێناسه‌یان کردین و ده‌یان نێو و ناتۆره‌ی بێ جێیان خسته‌ شوێنمان که‌ هه‌ر هه‌موویان دورن له‌ راستی".
ئه‌و کادره‌ خاوه‌ن رابردووه‌ی حدکا له‌ درێژه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ده‌ڵێ: حدکا له‌ جیاتی وڵام دانه‌وه‌ به‌وان و سه‌دان که‌سی دڵسۆزی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه‌" به‌ ته‌له‌یفونێکی جێگری سکرتێری گشتی" له‌ حیزب ده‌رکراون. حاجی ره‌سوڵی ئاشکرای ده‌کات که‌ له‌ نێو ئه‌ندامه‌ نارازییه‌ ده‌رکراوه‌کاندا" کادری 20 ساڵه‌ و ته‌نانه‌ت 40 ساڵه‌ی حیزب"ی تێدایه‌.
له‌ به‌شێکیتری ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌و کادره‌ی حدکا راده‌گه‌یه‌نێ که‌ ده‌فته‌ری سیاسی حدکا له‌ نیاز پاکی و هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی کردنی ئه‌وان که‌لکی خراپ وه‌رده‌گرێ، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش ناچارن"بۆ دیفاع له‌ مافی خۆیان" و "گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموکڕاسی واقیعی بۆ نێو ریزه‌کانی حیزب" و "پاراستنی نرخی ئینسانی تاکه‌کانی حیزب" په‌نا بۆ ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزب و کۆنگره‌ و دۆستان به‌رن.
که‌ریم حاجی ره‌سوڵی سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه‌ ده‌رده‌بڕیت که‌: "له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا داوای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتیخوازانه‌ له‌ لایان هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ستی حیزبه‌وه‌ به‌ تاوان بژمێردرێ". حاجی ره‌سوڵی له‌ کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی حدکا به‌ بڕیاره‌کانی خۆیدا نه‌چێته‌وه‌ و وڵام نه‌داته‌وه‌ "ئه‌و بابه‌ته‌" واته‌ له‌ قاودانی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ی حدکا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌ نارازییه‌کان، درێژه‌ی ده‌بێت.
ژماره‌یه‌ک له‌ چاودێرانی کاروباری سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که‌ ده‌فته‌ری سیاسی حدکا مێتۆدی ئیستالینی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به‌ جیابیرانی نێوخۆ و ده‌ره‌کی گرتۆته‌ به‌ر. ئه‌و چاودێرانه‌ ده‌ڵێن ئه‌م رێگایه‌ی حدکا ده‌یپێوێ، بچوک و ته‌ریکی ده‌خاته‌وه‌.
ده‌قی به‌باته‌که‌ له‌ خواره‌وه‌ بخوێننه‌وه‌...
چه‌ندقسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حدکا.! کەریم حاجی ڕەسوڵی
دوای ته‌واوبوونی کۆنگره‌ی 13 ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وله‌تبوونی حیزبه‌که‌مان و وێ که‌وتنی خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ له‌ حیزب و‌بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌هه‌ست کردن به‌زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی ئه‌وله‌ت بوونه‌ له‌لایه‌ک، وزه‌مینه وپێک هێنانی جه‌وێکی ناسالم له‌ کۆنفرانسه‌کان و‌زاڵ بوونی ره‌وابت به‌سه‌ر زه‌وابت داله‌لایه‌ن به‌رپرسان وبه‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ، ئێمه‌چه‌ند که‌س له‌ئه‌ندامانی کۆن وبه‌سابقه‌ی حیزب‌ پاش چه‌ندین جا‌ر‌به نوسراوه‌ ‌وبه‌ ده‌م داوامان کرد ‌ده‌فته‌ری سیاسی بۆحه‌للی ئه‌وکێشه‌ نێوخۆییه رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه به‌ڵام‌‌‌به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی ناچاربووین له‌ بانگه ‌وازێک دا داواله‌سکرتێری خۆشه‌ویستی حیزبه‌که‌مان به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری بکه‌ین بۆخۆی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ ببینێته‌وه‌ وبه ‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزکاک خالیدی عزیزی ده‌رگای دیالۆگ بکاته‌وه‌وهه‌وڵ بدرێ بۆ وه‌سه‌رێک که‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حیزب وگه‌ڕانه‌وه‌ی پرنسیپ وئوسوول و ئایننامه ته‌شکیلاتی یه‌کان بۆسه‌ر رێ ره‌وی راستی خۆیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م داواونییه‌ت پاکی ئێمه‌ نه‌ک له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی به‌هێندنه‌گیراورێگاچاره‌یه‌کی بۆنه‌دۆزرایه‌وه ‌به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌که‌وتینه‌به‌ر بارانی تۆمه‌ت و وه‌ک دارده‌ست و قورمیش کراوی لایه‌نی به‌رانبه‌رپێناسه‌یان کردین وده‌یان نێووناتۆره‌ی بێجێان خسته‌ شوێنمان که ‌هه‌ر هه‌موو یان دوورن له‌راستی. زۆری نه‌خایاند له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌داخوازیه‌کانی ئیمه‌ وسه‌دان که‌سی دڵسۆزی دیکه‌ی حیزبه‌که‌ به‌ته‌له‌فوونیکی جێگری سکرتێری گشتی به‌قه‌ولی خۆی له‌ حیزب ده‌رکراین! وچه‌ندحه‌وتووپاشترنامه ی ده‌رکرانمان به‌ده‌ست گه‌یشت ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دا بووکه‌ له‌ نێوده‌رکراوه‌کانداکادری 20 ساله‌ وته‌نانه‌ت40 ساڵه‌ی حیزب ده‌بیندرا.‌
له‌وماوه‌دا زۆر جاربه‌ نوسراوه‌وبه‌ده‌م دووپاتمان کردۆته‌وه‌ که‌به‌ چ تاوانێک له‌ حیزب ده‌رکراوین و ئایا داوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دووبه‌شی لێکدابراوی حیزب له‌ رێگای دیالوگ ووتوو وێژ تاوانه‌؟به‌راستی ده‌رکردن بۆ؟چه‌ندجاربه‌ پشت به‌ستن به‌به‌رنامه‌وپێره‌وی نێوخۆنامه‌مان بۆده‌فته‌ری سیاسی ره‌وانه‌کردووه‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا وه‌ڵامی دڵخوازمان پێ نه‌درایه‌وه‌ به‌ڵکووچه‌کی ده‌رکردنیان وه‌ک شمشیری داموکلیس به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دیکه‌ی خوازیارانی دیالوگ وئاشتیش دا راگرتوه‌وهه‌ره‌شه‌ی چاره‌نووسێکی وه‌ک ئێمه‌یان لێ ده‌که‌ن
ئێستاده‌رکه‌وتووه‌که ‌زۆرینه‌ی‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎ ده فته‌ری سیاسی نایانه‌وێ وڵام بده‌نه‌وه‌ وبه‌داخه‌وه ‌له‌نیازپاکی وهه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی کردنی ئێمه‌ که‌ڵکی خراپ وه‌رده‌گرن، بۆیه‌ ناچارین پاش چه‌ندین مانگ ئینتزار بۆ دیفاع له‌مافی خۆمان و یارمه‌تی دان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمۆکراسی واقعی بۆنێوریزه‌کانی حیزب،پاراستنی نرخی ئینسانی تاکه‌کانی حیزب ‌ په‌نابۆئێوه‌ ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزب وته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مافی ئه‌ندامه‌تیمان بۆ نه‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ کۆنگره‌ وهه‌موو ئه‌ودۆستانه‌ ده‌به‌ێن که‌گۆیمان بۆ ‌راده‌گرن و به هانامانه‌وه‌ دێن. .ئێمه‌ ئه‌و حیزبه‌ی که‌ ته‌مه‌نی لاوه‌تی خۆمان نایه‌ رێگای خزمه‌تی ئامانجه‌ به‌رزه‌کانی خۆش ده‌وی. ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ وتوومانه‌ وکردوو مانه‌که‌ لێی په‌شیمان نێن وبه‌ دروستمان زانیوه‌وده‌یزانین راست له‌وخۆشه‌ویستیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و له‌راستای خزمه‌ت به‌و حیزبه‌دایه‌ به‌راستی زۆر سه‌یره‌ که‌ له‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مداداوای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ رێگه‌ی دیالوگ و ئاشتیخوازانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی حیزبه‌وه‌ به‌تاوان بژمێردرێ چاوه‌روانین له‌پێشدا ده‌فته‌ری سیاسی به‌ بریاره‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌ وئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌کانی حیزبیش ده‌نگی خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگمان مافی زه‌وتکراومان بۆ بگێرنه‌وه‌. (له‌حاڵه‌تی وڵام نه‌دانه‌وه‌دائه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ )‌
م ـ زێڕه‌ سوئێد
ڕێکه‌وتی 29 ی سپتامری 2010 له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ک بۆده‌فته‌ری سیاسی نێردراوه‌و گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی رێزدارسکرتێری گشتی حیزب
hakimrz@yahoo.seئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
تێ بینی بۆ زانیاری ئه‌ندامانی حیزب
1 ـ به‌رپرسان ناویی منیان له‌تێکۆشه‌رئۆرگانی نێوخۆی حیزبی وهه‌مووگروپ مایله‌کانی حیزبی پاککردۆته‌وه‌ناتوانم په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵتان هه‌بێ
2 ـ 24 سه‌عات پاش بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی سایته‌کانی سه‌ربه‌حیزب ودۆستانی له‌ سایته‌کانی تر بڵاوده‌بێته‌وه‌
3 ـ له‌م بابه‌ته‌داوشه‌ی (ئێمه‌) هاتووه‌. ئه‌وه‌به‌ومانایه‌ که‌ ئه‌وغه‌دره‌ له‌ هه‌موومان کراوه‌. ئه‌گینامن وه‌ک خۆم به‌رپرسیاری ئه‌وبابه‌ته‌م
له‌ ماڵپه‌ڕی بێوران وه‌رگیراوه‌
///////////////////////////////////////
به‌یان ناو و وێنه‌ی سیخوره‌ هه‌ڵاتووه‌که‌ی نێو کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان بڵاو ده‌کاته‌وه‌
20 / 10 / 2010

به‌یان -هه‌واڵی تایبه‌ت: پاش ئه‌وه‌ی جه‌لیل ئازادیخواز، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌، له‌ دیمانه‌یه‌ک دا، بوونی رایه‌ڵکه‌ی ‌نفوزی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له‌ ریزه‌کانی حیزبه‌که‌ی دا ئاشکرا کرد و به‌ دوای ئه‌وه‌ش دا، به‌یانیه‌ی ده‌سته‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان ئه‌و وته‌یه‌ی ناوبراوی پشتراست کرده‌وه‌، زانرا که‌، ئه‌و که‌سه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌ سیخوڕی کۆماری ئیسلامی داناوه‌ له‌ زیندانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ هه‌ڵاتوه‌.

جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌، له‌ دیمانه‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ ئاوێنه‌، پشت راستی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ رای کردووه‌‌. روون نییه‌ که بۆچی‌ ئازادیخواز له‌و دیمانه‌یه‌دا درکاندنی ناو و نیشانی ئه‌و که‌سه‌ی پێ باش نه‌بوه‌‌.
به‌ پێی زانیارییه‌کانی "به‌یان" ئه‌و که‌سه‌ ناوی "موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان"ه‌ و خه‌ڵکی بانه‌یه‌ که‌ له‌ ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان دا به‌ "ئارام بانه‌" ناسراوه‌.
" ئارام بانه‌ پتر له‌ 2 ساڵه‌ وه‌ک پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان دایه‌.
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێ: ئه‌و که‌سه‌ سیخوڕ بووه‌ و چه‌ند تیمی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و بردوونیه‌وه‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان. له‌ لێدوانی به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دا، راگه‌یه‌ندرابوو که‌، هه‌ر تاک و گروپێک ده‌توانێ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌و رێکخراوه‌ بکه‌ن و له‌ نزیکه‌وه‌ چاویان به‌و سیخوڕه‌ بکه‌وێ. به‌ڵام راکردنی کتوپڕی سیخوڕه‌که‌ ده‌رگای له‌ سه‌ر به‌دواداچوونی که‌سانی بێلایه‌ن گرت. روون نیه‌ بۆچی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان رێوشوێنی ئاگا لێبوون، له‌و که‌سه‌یان به‌و جۆره‌ شل گرتووه‌ که‌ ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن ده‌ست بخات. به‌ پێی زانیارییه‌کانی "به‌یان" ، "ئارام بانه‌" ماوه‌ی 8 رۆژ بووه‌ له‌ عه‌مبارییه‌کدا راگیراوه‌ و سه‌رنجام له‌ په‌نجه‌ره‌که‌‌یه‌وه‌ رای کردووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌کانی "به‌یان" موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ 4که‌سیه‌ بووه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا چوونه‌وه‌ ناو شاری سه‌قز و له‌ شه‌قامی شیرازی ته‌قه‌ له‌ هێزی ئینتیزامی ده‌که‌ن و له‌ ته‌قه‌ و پێکدادانی هه‌ردوولادا، منداڵێکی کورد گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر