Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۷, یکشنبه

I can never get that photo back. It`s out there forever هیچ کات ناتوانم ئەو وێنە وەربگرمەوە ،لە دەس چوو بۆ هەمیشە. تراژدی ئاماندا،(رۆژی لە دایک بوون ٢٧ نوامبری هەزار و نووسەد و نەود و شەش)






I can never get that photo back. It`s out there forever
هیچ کات ناتوانم ئەو وێنە وەربگرمەوە ،لە دەس چوو بۆ هەمیشە.
تراژدی ئاماندا،(رۆژی لە دایک بوون ٢٧ نوامبری هەزار و نووسەد و نەود و شەش)
کێ؛
کچێکی دوازدەساڵان لە وڵاتی کانادا،دڵگەرم و تازە هەڵکەوتوو،خەریکی خەت و خاڵ رشتن بوو، لە گەڵ کەسێک دەست دەکات بە چەت کردن و روو نواندن ،کوڕ داوای لێ دەکات تا مەمکۆڵەکانی پێنیشان بدات،ئەویش ئێخەی خۆی دەکاتەوە و مەمکۆڵانی بۆ دەخاتە بەر چاو و دووربین...


ساڵی دواتر هەمان کەس لە فەیسبووک نامە بۆ ئاماندا کە ئێستا بووە بە سێزدە ساڵان دەنێرێ و پێی دەلێت:ئەگەر دیسان هەمان''نواندن''نەنوێنی ،وێنە رووتەکانت بۆ بنەماڵەو و هاوڕێیان و هاوپۆلەکانت دەنێرم،بەڵام ئەماندا بوێرانە ناچێتە ژێر باری قسەی کابرای نەناسراو و ئەمجارە دەستی ''نە''بە سینەی کەسی نەناسەوە دەنێت،ئەویش وێنەکانی بە هەموو ژیانیدا بڵاو دەکاتەوە.
ئاماندا مەکتەب دەگۆڕێ و خۆی لە ژێر تەوژمی چاوی هاوڕێکانی بەدوور دەگرێ،دەڕوات و لە مەکتەبێکی دیکە ناونووس دەکات،لێرەش بێ هاوڕێ،تەنیا،لە کاتی نان و چای نێوەرۆدا بە تەنیایە،تا رۆژێک کوڕێکی لێ پەیدا ئەبێ،خۆی پێ دەناسێنێ،لێی نزیک و نزیک ئەبێتەوە...
دواتر ئاماندا تێدەگات کە کوڕەکە دۆسێکی تری هەبووە کوڕەکە بە مەبەستی خەوتن لە گەڵ ئەم ''پۆڕن ستار''ه بچکۆڵانەدا لێی نزیک بووە،کچە دۆسەکەی کوڕەکە لە گەڵ هاوڕێکانی بە کۆمەڵ لە بەرانبەر هەمان مەکتەبی تازەدا بە سەریدا دەرژێن و ئاماندا دەگرن ژێر شەق و تێ هەڵدان.لە خۆر ئاوابوونی هەمان رۆژدا ئاماندا دەرمانی خاوێنکردنەوە دەخوات،بەڵام ئەمبوڵانس فریای دەکەوێت:دەروونی دەشۆن و ناهێڵن بمرێ و رەوانەی ماڵی دەکەنەوە.
رۆژگار دێت و دەچی ئاماندا،تۆشی دەردی خەمۆکی و گۆشە نشینی و گۆشەگیری ئەبێ دەردی لە دەست دانی کەرامەتی ؛ وێنەکانی دەکەوێتە بەرچاو ئەو پیاوە ناوگەڵ برسیانە کە بەردەوام چاویان بە سەر شاشەی کامپیوتردا بڕیوە،هەر بەو جۆرە کە خۆی باسی دەکات" هیچ کات ناتوانم ئەو وێنە وەربگرمەوە ،لە دەس چوو بۆ هەمیشە".
بەو شێوە کە لە ویدیو بێدەنگەکەی خۆی لەیوتوب باسی کردوە هەموو هاوێنی رابردوە لە ماڵ نەچووەتە دەرەوە و بەردەوام دەستی بە چەقۆ بڕیوە،ئاماندا روو لە دەرمان و مەشروبات دەکات تا لانی کەم بتوانێ ئارامی بە دڵی پڕ لە ژان و دڵەراوکێی بدات،بەڵام بەداخەوە ئەویش نەیتوانی رێگە چارە بێ ،هەر بۆیە دیسان لە رۆژی (چواری ئوکتۆبر) هەوڵی خۆکوشتن ئەدات،ئەمجارە ئیتر چاو هەڵناهێنێ، و دەمرێ،دەبێ بە قوربانی هەڕەشەو و گوڕەشەی پیاوە چاو برسیەکان.
ئەو ویدیو کە ئاماندا بێ شێوەی بێدەنگ بەسەرهاتی دەخاتە پێش چاوی کامێرە
https://www.youtube.com/watch?v=KRxfTyNa24A&feature=related
ئەو ویدیو کە هاککەرەکانی هەرەشەیان لەو کەسە کردوە کە ئاماندا دەخاتە ژێر گوشار:
https://www.youtube.com/watch?v=HrXyLrTRXso&feature=related
ئاماندا تاد پرسیار دەکات :
http://www.youtube.com/watch?v=EtGqP3yNZDY&feature=watch_response

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر