Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۲۱, چهارشنبه

خدا به آدم‌های فقیر چیزی نمیدهد

دختر میگوید: "امیدوار نیستم، چون اینهمه رفتیم هیچ کس کمک نکرده،..همونطوری که هست خدا فقط به آدم‌های ثروتمند کمک می‌کنه، ما الان چند سال هست اینجا هستیم،... خدا به آدم‌های فقیر چیزی نمیدهد" .... به بهانه ی طرح هدفمندی یارانه ها. بیش از ۳۰ سال جمهوری اسلامی و شعار حمایت...
فقر و فلاکت در ایران آخوندی واقعا شرم است برای سران این رژیم که ثروت ملت را به دیگران هدیه میکنند لاکن ملت دارند از گرسنگی از بی کاری از نداری از فقر میمیرند راستی این است عدالت اسلامی کمک به مردم فلسطین کمک به حزب الله لبنان لاکن خانه خودش شده ویران شده زندانی بزرگ در داخل مرزهای ایران این همه دروغ این همه ناعدالتی نابرابری تا کی کشور ایران از نظر ثروت خیلی ثروتمند میباشد دارای نفت و گاز خیلی زیاد معدن طلا و این همه پول به جیب چه کسانی میره مردم دارند از گرسنگی میمیرند حاج آقا پول و اموال ملت را غارت میکند و به مزدوران خویش میبخشد.



---------------------------------------------------------------------------

كردنەوەی نوێنەرایەتی BDP و هەنگاونان بۆ كۆنفرانسی كورد

سیپان خالد

سەردانی ئەمجارەی نوێنەرانی سیاسی بزووتنەوەی ئازادی كورد لەباكوری كوردستان، جیاواز بوو لەجارانیتر. بەشێوەیەكی ئاشكرا بەدوایی ئەو پەیامەدا هاتبوونەوە كەساڵی پار بەتەمای بوون، ئەویش كۆنفرانسی نەتەوەیی كوردە. هەمانكات كردنەوەی نوێنەرایەتیە بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP لەهەولێرو لەداهاتووش لەسلێمانی.
ئەحمەد تورك سەرەڕای ئەوەی سیاسەتیشی لەرەسمیەت لێ قەدەخەكراوە لەتوركیا بەڵام بەئومێدێكی مەزنەوە هاتووە بۆ لای بەرپرسانی باشوور تاكو كارێكی نەتەوەیان لەگەڵا ئەنجام بدات ئەویش كۆكردنەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردە لەدەوری یەكتر لە كۆنفرانسێكدا.
بەرپرسانی باشووری كوردستان لە رابردوو لەرێكەوتن و كۆڕ و كۆبوونەوەی نەتەوەیی دەترسان لەبەر ئەوەش بوو بانگەوازیەكان بۆ گردبوونەوەی نەتەوەیی بێ ئەنجام دەبوون. لەرەوشی ئێستای هەرێمكەو جیهاندا باوەڕدەكەم ئەوانیش گەیشتوونەوتە قناعەتێك ئەویش كورد دەبێ یەكێتی نێوان خۆی بەهێز بكات، ئەوەش ناوەكەی هەرچیك بێ گرنگ نییە گرنگ ناوەڕۆكەكەیەتی.
BDP و باكوری كوردستان ئەمڕۆ لەژێر هێرشێكی گەورەیی شۆڤینستی توركدان، هێرشەكانی دوای شۆڤەنیستەكان بۆسەر كوردانی نیشتەجێ لەشارە گەورەكانی توركیا مەترسیەكەمان زیاتر بۆ دەردەخات. لەهەشت ساڵی رابردووش دەركەوت حكومەتی تورك هیچ پرۆژەیەكی بۆ چارەسەری كێشەی كورد پێ نییە، ریفرادۆمی 12ی ئەیلولیش دواین هەوڵی لەخشتنەبردنی كوردی بوو بەڵام بۆی نەچووە سەر. هەڵبەت هەڵوێستی كوردانی باكور لەبەرامبەر ریفراندۆمی دەستور هەڵوستێكە لەشوێنی خۆیدایە، چونكە ئەگەر دەستورێك كورد پەسند نەكات كوردیش دەبێ ئەو دەستورە پەسەند نەكات، بۆیە ئەم ریفراندۆمە بایكۆتی حەق كردوە. لەپێناو پووچەڵا كردنەوەی هەموو رێكەوتنەكانی دەوڵەتی تورك لەگەڵا هاوپەیمانەكانی و تاكو سوود وەرنەگرێت لەو دەرفەتەی لەباشوریش كەهەیە بۆیە پێویستە ئەو جۆرە بابەتانە بەگردبوونەوەی نەتەوەیی لەدەوری یەكتری چارەسەربكرێن.
باشووری كوردستان لەئێستادا لەناو ئالۆزیەكدایە و ئەنجام بەچی دەگات دیار نییە چونكە پێك نەهێنانی حكومەت و دیارنەبوونی رەوشی ناوچە كێشە لەسەرەكان،بەتایبەتی كەركوك، هەستیار قۆناخەكە زیاتر دەردەخاتە پێش، ئەگەر هیچ باسی تۆپبارانی سەرسنورەكانیش نەكەین.
كۆنگرەو كۆنفرانسی نەتەوەیی ناتوانرێ بەچەمكی ساڵانی رابردوو ڵی نزیك ببینەوە یان بەزمانێكی تر ناتوانین بەچەمكی شەڕی رزگاری گەلانیش ڵی نزیك ببینەوە، چونكە بەو شێوە نزیكایەتیانە دەوڵەتانی هەرێم و جیهانیش زەحمەتە دەرفەتی ئەو جۆر كۆبوونەوانەبدەن.

ئەوەی ئێمە پێویستمانە چیە؟

كورد لەدێرزەمانەوە تێكۆشان دەكات لەپێناو مانەوەی خۆی بەڵام تا ئێستا نەهاتۆتە لای یەك و گفتوگۆی لەسەر شێوازی چارەسەری گونجاو نەكردوە، نەشیتوانیوە بەدەورو بەریشی بداتە پەسند كردن كەهاتنە لای یەكتری مافی رەوایی خۆیەتی.گفتوگۆكردن لەسەر ستراتیژێكی هاوبەش بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەسەربنەمای ئاشتی و دیموكراتی خاڵێكی سەرەكیە. هەمانكات ترسی ئەوەش دروست نەكرێت بەوەی كاتێك كورد دێنە لای یەكتر ئەو دەوڵەتانەی بەسەریدا دابەشكراون پارچەیان دەكەن، پێچەوانە ئەوە نیشان بدرێت یەكێتی كوردان هەرێمەكە بەهێزتر دەكات. لەگەڵا ئەوەی پێویستە ئایدیۆلۆژیاو بیرو بۆچوونی جیاوازمان هەبێت هەمانكات پێویستە یەكێتی نێوانیشمان بەهێزبێت. كردنەوەی نوێنەرایەتی BDP و لەگەڵا ئەوەش چوون بۆ كۆنفرانسێكی كوردی، ئەوە ئەو خاڵەیە كەبەساڵانە كورد هەوڵی بۆ دەدات.


هیچ نظری موجود نیست:

پست کردن نظر