Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۲۹, شنبه

با هەمومان پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا بکەین

با هەمومان پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا بکەین


runak70's وێنەی
روناک ئەحمەد

بە درێژایی مێژو خەباتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان روبەروی چەندین بەرزو نزمی بۆتەوە، ئەو هەلانەی کە بۆ کورد هەڵکەوتون هاوکات بون لە گەڵ جەنگە جیهانیەکان، لە هەردو جەنگەکەدا فرسەت بۆ کورد رەخساوە، بەڵام لە بەر تێنەگەشتن لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئەو کاتە، کورد نەیتوانیوە بە پێی پێویست کەڵک لەو هەلە زێرینانە وەربگرێ.

لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا حکومەتی کوردی لە شاری سلێمانی بە سەرۆکایەتی شێخ ماحمودی نەمر راگەیەنرا، لە دوای ماوەیەکی کەم توشی شکست هات، لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دوەمیشدا لە مەهاباد کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد پێکهینرا، ئەم فرسەتەش دوای کەمتر لە ساڵێک کۆتایی پێهێنرا.
ئەوەی کە مایەی نائومێدیە ئەوەیە کە هەمیشە ئێمەی کورد بە دەست بەتاڵی لە ناو ئەو گۆرانکاریە جیهانییانەدا هاتوینەتە دەرەوە! ئەمەش بە پلەی یەکەم دەگەرێتەوە بۆ تێنەگەشتن و نەبونی ستراتیجییەکی روونی نەتەوەیی کە بتوانێت لەو گەمە سیاسیانە تێبگات، کە دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەو کاتە پێی هەستاون، بەڵام لە دوای جەنگی کەنداو، باشوری کوردستان کەم تا زۆرێک نیمچە ئازادیەکی  بە دەست هێناوە، کە لە مێژوی مۆدێرندا ئەوە یەکەمین جارە نزیکەی چارەکە سەدەیەکە کوردانی ئەو ناوچەیە خۆیان حوکمی خۆیان بکەن، وێرای چەندین هەڵەی ستراتیجی کە هەیانەو بە قازانجی داگیر کەران دەشکێتەوە.
لە ئێستاشدا جیهانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ناو گۆرانکاریەکی قوڵو مێژوییدا تێدەپەرێت. ئەو گۆرانکاریانە باڵیان بە سەر رۆژئاوای کوردستانیشدا کێشاوە، تا رادەیەک بەشێکی زۆری ئازاد بوە، کورد لەو بەشە خۆسەری دیموکراتی راگەیاندوە کە لە روی کارگێری و سەربازییەوە لە بەرێوەبردنی کۆمەڵگادا زۆر سەرکەوتووبوە، وێرای هەوڵەکانی تورکیا و سوپای ئازاد و بەشێک لەپارتە کوردییەکانی ئەوبەشە. بێگومان لە هەلو مەرجێکی بەم شێوەیەدا دوژمنانی کورد دەستەوەستان ناوەستن بەڵکو هەمو کارێک دەکەن بۆ تێکدانی ئەو دەسەڵاتەو دروست کردنی شەری ناوخۆ لە ناو کورداندا. بەڵام  کارەسات ئەوەیە کە دەسەڵاتی کوردی بە ناوی کوردەوە دەست تێکەڵ کات لە گەڵ دەگیرکەران دژی رۆژئاوای کوردستان دواجار بەشێکی کورد بکات بە دوژمنی بەشێکی تری کورد! نمونەش لە هەولێر کۆبونەیەکی نهێنی کراوە بۆ ئەو مەبەستە! لەخوارەوە تەماشای ئەو لینکە بکەن.  

http://so.firatnews.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر