Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۲, یکشنبه

ئه‌و سه‌ ئه‌مریکییه‌ ی وا له‌لایان ئیرانه‌وه‌ نه‌سگیر کراوه‌ن پیشوه‌خت له‌ لایان هیزیکی عیراقیه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ن جا ته‌حویلی ئیران درهاوه‌ن

ئه‌و سه‌ ئه‌مریکییه‌ ی وا له‌لایان ئیرانه‌وه‌ نه‌سگیر کراوه‌ن پیشوه‌خت له‌ لایان هیزیکی عیراقیه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ن جا ته‌حویلی ئیران درهاوه‌ن.
یانی له‌ لایان جاشه‌کانی ئیرانه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر کراوه‌ن جا راده‌ستی ئیران کراوه‌ن ئه‌مریکا خه‌ریکی لی کۆلینه‌ۆه‌ی له‌ ئه‌م باریوه‌.

شاخەوانە ئه‌مه‌ریكیه‌کان پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقییه‌وه‌ ده‌ستگیركرابون له‌ لایان جاشه‌کانی ئیرانه‌وه‌ راده‌ستی ئیران کراوه‌ن ئه‌میش چه‌تیکی زۆر ناشیرینه‌ بۆ مه‌له‌تی کورد

بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکی لیکس لەسەر چالاکییکانی سوپای ئەمەریکا لەعێراق، ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریكیه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ رابردو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بەتۆمەتی سیخوڕی ده‌ستگیركران، پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقیه‌وه‌ له‌ نزیك سنوری‌ ئێران ده‌ستگیركرابون.


ئاژانسەکان، ئاوێنە: بەپێی هه‌واڵێكی‌ نیویۆرك تایمز، له‌ ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ ده‌ست سایتی‌ ویكی لیكس كه‌وتوه‌، ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌: "ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریكیه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ رابوردو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران به‌ تۆمه‌تی به‌زاندنی سنوری‌ وڵاته‌كه‌یان، پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقیه‌وه‌ له‌ نزیك سنوری‌ ئێران ده‌ستگیركراون".

لەبەرامبەردا سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەو سێ گه‌شتیاره‌ ئه‌مەریكییە‌‌ کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون له‌نێو خاكی‌ هه‌رێمدا ده‌ستگیركرابن.

له‌ 31 ی‌ ته‌موزی‌ 2009، له‌نزیك گوندی ئه‌حمه‌د ئاوا له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان، هه‌ریه‌ك له‌ (شین پاوه‌ر و سارا شۆرد و جۆش فه‌تاڵی)،‌ دەستگیر کران کە کۆماری ئیسلامی تۆمەتی جاسوسییانی خستۆتە پاڵ.

http://www.awene.com/awene.aspx

//////////////////////////////////

گیراوێکی کورد 13 ساڵه‌ مافی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کاتی پێنه‌دراوه‌

کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئسیلامی به‌ هه‌موو شێوازه‌کان گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر گیراوانی کورد، له‌و چووارچێوه‌ه‌یدا گیراوێکی کورد 13 ساڵه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ ڕاگیراوه‌.
به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی" موکریان نیوز" گیراوایکی سیاسی کورد خه‌ڵکی شاری کامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی 13 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا تا ئێستا مافی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ گرتووخانه‌ به‌ شێوه‌ی کاتی نه‌بووه‌. "والی درویی" گیراوی کورد به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ بارمته‌ی 100 ملیون تمه‌نی دابنێت بۆ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ زیندان به‌ شێوه‌ی کاتی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی 13 ساڵ له‌ گرتووخانه‌ی شاری یه‌زد هێشتا، مۆڵه‌تی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پێنادرێت.
"والی درویی" له‌ ساڵی 1375 له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه‌ له‌ ژووری تاکه‌که‌سی، له‌ لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری کرماشان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ پارتیه‌کی کوردی و هه‌ڵدان له‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و دوور خستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی شاری یه‌زدی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

///////////////////////////////////////////////

که‌س و کاری مه‌رجه‌عی سونه‌کانی به‌لوجستان له‌ فرۆکه‌خانه‌ی تاران‌ ده‌ست به‌سه‌ر کران


24 / 10 / 2010

به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ: گوشاره‌کانی‌ کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر سونه‌ مه‌زهه‌به‌كان‌ روو له‌ زیاد بوونه‌ ‌و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵنێرییه‌کانی سونه‌ مه‌زهه‌ب ئاشکرای ده‌که‌ن که‌‌ پاسپۆرتی‌ پیاوه‌ ئاینییه‌كان‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ تاران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینیی سونه‌ مه‌زهه‌بی‌ ئێران به‌نیازبوون به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسێكی ئیسلامی بچن بۆ توركیه‌، به‌ڵام له‌فڕۆكه‌خانه‌ی تاران مۆڵه‌تی‌ سه‌فه‌ر به‌و كه‌سایه‌تییه‌ سونانه‌ نه‌دراوه ‌و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانیاندا.
عه‌بدولعه‌زیم شه‌به‌خش زاوا‌و برازای مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید پێشنوێژی سوننه‌كانی بلوچستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌‌ ده‌ستگیركراوه‌‌ و هه‌روه‌ها فشاره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیادیكردووه ‌‌و چه‌ندان كه‌س ده‌ستگیركراون.
مه‌زهه‌بی شیعه‌ ئایدۆلۆژیای ره‌سمیی حكومه‌تی ئێرانه‌‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كانی‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ ئێران به‌پێشێلكردنی‌ مافی كه‌مایه‌تییه‌ ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تۆمه‌تبارده‌كرێت.

http://beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=1141

/////////////////////////////////////////

ازاری ژنان و ئازادیی پیاوان

ئازاری ژنان و ئازادیی پیاوان

ئازاری ژنان و ئازادیی پیاوان
23 / 10 / 2010

شلێر باپیری : به‌نیازم ئه‌مجاره‌ له‌ ئازاره‌كان بدوێم، ئازاری زیندان، زیندانێك به‌ گه‌وره‌ییی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تێرن له‌ قسه‌كردن و بێزارن له‌ بیستنی ناچاری و دیلی هه‌ردووی ئه‌وانه‌ن. حه‌ز ده‌كه‌م له‌ ده‌رد و مه‌ینه‌تی نه‌وه‌یه‌ك بنووسم كه‌ ژووری یادگاریه‌كانیان به‌لاپه‌ڕه‌ی ره‌ش داپۆشراوه‌.
هه‌ر له‌ 5 ساڵییه‌وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ ده‌ست پێده‌كات، كاتیك كوڕه‌كان به‌ جۆرێك بانگ ده‌كرێن و كچه‌كانیش به‌ جۆرێكی دیكه‌. له‌و كاته‌وه‌ كوڕه‌كان به‌ شۆرته‌وه‌ و به‌ خواستی خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ڵام بۆ كچان شه‌رمه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتنیان به‌جۆرێك بێ كه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاگه‌دار بن لاقیان به‌دیار بكه‌وێ، ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ راسته‌وخۆ رسته‌یه‌كی ئاشنا به‌توڕه‌یی دێته‌ گوتن كه‌ "جوان دانیشه‌".
تا ئێسته‌ش ئه‌سته‌مه‌ له‌وه‌ تێبه‌گه‌م بۆ ئه‌و مافه‌ی‌ كوڕ هه‌یه‌تی و مایه‌ی شانازییه‌، بۆ من مایه‌ی شه‌رمه‌. كاتێكیش كه‌ كوڕان گه‌یشتنه‌ قۆناخی لاوێتی، ئه‌وه‌ هه‌ر كچه‌كانن ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه‌ جلوبه‌رگیان به‌رفره‌وان بێ تا به‌هیچ جۆر نه‌كات پێستی له‌شیان به‌رچاو بكه‌وێ! نازانم بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ ژنه‌وه‌ هه‌یه‌ تاوانبارییه‌ به‌ ناحه‌ز و گوناهه‌وه‌ و هه‌مان شت و بگره‌ خراپتری بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر مایه‌ی شانازی و هه‌ڵاگووتنه‌؟
تا ئێسته‌ نازانم بۆ كچ به‌ نیوه‌ و ناته‌واو ده‌بینرێ و هه‌موو ده‌گه‌ڕێن مێردیكی بۆ بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ پێیان وایه‌ به‌ بێ پیاو "ئه‌و كچه‌ مرۆڤێكی ته‌واو نییه‌". سه‌یره‌، بۆچی ئه‌گه‌ر یه‌كێك شه‌و زه‌نگ لێدا ده‌پرسن ئه‌وه‌ كێیه‌؟ ئه‌گه‌ر كوڕه‌ و خۆشی ده‌وێی ئه‌وه‌ با بێته‌ داواكاری!
نازانم بۆ ده‌بێ له‌ بنه‌ماڵه‌كاندا پیاوه‌كان له‌ ژوورێكدا كۆڕ بگرن و باسی سیاسی بكه‌ن و مه‌شروب بخۆنه‌وه‌، ژنه‌كانیش له‌ولاوه‌ قاپ بشۆن و شتی بێ سوود بچنن، ناویان بنێن "خاتوونی ماڵ و هه‌ر قامكه‌و هونه‌رێك"!
نازانم بۆچی كاتێك ژنێك جگه‌ره‌ بكێشێ هه‌زار و یه‌ك تكای لێ ده‌كه‌ن كه‌س نه‌یبینێ و یان با ته‌ركی بكات و وازی لێ بێنێ، ئه‌گینا "ئابڕوومان ده‌چێ"، بۆ جگه‌ره‌كێشان بۆ پیاوان دروسته‌ و بۆ ژنان نادروست، یان بۆ ده‌بێ ئه‌و ئابروِویه‌ هێنده‌ لاواز بێ كه‌ به‌رگه‌ی‌ دووكه‌ڵێكی جگه‌ره‌ نه‌گرێ؟
بۆچی ئه‌گه‌ر ژنێك به‌هه‌ر هۆیه‌ك به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ رازی نه‌بێ ده‌بێ یه‌ك ساڵ خه‌ریكی كاروباری یاساییی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك ئه‌و نیازه‌ هه‌بوو، له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌موو شتێكی ته‌واو ده‌كات و ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات و به‌ "له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه‌" ناوی ده‌بات!
كچان دوو هێنده‌ی‌ كوڕان ده‌خوێنن و زه‌حمه‌ت ده‌كێشن تا بگه‌نه‌ زانكۆ و دوایه‌ كه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن ئه‌وه‌ تۆمه‌تێك چاوه‌ڕێی ده‌كات و ده‌ڵێن "خوا ده‌زانێ له‌گه‌ڵ كام مامۆستا رێكه‌وتووه‌ تا ئه‌و پله‌ی‌ پێی به‌خشراوه‌"، دوایه‌ ناچار ده‌بێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ بیسه‌لمێنی كه‌ زیره‌كیی خۆیه‌تی، ناچاره‌ دوو هێنده‌ی‌ پیاوان باشتر شوفێری بكات تا تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بێ، به‌تایبه‌ت كه‌ گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بێ "ژنه‌كان ده‌ست و فه‌رمانیان باش نییه‌".
ئه‌و ژنه‌ی ده‌بێ دوو هێنده‌ی‌ پیاوان كار بكات و سه‌ركه‌توو بێ و بژێوێكی ئاسایی ده‌ست بكه‌وێ، له‌ كۆتاییشدا به‌ "ژنێكی بێ سه‌رپه‌رست" ناوی بێنن، ئه‌وه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م بۆ ئافره‌ت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كران، به‌ڵام ژنانێك هه‌ن زیره‌ك ده‌رده‌چن و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زۆر سوننه‌تیدا گه‌وره‌ نه‌بوون و چوونه‌ته‌ زانكۆ و تا راده‌یه‌ك توانیویانه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ ده‌رباز بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ماندوویه‌ و له‌و كۆت و به‌نده‌ی‌ ده‌وروبه‌ر ده‌ربازی نه‌بووه‌...
ماندوویه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ زمانی پیاوانێك كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و هۆشیار نین گوێی لێ ده‌بێ كه‌ ژنه‌كان مه‌نتق و لۆجیكیان نییه‌، ژنه‌كان ده‌ست و فه‌رمانیان نییه‌، ژنه‌كان.....
ماندوویه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك خیانه‌تی لێكرا ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن كه‌ سه‌بری هه‌بێت و زیاتر ئاگه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ، ماندوویه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ سزای خیانه‌ت تێیدا بۆ پیاوان زیاتر ئاگه‌ لێبوونه‌ بۆ ژنانیش به‌ردباران كردن.
ماندوویه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ تیێدا ژنان ترساو و هه‌ڕه‌شه‌ لێكراون، پیاوه‌كانیش به‌ شانازیه‌وه‌ باسی ئه‌و به‌ردانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ ژنان ده‌كه‌وێ.
ماندوویه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر ژنێك، ئه‌وه‌ ژنه‌كه‌ ده‌درێته‌ به‌ر تانه‌ و ده‌ڵێن هه‌مووی هه‌ڵه‌ی‌ خۆته‌ كه‌ جوان خۆت دانه‌پۆشیوه‌ و گوناهباری، به‌ڵام له‌ پیاوه‌كه‌ ناپرسن كه‌ بۆ وه‌ك ئاژه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا كردووه‌.
ماندوویه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ژنه‌كان به‌ قه‌را كورتیی خۆیان شانازی ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن و پێداویستیی ژیانی خۆیان ده‌ردێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیسان له‌ زۆربه‌ی كاتدا به‌ بیانوویه‌كی بچووك لێدان چاوه‌ڕێیان ده‌كات و ئاگه‌داری ده‌كه‌نه‌وه‌ تۆ ژنی، واته‌ پیاو نی!
ماندوویه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ مانای ئینیسانیه‌ت و ژن بوون نازانێ و ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ ئینسانییه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نێر دامه‌زراوه‌، ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی‌ ته‌نیا به‌رامبه‌ر ئافره‌ت به‌هێزه‌.
ده‌وروبه‌رمان پڕه‌ له‌وانه‌ی پێیان وایه‌ ژن هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سنووری ئازادییه‌كانی پیاو فره‌وانتر بكات و پێیان وایه‌ ژن هاتووه‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كانی پیاو پڕ بكاته‌وه‌، لێره‌دایه‌ هه‌موو ئه‌و ئازادییانه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كرێن كه‌ له‌سه‌ر ئازار و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت بنیات نراون.

---------------------------------------------
اتحاد دشمنان ملت کرد که مبتلا به جنون ضد کرد هستند 3 رژیم مریض حال

اینها دشمنان ملت کرد هستند خوب اینها را بشناسید میدانم که این آدمکشان را خوب میشناسید لاکن بهتر اینها را بشناسید اینها ضد کرد هستند مبتلا به جنون دروغگویی و اغراقگویی هستند

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر