Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۷, سه‌شنبه

هەر ساڵێک پژاک بەیاننامەی تاسوعا وعاشوڕا بۆ شیعەکانی جیهان وە بە تایبەتی کوردە شیعەکان دەنێرێت،



هەر ساڵێک پژاک بەیاننامەی تاسوعا وعاشوڕا بۆ شیعەکانی جیهان وە بە تایبەتی کوردە شیعەکان دەنێرێت، 

جا هاوغەمی بێت یان هەر شتێکی تر، وەک دەربڕینێکی نوێ کردنەوەی برایەتی، و نیشان دانی هەستی نەتەوەیی بەرانبەر برا کوردە شیعەکان، کە بە ساڵهای ساڵ بو لە پشتگیری کوردە سونی مەزهەب یان تەواوی پارتە سیاسیە کوردیەکان بێبەش ببون، بەو هۆیەشەوە زۆربەیان لە ناچاری کە هیچ کەس خۆی لێنەدەکردنە خاوەن، پەنایان بۆ فارسەکان وە دەوڵەتە سەردەستەکان بردبو، بەڵام بە خۆشیەوە ئێستا پژاک ، وە بە هۆی ئەو تە
جروبەی کە لە ڕابردوی وەریگرتوە، بە پشتیوانی وە هاودەنگی وە هاو نیشتیمانیان بانگ لە برا شیعەکان دەکات، کە بەڕاستی دەبوایە هەمیشە، هەر وەک چۆن هاوبەشی وە هاودەنگی لە گەڵ ئاینەکانیتر بوەو کردوە و هاودەردو هاوخۆشیانە، هەر واش پێویست بو وە دەبێت بۆ برا شیعەکانمان.
‌لێرەدا بەشێک لە هاونیشتمانیەکانمان کە زۆربەیان سەر بە پارتە کلاسیکەکانن، (دیارە هیچ مەبەستم بێڕێزی پێیان نیە کە دەڵێم کلاسیک) بەو هەڵوێستە جوانەی پژاک نارازین، کەچی وەک ڕێچکەڵەشکین و هێنانی ئەو فەرهەنگە جوانە
کە نیشانەی لێک نزیک کردنەوەی برا شیعەکان لە گەڵ ئەوانەی تر، دەبوایە ببێتە جێگای خۆشعاڵی وە شانازی پێوە بکەن.
‌ڕێز گرتن نەک هەر لە براکانی شیعەمان، بەڵکو لە هەمو ئاینەکانی تر ،جێگای ڕێزەو پێویستە بکرێت، ئەگەر باوەرمان بە دێموکراسی بێت ، و بمانهەوێت لە کۆنەپەرستی وە تەعەسوبی بێینەدەر وە وەک مرۆڤێکی ئازاد بژین و بیر بکینەوە.
‌دیارە زۆربەی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردی شیعە پێکدێن، جا چۆن ئەگەر بتهەوێت لە ئایندەدا هاو وەڵات و هاوماڵیان بیت و هیچ حیسابێکیان بۆ نەکەیت، ئەوە نەک هەر کێشە دروست دەبێت بەڵکو دەبێتە هۆی ماڵوێرانی وە لێک دابڕان.
‌بۆیێ داوام لەو هاونیشتیمانە نارازیانە ئەوەیە کە لە گەڵ سەردەم خۆیان بگونجێنن، و ئەگەر مەبەستیان ڕەخنەو هێرشە بۆ سەر پژاک و دەیانهەوێت بەهانەیێک وەدۆزن، بۆ سوکایەتی پێکردنی ئەو تەڤگەرە شۆڕەشگێرانە، تکایە واز بێنن، وە لولەی فەیسبوک و قەڵەمەکەیان وەرگێرن بەرەو ڕوی داگیرکەران بنەوە.
‌سپاس

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر