Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲۱, یکشنبه

لە لایەن نەخۆشەکانی ئیسلامییەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ٩ ژنی زیندانی



 لە لایەن نەخۆشەکانی  ئیسلامی ئیرانەوە  دەستدرێژی سیکسی  دەکرێتە سەر 

٩  ژنی زیندانی

لەزیندانی ئەوین لەتاران، لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی زیندانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ٩ ژنی زیندانیی سیاسی و لەبەرامبەریشدا، ژنە زیندانیەکان دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن.

بەووتەی هەر ٩ ژنە زیندانیەکە بەناوەکانی بەهارە هیدایەت و نازەنین دیهیمی و ژیلا بەنی یەعقوب و شیوا نەزەرئاهاری و مەهسا ئامر ئابادی و حەکیمە شوکری و شەیما کەرەم زادە مەکەوەندی و نەسیم سوڵتان بەگی و ڕحلە زەکایی، بەهۆکاری شکاندنی حورمەت و سوکایەتیپێکردن و ئازاردان و دەستدرێژی کردنەسەریان، مانیان لەخواردن گرتووە.
ژنە زیندانیەکان، داوایان کردووە بەرپرسی زیندانەکە بەفەرمی داوای لێبوردنیان لێبکات و بەهیچ شیوەیەك ئەو ڕەفتارانەیان لەگەڵدا دووبارە نەکرێتەوە و تاوانبارانیش دەستگیر بکرێن.
/////////////////////

بەشی سێیەمی تۆمارە دەنگیە نهێنیەکەی سەددام سەبارەت بەپرسی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی

وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە: لوقمانی حاجی کەریم: تایبەت بە پێنوسەکان/ بەشی سێیەم...
سەددام حسێنی سەرکۆماری پێشووی عێراق، لەتۆمارە دەنگیە نهێنیەکەیدا، لەگەڵ تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی عێراقدا، ڕایەکی جودای هەیە و بەتوڕەییەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات. تەنانەت پێی وایە، ئەندامانی سەرکردایەتی عێراق ترسنۆکن و لەئاستی بڕیارە چارەنوسسازەکاندا نین و بەتەواوی دژی بیرکردنەوەی عیزەت ئیبراهیم ئەلدوریە.
سەددام حسێن: ئێمە، بە وروژاندنی ئەم پرسە، دەورێکی سەرکردایەتی لەووڵاتەکەماندا دەگێڕین. لێرەدا، دەگەڕێمەوە بۆ پرسی خەڵك و ئێمە. سەبارەت بە خەڵك، بۆچی ئێمە، پێشنیاری هیچ دەنگدان و هەڵبژاردنێکمان خستۆتە بەردەمیان؟ کە پێیان بڵێین بابە فەرموو کێ خومەینی دەوێت و کێ نایەوێت؟ بۆ هەرکەسێك بیەوێت لەگەڵ خومەینیدابێت، ڕاستەوخۆ سەری لێدەکەینەوە. ئێمە، باوەڕمان بەشتگەلێکی لەو شێوەیە نیە.
بابەشێوەیەکی تر بیڵێم... ئەگەر شیعەکانمان، لەگەڵ هەموو توانای سەرکردایەتیکردنماندا ئێمەیان نەوێت، من دەڵێم: بەڵێ. پێویستە ئێمە دەسەڵات بەجێبهێڵین. ئاوا پێویستە لەگەڵ خەڵکدا بەرخورد بکەین. بەڵام ئەگەر خەڵك بڵێن ئێوەمان ناوێت و ئێمە بەزۆر خۆمان بسەپێنین، ئەوا، ئەوە سەرکردایەتی نیە بەڵکو، سەرکردایەتیەکی پوچە. چونکە، سەرکردایەتی ڕاستەقینە، تواناکانی خۆی بەهەموو مانایەك، دەسەلمێنێت. هەر چۆن ئەگەر یەکێك دوژمنایەتی ووڵاتەکەی خۆی بکات. سەری لەلەشی بکەنەوە و بەبێ ئەوەی بهێڵن بوەستێت. بەڵکو وایلێبکەن کەبەبێ سەر بڕوات. بەڵام، لەکاتێکدا گەلێك هەیە، هەموویان بەیەکەوە شێوە و فۆرمێکی تریان لەژیان دەوێت و بەتەنها مومارەسەی تەواوی سەردەمەکانی کردووە، بەوەڵڵا ئەوە بەبێ کەم و زیاد، لەگەڵ هەموو کردارە گۆڕانکاریەکاندا، یەکدەگرێتەوە. پێویستە ئێمە بەگەلەکەمان بڵێین کە بڕیاربدەن. ئەمەیە کە من باوەڕم پێیەتی سەبارەت بە پرسی کورد. لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە، کە تێگەیشتنی سەرکردایەتی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکیە. هەر بەپێی ئەم تێگەیشتنە، ئێمە لەتواناماندایە کە پرسی کورد بەدەستمانەوە بهێڵینەوە، لەجیاتی ئەوەی ئەوان وەکو کارت لەدژمان بەکاری بهێنن. ئەمەش هەلێکە، کە تەواوی خۆفرۆشەکان وەدەرنێین و نەهێڵین بگەڕێنەوە. ئەگەر گەڕاشنەوە، ئەوا، بەپێی یاساکانی ئێمە دەگەڕێنەوە نەك بەپێی یاساکانی خۆیان. ئەمەش مانای وایە کەبێنەوە و لەووڵاتەکەی خۆیاندا، ڕێز لەشۆڕشەکەمان بگرن. هەڵبەتە ڕێزی لێبگرن نەك باوەڕیان پێی هەبێت. هەروەها ئەو جەماوەرە کوردەش، بەپێی تێڕوانین و تێگەیشتنەکانی شۆڕش دەژین. دەربارەی ئەوەش کە پێیان بڵێیت بۆ دەرەوە ڕاست نیە. چونکە، هەرکەسێك پێی بڵێیت بۆدەرەوە، یان دەرت دەکەین، هیچ ناترسێت و گوێی پێنادات. بۆیە دەرکردن، چارەسەر نیە ئەگەر لەهەموو چمکەکانی جیهانیشدا بێت. گرنگ گەلەکەتە لەناوەوە. ئەگەر هەندێکیش وەکو کورد، عەرەب، شیعە، سوننە، مەسیحیەکان، دەچنە دەرەوەی ووڵات، هیچ نرخێکیان نیە. ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی هەیە ئەوە گەلەکەمانە لەناوەوە.
مەسەلەی دیموکراتی لیبراڵی، لەگەڵ ڕازیبوون بەو خەڵەتاندنەی کە ڕۆژئاوا و تێکدەرەکان( تێکردەر، مەبەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە)، یاری پێدەکەن، هیچ چارەسەر نیە. ئەم جۆرە، چی لێ چاوەڕێ دەکرێت؟ بێگومان هیچ. تەنانەت ترسناکە. ئائەمە، دیدی ئێمەیە کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین؟ بێگومان نەخێر... گفتوگۆ دەربارەی توانا و سەرۆکایەتیمانە کە هەیەو دەبێت وەکو یاریی تۆپی ئاگرین بەکاری بهێنین کەلەسەر ستونەکەی خۆی بیوەستێنین و نەکەوێتە خوارەوە. تەماشاکە لەم دووایانەدا دەیانەوێت لەدژمان بەکاری بهێنن و یاریمان پێبکەن. لەکاتێکدا ئێمە، شۆڕشێکی گەورە و توانایەکی زۆرمان هەیە.
شەددام حسێن، قسەکانی ڕووی دەکاتە عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری و دەڵێت: هاوڕێ عیزەت، گەلی کوردمان، پێویستە بارودۆخێکی وایان بۆ بڕەخسێنین کە تەواوی دوشمنەکانی عێراق و تێکدەران ( مەبەستی هێزەکانی پێشمەرگەیە) نایانەوێت. بارودۆخێك، لەگەڵ بنچینەکانی هێز و ڕاکێشانیان لەعێراقدا، کە کاریگەریەکی شارستانیانە و مەدەنیانەی هەبێت. بەمانای بارودۆخێکی ئاشتی و سودمەند. بارودۆخێكی پشووبەخش. کاتێکیش کە بارودۆخی پشووبەخش و ئاشتی، لەگەڵ مومارەسەی ئۆتۆنۆمیدا ڕەخسا، بەو مانایەیە کە دەسەڵاتی راستەقینەیان دەدەیتێ وەکو هەموو ئەو کەسانەی لە حللەن یان لەکەرکوکن. یان ئەوانەی لەگەڵ داخێکی زۆرمدا لێرەنین و ئامادە نین. ئەگەر ئێستا لەگەڵ سەرۆکی دیواندا بڕیاربدەم، دەبینم کە کوردەکان هەموویان لەهەموو ئاستەکاندا دێنە لام و کۆدەبنەوە کە دەتوانم هەموو شتێکیان پێبسپێرم. بەڵام چۆن؟ ئەبێت دیدگایەکی ڕۆشنی لەبەردەستدابێت کە بڕیاری لەسەر بدات. چونکە کارەساتە. جاری واهەیە، قسەگەلێك دەڵێن کە قسەکانی ئێمەیە لە ساڵی ١٩٦٨ دا. ئەمانە، قسەی ساڵی ١٩٦٨ ی حیزب بوون کە قسەی گشتی بوون. قسەگەلی پسپۆڕی نەبوون. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی بیانوو هەیە. پراکتیزەکردن هەیە. کاریگەری هەیە. ئەویش لەلای خۆیەوە چپەچپ دەکات و ڕەنگە دەوروبەرەکەش هەر چپەچپ بکەن و بەم شێوەیەش دۆخەکە وەك خۆی دەمێنێتەوە( ئەم چپەچپەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە کەلە کۆبوونەوەکەدا دانیشتوون).
ئەگەر ئەم باردودۆخە لەکوردستان بێتە ئاراوە. ئەوا، من، دڵنیام کە جیابوونەوە بۆ تاهەتایە دوور دەخاتەوە. چونکە، دەبینن کە عێراق زۆر گەورەیە و تایبەتمەنیەکانی خۆشیان، بەپراکتیز، لەناو عێراقدا دەبینن. ئیتر چی ڕوودەدات؟ تۆبڵێیت بچێت ببێتە بەشێك لەئێران و تورکیای دوواکەوتوو کە تێیدا کورد هیچ مافێکی نیە؟ بێگومان ئەبێت بەبەشێك لە ژیانی خۆی لەعێراقدا. ئەمەش بەپێی پراکتیزەکردنی پێگەی نیشتیمانیەکەی و لەهەمان کاتدا ئێمە، بەپێی سیاسەتەکانی خۆمان، لەمەودووا، هەڵدەستین بە کارکردن لەمەڕ پرسەکەیان لە ئێران و تورکیا و سوریادا. ئەمە مەبەستەکەمانە لەبارەی هەموو ئەو بیرۆکەیەی کە گفتوگۆمان لەبارەیەوە کرد.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: ئێمە، لەگفتوگۆکانماندا کە سەرنجمان هەبوو، مەبەستەکەمان ئەوەیە کە ئێستا تەواوی جەستەی عێراق نەخۆشە. زۆر نەخۆشە.
سەددام حسێن: لەگەڵتم، بەڵام ئەوە دەتوانرێت بەشێوەیەکی تر لەلایەن سەرکردایەتیەوە  دەرببڕرێت.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: لەکاتێکدا ئێمە بمانەوێت چارەسەری بارە خراپەکانی خۆمان بکەین، گرنگترە و جیاوازە لەوەی کە باوەڕمان بەچیە و چی پێویستە. چونکە کاتی خۆی هەیە. چونکە، تورکەکان لێدانێکمان لێدەدەن کەهەرگیز لەبیریان ناچیت. بەو مانایەی هەڵوێستی سەرۆك وەزیران هەرگیز لەبیر ناکرێت. خەڵکێك کە زۆر لەپرسی کورد دەترسێت، تورکەکانە. ئێمە لەبارودۆخێکی باشدانیین بۆ ئەو پرسە. بۆیە هێشتا ڕۆژ و کاتی خۆی نەهاتووە.
سەددام حسێن، قسەکە بە عیزەت دووری دەبڕێت و بوواری زیاتری پێنادات و دەڵێت: ئێمە لەباشترین بارودۆخداین. ئەوانە هەرهەموویان بەپەردەیەکی حیجاب، دەمانترسێنن. بەرگری لەشاردنەوەی پرسە بنچینەیەکانیان دەکان. تەنانەت تورکەکان لەوە دەترسن کە عێراق دەوڵەتێکی بەهێزی لێدەربچێت. ئەیانەوێت عێراق بخەنە ناو چووارچێوەی یاریەکانیانەوە وەکو جێگاکانی دیکە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: بم بەخشە سەرۆکی فەرماندە. مەبەستی من ئەوە نەبوو. تەنها مەبەستم ئەوەبوو کە عێراق لەجەنگێکی سەختدایە و لەسەردەمی بەرخۆدان و جیهادداین. تەنها مەبەستم ئەوەبوو.
سەرلەنوێ سەددام حسێن، قسەکان بەعیزەت دووری دەبڕێت و ناهێڵێت قسەبکات و دەڵێت: ئێ تۆ بڵێ کە چەقۆی لێدەدەین. یان ئەم هەلە ئەیقۆزینەوە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: ئێمە لە جەنگێکی فراوان و گشتگیرداین. جەنگێکی چارەنوسساز و شارستانی و بەو چەقۆیەش لێمان دەدەن. ئەمەش مەبەستم بوو. ئێمە، بەتەواوی لەگەڵ بیرۆکەکەی تۆداین، بەڵام، لەکۆتاییدا، پێویستە لەو ئاستەدابێت کە تۆ هەرچییەك پێشنیار بکەیت جێبەجێی دەکەین و هەرگیز ناترسین. کەناشترسین، چونکە ئێمە تەواوین لەڕووی فکر و سیاسی و سەربازی و فەلسەفیەوە. هەروەها لەڕووی شارستانیەتەوە تەواوین. تەنانەت ڕەنگە لەلایەن ئاسایشی گەلەکەشمانەوە هەر بەتوانا و تەواوبین. هەر پرسێکیشمان پێباش بێت دەستبەجێ پێشنیاری دەکەین.
سەددام حسێن: فەرموو هاوڕێ تارق.
تارق عەزیز: وەزیری دەرەوەی عێراق: گەورەم، بەپێی ئەو سەرکەوتنەی کە عێراق لە میانی سەربازیەوە، دەژ بەئێران بەدەستی هێناوە، من هەست بەهیچ ترسناکیەك ناکەم، لەپرسی کوردەکاندا، لەڕووی ماددیەوە کە دژمان بێت لەئێرانەوە یان لەتورکیاوە. بەو مانایەی کە ئێران یان تورکیا، یاخیبوونێکی نوێ لەعێراقدا هەڵبگیرسێننەوە. بەپێچەوانەوە، چونکە خۆیان کێشەیەکی سیاسیان هەیە لەو بارەیەوە لەناوخۆیاندا و چارەسەرێکی سیاسیان بۆی نیە لەو دوو ووڵاتەدا. وێڕای ئەمەش، لەڕووی سەربازیەوە ئێران، هەرەسی هێناوە. تورکیاش، وەکو ووڵاتێك لاوازە. بۆیە، ئەوانن کە پێیان وایە پرسی کورد پرسێکی ترسناکە بۆسەریان. نەك ئێمە. بەڵام، ئەوەی کە بەووردی تێبینیم کردووە و ڕوویداوە لە دەیەی دووایدا، بەتایبەت کەمن لەئەوروپام، پێم وایە، سەهیۆنیەکان و ئەمریکا و ڕۆژئاوا، یاری بەکارتی کورد دەکەن، لەڕووی سیاسیەوە بۆ شکاندنی ئابڕووی عێراق و بەتایبەت بۆ شکاندنی ئابڕووی سەرۆك سەددام حسێن.   وەکو ئەوەی ئەوان بەرنامەڕێژییان بۆکردووە، بۆ کەمکردنەوەی شوێنەواری سەرکەوتنەکانی عێراق و بەتایبەتی لەسەر پانتایی عەرەب. ئەمەش بۆئەوەی کاتێك عەرەبێك دەچێتە ئەوروپا، شەرم بکات لە کاریگەربوونیان بەعێراق و سەرۆکێکی وەکو سەددام حسێن. بۆ ئەوەی پێیان بڵێن ئەوەتا عێراق ئەمەی کرد و ئەوەی کرد. ئەمە ئەو نەخشەیەیە کە جولەکەکان دایانڕشتووە.
ئەمڕۆ، من بەشێوەیەکی پوخت، دەربارەی ئەو پرسە قسەم بۆکردی. بنەما.. ( لێرەدا، سەددام حسێن، قسەی پێ دەبڕێت و دەڵێت: وەکو پێم راگەیاندنی هاوڕێ تاریق، ئەمە لەپێش خوێندنەوەی ئێمەوەیە. لەدووایەوە نییە. بەسکرتێرەکەشم ووت کە بەهاوڕێ تارق بڵێ بیخوێنێتەوە پێش ئەوەی بێت و قسەکانی تۆی پێووتم).
تارق عەزیز: بەڵێ.
سەددام حسێن: ئەو، قسەکانی تۆی بۆ کردم. ئەم قسانەت لەئەنجامی ئەوەوە نیە کە هێرشێکی ئیعلامی بێت. بەڵکو، دژە لێدانە. من ئەومەوێت کوردەکان، وەك کارتێك، لەبەرامبەر عێراقدا دابنێم بەرامبەر بەو کارەی ئەوان دەیانەوێت داگیری بکەن.
تارق عەزیز: بەڵێ. من لەمەبەستت تێگەیشتم. بنەمای ئاڵتوونی ئەڵێت، خێری بەرگری لە هێرشکردندایە. هەنوکە دڵنیابوومەوە لەتۆ و ئێمە، ئەندامانی سەرکردایەتی و هاوڕێکانمان دەزانین. هیچ ترسێکمان نیە دەربارەی ئایندەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ گەلی کوردماندا. ئێمە، لەسەختترین کاتماندا، سوێند دەخۆم، ترسمان نەبووە. چونکە باوەڕمان بەئایندەی خۆمان هەبووە و ئێستاش ئایندەمان بووە بەواقیع. ئێستا، هێزەچەکدارەکانی عێراق، دەستیانگرتووە بەسەر هەموو ناوچەکانی کوردستاندا. عێراق سەرکەوتووە. کوردەکان، دڵخۆشن بە سەرکەوتنەکە وەکو هەر عەرەبێك. هەندێك ژمارەی خەڵکی نەخۆش هەن و هەندێکیان  بێمێشكن و هەرگیز چاك نابن. تەنها ئەگەر ئەوەی بمرێت ئەوا ئەمرێت و ئەوەش بڕوات، ئەوا دەڕوات.  تەنها هەندێك لەو نەخۆشانە نەبێت کە چاك دەبنەوە. وەکو من کە ئێستا نەخۆش بکەوم و توشی هەڵامەت ببم و پاشان چاك ئەبمەوە. ئیتر ئەمە گەلەکەمانە. لەناو شیعە و کورد و مەسیحی و سوننە و هەموو لایەنەکانی تر نەخۆشمان هەیە جا چ لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بێت یان سیاسی. گرنگ ئەوەیە ئێمە، ئەرکی سەرسانی خۆمانە وەکو سەرکردایەتی، کە چارەسەریان بکەین. ئەو شێوە چارەسەرەی کە بەڕێزیشتان خستە ڕوو. بۆ چارەسەرکردن، بەمانای ئەوەی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کوردستان، ئەوە شێوەیەکی نیشتمانیی تەندروستە.
من، واتێی دەڕوانم کە لەدژمان بەکاری دەهێنن. ئەمەش کاری ئێمە نیە گەورم.( سەددام حسێن لەوێدا هەڵدەداتێ و دەڵێت: بەبارێکی تردا وەریدەگێڕن). بەڵێ، گەورەم، بەبارێکی تردا وەریدەگێڕن. دەیگۆڕن بۆ بەرژەوەندی خۆیان. بەڵام، لەڕووی ماددیەوە( ئابووریەوە) هیچیان لەدەست نایەت. وەك ئەوەی یاخیبوون بەرپابکەنەوە و ناوچەکان داگیر بکەن، ناتوانن. گەورەم، لەساڵی ١٩٦٠ ەوە تاکو ئێستا کەتوانراوە ئەوکارە بکەن. ئەوە لە لاوازیی سەربازیمانەوە بووە. بە کۆی بارە سیاسیەکانیشەوە. بەڵام، کاتێك دەوڵەت سوپای هەبێت، کە ژمارەیان ٦٠ تا ٧٠ لیوابێت و فڕۆکەی هەبێت و تانکی هەبێت و فڕۆکەی سەمتی و موشەکی هەبێت( سەددام حسێن بۆی زیاد دەکات و دەڵێت: چارەسەرێکی سیاسیشی هەبێت) بەڵێ، چارەسەرێکی سیاسیشی هەبێت، ناتوانن هیچ بکەن. خۆت دەزانیت سەرۆکی فەرماندە، لەساڵی ١٩٧٥ دا، هاوڕێ عەدنان و هاوڕێیانی تری بەعسی،جەنگیان دە کەتەنها چەند تانکێك و چەند تۆپێکی دوورهاوێژیان هەبوو. ئەگەر، لەساڵی ١٩٧٥ دا چەند لیوایەك و تانکمان لەژێر دەستدا هەبووایە کەئێستا هەمانە و ژمارەیان ٧٠ لیوایە، بەرزانی چی بوو؟ پاش ئەوەش چارەسەرێکی سیاسیمان بۆدانا. وەکو ووتم لەبوواری ئابووریدا ئێمە دەستمان گرتووە بەسەر ناوچەکەدا. سەرکردایەتیکردن و خۆشەویستیی تۆش لەناو گەلەکەتدا و بەتایبەت لەناو کوردەکاندا و ئەو نەخشەڕێگایەش کە پێشنیارت کردووە، بۆیە، تکا دەکەم و داوادەکەم بەشێوەیەکی گشتی جێبەجێی بکەیت. نەك هەر وەك بەرنامەیەك بمێنێتەوە.( سەددام حسێن لێرەدا دێتە قسە و دەڵێت: بێگومان جێبەجێی دەکەم). بەڵێ گەورەم.
سەددام حسێن: ئێستا جێبەجێی ناکەن. پاش ئەوەی دەستمانگرت بەسەر کوردستاندا جێبەجێی دەکەین.
تارق عەزیز: کەواتە ئەمە هیچ ترسنێکی نییە بۆسەر عێراق.
سەددام حسێن: پێویستە بەرنامەیەکی دیموکراتی، کۆمەڵایەتی، فیکری یەکسانی، کاری یەکسانی بێت کە ئێستا گەلەکەمان لەماناکەی تێیدەگەن. کەپێشتر لێی تێنەدەگەیشتن
تارق عەزیز: مەبەستمە بڵێم، ئەگەر نەیکەین، ئەمە چی دەکات. ئەمانە، سومعەی سیاسیمان دەشکێنن. پاش شەش مانگی تر، هاوڕێمان، عزەت ئیبراهیم دووری، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، بەسەردان و بۆ گفتوگۆ دەچێت بۆ ئیتاڵیا. لەوێ، خۆپیشاندانێکمان لەدژ دەکرێت و وێنەی هەڵەبجە و کوردستانب و نازانم چی و جێ ترمان لێ بەرز دەکەنەوە. ئەمە، پرۆژەکەی سەرۆك، لەنرخمان کەم ناکاتەوە، بەڵکو ئەگەر نەیکەین، ئەوا کاریگەریمان لەمەڕ ووڵاتانی عەرەبی دەوڵەتانی جیهان کەم دەکاتەوە. وەکو ووتم، قازانجی بەرگری لەهێرشکردندایە. ئێمە، بێمێشکەکانمان کوشت و لەناوبرد، ئەگەر چی لەبارودۆخێکی سەختدابووین. لەبارودۆخی خیانەت و جەنگدابووین. هەربۆیە، بەشێوەیەکی سیاسی، داوادەکەین و دەڵێین، فەرموون. تەحەداتان دەکەین و هەرکەسێك دەیەوێت لەبارەی پرسی کوردەوە قسەبکات. فەرموو ئەوە چارەسەر و قسە لەسەر پرسەکە بکات لەسەر بنەمای ناوچەکە بەتەواوی لەعێراقەوە. من نامەوێت ئێران و تورکیا بترسن. کەدەترسن. من دەمەوێت ئیسرائیل و ئەمریکا بترسن.
ئەمەی خوارەوە بەشی سێیەمی لینکی یوتوبی تۆمارە دەنگیە نهێنیەکەیە
بۆخوێندنەوەی بەشی یەکەم، ئەم لینکەی خوارەوە کلیك بکە:
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم، ئەملینکەی خوارەوە کلیك بکە:
چاوەڕوانی بەشی چووارەم و کۆتایی بن... ئومێدەوارم خوێنەر سودێ لێوەرگرتبێت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر