بە سەرۆکایەتی عەبدولباسد سیدا، هەزاران جەنایەتی لەو شێوە دەکرێت.
مرۆڤ کۆژ هەر مرۆڤ کۆژە جا هەر کەسیک و بە هەر ناوەیکیش بێت فەرقی ئەسد ئیخوانەکان چیە؟
ئەی جیاوازی ڕژیمی بەعسی سوریە وە ڕژیمی بەعسی ئیخوان وە القاعیدە چیە؟
ئەوەی لێرەدا جێگەی نیگەرانیە، ئەوەیە کە خەڵکی سوریە وە ئایندەی وان دەکەوێتە بەر دەستی ئەوانە کە تا ئەمڕۆ بە کاری خۆتەقاندنەوە وە پیل و سەر بڕینی ژن وە منداڵی بێگوناحەوە خەریک بون!!!!!!
یان وەڵاتێکی وەک تورکیەو سعودیە، کە خۆیان پێشێلکەری هەمو مافەکانی مرۆڤن وە چۆ
رێ ئازادی لە وەڵاتەکەیاندا نیە، بەڵام دەیانهەوێت وەڵاتێکی تر ئازاد بکەن!!!!!
تورکیە و سعودیە دەبێ لە پێشەوە دا وەڵاتی خۆیان ئازاد بکەن، چۆن کەسێک خۆی پێ ڕزگار نەکرێت، چۆن دەتوانیت وەڵاتێکی تر بەرەو ئازادی بەرێت؟
گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێ زۆر وشیار بێت، کە بە هیچ شێوەیێک ڕێگا نەدات ئیخوان و تورکیە پێ لە خاکی کوردستان بنێن.
-------------------------------------------
سەیری بێ مۆڕاڵی ئەمریکا بکەن لەبەرامبەر گەلی کورد
تکایە ھەر ئیمشەو فەیس بووک پڕبکەن لەم وێنەیە
باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا: پێشنیاری ھاوشێوەی بن لادنمان بۆ قەرەیلان کردووە
باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه (هێزی پاراستنی گه‌ل) پێشنیاری په‌یڕه‌وكردنی شێوازی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن و ده‌ستگیركردنی، بۆ توركیا كردووه.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نقه‌ره‌ی كه‌ناڵه‌كانی توركیادا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی نوێنه‌ری ئه‌نقه‌ره‌ی كه‌ناڵی (CNNTurk) كه لێی پرسیوه "ئێوه شوێنی بنلادنتان دیاریكرد و توانیتان ده‌ستگیری بكه‌ن، موراد قه‌ره‌یلان ده‌ستگیر ناكه‌ن؟ فرانسیس ڕیتشاردونی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌و وڵاته رایگه‌یاند: له كه‌یسی په‌كه‌كه و قه‌ندیلدا هه‌موو زانیارییه‌كی ههواڵگیریمان به توركیا به‌خشیوه و پێشنیاری زیاتریشمان بۆ كردوون.
باڵیۆزی توركیا وتی: "له‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بنلادن ودهستگیركردنیدا كۆمه‌ڵێك شێوازی زۆرمان به‌كارهێناوه، ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و هێزی تایبه‌تمان به‌كارهێناوه پێشنیاری ئێمه‌ش بۆ حكومه‌تی توركیا له كێشه‌ی په‌كه‌كه‌دا ئه‌مه بووه".
وتیشی: "تائێستاش ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مریكا و توركیای بێزاركردووه و لایان سه‌یره لایه‌نی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئاماده‌ن هه‌موو زانیارییه‌كی هه‌واڵگیری پێشكه‌ش بهتوركیا بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه (هێزی پاراستنی گه‌ل)، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام ناده‌ن، وتیشی: "ئێمه ته‌نها زانیاریی هه‌واڵگری ده‌ده‌ین به توركیا ، ئه‌وان ئه‌م زانیارییانه چۆن به‌كارده‌هێنێت ئه‌وه خۆیان بڕیاری لێده‌ده‌ن".
له توركییه‌وه: هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: رادیكاڵ
////////////////////
گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان داوای مافی خوێندن بۆ کچان به هه‌ڕه‌شه له باوه‌ڕ و داهاتوی خۆیان ده‌زانن
مه‌لالا یوسف زایی
ئه‌و خوێندكاره كچه چالاكه‌ی ڕوبه‌ڕوی تالیبان بوه‌وه!
-------------------------- -------------------------- -------
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(مه‌لالا یوسف زایی) (ملالا یوسف ضائی) ی ته‌مه‌ن (14) ساڵ (له‌دایكبوی 1998)، كچه خوێندكارێك و چالاكیوانێكی بوێری مافی مرۆڤ و مافی خوێندنی كچانه
، له شاری (مینگۆره) له (دۆڵی سوات) له باكوری خۆرئاوای پاكستان.
ئه‌م كچه ڕوناكبیر و چالاكه، جێی شانازیی وڵاته‌كه‌یه‌تی، چونكه له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه ڕه‌خنه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی تێرۆریستی (تالیبان) گرتوه و خه‌ڵاتی نیشتمانیی ئاشتیی وڵاته‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتوه:
مه‌لالا له ته‌مه‌نی 11 ساڵه‌ییدا، ساڵی 2009، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسرا، كاتێك له بلۆگێكی ئیزگه‌ی (بی‌بی‌سی) دا به زمانی ئۆردو ڕه‌خنه‌ی گرت له كرده‌وه تێرۆریسته‌كانی (تالیبان) كه خوێندیان له كچان قه‌ده‌غه كردبو و قوتابخانه‌ی كچانیان ده‌سوتاند و خه‌ڵكی ناڕازییان ده‌كوشت، له دۆڵی سوات و ده‌وروبه‌ری كه ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له 2009 ـه‌وه داگیر كردبو و دواتر سوپای پاكستان لێیانی سه‌نده‌وه.
و ساڵی 2011 خه‌ڵاتی نیشتمانیی یه‌كه‌می (ئاشتی) كه پاكستان ده‌یبه‌خشێت، به‌خشرا به مه‌لالا، و یه‌كێك بو له‌و پێنج منداڵه‌ی پاڵێورابون بۆ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی (ئاشتی) ی منداڵان كه دامه‌زراوه‌ی (مافه‌كانی منداڵان) ی هۆڵاندایی ده‌یبه‌خشێت.
مه‌لالا به وێنه و به نوسین كرده‌وه توندڕه‌وه‌كانی (تالیبان) ی پاكستانی ئاشكرا ده‌كرد و ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رێ و زۆر و سته‌مه‌ی كه ئه‌و چهكدراوه تێرۆریستانه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی (دۆڵی سوات) ئه‌نجامیان ده‌دا ئاشكرای ده‌كرد، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بو ناوبانگ و باسوخواسی بگاته كۆڕ و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. و له‌وه‌ش ده‌ترسا كه چه‌كداره‌كانی تالیبان بیڕفێنن یان بیكوژن، به‌ڵام به پشتگیریی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی باوكی توانیی درێژه به چالاكیه‌كانی خۆی بدات.
ڕۆژی سێشه‌ممه (9) ی مانگی (10) ی (2012)، چه‌كداره‌كانی تالیبان، وه‌كو خوی چه‌ند ساڵه‌یان كه چالاكیوان و بهرههڵستیكارهكانی ناوچه‌كه تێرۆر ده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا مه‌لالا تێرۆر بكه‌ن، و به‌خه‌ستی برینداریان كرد (دو كچی خوێندكاری تریش بریندار بون)، به‌ڵام له مردن ڕزگاری بو. مه‌لالا دوای ئه‌وه‌ی درایه به‌ر ڕێژنه‌ی گوللـه؛ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له پیشاوه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کرا و پاشان گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری ڕاوهلپیندی له نزیکی ئیسلام‌ئابادی پایته‌خت. ڕۆژی چوارشه‌ممه (10) ی (10) ی (2012)، مه‌لالا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا، و گولـله‌یه‌ك له شانی ده‌رهێنرا، و گوللـه‌یه‌كیش به‌ر سه‌ری كه‌وتبو به‌ڵام نه‌گه‌یشتبوه مێشكی، و پزیشكه‌كان ڕایان گه‌یاند كه له خه‌م ڕه‌خسیوه و مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌ماوه چونكه گوللـه‌كه هیچ زیانێكی به مێشكی نه‌گه‌یاندوه، و نیشانه‌ی جێگیربونی حاڵه‌ته‌كه‌ی لـێ ده‌ركه‌وت چونكه ده‌ستی كرد به جوڵاندنی په‌نجه‌كانی (ڕۆژی شه‌ممه)، هه‌رچه‌ند هێشتا نه‌هاتوه‌ته‌وه هۆشی خۆی.
و ده‌سه‌ڵاتداران له پاكستان له‌گه‌ڵ ئیمارات ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌وه كرد بینێرن بۆ ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی، بۆیه دوشه‌ممه (12 / 10) نێردرا بۆ بریتانیا.
ئه‌م هێرشه تێرۆریستیه ترسه‌نۆكانه‌ی چه‌كداره‌كانی تالیبانی پاكستان، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا:
تالیبان لێپرسراوێتیی خۆیان له كرده‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌وڵیان دا پاساوی ئایینیی بۆ بهێننه‌وه، وته‌بێژه‌كه‌یان (إحسان الله إحسان) ڕای گه‌یاند: (مه‌لالا خۆی توشی مه‌ترسی كردوه چونكه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوه له به‌رگریكردن له عه‌لمانیه‌ت و ته‌وژمی ڕوناكبیری)، و وتی: (بزوتنه‌وه‌ی تالیبان باوه‌ڕی به ده‌ستبردن بۆ ژنان نیه، به‌ڵام هه‌ر كه‌س هێرش بكاته سه‌ر ئیسلام و شه‌ریعه‌ت؛ ده‌كوژرێت)، و پێی وابو كه ته‌مه‌نی كه‌می مه‌لالا نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ به‌كار بهێنرێت!
به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ون و ترسهنۆكانهیه ناڕه‌زایی و ئیدانه‌ی هه‌مو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و حكومه‌تی ئه‌مێریكا و پاكستان و ده‌وڵه‌تانی تری جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رۆكی ئه‌مێریكا (ئۆباما) ئه‌و هێرشه تێرۆریستیه‌ی به (وه‌حشی و ترسه‌نۆكانه) وه‌سف كرد و ئاماده‌یی سوپای ئه‌مێریكای خسته ڕو بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌لالا.
ئامانجی تالیبانی پاكستانی له‌م كرده‌وه‌یه كه لوتكه‌ی وه‌حشیه‌ت و ترسه‌نۆكی و مایهپوچیه، ئه‌وه بو هه‌مو ئه‌و قوتابی و كچانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌ی مهلالادان بترسێنن و وایان لـێ بكه‌ن بیر له ئازادی و مافی خوێندن نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌م ئامانجه‌دا شكستیان هێنا و مه‌لالا بردیه‌وه، چونكه ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستیه هاوسۆزیی خه‌ڵكی پاكستان و به‌تایبه‌تی قوتابیان و كچانی بزواند و هه‌ڵمه‌تێكی پشتگیری و خۆپێشاندان پاكستانی گرته‌وه، و مه‌لالا بو به سیمبولی هه‌مو پاكستان كه گیری خواردوه به گروپه ئیسلامیه چه‌كداره توندهڕهوهكانهوه.
كه‌ی مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه له‌م دوژمنانه‌ی مرۆڤ و ژیان و جوانی و زانست و خوێندن ڕزگاری ده‌بێت؟!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر