تکایه هاورێیان، ئه‌م پرسیار‌و وه‌لامانه، که رون کاریێکی زۆر به‌نرخه، سه‌رنجی بده‌ن
لێره دا پێویسته سپاسی هاورێی به‌نرخمان، کاک هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان بکه‌ین و ده‌ست خۆشی ، پێ بڵێین.
له لۆزاندا دانوستاندن له‌سه‌ر ولایه‌تی موسڵ و کورد
بوو.
سازدانی: نهشهدوزهل
وه‌رگێڕانی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
به‌شی یه‌که‌م
ئیمڕۆ له‌جیهاندا 207 ده‌وڵه‌ت هه‌یه. له‌وانه زۆربه‌یان ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌ژێر ملیۆنێکدایه و له‌چه‌ند هه‌زارێک تێناپه‌ڕن ، له‌ناو ئه‌وروپای یه‌کگرتووشدا ئه‌ندامن بۆ نمونه ماڵتا ، لوکسه‌مبورگ، قبرس.
جگه له‌وانه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تر وه‌کو سان مارینۆ، لیختشتاین ئه‌ندۆرا ژماره‌ی دانیشتوانیان 30 تا 40 هه‌زار که‌سن . کوردیش ته‌نها له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژماره‌یان 40 ملیۆنه، ئه‌م 40 ملیۆنهنهلای رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ، نه له‌بازاڕی ئه‌وروپا نهلهکۆنفرانسی دهوڵهتهئیسلامیهکان کورد خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌کی سیاسی نیه، کورد له‌جیهاندا ته‌نها که‌ناوی تیرۆر هاتهپێشهوهناوی کوردیشی پێوهدهلکێنن. وه‌ک تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.. کوردی تیرۆریست.
له‌سه‌روبه‌ری مۆرکردنی په‌یمانی{لۆزان}دا به‌دڵنیاییه‌وه پرسیش به‌کورد کراوه!
مسته‌فا که‌مال گوتۆتی ئێمهواز له‌موسڵ دێنین به‌مه‌رجێ ئێوه‌ش دژی کورده‌کان له‌رۆژهه‌ڵاتی تورکیا بوه‌ستنه‌وه که‌داوای سه‌به‌خۆیی وجیابوونهوهدهکهن .
لێره‌دا ئه‌تاتورک به‌روونی ده‌رده‌که‌ێت رووی ده‌می له فه‌ره‌نساو به‌ریتانیایه، ئه‌م چه‌ندو چونانهبێ ئاگاداری کورد به‌ڕێوه‌چوه. چونکهسهردهمی په‌ژیوان بوونه‌وه‌ی سوێندخۆران له‌په‌یمانی سیڤه‌رو و گۆڕینی بڕگه‌کانی بۆ په‌یمانی لۆزان که به‌سه‌رده‌می رۆژگاری ڕه‌ش وپهنهانی ناوده‌برێت که‌ساڵانی 1919 تا1921ده‌گرێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا بهریتانیادهستی گهیشتبێتهههر شوێنێک له‌وێ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نوێ هێناوهتهدامهزراندن جگهلهکوردستان کهبهکۆلۆنی وابه‌سته‌یی هێشتیهوهبۆ ئه‌م رۆژگاره.
ئایا بۆ که‌کێشه‌ی کورد دێته‌پێشه‌وه ده‌چینه‌وه بۆ لای بێشکچی؟
ئیمڕۆ له‌تورکیادا هیچ کێشه‌یه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد گرنگ و بایهخدارنیه، هه‌ر بۆیه وه‌ک کارنامه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌ت خۆی سه‌پاندووه.
حکومه‌ته‌که‌ی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشهیهههڵوێستی خۆی به‌ڕاشکاوی به‌ئاراسته‌ی کۆتاییهێنانی کێشه‌که ده‌ربڕیوه، جهههپهومهههپهش دژایه‌تی خۆیان به‌ئاشکرا بۆمهسهلهکهدهربڕیوه، سوپا هه‌ر سووره له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌کانی سه‌باره‌ت به‌کورد،ده‌ته‌په‌ش جارێ هه‌ڵوێستیان باشه‌و هه‌ندێجار ئه‌وانیش وه‌ک پێویست نایه‌نه‌پێشه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا کرانهوهبهرووی مه‌سه‌له‌ی کوردا هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ، به‌ڵام بهتهمپۆیهکی له‌سه‌رخۆتر...! ئێمه‌ش لێره‌دا پرسیاره‌کانمان ئاراسته‌ی یه‌کێک ده‌که‌ین که‌ماوه‌یه‌کی دوورودرێژهلێکۆڵینهوهو تویژینه‌وه‌کانی له‌بواری کورد ناسیدا چه‌ندین ساڵ ژیانی له‌زیندانه‌کانی تورکیادا بردۆتهسهرو چه‌ندین کتێبی سه‌باره‌ت به‌کورد نوسیوهکهسهرجهمیان قه‌ده‌غه‌کراون.
ناوبراو رێزدار دکتۆر ئیسماعیل بێشکچیهکهزۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد‌و دهتهپهسهبارهت به‌مه‌سه‌له‌ی کورد ڕادیکال تره.
لێرهوهدهچینهسهر پرسیاره‌کان ده‌رباره‌ی مێژووی کورد‌و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان به‌ره‌و کرانه‌وه‌بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد.
پ: ئێوه‌وه‌ک نوسه‌رو روناکبیرو پسپۆڕێک چه‌ندین توێژینهوهیبهرزو به‌نرختان نوسیوه ده‌رباری کورد و باجهکهشتان زۆر به‌قورسی داوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌زانکۆکان وه‌ده‌رنران و17 ساڵ ژیانی زیندانیشتان به‌ڕیکرد،بێجگه‌له‌وه‌ی ئێوهوهکو ئهکادیمسێن وسۆسیۆلۆژێکیش نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی ، به‌ڵکو شاره‌زایه‌کی بێهاوتای مێژووی ئه‌م نهتهوهیهشن ، ئایا چ جیاوازیه‌ک ده‌بینن له‌نێوان کرانه‌وه و چۆنێتی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ئێستا و ڕابوردودا؟
له‌ڕابوردودا له‌م وڵاته‌دا سیاسه‌تی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی کورد و زمانی کوردی پیاده‌ده‌کرا، ئیمڕۆش قسه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان مهسهلهدهکرێ. ئه‌مه گۆران و گه‌شه‌کردنێکی بیوێنهیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه ئهوهیهوهک که‌موکورتیه‌ک که‌ده‌بێ باسی لیوهبکرێ مه‌سه‌له‌ی هۆیه‌کانی دروست بوونی ئه‌م کێشهیهیهنهک چاره‌سه‌ره‌کانی.
پ: کۆمه‌ڵگای تورکی هێشتا به‌چاکی نازانن کێشه‌ی کورد لهکوێوهسهرچاوهی گرتووه؟
نازانن، چونکه مه‌سه‌له‌ی کورد، خۆی نادوێ!
پ: به‌بۆچوونی ئێوه مه‌سه‌له‌ی خۆی نادوێ چیه؟
ئیمڕۆ له‌جیهاندا 207 ده‌وڵه‌ت هه‌یه. لهمانهزۆربهیان ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌ژێر ملیۆنێکدایهولهچهند هه‌زارێک تێناپه‌ڕن ، له‌ناو ئه‌وروپای یه‌کگرتوودا ئهمدامن بۆ نمونهماڵتا،لوکسه‌مبورگ،قبرس. جگهلهوانهههندێ ده‌وڵه‌تی وه‌ک سان مارینۆ، لیختشتاین ئه‌ندۆرا ژماره‌ی دانیشتوانیان 30-40 هه‌زار که‌سن. کوردیش ته‌نها له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژماره‌یان 40 ملیۆنه، ئه‌م 40 ملیۆنهنهلای رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان،نهبازاڕی ئه‌وروپا نهلهکۆنفرانسی دهوڵهتهئیسلامیهکانیش کورد خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌کی سیاسی نیه، کورد له‌جیهاندا ته‌نها که‌ناوی تیرۆر هاتهپێشهوهناوی کوردیشی پێوهدهلکێنن. وه‌ک تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.. کوردی تیرۆریست.
پ: ئێوه ده‌ڵێن کورد له‌جیهاندا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی نیه،ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی باکوری عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی کورد نیه؟
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی کوردستانی باشور ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی کوردیه‌و له دۆخی خه‌مڵاندن دایهوهکو گۆشت وئێسک پیکهوهیهکدهگرن به‌ره‌و پتر تێکسمڕان وگه‌شه‌کردن به‌ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێنه‌وه‌سه‌ر تورکیا‌و ئێران وسوریاو قه‌فقاسیا کورد له‌و شوێنانهکهلهسهر خاکی خۆیه‌تی خاوه‌نی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی نین،بۆ وهبیرهێنانهوهلهئهرمینیا- قه‌ره‌باغ له‌ساڵانی 1923 تا1928 کۆمارێکی کوردی سور هه‌بوو! ئه‌م کۆمارهلهسهر ویستی دیکتاتۆر ستالین تێکدرا و کورده‌کانی ئه‌وێ زۆربه‌یان ئاواره‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست بوون.
پ: پێتانوایهکوردهکانی تورکیا به‌نیازی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تن؟
نابێ له‌ئێستاوه ئهمبارگۆ و بایکۆت بخه‌ینه‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌له‌داهاتوودا رووده‌دات،ئایینده ڕه‌هه‌ندو مه‌رجه‌کانی بنچینه‌ی ئه‌و دهوڵهتهدیاریدهکهن، نابێ لهئێستاوهبایکۆتی بکه‌ن. ته‌ماشاکه‌ن لهڕابوردا مه‌سه‌له‌ی کوردلهساڵانی 1920 وهلهژێرکاریگهری دینامیکی ده‌ره‌وه‌دا ووزه‌ی ناوخۆیی لهدهستداوهوبهرهو لاوازی بردووه. واتا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ته‌وه‌ی کورد بهخاکهکهیهوهدابهش که‌رت وپه‌رت کرا و یه‌کێتی ریزه‌کانی له‌دۆخی نهبووندابوون ، به‌ڵام ئێستا ووزه‌ی کورد گۆرانی به‌سه‌ر هاتووهودینامیکی ده‌ره‌وه‌ی زۆر به‌هێز بووه، بۆ نمونه10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کێ پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که سه‌رۆکی پارتی نیشتمانپه‌روه‌ران{یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان} جه‌لال تاڵه‌بانی دهبێتهسهرۆک کۆماری عێراق؟
پ: باشهپیتان وایههۆدهرهکیهکان له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن یا یه‌کبگرنه‌وه؟
ئیمڕۆ ئه‌م مهسهلهیهدهگوترێتهوه ولێ‌ی دهتوێژرێتهوهبوونیشیزۆر گرنگه، کورده‌کانیش ده‌بی بیرێک لهوهبکهنهوهکهبۆ تا ئێستا نهیانتوانیوهدهولهتێک بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن،لهکاتیکدانهتهوهیهکی بهژمارهئێجگار زۆرن و هێشتا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی نین، کورد ده‌بێ مێژووی خۆیان کۆمه‌ڵگاکه‌یان چاک بناسن شاره‌زای بن.
پ: باشهباوهڕتان بهسوربوونی ده‌وڵه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی کورد؟
سه‌ره‌تا ئه‌م ههوڵهناوی{ کرانهوهبهروی مه‌سه‌له‌ی کورد} دابوو ،پاشان ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆناوێکی نه‌زانراو وه‌کو کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتی و وه‌زیری ناوخۆ که‌باسی ئه‌و قۆناغه‌ی روون دهکردهوهبههیج شێوه‌یه‌ک وشه‌ی کورد به‌ده‌میدا نه‌هات، ئه‌مه‌شتێکی سه‌مه‌ره‌بوو،کێشهکهپهیوهندی بهکوردهوهههبوو، که‌چی ناوی کورد ئاماده‌گی نه‌بوو له‌سه‌رزاری وه‌زیری ناوخۆ. هه‌ر له‌م بارهیهوهلهدامهزراوهی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییMGK پاڵپشتی خۆی نیشاندا،به‌ڵام سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی سوپا دژی ئه‌و کرانهوهیهوهستایهوهوحکومهتی ڕاچه‌ڵه‌کاند.
پ: له‌بارودۆخێکی وادا پێشبینی چ ئاکامێک ده‌که‌ن؟
هه‌موو ئهمانهحکومهت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و سوربوون له‌سه‌ری،کۆمه‌ڵێک گومان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنی، جاحکومهت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی نهگهنهبنبهست بۆ چاره‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که، ده‌بێ سوپا‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له‌تورکیادا بکاتههاوبهش وخه‌مخۆر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
پ: به‌ڕای ئێوهئهگهر ئه‌م کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتیه درێژه‌ی هه‌بێ، له‌م وڵاته‌دا چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌بن؟ ئاشتی دێته‌ئاراوه؟
مه‌سه‌له‌ی کورد دو رووی هه‌یه. روویه‌کی په‌یوه‌ندی بهئهوهوهههیه که‌ده‌وڵه‌تی تورک نکوڵی له‌زمانی کوردی کردووهوسیاسهتی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی کردۆته‌ئامانج، که‌له‌ساڵانی 1920وهسیاسهتی ڕیشه‌کێشکردن وتوانه‌وه‌ی گرتۆته‌به‌ر،سه‌ره‌تا حکومه‌ت ده‌بێ ئه‌و سیاسهتهههڵوهشێنێتهوهو به‌سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌شتاساڵه‌ی بچێته‌وه.
بۆنمونه: ڕێگهبدرێ ئه‌و تهلهفیزیۆنانهی که‌به‌کوردی به‌رنامه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی شوێنهکوردیهکان که‌پێشتر تورکێنرابوون، له‌قوتابخانه‌کاندا خوێندن به‌زمانی کوردی بخوێنرێ، په‌یمانگای کوردۆلۆژی دابمه‌زرێ، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ههنگاوانهحکومهت پێویستی بهوهنیهپرس به‌هیچ لایه‌نێک بکات. ده‌وله‌ت به‌توانای خۆی ده‌توانێ ئهمانهبسهپێنێ. ئه‌م کرانهوهیهبۆ ئه‌م مهسهلانهتهنها روویه‌کی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورده.
///////////////////////
تکایه هاورێیان، ئه‌م پرسیار‌و وه‌لامانه، که رون کاریێکی زۆر به‌نرخه، سه‌رنجی بده‌ن
لێره دا پێویسته سپاسی هاورێی به‌نرخمان، کاک هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان بکه‌ین و ده‌ست خۆشی ، پێ بڵێین.
له لۆزاندا دانوستاندن له‌سه‌ر ولایه‌تی موسڵ و کورد بوو.
سازدانی: نهشهدوزهل
وه‌رگێڕانی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
به‌شی دوهه‌م، کۆتایی
پ: ئایا رووی دووه‌می کێشه‌ی کورد چیه؟
لایه‌کیتری مه‌سه‌له‌ی کورد په‌یوه‌ندی بهپهکهکهوهههیه،که‌حکومه‌ت ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی لایهنێکهوهکاری تێدا بکات. به‌بۆچوونی من حکومه‌ت پێویستهبۆ بێده‌نگکردنی چه‌که‌کان له‌گه‌ڵ ده‌ته‌په‌دا بکهوێتهگفتوگۆوهواتا بۆ هێنانه‌وه‌ی پهکهکهلهچیاکان ده‌بێ دهتهپهدهستی بگاتهئیمرالیش، ته‌نها له‌و ڕێگهیهوهدهکرێ چه‌ک بهپهکهکهفڕێبدرێ.
پ: ئایا چه‌کدانانی پهکهکهتهنها به‌بڕیاری ئۆجه‌لان ده‌بێت؟
به‌بروای من بڕیاری له‌و جۆرهتهنها لای ئۆجه‌لانه، سه‌رکرده‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کانی قه‌ندیل له‌فه‌رمانی ئۆجه‌لان ده‌رناچن. که‌ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دهتهپهدهکرێ ، ئه‌گه‌رچی ده‌ته‌په‌ش له‌رۆژی ئاشتی جیهانیدا له‌دیاربه‌کر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یان کرد به‌وه‌ی له‌وێدا ئاماژه‌یان به‌حکومه‌ت کرد چاره‌سه‌ری کێشهکهلهئیمرالیهوهدهکرێ، ئهمهبۆ پارتێکی سیاسی ئه‌وپه‌ڕی نهنگیهبڵێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئێمهگفتوگۆمهکهن. برۆن بۆ ئیمراڵی.
پ: به‌ڕای تۆ بۆچی دهتهپهگوتی بچن بۆ ئیمراڵی؟
ئۆجه‌لان سه‌رچاوه‌ی هێزهودهسهڵاتی ته‌واو هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه، ئه‌رکی ده‌ته‌په‌ش رێکخستنی چاوپێکه‌وتنه‌کانی حکومه‌ت وئۆجهڵانه.
پ: ئایا ده‌بێ ئه‌گه‌ره‌کانی رازی بوونی پهکهکهچی بن بۆ وازهێنانیان له‌شاخ؟
به‌بۆچوونی من بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ر ڕێگه‌دان بهپێکهوهنانی فیدراسیۆنێک پێویست ده‌بێ، پێویستهلهناوجهکوردنشینهکان خوێندن به‌زمانی دایک، پێکه‌وه‌نانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردن و پێکه‌وه‌نانی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆجێی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌دڵنیایی خۆیان بکه‌ن. منیش لێره‌دا پرسیارێکی تایبه‌تی خۆم هه‌یه. ئایا ئه‌و چه‌کدارانه‌ی پهکهکهپاش ئه‌وه‌ی له‌چیاکان دێنه‌خوارێ چی ده‌که‌ن؟ چونکهبهپێی ئاماره‌کانی تورکیا هێشتا 5 هه‌زار چه‌کداری پهکهکهلهناو تورکیا وچیاکانی سهرسنوردان. ئه‌م 5 ههزارهکهچهکهکانیان دانا چی بکه‌ن؟
پ: ئێوه ده‌ڵێن ئه‌وانه چی بکه‌ن؟
هه‌مان کێشه‌ی له‌م جۆرهلهنێوان ئیسرائیل وفهلهستینیهکانیشدا هه‌بوو،کهلهڕێکهوتننامهکهی 1993ی ئۆسلۆ چاره‌سه‌ر کرا! چونکهلهوێ مافی سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستینیه‌کانی تیا سه‌لمێنرا.
رێکخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین به‌و شێوهیهچهکی فڕێ‌دا به‌و واتایه‌ی هه‌مان چه‌که‌کانی بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانهبهکاردههینا که‌بۆیان جیاکرابووه، هه‌ر هه‌مان روداو به‌به‌رچاوی ههموانهوهلهکاتی روخانی رژێمی سه‌دام دا له‌عێراق روویدایهوهپێشمهرگهبوونهئهو هێزی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستانی باشور ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان.
هه‌ر کاتێک بۆ په‌که‌که‌ش ئه‌و مهرجانهفهراههم کران چه‌که‌کانیان بۆپاراستن وئاسایشی دهسهڵاتهخۆجێیهکهی خۆیان فیدراسیۆنه‌که‌یان به‌کارده‌هێنن. من پێموایهپهکهکهخۆشیان داکۆکی له‌چاره‌سه‌رێکی له‌م جۆرهدهکهن.
دێته‌وه‌بیرم که‌چه‌ند مانگێک لهمهوپێش له‌یه‌کێک لهماڵپهرهکاندا،نوسینێکی به‌ڕێزتانم چاوپێکه‌وت که‌ده‌ڵیت: ئه‌وانه‌ی لهشاخهوهدێنهخوارێ له‌ژیانی ئاسایی سڤیلیاندا چی بکه‌ن، خۆ ناچن پاش 20ساڵ خه‌باتی شاخ ببنهکرێکاری خانوبه‌ره‌و سپیکاری بکه‌ن؟ ئهمانهئهم جۆرهکارانهنازانن، ئهمانهدهبنههێزی پاراستنی ئه‌وه‌ی کورد به‌ده‌ستی دێنێ. ئۆجه‌لانیش له‌نه‌خشه‌ی ڕێگه‌که‌یدا هه‌رهه‌مان ئه‌و بۆچونه‌ی ئێوه‌ی دوبارهکردۆتهوه. که‌پێشتر ئۆجه‌لان بۆچوونی له‌باره‌ی پێکهێنانی هێزێکی ئاسایشی تایبه‌ت به‌کوردی به‌بیردا نه‌هاتووه؟
له‌ساڵانی 1980 داوای کوردستانێکی یه‌کگرتوو سه‌ربه‌خۆ ده‌کرا، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ئۆجه‌ڵان گیراو کهوتهئیمراڵی، من ئاگاداری پارێزه‌ره‌کانی ئۆجهلانیشم کردووههیج شتێکی لهوبارهیهوهنهگوتۆتهوه.
پ: ئایا پێکه‌وه‌نانی هێزێکی ئاسایشی سه‌ربه‌خۆ له‌و ناوچانه‌دا، به‌واتای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فیدراڵی نایات؟
به‌ڵێ منیش هه‌ر مه‌به‌ستم فیدراسیۆنهوهیچیتر،هه‌ر ده‌بێ فیدراسیۆن بێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانه‌که‌ی تورکیا ڕیشه‌یی بێت.
پ: ئایا ئێستا ئۆجه‌لان داوای فیدراسیۆن ده‌کات؟
دوای ئه‌وه‌ی کهکیتابی نه‌خشه‌ی ڕێگه‌که‌ی چاپ‌کرا، که‌ته‌نها باسی هێزێکی ئاسایشی تایبه‌ت ده‌کات. ئه‌و له‌مه‌به‌ستی من نه‌گه‌یشتووه، دوایی ده‌ستی کرد به‌وه‌ی کهگوایهبۆچوونی ئه‌و به‌و شێوه‌یه‌نیه، پهکهکهدهبێ داکۆکی لهفیدراسیۆن بکات کهبهدیهێنهرو دابینکه‌ری ئهوهیهکهباسی ده‌که‌ن.
پ: ئایا ده‌وڵه‌ت مه‌رج وداواکانی پهکهکهبهجێدههێنێ؟
ئهمهلهماوهیهکی کورت‌دا نایاته‌دی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا له‌تورکیادا ئایدۆلۆژیای فه‌رمی زۆر به‌هێزه. بۆ پێکهێنانی هێزێکی ئاسایشی تایبه‌ت به‌کورد، له‌کۆمه‌ڵگای تورکیدا زۆر ئهستهمهچونکهپێویستی بهوهیهگۆرانکاری زۆر به‌دوای خۆیدا بهێنێ. ئه‌م کرانه‌وه‌ی ئێستاش به‌ناوی دیمۆکراتیهتهوهناگاتهئهو ئاسته‌ی ئه‌و گۆرانانهبێنێتهدی. به‌ڵام ئه‌م کرانهوهیهلهکاتی ئێستادا ته‌نها ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێ بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو. چونکه‌ئه‌م کرانهوهیهسهرچاوهکهی دهگهڕێتهوهبۆ ساڵانی 1920 ده‌بێ لهداخراویهکهی 80 ساڵ بکۆڵینه‌وه‌و ووردیکهینهوه.
پ: چیمان ده‌ستده‌که‌وێ له‌لێ توێژینه له‌ساڵانی 1920؟
ههمیشهگهڕانهوهبۆ خاڵی سه‌ره‌تا ڕێگاکانی چاره‌سه‌ر روونتر ده‌کاته‌وه. که‌چۆن کورد‌و کوردستان به‌ش به‌ش کران وهه‌ر به‌شێکی به‌خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی ترهوهلکێنرا. تورکیا ، ئێران ، ئێراق، سوریا،کافکاس. پێش دابهشبوونهچۆن بوو، سنوره‌کانی له‌کوێ سنوری ئه‌و نهتهوانهدهگهڕایهوه. هۆزو تیرهوعهشیرهتهکان چۆن به‌هۆی ئه‌و سنورکێشانهوهلێکدابڕان؟. فه‌ره‌نساو ئینگلتهرهئهوکاتهچییان کردووه؟ هه‌ڵوێستی کورد چی بووهدهربارهی ئه‌و ره‌فتاره‌یان؟ هه‌موو ئهمانهپێویستهبهمێتۆدێکی ئهکادیمیانهووردبکرێنهوه...!
پ: چی ههیهسهبارهت به‌ساڵانی 1920 ئێمهنهیزانین؟
کێشه‌ی کورد سه‌رچاوه‌که‌ی ههمیشهدهگهڕێتهوهبۆ ساڵی 1920 . له‌ساڵی 1919 تا ساڵی 1921 کهدهکاتهدو ساڵ له‌ماوه‌ی ئه‌م دو ساله‌دا، ساڵ ونیوێکی به‌سه‌رده‌می { سه‌رده‌می ڕه‌ش1} ناسراوه، چونکهلهو ماوه‌یه‌دا سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی جه‌نگی به‌ریتانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ند به‌کوردستان روون نیهونادیاره، تورکیاش لای خۆیهوهئارشیفی روداوه‌کانی ئه‌و ساڵ ونیوه‌ی زۆر به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی شاردۆته‌وه.
پ: به‌بۆچوونی ئێوهبۆ نهێنی هێشتیانه‌وه؟
به‌تایبه‌تی ساڵانی 1919تا ساڵی 1921 کهدهکاتهکاتی دابه‌شکردنه‌که‌ی کوردستان نایان ویست کورد ئاگاداری وورده‌کاریه‌کانی دابهشکردنهکهبن، چونکهلهو کاته‌دا که‌کوردستان دابه‌ش ده‌کرا ، یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌کان زۆر به‌چڕی باسی مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لانیان ده‌کرد، ئه‌ی بۆ سه‌باره‌ت به‌دابه‌شکردنی کوردستان نوزه‌ی لێوه‌نه‌هات؟ هه‌موو ئهمانهوههندێ مه‌سه‌له‌ی تر پێویستی بهلێتوێژینهوهو لێکۆڵینهوهههیه.
پ: ئایا له‌م به‌ش به‌ش کردنه‌ی کوردستاندا کورد خۆشی ڕۆڵی نه‌بووه؟
به‌ڵێ ئهوهڕاستهچونکهجێبهجێکردنی سیاسه‌تی { په‌رتکه‌و زاڵبه} سه‌پاندنی ئه‌م سیاستهپێویستی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌کی لاوازه. لاوازی کورد خۆی خۆی کردهئامانجی دابه‌شکردنی، بۆیه‌کورد ده‌بێ ههمیشهبگهڕێتهوهبۆ سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1920 ئه‌م سه‌ده‌یه‌و ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی بنچینه‌ی سیاسه‌تی به‌ریتانیا له‌و کاته‌دا په‌یوه‌ندی بهنهوتهوهههبوو که‌له‌ساڵی 1908 له‌کوردستاندا دۆزرایه‌وه. هه‌ر بۆیهولایهتی موێڵی بهعێراقهنوێهکهی خۆیهوهبهستایهوه.
پ: ئه‌مانه‌هه‌مووی ده‌زانین،به‌ڵام ئایا ناچنهی خانه‌ی سه‌رده‌می ڕه‌شه‌وه؟
به‌ڵێ بهدڵنیاییهوهدابهشکردنی کوردستان بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ک له‌پشتی پهردهوهگفتوگۆی له‌سه‌رکراوه. بۆ نمونهئێمهلهڕێکهوتنامهی لۆزاندا کورده‌کان ده‌رناکه‌ون، به‌ڵام له‌پشتی پهردهوهکوردیش دوێنراون..!!!!!! ئهوسهردهمهئهتاتورکیش سه‌باره‌ت بهموسڵ روی ده‌می کردۆتهکوردهکان به‌نیازی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندیان گوتۆتی چوارسه‌د ساڵه ئه‌م ناوچانهلهدهسهڵاتی ئێمه‌دایه‌و باوباپیرانمان لێرهبهئهسپ سواری رمبازێیان کردووهبۆیهئهم ناوچانهههمووی هی ئێمه‌یه، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌تاتورک تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی نێوان تورکیا وئینگلتهرهی خاوکرده‌وه.
پ: تێناگه‌م،ئایا ئه‌گه‌ر ولایه‌تی موسل نهخرایهتهسهر عێراق کورده‌کان دابه‌ش نابوون؟
به‌پێێ تێگه‌یشتنی من لهمهسهلهکهپاش ماوه‌یه‌ک له‌تێکچوونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان ئینگلته‌ره‌و تورکیا ،که‌ده‌شێ ته‌نها ئه‌تاتورک ئه‌مه‌ی گوتوبێت، کهئێمهلهباشورهوهواز له‌وڵایه‌تی موسل دێنین و ئێوه‌ش پاڵپشتی داوای سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان مه‌که‌ن. هاوکات ئینگلتهرهکهلهگهڵ دابه‌شکردنی کوردستاندا له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی کهئهوکاتهکۆلۆنی خۆی بوون سه‌ربه‌خۆیی پێداون وه‌کو هیندستان وسۆمال وئه‌فریقای خوارو ئه‌فریقای ناوه‌راست وکینیا.ته‌نها له‌کوردستاندا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه.
پ: پێتانوایهبههۆی دانوستاندنه‌که‌ی ئهتاتورکهوهکورد سهرخۆییهکهی له‌ده‌ست داوه؟
به‌ڵێ.. به‌ڵێ پێموایه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌کانی که‌من خوێندومهتهوهسهلمێنهری ئه‌و ڕاستیه‌ن.
_______________________________________________________
{ سه‌رده‌می ڕه‌ش} Karanlik dönem له ووتارێکی خۆم دا سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌تاتورک بۆ په‌ژیوان کردنه‌وه‌ی ئینگلته‌ره‌و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر به‌نده‌کانی په‌یمانی سیڤه‌ر وگۆڕینی بۆ ڕێکه‌وتننامه‌ی لۆزان، ئه‌تاتورک بۆ به‌هه‌ڵه‌دابردنی نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا وبه‌ریتانیاش چه‌ند کوردیکی ده‌سه‌نده‌خۆری خۆی گهیاندبووهلۆزان یه‌کێ له‌وانه که وه‌ک تاوانبارشهڕ دوورخرابووهبۆ ئۆردوگایه‌ک له‌میسر له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر بوو ، ئه‌تاتورک ئهوتاوانبارهشی گهیاندبوهلۆزان.. ناوی ئه‌و کوردهخائینانهلهو ووتاره‌دا هاتووهکهسهرکردهیهکی پارتی مهههپهبهناوی ڤۆرال ده‌ڵێ ئێمهدهمێکهپهیمانی سیڤه‌رمان فڕێداوهتهزبڵدانی مێژووه.
__________________
سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر