Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۷, یکشنبه

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" جەژنی خاوەنكار لە كۆمەڵگای رەسەن و خۆڕاگری یارسان پیرۆز دەکات



پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" جەژنی خاوەنكار لە كۆمەڵگای رەسەن 

و خۆڕاگری یارسان پیرۆز دەکات


ئایینی یاری ئایینی خۆڕاگری و تەبایی نێوان رەگەز و كۆمەڵە جیاجیاكانی كوردستانە و كلتووری رەسەن و پارێزراوی ئەم بەشە لە كۆمەڵگای كوردستان مایەی شانازیی هەموومان و نموونەیەك لە خەباتی مێژوویی گەلی كورد لە دژی بەرهەڵستكارانیەتی.
ڕۆژانی 18 تا 20 گه‌لارێزان خەڵکی یارسان ڕۆژو دەگرن و پێشوازی دەکەن لە جەژنی خاوەنکار.


لەو ڕۆژانه ‌دا، باوەڕمەندانی ئایینی یاری به گرتنی ڕۆژوو و نه‌زرکردن، ڕێز ده‌گرن له خۆڕاگری سوڵتان سه‌حاك و هاوڕێیانی.
لە سێ ڕۆژەی خاوه‌نکاردا، خۆڕاگری سوڵتان سه‌حاک و 6 که‌س له‌ هاوڕێیانی کە بە "حەفتوانە"‌ ناسراون، پیرۆز دەكەن.

هاوڵاتیانی كوردی یارسانیی ئێمە هێمای بەرخودانن لە دژی داگیركارانی وڵاتەكەمان و سوڵتان سەحاك و یارانی نموونەیەكن لەو كەسایەتی و سیمبولانەی, وانەی خۆڕاگرییان بە نەوەكانی داهاتووی كورد فێركرد و پێشمەرگە و خەباتكار و پارێزەری نیشتمانیش لە وەچەكانی دوای ئەوانن كە لەسەر رێبازی پیرۆزی ئەوان دەڕۆن و خوازیاری رزگاری لە بندەستیی داگیركارنی وڵاتن.
لەم رۆژانەدا سەری رێز لە خۆڕاگریی یارسانییەكان دەگرین و شانبەشانی ئەوان ئەم یادە نەتەوەییە بەرز رادەگرین.


ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی خۆی بە هاوڵاتیانی یارسان رادەگەیەنێ‌ و خۆڕاگریی نەوەكانی كوردی یارسان بەرز دەنرخێنێ‌.
ئەنجومەنی سەركردایەتی

"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان"
28/10/2012


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر