Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۶, دوشنبه

كۆندۆلیزا ڕایس: ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت كورده‌كان فریو بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دروستكرنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ


كۆندۆلیزا ڕایس: ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت كورده‌كان فریو بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دروستكرنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
26/11/2012 
كۆندۆلیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٠٩)
خه‌ندان-
كۆندۆلیزا ڕایس ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كورده‌كانی نێو توركیا پشتگوێ خراون و هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ دانیان پیانانرێت، ده‌شڵێت"پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌ ئاست ئه‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ بێته‌ جواب و چیتر بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستێت".

كۆندۆلیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٠٩) له‌ میانه‌ی وتارێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی واشنتۆن پۆستدا به‌ناوی (سوریا سه‌نته‌ری پێكه‌وه‌ گرێدانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاشكرایه‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئاماژه‌یه‌كی ڕونه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتا هه‌وڵ له‌ پێناو پارچه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چیدی هه‌لی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و جارێكی دی بنیات نانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تۆكه‌مه‌ و بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراتی تا دێت زیاتر له‌ خه‌ون نزیك ده‌بنه‌وه‌.

له‌ وتاره‌كه‌یدا ڕایس ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو"میسر و ئێران مێژویه‌كی درێژ و به‌رده‌وام و ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، توركیاش به‌هه‌مان شێوه‌، به‌ڵام جیاوازتر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورده‌كانی توركیا، كه‌ساڵانێكی زۆره‌ پشتگوێ خراون و هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ دانیان پیا نه‌نراوه‌ و به‌ بیانوی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه‌ ساڵانێكی زۆره‌ فریو ده‌درێن".

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕایس ئاماژه‌ به‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عیراق و سوریا و به‌حره‌ین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: "عێراق كه‌ له‌سه‌دا ٦٥ی شیعه‌ و له‌سه‌دا ٢٠ی سوننه‌ و ئه‌وی دیكه‌ی كورد و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ن كه‌ تاساڵی ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن دیكتاتۆرێكی ده‌ست ئاسنی سونیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بران، هه‌روه‌ها سوریا كه‌ پێكهاتوون له‌ كۆمه‌ڵێكی سوننی و شیعه‌ و كورد و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ بیرو ڕای عه‌له‌وی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، بۆ ده‌یان ساڵ ده‌چێت له‌لایه‌ن پاشا و دیكتاتۆره‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی له‌ تونس و قاهیره‌ تا دیمه‌شق، دیكتاتۆران جێیان پێ لێژ كرا، به‌ڵام ئێستا ترسه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ ده‌ستكردانه‌ به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌بوون ده‌ڕۆن".

ڕایس له‌به‌رده‌وامی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌ كاتێكدا كه‌ سوریا به‌ره‌و ڕوخان ده‌چێت، سونی و شیعه‌و كورده‌كانیش به‌ره‌و تۆڕێكی ناوچه‌یی تایه‌فه‌گه‌ری هه‌نگاویان پێده‌نرێت، هاوكات توركیاش ڕاكێشراوه‌ته‌ نێو ململانێكه‌وه‌ و ترسێكی سامناكی هه‌یه‌ له‌وه‌ی كورده‌كانی سوریا به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێن و پاڵ به‌ برا كورده‌كانیانه‌وه‌ بنێن له‌ نێو توركیادا تا هه‌مان هه‌نگاو دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌.
رایس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،: له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕیتانیا، هه‌روه‌ها توركیاش سودیان له‌و بۆشاویه‌ سیاسییه‌ وه‌ر گرتووه‌ و هه‌ستاون به‌ پێكهێنانی هێزێكی نوێی ئۆپۆزیسیۆن كه‌ گوزارشت له‌سه‌رجه‌م سوریا بكات، پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببێته‌ ڕابه‌ریان و هاوكاری ئه‌و هێزه‌ بكات به‌ پێدانی چه‌كی به‌رگری بۆ بنیاتنانی هه‌یكه‌لی سوریا پاش ڕوخانه‌ی ئه‌سه‌د.

ده‌شڵێت: پێویسته‌ ئه‌مریكاش قورسایی و كاریگه‌ری خۆی ده‌ربخات، چونكه‌ گه‌ر دۆخه‌كه‌ بۆ هێزه‌ ناوخۆییه‌كان جێبهێڵرێت، ئه‌وا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ تادێت دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر به‌ڕێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا لاواز نه‌بووه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه‌ هاواری ئه‌وانیش گوێی هه‌موومانی پڕكردووه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییان پێهات، ئێستا پێوسته‌ ئه‌مریكا ڕۆڵی خۆی بخاته‌ كار.

له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ هاوڕێ فه‌ریق

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر