وارڤین ئاماری توندوتیژییهكانی ههشت مانگی ئهمساڵی گهرمیان بڵاودهكاتهوه
وارڤین – گهرمیان: له ئامارێكی بهڕێوبهرایهتی توندوتیژی گهرمیاندا كه وێنهیهكی تایبهت دهست وارڤین كهوتووه، هاتووه، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، لە سنووری گەرمیان، پێنج ژن كوژران و خۆیان كوشتوو و 25 ژنیش سوتان و خۆیان سوتاندووە و حەوت حاڵەتی دەستدرێژی سێكسیش تۆماركراون.
بە گوێرهی ناوهڕۆكی ئهو ئامارهی بهڕێوبهرایهتی توندوتیژی كه وێنهیهكی تایبهت دهست (وارڤین) كهوتووه،لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو (1 / ئاب – ئۆگست / 2012) لە سنووری گەرمیان چەندین حاڵەتی توندوتیژی دژ بە رەگەزی مێینە تۆمار كراوە، كە بەمشێوەیە بووە:
كوشتن (3)، خۆكوشتن (2)، سوتان (21)، خۆسوتان (4)، ئەشكەنجەدان (92)، سكاڵا (151) و هەروەها حەوت حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراوە.
بە گوێرهی ئامارەكە، رێژەی توندوتیژییەكان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ڕووی لە زیادبوون كردووە. بە تایبەتی حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی، كە ساڵانی پێشتر یەك یان دوو حاڵەت بووە، بەڵام لە ماوەی ئەم هەشت مانگەدا حەوت حاڵەت تۆمار كراوە.
لە بارەی زیادبوونی رێژەی توندوتیژییەكانیش بە شێوەیەكی گشتی لەمساڵەدا، له لێدوانێكی تایبهت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان رائید (عەدنان محەممەد) رایگەیاند؛ به گوێرهی ئامارەكان، توندوتیژییەكان زیادیان كردووە، بەڵام زیادبوونەكە لە رووی سكاڵاوەیە، كە هاوڵاتیان ئێستا زیاتر لە ساڵانی رابردوو سكاڵا تۆمار دەكەن، بەڵام وەكو رووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن و سوتان و خۆسوتان و توندوتیژییەكانی دیكە تا ڕادەیەك هەروەكو ساڵانی پێشووە.
دیارترین تاوانی توندوتیژی، كە ئەمساڵ لە سنووری گەرمیان روویدا، كوشتنی (نیگار رەحیم) بوو لە لایەن برایەكیەوە و ئهم تاوانه كاردانهوه و دهنگدانهیهكی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئا:س.ح
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1505&Jor=19
----------------------------
توركیا: له پێنج ساڵدا زیاتر له 4 ههزار ژن كوژراون
وارڤین – ئامهد: لقی ئامهدی دهزگای (ئیستاتیستیكی تورك) بڵاویكردهوه له نێ،ان ساڵانی (2007 - 2011) به هۆكاری جیایا (4) ههزار و (325) ژن كوژراون، یان ناچاركراوون خۆیان بكوژن و بهشێك له قوربانییهكانیش تهمهنیان له نێوان (15 - 19) ساڵیدایه.
بهڕێوبهرایهتی دهزگای (ئیستاتیستیکی تورک لقی ههرێمی (ئامهد) رایگهیاند، لهنێوان ساڵانی (2007 ــ 2011)دا (9) ههزار و (92) پیاو و (4) ههزار و (325) ژن بهگشتی (14) ههزار کهس ههوڵی خۆکوشتنی داوه.
بهگوێرهی تۆماری ئهو (5) ساڵه هۆکاری خۆکوشتنی (2) ههزار و (66) ژن دیار نییه و لهوانهش (667) یان بههۆی توندوتیژی ناو خێزانهوه خۆیان کوشتووه.
دهزگاکه رایگهیاند، دیاردهی خۆکوشتن بهتایبهتیش لهنێوان گهنجانی تهمهن (15 ــ 19) ساڵدا زیاتر بهدی دهکرێت، له ریزی دووهمیشدا (20 ــ 24) ساڵییهکانن و (25 ــ 29) ساڵییهکانیش ریزی سێههمیان گرتووه.
هۆکاری سهرهکی خۆکوشتنهکان بهگشتی بۆ توندوتیژی ناوخێزان، کێشهی ئابووری و هاوسهرگیری بێ ویست دهستنیشان کراوه و بهگوێرهی ئهو تۆمارانه لهماوهی (5) ساڵی رابردوودا دیاردهی خوشتن بهم جۆره بووه:
- ساڵی 2007: (985) ژن و (808) پیاو، بهگشتی (2) ههزار و (793) کهس.
- ساڵی 2008:(892) ژن و (924) پیاو، بهگشتی (2) ههزار و (816) کهس.
- ساڵی 2009:(787) ژن و (2) ههزار و (111) پیاو، بهگشتی (2) ههزار و (898) کهس.
- ساڵی 2010:(860) ژن و (2) ههزار و (73) پیاو، بهگشتی (2) ههزار و (933) کهس.
- ساڵی 2011:(801) ژن و ههزار و (876) پیاو، بهگشتی (2) ههزار و (677) کهس خۆیان کوشتووه.
س: ئهنهفه
---------------------
پڕۆژە یاسای ''پاراستنی پیرۆزییە دینییەکان'' سەرەنجامی سەرکزیی رۆشنبیران و تاکڕەویی دەسەڵاتە
دارا ئەحمەد
کە دین بوونی هەیە، بێ گومان پێویستە بە پیرۆزی بزانن! چونکە خودیپیرۆزیی واتە جوان و چاک پیشاندانی تشتەک لە بەرانبەر خەڵکەک کەئەو تشتەیان پێ جوان و چاک نییە تا بەو پیرۆزییە چاوبەست وسەرکوتیان بکەن، کەواتە پیرۆزیی و پیرۆزییکردن رێک بە بەژنوباڵای دینو تشتگەلەکی سەپێنەری وەک دین درووایە و زۆر لە یەکدی دەوشێنەوە،کورتێ و کەژێ لێک دەهەژێ! ئەگەر نا ئەوە دین لەنێو دەچی وپیرۆزییش پێگەیەکی فرە گرنگی خۆی لەدەست دەدا و هەرگیزنەیدەتوانی ببیتە داردەستی دەسەڵات.
پێغەمبەر نازدار و پیرۆزە! ئەگەر بە پیرۆزیی پیشان نەدرێ و رێگەیرەخنەلێگرتنی دانەخرێ، ئەدی بە چ شێوازەک بتواندرێ (خراپەکارییەکانی سەردەمی دەسەڵاتەکەیو خۆپەرستییەکانی خودی خۆی بە گشتیی و بە تایبەتییش لە مەسەلەی ژن و داگیرکردنی موڵکینەیارەکانی و کوشتنی خەڵکی بێ وەی) بشاردرێنەوە و بڤە بکرێن و تاوێرەکیان لەسەر دابندرێ!؟
قورئان پیرۆزترین پەرتووکی سەر رووی زەمینە! ئەگەر پیرۆزیی سەپێنەر نەبی چ هێزەک هەیە بتوانیئەو حەمکە چیڕۆکە ئەفسانەییانەی نێو قورئان بە بەڵگەی مێژوویی ناوزەد بکا و ئەو حەمکە قسەنازانستییانە بە زانست پێناسە بکا و ئەو حەمکە ئایەت و سورەتانە کە لە پێناو دەسەڵاتی محەمەد وژنخوازییەکانی و دژ بە نەیارەکانی هۆنرانەتەوە بە راست و دروست و (حیکمەت!) و فریادڕەسبزاندرێن!؟
(ئەو تشتەی بە خودا ناوزەد دەکرێ!) کە خۆی بوونی نییە و هەر لە سەرەتاوە بە ترساندن و بە تۆبزییلە مێشکی خەڵک پەسترایە، لە هەموو تشتەک پتر پێویستی بەوە هەیە بە پیرۆزکردن پاڵپشتیی لێبکرێ و بە یاسایەکی سەرکوتگەر بپارێزرێ، ئەگەر نا ئەوە زانست لەمێژە نەبوونی سەلماندییە ومرۆڤە مێشک کراوەکان زۆر بە ئاسانیی لە مێشکی مرۆڤە داخرایەکانی دەردەکەن.
بە پێی هزری دین خودایەک کە مرۆڤی ئافەریدە کردییە، ناکرێ مرۆڤ قسەی لەسەر بکا. یاسایسەرکوتگەریشی دانایە تا خۆی پێ لە هەر مرۆڤەک بپارێزی کە قسەی لەسەر دەکا. ئەو یاسایەشسزادانە بە لەنێوبردنیان لە لایەن بڕوادارەکانی، لەبەرئەوە بە پێی باوەڕی ئیسلامییەکانی کوردستانیان ئی هەر جێیەک پێویستە یاسایەک هەبی درێژکراوەی (شەریعەت) واتە یاسایەکانی نێو (قورئان وفەرموودە)کان بی و دین و پێغەمبەر و قورئان و خودایەکەیان لە کافرەکان پێ بپارێزن، بە بێ گومانهەر بەو جۆرەش دەتوانن درێژە بە باوەڕەکەی خۆیان بدەن دەنا کافرەکان لەسەریان دەکەنە تەپوتۆز وهەر دەگەڵ بای تەپوتۆزەکەش رایاندەماڵن، هیچ لارییم لەوە نییە ئەوە سیاسەتی راست و دروست وپێویستی ئیسلامە، هەر کەسەکیش دەیەوێ خەڵک بەوە هەڵبخەڵتێنی کە با فێڵ لە ئیسلامییەکانو موسلمانەکان بکەین و نەرمە نەرمە بە تاکتیک پێیان ببێژین (خودا و پێغەمبەر و قورئان و دین) فرەفرە لە مرۆڤ گەورەتر و دەسەڵاتدارترن و پێویستیان بە یاسای کەس نییە تا بیانپارێزن! هەروا ببێژینهەر کەسەک دینداریی و خواپەرستیی دەکا پێویستە تەنیا لە نێوان خۆی و خودای خۆی بیکا و تێکەڵبە کایە جڤاکییەکانی نەکا! ئەوە ئەو کەسە یان دەیەوێ بەو چەمکە خۆگونجێنەرەی پێگەیەکیجەماوەریی و جڤاکیی و وەدەستخستنی پۆست لە نێوان دینداران و بێ دینان مسۆگەر بکا. یاننائاگایانە لە نێو زەلکاوی نەزانین رووچووە.
ئاخەر موسلمانان زۆر پێشی ئەو کەسانە کە گوایە خۆ بە لایەنی ئازادییخوازان دادەنێن سیاسەتیانکردییە و لەوانیش شارەزاترن چونکە هەر دینەک بە سیاسەت دەستیپێکردییە و بە سیاسەتیشجێگیر بووە و شەڕ و شیر و تیر وەشاندن و توندوتیژییەکانیشان هەر درێژکراوەی سیاسەتەکەیانە. هەرموسلمانەک تێکڕای گیان و ژیانی سیاسەتە تەنانەت لە گچکەترین و سادەترین پەیوەندیشی دەگەڵمرۆڤەکانی دەوروبەری بە (سەلامون عەلەیک) دەستپێدەکا و دەستبەرداری سەپاندنیسیاسەتەکەی خۆی نابی.
ئیسلام هەمووی هەر یەکە. ئیسلام هەمووی ئیسلامی سیاسییە و جۆری دیکەی نییە. وەلیهەیانە بە نەرمڕەویی لە نێو سەرتاپای کۆمەڵ کاری خۆیان دەکەن و هەشیانە بە توندڕەویی دیسانهەر لە نێو سەرتاپای کۆمەڵ و بە بێ رێکخروابوونی سەردەم بەڵکە بە رێکخراوبوونیان لە چارچیوەیدینی ئیسلام بە گشتیی کاری خۆیان دەکەن.. هەروا هەیانە بە نەرمڕەویی یان بە توندڕەویی لەچارچیوەی دینی ئیسلام و هاوکات لە چارچیوەی رێکخراوبوونی سەردەم رێکخراون و کاری خۆیاندەکەن.
بە کورتییەکەی هەر هەموویان سیاسەت دەکەن و تەنانەت ئەوانەی لە هەمووشیان نەرمڕەوترن و لەهیچ رێکخرابوونەکی سیاسیی ئیسلامیش کار ناکەن رۆژانە سەرکوتی بیروباوەڕی بێ دینان وتەنانەت دینەکانی دیکەش دەکەن و لە هەردوو رووی دەروونی و جەستەیی ئازار و ئەشکەنجەیاندەدەن و ئەگەر بتوانن هەموو دابونەریت و سرووتەکی خۆیان وەسەر بەرانبەرانبەرەکەیان دەسەپێنن وئامادەش نین رێگە بدەن بەرانبەرەکەیان بە پێی باوەڕی خۆیان هەلسوکەوت بکەن، زۆر بە ئاسانییبە دەیان جوونی وەک (بێ باوەڕ، گومڕا و سەرلێشێوا، بێ شەرەف و بێ ئەخلاق، فیسق و فەساد وفەڕمەسۆن، بێ غیرەت و ترسنۆک و نامەرد، لووسکە و قوندەر و عفریت و قەحپە و... هتد)یان پێدەدەن، توندڕەوەکانیشیان وەک ئاشکرایە تیرۆری خەڵک دەکەن و ژنان ئەتک دەکەن ودەیانکوژن. ئەگەر دەسەڵاتیش وەدەست بگرن و بتوانن وەک ئەوەی خۆیان دەیانەوێ بیکەن ئەوە لەنموونەی (ئەلقاعیدە) و ئیسلامییەکانی ئەفغانستان و ئێران و سعودیە و سودان و یەمەن و جەزائیر وجێیەکانی دیکە باشتر نابن ئەگەر خراپتریش نەبن.
لەبەر ئەوە ئەگەر رۆشنبیران و ئازادییخوازانی کوردستان نەتوانن بە بێ ترس و بە شێوەیەکیراشکاوانە خۆیان دەرببڕن و نەتوانن بە یاسا و دەستوور ئامانجی توندڕەوانەی رێکخرابوونیسەردەمیانەی موسڵمانە توندڕەو و میانڕەوەکان کە سەرکوتگەرییە پووچەڵ بکەنەوە. ئەگەر نەتواننتوندوتیژییەکانی رۆژانەی موسڵمانە ناڕێکخراوەکان رابگرن.. ئەگەر هەر وەک دەستەبژێرە رۆشنبیرەکانو بیرمەندە بە ناو پێشکەوتنخواز و سکۆلارەکانی جیهانی عەرەبیی هەر بە هومێدی ئەوە بین کەنەرمە نەرمە و هووردە هووردە موسڵمانەکان خۆیان هۆشیار دەبنەوە و ئیدی هەڵسوکەت و سرووتەدینەکانیان بەسەر کەسدا ناسەپێنن و دینداریی و خوداپەرستییەکەیان تەنیا لە نێوان خۆیان و خودایخۆیان دەبی.. ئەگەر دەسەڵاتی کوردستانیش هەر ئەوها تاکڕەو و گەندەڵ بی؛ ئەوە خەڵکیکوردستان رووبەڕووی نەهامەتییەکی فرە فرە مەزن دەبنەوە.. چونکە ئەو کات ئیسلامییەکان دەتوانندەرفەتی سیاستکردنەکی توندڕەوانەتر بقۆزنەوە کە نەک هەر دەتوانن تێیدا بە ئاسانیی یاسای(پاراستنی پیرۆزییە دینییەکان) بسەپێنن بەڵکە دەتوانن چەندین یاسای توندتر و مەترسیدارتریش دژبە ئازادیی دەربڕین و تێکڕای ئازادییەکانی دیکە بسەپێنن و سەرەنجام وڵات لە نێو توندوتیژیی و شەڕو کۆنەپەرستیی نقوم بکەن.
______________________________________________________
* دەکرێ ئەو بابەتە بەرسڤەک بی بە (مەریوان وریا قانع) کە لە بابەتەکیدا بە ناوی (یاسای پاراستنیپیرۆزییەکان کێ دەپارێزێت؟) لە پاش ئەو هەموو سەرکوت و شەڕ و تیرۆر و ژن ئەتککردن و ژنکوشتن وتوندوتیژییانەی کە لە لایەن دینی ئیسلام بە درێژایی مێژووەکەی لە لایەن موسلمانانەوە دژ بەئازادییخوازان و دینە لاوازەکانی نێو کۆمەڵی کوردستان ئەنجام درایە و میللەتەکەمانی لە نێو نەزانین ودواکەوتن و پاشدامایی و داگیرکاریی تاواندیتەوە. بە شێوەیەکی فرە ئەندێشەییانە دەبێژی: ''دین لایخەڵکی ئاسایی کوردستان ڕووکردنە خودایەکە بۆ یارمەتی، بۆ بەدەمەوچوون و کۆمەک، بۆھەستکردن بە پێگە و پەنایەکی بەھێز کە ئینسان لە ھەستکردن بە تەنھایی و لاوازی ونەھامەتییەکان دەپارێزێت. وات دین ھێزێکە بۆ کۆمەککردنی ئینسان بۆئەوەی بتوانێت بەسەرزەحمەتیەکانی ژیاندا سەربکەوێت. ئەم تێگەیشتنە بۆ دین وایکردوە ئەو دینەی لای خەڵک ئامادەبێت،دینێکبێت بەشێکی زۆری پەیوەندی بە ھاریکاری کۆمەڵایەتی و مشورخواردنی یەکتری و پاراستنیڕۆحیەتی پێکەوەبوونێکی کۆمەڵایەتی ھێمن و ئارام بێت.''، بێ ئاگا لەوەی کە دینی ئیسلامیش وەکهەر دینەکی دیکە هەردەم ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسیی بووە و هەر کاتەک توانیبی ئەوە دەستبژێرەدینییە توندڕەوەکەی بە پێی سەردەم کەلێنەک وەردەگری و خۆی نوو دەکاتەوە وەک ئەوەی کە لەئەنجامی سیاسەتی نەرمەنەرمەی کاک مەریوان و بەکاربردنی دین لە لایەن دەسەڵاتی سیاسییکوردستانەوە مەلا بەشیر و هاوکارانی بە پشتبەستن بە (دیندارانی خەڵکی ئاسایی کوردستان!!!)دەرفەتیان وەرگرتییە و سەری خۆیان قیت کردیتەوە. هەروا دەکرێ بەرسڤەکیش بی بەرانبەر کەسانیلە بابەتی فارووق رەفیق کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بە گەڕانەوە و پەیوەستبوون بە رەسەن و(رووحیەت)ی دینیی دەتوانن کۆمەڵی مەدەنی و شارستانیی دابمەزرێنن کە لە راستییدا دەیانەوێبەو جۆرە فەلسەفاندنەیان بە شێوازەکی دیکە وەک دەسەڵات لە بەکارهینانی دین درێژە بە گەمەکەبدەن.
http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=3202&ID_map=25&ID_map1=25&name=%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A7%20%D8%A6%DB%95%D8%AD%D9%85%DB%95%D8%AF
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر