Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۷, سه‌شنبه

دادگه‌ی به‌رایی لۆند له‌ هه‌رێمی هیلسنگبۆرگی سوێدی، ده‌ستی به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ كوردێك كردووه‌، به‌تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌ی، به‌ناوی (ماریا) كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سوێدی، 107 برین له‌ جه‌سته‌یدا هه‌بووه‌، پۆلیس گومان ده‌كات براكه‌ی به‌ چه‌قۆ و مقه‌س لێی داوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشتوویه‌تی.



دادگه‌ی به‌رایی لۆند له‌ هه‌رێمی هیلسنگبۆرگی سوێدی، ده‌ستی به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ كوردێك كردووه‌، به‌تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌ی، به‌ناوی (ماریا) كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سوێدی، 107 برین له‌ جه‌سته‌یدا هه‌بووه‌، پۆلیس گومان ده‌كات براكه‌ی به‌ چه‌قۆ و مقه‌س لێی داوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشتوویه‌تی.


به‌پێی رۆژنامه‌ی (ئافتن بلادن)ی سوێدی، ئه‌م رووداوه‌ رای گشتیی سوێدی تووشی شۆك كردووه‌، ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌م جار نییه‌ ئافره‌تی كورد له‌و وڵاته‌ بكرێته‌ قوربانیی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر پۆلیسی نیگه‌ران كردووه‌، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كچه‌كه‌یه‌ له‌ دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ 7 مانگ به‌سه‌ر كوشتنیدا.
ماگنۆس لارسۆن داواكاری گشتیی سوێد، به‌ڵگه‌ی به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ تاوانباركردنی برای ماریا به‌ كوشتنی خوشكه‌ بچووكه‌كه‌ی خۆی. 
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ ماریا له‌ 107 شوێنی جه‌سته‌یدا برینداره‌ و به‌ چه‌قۆ و مقه‌س له‌ سه‌ر و پشت و ملی دراوه‌. رۆژنامه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پۆلیس توانیویه‌تی جێ په‌نجه‌ی برا گه‌وره‌كه‌ی ماریا له‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆ و مقه‌سه‌دا بدۆزێته‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی پێ كوژراوه‌. 
هه‌روه‌ها شوێن پێی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵتانی خوێن بووه‌، كاتێك له‌ ده‌رگای ئه‌و شوقه‌یه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ خوشكه‌كه‌ی تێیدا ژیاوه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی سوێد، ماریا گه‌ڕابووه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ زۆر به‌شوو دراوه‌ و ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌ سه‌ر، ئه‌ویش له‌ ترسی ژیانی خۆی رایكردووه‌ته‌وه‌ بۆ سوێد، تا نه‌كوژرێت. به‌ڵام داواكاری گشتی هێشتا ئه‌وه‌ی دووپات نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ماریا له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كوژرابێت و گوتوویه‌تی: "ماریا شووی كردووه‌ و هێشتا نازانین بۆچی كوژراوه‌".
له‌ ئێسته‌شدا پۆلیس گومانی هه‌یه‌ ماریا به‌ فه‌رمانی كه‌سوكاری كوژرابێت، كه‌ ئێسته‌ له‌ كوردستان ده‌ژین، به‌ڵام تا ئێسته‌ پۆلیسی سوێد نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و گوێ له‌ وه‌ڵامه‌كانیان بگرێت.
ئه‌م رووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه‌ 16 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا باڵوێزی سوێد له‌ عێراقیش ئاماده‌ بوو و وتاریشی خوێنده‌وه‌، كه‌چی ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌ر له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو په‌نابه‌رانی كورد له‌ ئه‌ورووپاش به‌رده‌وامن له‌ كوشتنی ئافره‌ت به‌خراپترین شێوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی پیاوی كورد و نه‌ریت و بیركردنه‌وه‌ی، له‌نێو ئه‌وروپاییگه‌لدا پێشان ده‌دات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر