Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۲۳, یکشنبه

لە کاتی کردنەوەی کۆنگری حیزبی ئاشتی دیمۆکراسی لە باکۆری کورستان ئیرادی بە هیزی نەتەوەی کورد لە ئەو پارچە نیشان دەدادت


لە کاتی کردنەوەی کۆنگری حیزبی ئاشتی دیمۆکراسی لە باکۆری کورستان  ئیرادی بە هیزی نەتەوەی کورد لە ئەو پارچە نیشان دەدادت

کۆنگره‌ی BDP ، ئه‌زموونێکی به‌نرخ و په‌یامێکی وشیاربوونه‌وه‌ بۆ هه‌ر چوار به‌شی وڵات 

ئه‌مڕۆ ۱۴.۱۰.۲۰۱۲ دووهه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی BDP ده‌ستی پێکردووه‌. له‌م کۆنگره‌یه‌دا خاڵیی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوتاری کۆنگره‌ گوتارێکی ته‌واو کوردستانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌. واته‌ ستراتیژیه‌کی دیارییکراو روو به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ داگیرکاره‌کان. جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ جیاوازیی نێوان کۆنگره‌ی BDP له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی له‌وه‌دایه‌ که‌ رۆژه‌ڤی گوتار و بانگه‌وازی کۆنگره‌ی ناوبراو به‌ پێی پێوه‌ر و ئیراده‌ و پێداگرییه‌کانی گه‌له‌وه‌ روو به‌ سه‌رده‌سته‌کان وبه‌تایبه‌تیی حکومه‌تی تورکیا ده‌ستنیشان کراوه‌، نه‌ک به‌ پێی یاسا و مه‌یلی حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار.



پرسه‌کانی به‌رباسی نێو کۆنگره‌ ته‌نیا باسی پرسی نه‌ته‌وه‌ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی شۆڤێنیستی به‌تایبه‌تی تورکیایه‌، نه‌ک باسی ململانێی نێوان حیزبی کوردی و شه‌ڕی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و .... که‌ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵات و باشووری وڵات تا به‌ ئێستا بووه‌ جیاوازیی سه‌لیقه‌ و مه‌یل بۆته
‌ گه‌وره‌ترین کیشه‌ به‌ ناوی کورد و هه‌موو وزه‌ی کۆنگره‌کانیان به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ کردووه‌ و له‌ بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا خۆیان دووباره‌ کردۆته‌وه‌!

له‌ په‌یامه‌کانی گۆنگره‌ی BDPدا ده‌کرێ ئاماژه‌ بکرێ به‌::

۱. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی سه‌قامگیری ئاشتی و ئازادیی بۆ ئیراده‌ی گه‌ل.
۲. درێژه‌دان به‌ خه‌باتی گه‌لی کورد و پێداگریی کردن له سه‌ر‌ ماف و ویست و داخوازییه‌کانی له‌ رابوردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا.
۳. بانگه‌واز بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو فکر و ئایدیالۆژییه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان له‌ ده‌وه‌ری جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌ و خاک.
۴. ئازادیی هێژا عه‌بدوڵڵا ئوجالان وه‌کو خاڵی سازش له‌سه‌رنه‌کراو.
۵. ئاماژه‌ کردن به‌ خه‌باتی ره‌وای باڵی سه‌ربازیی گه‌ل (PKK)، مانای گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ و شاره‌ و درێژه‌دان و پێداگریی کردنه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م یه‌که‌یه‌.
۶. حوکه‌مه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌کان و به‌تایبه‌تی تورکیا ده‌بێ و پێویسته‌ له‌ سیاسه‌تی حاشالێکردن و تواندنه‌وه‌ ده‌ستهه‌ڵبگرێ و ئه‌م فکره‌ دۆڕاوه‌ی سه‌رده‌مای عوسمانی دوور بخاته‌وه‌ که‌ تورکیا یه‌ک گه‌له‌ و هه‌ر ده‌بێ ئه‌وان بن!
۷. په‌یامی کۆتایی ده‌کرێ ئه‌وه‌ بێ که‌ به‌ پێی به‌شداریکردنی لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی هه‌ر چوار به‌شی وڵات و ناوه‌رۆکی وته‌کانیان، که‌ پێموایه‌ یه‌که‌مجاره‌ کورد به‌ خیتابی‌ ته‌واو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ له‌ شوێنێکدا کۆ بۆته‌وه‌ و بڕیاری داهاتووی ده‌دا که‌ یه‌کێک‌ له‌ شۆڤێنیستترین حکومه‌ته‌کانی داگیرکاری کوردستان تێیدا له‌سه‌ر پێیه‌ و په‌یامی ئان ئازادی، ئان ئازادی، ئازادیی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌دات.‌

تێبینی: له‌ وێنه‌ی ئه‌مڕۆی کۆنگره‌ی BDP دا گوڵته‌ن کشناک و سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ده‌بینن که‌ بۆ جارێکی دیکه‌ به‌ هاوسه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌.

///////////////////



پۆلیسی هۆڵه‌ندا(2) گه‌نجی کوردیان بریندار کرد و به‌ده‌یانی تریان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد
ANF 22:41 / 14 تشرینی یەکەم 2012
رۆتردام -

پۆلیسی هۆڵه‌ندی هێرشیان کرده‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک گه‌نجی کورد که‌ ده‌یانویست به‌ ئامانجی شه‌رمه‌زارکردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی دژی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌ ده‌نهاکه‌وه‌ بچن بۆ رۆتردام، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان (2) گه‌نجی کورد برینداربوون . 

رێپێوانی هێمنانه‌ی گه‌نجانی کورد تا ناوه‌ندی شاری رۆتردام به‌رده‌وامی کرد، کاتێ گه‌نجان ویستیان له‌ وێستگه‌ی ناوه‌ندی رۆتردام لێدوانێک بده‌ن، کۆمه‌ڵێک فاشیستی تورک هێرشیان کرده‌ سه‌ر کوردان و گه‌نجانی کوردیش به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌. دوای کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییه‌که‌ پۆلیسی هۆڵه‌ندا هێرشی کرده‌ سه‌ر گه‌نجانی کورد و (2) گه‌نجی کوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی گه‌نجێکی تریاندا، ئه‌مه‌ش ئاڵۆزییه‌که‌ی قوڵتر کرده‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ (2) گه‌نجی کورد بریندار کرا.

سه‌رچاوه‌کانیش رایانگه‌یاند که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌نج ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
ANF NEWS AGENCY

///////////////////



باره‌گاکانى تورک له‌ باشورى کوردستان 

ANF پێشتریش ژماره‌یه‌ک هه‌واڵ و راپۆرتى سه‌باره‌ت به‌و بنکه‌ و باره‌گا سه‌ربازییانه‌ى تورکیا له‌ هه‌رێمى کوردستان بڵاو کردبووه‌وه‌، به‌و پێیه‌: له‌ ساڵى 1995دا له‌ ئه‌نجامى رێکه‌وتنى نێوان تورکیا و پارتى دیموکراتى کوردستان PDK نزیکه‌ى (50) تانک و (2000) دوو هه‌زار سه‌ربازى سوپاى تورک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى بامه‌ڕنێ جێگیر کران. 
له‌ ساڵى 1995دا له‌نێوان تورکیا و PDK دا له‌دژى PKK رێکه‌وتن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ (باتوفا، بامه‌ڕنێ، بێگۆڤا و کانى ماسی) سه‌ربازى تورک جێگیر کران. له‌ساڵى 1997 دا PDK مۆڵه‌تى به‌ سه‌ربازانى تورک دا که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ بمێننه‌وه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ سه‌ربازانى تورک ئه‌و ناوچانه‌یان کرد به‌ماڵى دووهه‌مینى خۆیان. 
له‌ مانگى ته‌مووز یاخود ئابى هه‌موو ساڵێکدا واده‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى تورک له‌ هه‌رێمى کوردستاندا له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ درێژ ده‌کرێته‌وه‌.

/////////////////



جێگربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى یه‌کینه‌کانى سوپاى تورک به‌ هه‌رێمدا 

له‌ بنکه‌کانى نزیک سنور و نزیک له‌ناوچه‌کانى باتوفه‌ و کانى ماسی، نزیکه‌ى (1000) هه‌زار سه‌ربازى تورک و (20) تانکى جه‌نگى جۆرى لێوپار ــ یه‌کى ئه‌ڵمانى هه‌یه‌. 
هه‌روه‌ها له‌ باره‌گاکه‌ى سوپاى تورکدا له‌ بامه‌ڕنێى سه‌ر به‌ ئامێدى نزیکه‌ى (1000) هه‌زار سه‌رباز و به‌ ده‌یان تانکى تورک هه‌یه‌. ژماره‌یه‌ک تانکى تریش له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌ى ناوچه‌که‌دان و به‌رده‌وام له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان. تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له‌وێوه‌ ناوچه‌کانى مه‌تینا و گاره‌ بخاته‌ ژێر کۆنترۆڵى خۆیه‌وه‌. 
له‌ ئامێدیش له‌باره‌گایه‌کى ترى تورکه‌کاندا نزیکه‌ى سێ تانک سه‌رنج به‌لاى خۆیدا راده‌کێشێت، جگه‌ له‌وه‌ش باره‌گاکه‌ به‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانى سیخوڕى تورک پڕکراوه‌ و زۆربه‌ى کات ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به‌ ره‌قه‌مى عێراقه‌وه‌ به‌دى ده‌کرێت. 
له‌ شارۆچکه‌ى شێلادزێ و دێره‌لوکى نزیکى زاپ و گاره‌ نزیکه‌ى (10) تانک و زیاتر له‌ (500) سه‌ربازى تورک و ئۆتۆمبێل، ئامێر و که‌ره‌سته‌ى جه‌نگى هه‌یه‌. لوله‌ى ئه‌و تانکانه‌ى تورک که‌ له‌ناوچه‌کانى نزیک بارزان و شێلادزێ جێگیرکراون، رویان له‌ شوێنه‌ به‌رزه‌کانى گاره‌ کردووه‌ که‌ له‌ژێر چاودێرى گه‌ریلاکانى HPG دایه‌.
/////////////////////////

سیاسه‌تمه‌دارى کورد و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق د.مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند که‌ هێرشه‌کانى ئاسمانى و زه‌مینییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکى له‌دژى باشورى کوردستان به‌ واتاى ده‌ستدرێژیکردنه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراقه‌. د.مه‌حمود بانگه‌وازى له‌ پارت و لایه‌نه‌کانى کوردى باشورى کوردستان کرد که‌ هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش نیشان بده‌ن و وتی: "ئیتر کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ به‌غدا هه‌ڵوێستى توند نیشان بدات و له‌ لاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش سکاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆمار بکات."
تا دێت ناڕه‌زایى له‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌بونى باره‌گاى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک که‌ له‌ ساڵى (90)کانه‌وه‌ له‌ خاکى باشورى کوردستاندا دژایه‌تى کورد و کوردستان ده‌که‌ن ته‌شه‌نه‌ ده‌که‌ن. دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا بڕیارى داخستنى باره‌گا سه‌ربازییه‌کانى تورکى له‌سه‌ر خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌رکرد، په‌رله‌مانتارى کورد له‌ په‌رله‌مانى به‌غدا بانگه‌وازى له‌ هه‌ولێر و به‌غدا کرد له‌لاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سکاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆمار بکه‌ن.
د.مه‌حمو
د عوسمان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک لێدوانێکى نوسراوى بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا ناڕه‌زایه‌تیه‌کى توندى نیشانى ده‌وڵه‌تى تورک دا که‌ تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر جددین بۆ سه‌ر کوردستان و به‌ تایبه‌تیش هه‌رێمى کوردستان.
له‌ لێدوانه‌که‌ى د.مه‌حموددا هاتووه‌: "ماوه‌یه‌که‌ ئه‌نکه‌ره‌ بره‌وى به‌ هێرشه‌ ئاسمانى و زه‌مینییه‌کانى بۆ سه‌ر ده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌رێمى کوردستان داوه‌. به‌و شێوه‌یه‌ش زیانێکى گه‌وره‌ى به‌ هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌ و ژماره‌یه‌ک که‌س بریندار بوون. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هێشتا ژماره‌یه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى تورکیا له‌ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستاندان."
د.مه‌حمود عوسمان ده‌ستنیشانى کرد که‌ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ى تورکیا به‌ واتاى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراقیشه‌ و وتی: "کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ به‌غدا هه‌ڵوێستێکى توند له‌ به‌رامبه‌ر به‌و کردارانه‌ وه‌ربگرێت و پێویسته‌ سکاڵا بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان."
هه‌روه‌ها بانگه‌وازیشى له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى باشورى کوردستانیش کرد و وتی: "پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم و هه‌موو پارته‌ کوردییه‌کان خاوه‌نى هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوو بن و داوا له‌ تورکیا بکه‌ن هێرشه‌کانى سه‌ر دراوسێکانى رابگرێت و بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانى خۆى له‌ کوردستان ده‌ربخات." له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌که‌مدا حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بڕیارى دا سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌کانى سوپاى تورک له‌ هه‌رێمى کوردستان دابخرێن و به‌زاندنى سنوره‌کان له‌ هێزه‌ بیانییه‌کان قه‌ده‌خه‌ بکرێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق عه‌لى ده‌باغ رایگه‌یاندبوو: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری دا باره‌گا و هاتوچۆى یه‌کینه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌کان بۆ ناو خاکى عێراق قه‌ده‌غه‌ بکات." به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى AFP کاربه‌ده‌ستێکى حکومه‌تى عێراق باره‌گاکانى سوپاى تورکى له‌ دهۆک کردۆته‌ ئامانج، تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ مژاره‌که‌ هیچ لێدوانێکى نه‌داوه‌. نازانرێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
///////////////////////

جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان رایده‌گه‌یه‌نێت زۆربونى نه‌خۆشى که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ته‌ گه‌ر کۆنتڕۆڵی نه‌کات ناچارین رووبه‌ڕوی بوه‌ستینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى به‌شداربونی پارته‌کانى باشوریان کرد له‌ پلانگێڕى دژى به‌ رۆژئاواى کوردستان و په‌یه‌ده‌.
ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شى گه‌لى هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان له‌ شاری که‌رکوک له‌ رۆژى (2012/10/12) کۆ بونه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌یاننامه‌ی
ه‌کى سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌کانی باشوری کوردستان و عێراق ده‌رکرد و تێیدا ره‌خنه‌ى توندى ده‌سه‌ڵاتدارانى باشورى کوردستان و هۆکارى زۆربونى نه‌خۆشى به‌ که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ت ناو برد رایگه‌یاند گه‌ر له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا کۆنتڕۆڵی نه‌کات ناچارین رووبه‌ڕوی بوه‌ستینه‌وه‌. هه‌روه‌ها دابه‌شبونی پارته‌کانى باشورى به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ى شیعه‌و سونه‌ و به‌شداربونیان له‌ پلانگێڕى دژى به‌ رۆژئاواى کوردستان و پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) ره‌خنه‌ کرد.
له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌: "پێویست بوو هێز و لایه‌نه‌ کوردییه‌کان خۆیان بپارێزن له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی سوونی و شیعی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دیار ده‌بێت هێزه‌ سیاسیه‌کانی باشوور دابه‌ش بون به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌که‌، به‌ تایبه‌تیش سیاسه‌تی هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌." ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو که‌ ئه‌و دابه‌شبونه‌ وای کرد که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو، به‌شداری کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئاکه‌په‌ بکه‌ن و تێیدا سه‌رۆکی هه‌رێم بڵێت "کورد پشتگیری سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان ده‌کات". له‌ حاڵێکدا له‌گه‌ڵ‌ کۆمه‌ڵێک له‌ هێز و لایه‌نی تر خه‌ریکی پیلانگێڕین سه‌باره‌ت به‌ رۆژئاوای کوردستان و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی بێت. هاوڵاتى ئازاد به‌توندی ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ی ره‌خنه‌ کرد و به‌ خزمه‌تکردنی ئه‌جیندای داگیرکه‌رانی دانا له‌ دۆخێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ که‌ پێویسته‌ کورد یه‌کێتی نێوان خۆیان دروست بکه‌ن.
به‌ پێی به‌یانامه‌که‌ هاوڵاتى ئازاد به‌ پێویستى ده‌بینێت ده‌ستور بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ په‌رله‌مان و جارێکی تر ئه‌و ره‌خنه‌ و پێشنیارانه‌ ره‌چاو بکرێنه‌وه‌ که‌ ئاراسته‌ی پرۆژه‌که‌ کراون. هه‌روه‌ها پشتگیری خۆى به‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ پێشنیاره‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ "ده‌ستور" و "په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان" خستۆته‌ روو به‌ کۆمه‌ڵێک تێبینیه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ى کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى بۆ رۆژئاواى کوردستان که‌ هاوڵاتى ئازاد ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ تێیدا رایگه‌یاند: "جارێکی تر گه‌لی کورد سه‌لماندی که‌ له‌ هه‌ر بارودۆخێکدا ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی براکانی بدات، به‌ڵام لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کگرتوو ئیسلامی به‌ پێداگریه‌کی زۆر نه‌یانهێشت کۆمه‌ک و یارمه‌تیه‌کانی شاره‌کانی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌ بگه‌نه‌ رۆژئاوا. له‌ هه‌مان کاتدا له‌ که‌رکوکیش ئاسایشی پارتی زۆرترین رێگری کردووه‌ له‌ گرووپی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری." هه‌روه‌ها ئاشکراشی ده‌کات که‌: "له‌ سه‌ردانێکی مه‌یدانی بۆ کامپی دۆمیزی ئاواره‌کانی رۆژئاوا، ده‌رکه‌وت که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌رجی ژیانکردن له‌و کامپه‌دا نییه‌ و به‌ پێویستى ده‌زانن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێم ئه‌رکی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ جێبه‌ جێبکه‌ن".
له‌ لایه‌کى تریش له‌ باره‌ى زۆربونى نه‌خۆشی و به‌تایبه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆلێره‌ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و زۆربونى کرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ت دانرا، رایانگه‌یاند: "پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا کۆنتڕۆڵی گوزه‌رانی هاوڵاتیان بکرێت، ئه‌گه‌ر نا مافی خۆمانه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌ رووبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه‌ بوه‌ستینه‌وه‌."
بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانی عێراق ده‌رهه‌ق به‌ وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی داگیرکه‌ری تورک له‌ سنوری شاری دهۆک به‌ ئه‌رێنی بینرا، وه‌کو پشتیوانیه‌ک بینرا بۆ بڕیاری ساڵی پاری په‌رله‌مانی کوردستان و له‌ هه‌مان کاتدا که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزای گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵ و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی حکومه‌تی مالکی به‌ توندی ره‌خنه‌گران بۆ خۆ پڕچه‌ککردنی، له‌ کاتێکدا زۆرترین هه‌ژاری و که‌مترین خزمه‌ت له‌ عێراق هه‌یه‌ و گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌کانی گرتۆته‌وه‌."
ئه‌نجومه‌نى هاوڵاتى ئازادا و یه‌کسان حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی ره‌خنه‌ کرد له‌سه‌ر وازنه‌هێنان له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ته‌قلیدیان و پشتگوێ‌خستنی پرسی که‌رکوک و ناوچه‌ جێ‌ناکۆکه‌کانی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر