Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۲۶, دوشنبه

عمر مختار رهبر استقلال طلب لیبیایی در زمانی که‌ او توسط فاشیستهای ایتالیایی های دستگیر کرده‌ بودند

عمر مختار رهبر استقلال طلب لیبیایی در زمانی که‌ او توسط فاشیستهای ایتالیایی های دستگیر کرده‌ بودند، به‌نایب میسو لینی که‌ لیبی را در کنترول خود داشت چنین گفت> مردم لیبی به‌ دنبال استقلال خود هستند من از تو هیج درخواستی ندارم بجز اینکه‌ کشورم را ترک کنی اگر این لیبی را ترک نکینی اولادان ما و یا اولادان اولادان ما شما را مجبور به‌ ترک لیبی خواهند کرد ، من خودم میدام مردی هستم سر بر دار. ملت کرد هم امروز همین پیام را برای فاشیسم ایرانی و ترکی و عربی دارد.

جرائم الحكومة الفاشية التركية ضد الشعب الكوردي



--------------------------------------------------------------

هه‌لمه‌تی هه‌ولێر بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی حزووری ئێران ده‌ستی پێکرد

merkez tecari

به‌یان – ناوه‌ندی هه‌واڵ: هه‌لمه‌تی هه‌ولێر بۆ به‌رته‌سکرده‌نه‌وه‌ی حزوری ئێران ده‌ستی پێکرد


هه‌لمه‌تی هه‌ولێر بۆ به‌رته‌سکرده‌نه‌وه‌ی حزوری ئێران ده‌ستی پێکرد. ماوه‌ی 24 کاتژمێر مۆڵه‌ت به سه‌نته‌ری بازرگانی ئێران له‌ هه‌ولێر‌ دراوه که‌ بارگ و بنه‌ی بپێچێته‌وه‌.
‌ له‌ پاش تەقینەوەکەی سنووری قەڵادزێ‌ و راگەیاندنەکەی ئاژانسی پاراستن به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که‌ تێیدا هاتبوو‌ "به‌ پێی زانیاریه‌ پشتراستکراوه‌ هه‌واڵگریه‌کان ، له‌م ماوه‌یه‌دا پیلانه‌کان بۆ تێکدانی باری ئاسایشی هه‌رێم زیادی کردووه‌، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پیلانانه‌ش له‌ ده‌ره‌وی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ئامانجیشیان لاوازکردنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستانه‌"‌ و هەروەها لێدوانەکانی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەرێم لەسلێمانی" حاکم قادر حه‌مه‌جان" ئاماژەن بۆ ئەو مەترسییانەی کە پێشبینی دەکرێت لەلایەن چه‌ند گروپێکی تیرۆرسیتی‌ سه‌ر بۆ کۆماری ئیسلامی وه‌ک ئه‌نسارولئیسلام روبەڕوی هەرێمی کوردستان بێتەوە و دواتریش له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان" مه‌سرور بارزانی"سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی گشتی هه‌رێم له‌ ته‌ک "حه‌سه‌نی دانایی فه‌ر" باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق نیگه‌رانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ باره‌ی رووداوه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و شاره‌كانی سنه‌و مه‌هاباد ده‌ربرِی له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر مۆڵەتی 24 كاتژمێر دەداتە سەنتەری بازرگانی ئێران لەهەولێر که‌ دابخرێت.
دوای تێپەڕینی چەند مانگێك بەسەر كردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئێران لەهەولێر، بەڕێوبەرایەتی ئاسایش بەرپرسانی ئەو سەنتەرەی ئاگادار كردووەتەوە، بە زووترین كات‌و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا سەنتەرەكە دابخەن.
له‌ لێدوانێکی بەڕێوبەری ئاسایشی گشتی "عیسمەت ئەرگوشی" بۆ ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌کان رایگەیاند، ئەو سەنتەرە ئێرانییە لەبەر ئەوەی مۆڵەتی نەبووە، بڕیاری داخستنی دەرچووەو ئەگەر خۆیان لەماوەی 24 كاتژمێردا دای نەخەن ئەوا ئێمە دایدەخەین.

------------------------------------------------------------

بارزانی گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
Peyamner (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیتاڵیا هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.


دوای سه‌ردانییكردنی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیاو به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراتی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیتاڵیا هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پێشوازی كرا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ و گه‌وره‌ به‌رپرسانی تری هه‌رێمی كوردستان.

-------------------------------------------

دادگایی سیاسه‌توانانی کوردی باکوور له ئامه‌د ده‌ستی پێکرد و به کوردی وه‌ڵامیان دایه‌وه
Peyamnerدادگایی کردنی 151سیاسه‌توانانی کوردی باکوور که ئه‌ندامانی "کۆما جڤاکێ کوردستان"(KCK) و "پارتی ئاشتی و دیموکراتی"(BDP)ن، ئه‌مڕۆ له لقی شه‌شی دادگای شاری "ئامه‌د"(دیاربه‌کر) له باکووری کوردستان ده‌ستی پێکرد و ئاماده‌بووان له جیاتی تورکی، به زمانی کوردی خۆیان ناساند.


له‌م دادگایه‌دا که تۆمه‌تی هاوکاری کردن و ئه‌ندام بوونی "پارتی کرێکارانی کوردستان"(پ.ک.ک) خراوه‌ته پاڵ ئه‌م سیاسه‌توانانه، کۆمه‌ڵێک سیاسه‌توان، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی تورکیا و که‌سایه‌ی و مافپه‌روه‌ری ئه‌روپی ئاماده بوون.

دادگایی کردنی ئه‌م سیاسه‌توانانه، به ڕێوشوێنێکی ئه‌منیی توند و تۆڵه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، به جۆرێک که 2هه‌زار هێزی پۆلیس به تانک و چه‌کی جۆراجۆر ده‌وروبه‌ری بینای دادگایان گرتبوو.

هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م دادگا، له کاتی هێنانی تۆمه‌تباران که 103که‌سیان ده‌ستگیر کرابوون، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێکرا.

هه‌روه‌ها له‌کۆی ئه‌م 48که‌سه‌ی که ده‌ستگیر نه‌کرابوون و له ژێر چاودێری دابوون، 19که‌س ئاماده‌ی دانیشتنی دادگایه‌که بوون و که "عوسمان بایده‌میر" سه‌رۆک شاره‌وانیی ئامه‌د و "عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش" سه‌رۆک شاره‌وانیی شاری "سوور"ی تێدا بوو.

هه‌روه‌ها 260پارێزه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنی لقی شه‌شی دادگای ئامه‌د بوون که ئه‌م لقه تایبه‌ته به تاوانه قورسه‌کان.

له دانیشتنی ئه‌مڕؤی دادگادا، بۆ پشت‌ڕاست بوون له تۆمه‌تباران، داوای خۆناساندیان لێکرا و ئه‌وان به کوردی وڵامیان داوه‌ته‌وه.

له‌م دانیشتنه‌دا هیچ بڕیارێک نه‌درا و دانیشتنه‌که بۆ سبه‌ی دواخرا و پارێزه‌ره‌کان داوایان ئه‌نجومنی دادی ئه‌م دادگایه کردووه له دانیشتنه‌کانی داهاتوودا، تۆمه‌تباران به کوردی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وه‌رگێڕێک له دانیشتنی دادگاکان ئاماده بێت.

سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ زیندانه‌کانه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م دادگاچاپی بکه
14:31 2010-10-18

یه‌کێک له‌ دۆزه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی مێژووی کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ له‌ شاری ئامه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
دۆزی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و نوێ

KCKdavasi1

نه‌ری دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان ئه‌مڕۆ له‌ شه‌شه‌مین دادگای گرانی ئامه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
‌بۆ به‌دواداچوونی دۆزه‌که‌، چه‌ندین هه‌یئه‌ت و که‌سایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئامه‌د.
به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی دانیشتنی دۆزه‌که‌، له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ هه‌زاران پۆلیسی تورک له‌به‌رده‌م دادگاکه‌دا و ده‌وروبه‌ری جێگیرکراون.
ئه‌مڕۆ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ زیندانه‌کانه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا گوازرانه‌وه‌.
کاتێک که‌ سیاسه‌تمه‌داران گه‌یه‌ندرانه‌ به‌رده‌م دادگاکه‌، به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان لێکرا و سیاسه‌تمه‌دارانیش ده‌ستیان به‌ هێمای سه‌رکه‌وتن به‌رز کرده‌وه‌.
‌له‌لایه‌کیتر له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیاوه، پارله‌مانتاران و نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م دادگاکه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌و چه‌ندین هه‌یئه‌تی ئه‌وروپایی چاودێری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی دۆزه‌که‌ ده‌که‌ن.
هه‌یئه‌ته‌که‌ی ئیتالیا، پانکارتێکیان له‌به‌رده‌م دادگاکه‌دا به‌رز کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ری نوسرابوو، ئازادی بۆ هه‌موو که‌سێک. هه‌روه‌ها گۆرانی 'چاوبێلایان وته‌وه‌'
له‌ لایه‌کی تر هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک که‌جه‌ده‌ ئه‌حمه‌د تورک، له‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ چونه‌ به‌رده‌م دادگاکه‌ و داوایان کرد که‌ ئه‌و بێ‌یاسایه‌ کۆتایی پێبێت.
ئه‌حمه‌د تورک له‌وێ وڵامی ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌ و داوای کرد که‌ ئه‌و دۆزه‌ ببێته‌ هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌پێناو به‌دیهاتنی ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یدا.
هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په‌، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاسیش گوتی:
سه‌دان سیاسه‌تمه‌داری کورد 18 مانگه‌ له‌ زیندانه‌کاندا به‌ند کراون، ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا سزایه‌که‌. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دۆستانمان له‌ چوار لای تورکیا و زۆر وڵاتی تری جیهان لێره‌ له ‌ده‌وری یه‌کتر کۆبوینه‌ته‌وه‌ و
داوای ئه‌و یه‌کسانییه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌بوایه‌ زۆر له‌مێژبوو به‌دیهاتبا. ئێمه‌ داوای دادگای کردنیکی عادڵانه‌ ده‌که‌ین و ده‌مانهه‌وێت هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ ئازاد بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه‌، دۆزگه‌ری تورک به‌ به‌هانه‌ی ئه‌ندامبونی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی کورد له‌ په‌که‌که‌ و به‌شداری کردنیان له‌ ڕێپێوانه‌کاندا ده‌ستگیرکراون.
دۆزگه‌ری داوای 3 هه‌زار و 326 ساڵ زیندانی ده‌کات بۆ ئه‌و 151 سیاسه‌تمه‌داره‌ کورده‌.

------------------------------

گه‌ل گوشاره‌کانی سه‌ر رۆژتی.ڤی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن

Roj_tv

پشتیوانیه‌کان له‌ باشووری کوردستان بۆ که‌ناڵی رۆژ تیڤی تاده‌چێت به‌رفراوانتر ده‌بێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له ‌وارگه‌کانی، گریگه‌ور و میسیرکی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سمێلی باشوری کوردستان که‌ په‌نابه‌رانی باکوری کوردستان تێدا نشته‌جێن، هه‌ولو گوشاره‌کان بۆ داخستنی رۆژ تیڤییان به‌توندی شه‌رمه‌زار کرد و رایانگه‌یاند :که‌ رۆژ تیڤی چاو و گوێی ئه‌وانه‌.
یه‌کێک له‌ دانشتوانی وارگه‌که به‌ناوی مه‌لا مه‌حه‌مه‌د‌، راگه‌یاند:
ئێمه‌ وه‌ک دانشتوانی هه‌ردو وارگه‌ی په‌نابه‌رانی گریگه‌ور و میسیرک، پشتیوانی خۆمان ده‌رده‌برین بۆ رۆژ تیڤی، هه‌روه‌ها گوشاره‌کانی ده‌وله‌تی دانیمارک بۆ داخستنی رۆژ ئێمه‌، به‌بیانووی نابه‌جێ شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
ئه‌مه‌ و له‌ درێژه‌ی هه‌لمه‌تی پشتیوانی له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ه بۆ که‌ناڵی رۆژتیڤی که‌ تاده‌چێت به‌رفراوانتر ده‌بێت.
خوێندکارانی کولیجی په‌روه‌رده‌ له‌ زانکوی شاری که‌رکوک هه‌وله‌کانی ده‌وله‌تی دانیمارکیان به‌توندی شه‌رمه‌زار کرد.

------------------------------

سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌ سه‌ر کوردێک له‌ سنه‌

له‌ درێژه‌ی سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌ سه‌ر کورداندا له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌، که‌سێکیتر له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی شاری سنه‌، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه که‌سێکی کورد به‌ ناوی‌"عه‌بدوڵڵا سروری" که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 25 ساڵه‌ له‌ ناو ئه‌رته‌شی ئێراندا کارده‌کات و دواین شوێن له‌ له‌شکری 28 ی پیاده‌ی سنه‌دا بووه‌، ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دانی بووه‌ته‌وه‌.
عه‌بدۆڵڵا ساڵی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌ گه‌ل یه‌کێک له‌ که‌سه‌کانی سه‌ردانی باشووری کوردستانی کردبوو، به‌ڵام له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراو به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن له‌ داداگای سه‌ربازیدا ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بووه‌ته‌وه‌. زانرا که‌ هێزه‌کانی ڕژیم گوشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوه‌ کورده‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون که‌ مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاریان نییه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی"عه‌بدوڵڵا سروری".
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و گیراوه‌ کردوه‌ خاوه‌ن دوو کچه‌.
به‌و پێیه‌ ئێستاکه‌ 16 گیراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ لایه‌ن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ که‌ ناوه‌کانیان بریتیه‌ له‌:

1- زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
2- شێرکۆ مه‌عارفی
3- حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی
4- سامی حسێنی
5- جه‌مال محه‌مه‌دی
6- ڕوسته‌م ئه‌رکیا
7- حسین خزری
8- مسته‌فا سه‌لیمی
9- ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می
10- ئیره‌ج محه‌مه‌دی
11- محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگووشی
12- ئه‌حمه‌د پوولاد خانی
13- حه‌سه‌ن تالێعی
14- عه‌زیز محه‌مه‌دزاده‌
15- حه‌بیبۆڵا گۆلپه‌ری پوور
16- عه‌بدۆڵڵا سروری


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر