Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲۶, جمعه

کورده‌کانی رۆژهەلاتئ کوردستان لە ژیر دەستی رژیمی ئێران

دەنگی کوردی ئەمەریکا

پژاک هیزی کولنەدەر

کورده‌کانی رۆژهەلاتئ کوردستان لە ژیر دەستی رژیمی  ئێران


ملیۆنه‌ها کورد له‌ ئێران بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵه‌ به‌ جیاوازی ته‌ماشا ده‌کرێن و زۆریشـیان به‌ هۆی داخوازی مافه‌کانی یه‌کسانی له‌ حکومه‌تی ئیسلامی له‌ تاران زیندانی کراون یان له‌سێداره‌دراون. به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌ب له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و مه‌ترسی هێرشه‌ له‌شکه‌ریـیه‌کان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران هه‌ندێـک هیوای به‌دیهێنانی گۆڕانی به‌ کورده‌کانی ئێران به‌خشیوه‌.


میردیث بوێڵ له‌ واشنتنه‌وه‌ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌ و جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی.
داوه‌که‌ به‌ زوویی دێت،  ڤیدیۆیه‌کی ئه‌ماتۆر که‌ ناکرێ پشت ڕاست بکرێت سه‌رهه‌ڵداوه‌ کورده‌کان پێشان ده‌دات هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کاروانێکی له‌شکه‌ری ئێرانی، ئه‌وان ئه‌ندامانی پژاک ( پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)ن  که‌ گروپێکی گه‌ریلان شه‌ڕی حکومه‌تی ئێران ده‌که‌ن. ڕێزان جاڤید فه‌رمانده‌یانه‌.
پژاک له‌ ساڵی 2004 به‌ره‌و دواوه‌ داخوازیه‌کانی له‌ چاپه‌مه‌نیه‌کاندا ڕاگه‌یاندووه‌ ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌ڵی کوردین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ سیستمی دیموکراسی له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داێن مافه‌ ڕه‌واکانی کورد له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه‌ ژێر پێ خراوه‌، که‌ ناسنامه‌ی نه‌ژادیان تێکدراوه‌ وه‌ تووشی جیاوازی بوونه‌ له‌ لایه‌ن تارانه‌وه‌ وه‌ هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ تووشی ئه‌م شه‌ڕه‌ بوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی و ڕه‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو ئێران به‌ ده‌ست بێنین.
پژاک له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وه‌کو رێکخراوه‌یه‌کی تیروریستی ناسراوه‌  وه‌ له‌سه‌ر لیستی ڕه‌شی دارایی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کاندایه‌، به‌ڵام به‌ ئه‌رکی پاسه‌وانی کورد له‌ ئێران هه‌ستاوه‌.
پشت به‌ستن به‌ بنکه‌کانی له‌وبه‌ری سنوره‌وه‌ له‌ کوردستانی عێراق سه‌رهه‌ڵداوه‌کان به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ پاسدارانی شورشی ئیسلامی دا به‌شه‌ڕ هاتوون. له‌ ساڵی ڕابووردو ئێران پێشنیاری ئاگر به‌سێکی له‌ لایه‌ن پژاکه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌کرد.
ڕێزان جاڤید جارێکی تر ده‌ڵێت
"ته‌ماشاکه‌ ئێمه‌ لایه‌نگیری پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌داێن له‌ نێوان گه‌لان دا وه‌ تا ئێستا داوای جیاکردنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ ئێرانمان نه‌کردووه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری ئێراندا یه‌کسان و ئاشتیانه‌ بژین."
زۆربه‌ی کورد له‌ ناوچه‌یه‌کی فراواندا له‌ ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا ده‌ژێن، نزیکه‌ی 12 ملیۆن کورد له‌ ئێران ده‌ژین به‌ زۆری له‌ باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا نزیک به‌ سنوری عێراق.
تاران ده‌ڵێت به‌ گشتی باری ژیان وپه‌روه‌رده‌ و فێرکردنی کورده‌کانی باشتر کردووه‌ و هه‌ر وه‌ها به‌شێکن له‌ پرۆسه‌کانی ڕامیاری.
به‌ڵام کورده‌کان ده‌ڵێن مافێکی که‌متریان هه‌یه‌.
کامه‌ران باڵنور کوردێکه‌ له‌و ده‌مه‌ی له‌ کولیژ بوه‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه‌ ده‌ستگیر کرابوو، ئه‌و ده‌ڵێت به‌ به‌رده‌وامی ئه‌شکه‌نجه‌ درابوو و پاشان له‌ وڵاته‌که‌ هه‌ڵاتوه‌.
هه‌ندێ جار له‌ نێوه‌ شه‌ودا  ڕاده‌بم و دهست ده‌که‌م به‌ هاوار کردن ، به‌ هه‌ڵه‌ لێم تێ مه‌گه‌ ، ئه‌مه‌ ته‌نها بیره‌وه‌ریه‌که‌ وه‌ من وا بیر ده‌که‌م هێشتا  له‌ زینداندام و ئه‌و هه‌موو شتانه‌.
هه‌ر به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پاش شورشی ساڵی ی1979 ئێران ، ئایه‌تولا خومه‌ێنی شه‌ڕی دژ به‌ کورد راگه‌یاند که‌ به‌ زورینه‌ سونیین له‌ وڵاتێکی به‌ زورینه‌ شیعه‌دا.
پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕکه‌رانی کورد له‌ لایه‌ن له‌شکه‌ری ئێرانه‌وه‌ شکه‌شت درابوون،هه‌زاران گوندی کورد ته‌خت کرابوون و کوردێکی زۆریش کوژرابوون. جارێکی تر کامه‌ران بالنور.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌کاندا گرت، ده‌ستیان به‌ سێداره‌دان کرد، سێداره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کان.من له‌ بیرمه‌ له‌ شاروچکه‌ی بچووکی ئێمه‌ که‌ مه‌هاباده‌، له‌ ڕۆژێکدا 59 که‌س له‌ سێداره‌ دران.
کورده‌کانی ئێران ته‌ماشای شه‌ڕه‌که‌ له‌ سوریا ده‌که‌ن که‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له‌ هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌تی دیمه‌شق دان . هه‌ندی به‌ هیوای روبه‌روبونه‌وه‌ی له‌شکه‌ریدان  له‌ نێوان تاران و ڕۆژئاوا له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوکی وڵاته‌که‌وه‌، ئه‌وان به‌ هیوان هێڕشێک له‌وانه‌یه‌ بۆ ڕاپه‌ڕینێک دژ به‌ حکومه‌تی ئیسلامی ئێران سه‌رکێشی بکات وهه‌ڵس و که‌وتێکی باشتر به‌رامبه‌ر به‌ کورده‌کان  له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌ نویه‌که‌وه‌ .
بروس فریمان چالاکێکی کورده‌ له‌ ئێرانه‌وه‌.
من له‌و بڕوایه‌دام زۆرینه‌ی کورد له‌گه‌ڵ جۆره‌ ده‌ستێکه‌ڵاوێکی له‌شکه‌ریدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م باره‌.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روو بدات یان نه‌ هه‌ندی له‌ کورده‌کانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تدا و خه‌ون به‌ ئاێنده‌یه‌کی رووناکتر بۆ کوردستان ده‌بینن.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1547380.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر