Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۸, چهارشنبه

دایكی مەولوود ئافەند راست دەكا یان داوود باغستانی؟ 2 بەڵگەی دەنگی


دایكی مەولوود ئافەند راست دەكا یان داوود باغستانی؟ 2 بەڵگەی دەنگی
هاوار بازیان / باش دەزانم هەموو بێزار بوونە لەوەی كەیسی دیارنەمانی رۆژنامەنووس مەولوود ئافەند چەندە بێ سەروبەر و درێژدادڕی تێدا كرا، بڕوا نەماوە بەوەی كێ راست دەكا، هەموو تۆمەتەكان وەڕاست دەچن و هیچیش ناكەوێتە خانەی سەلماندنەوە، بەڵام هاوكات دڵنیام هەمووتان چاوەڕێن بزانن دواجار ئەو كەیسە چی بەسەر هات و بەچی گەیشت كە تا ئێستە هیچی لێ دیار نییە، جگە لە نوێترین دەنگۆ كە دەڵێ "مەولوود پیاوی ئێران بووە و لە ئێرانە"! 

دەنگی دایکی کاک مەولوود ئافەند 


و دەنگی داوەد باغستانی 



دوێنێ سێشەم لە ماڵپەڕی (باس نیوز) وا بڵاو كرایەوە كە داوود باغستانی سەرۆكی پێشووی دەزگای ئیسرائیل كوردی هەڵوەشاوە لە توركیاوە لەسەر كەیسی دیارنەمانی رۆژنامەنووس مەولوود ئافەندەوە قسەی كردووە و ئەو رۆژنامەنووسەی بە "پیاوی ئێران" ناو بردووە و دەڵێ "مەولوود ئێستە لە ئێرانە"، بەڵام بەڕاستی چ خەبەرە؟ 
پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، وەك كەسێك كە لە سەرەتاوە بەهاوكاریی كەسانی تری بواری راگەیاندن و چالاكی مەدەنی و سیاسی لە چوارچێوەی كەمپینێكدا هەوڵی زۆرمان دا ئەو كەیسە سووك و ئاسان سەرپۆش نەكرێ و مەولوود ئافەند چارەنووسی دیار بێ، بەپێویستم زانی لەو پرسە وردتر بمەوە، بۆیە راستەوخۆ پێوەندیم بە داوود باغستانی كرد كە سەرەتای رووداوەكە لە هەمووان تووندتر بوو لەوەی "ئێران بە هاوكاریی یەكێتیی نیشتمانی ئەو كارەیان كردووە"، ئێستە چۆن بوو ئەو هەڵوێستەی 180 پلە سووڕا. وەك لێرەدا دەقی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەم بە لینك داناوە و ئامادە كردووە، 


باغستانی تەواو هەوڵ دەدا كەیسی مەولوود لەسەر ئێران و یەكێتی و حكوومەتی هەرێم لا بدا و بیخاتەوە سەر ئەستۆی خودی مەولوود! بەتایبەت كە دادگە لە سلێمانی داوای لە تۆڕی پێوەندیی كۆڕەك تیلیكۆم كردووە 24 

كاتژمێری پێوەندییەكانی بەر لە دیارنەمانی مەولوود پێشكێش بكا و تا ئێستە لایەنە ئەمنییەكان رێگەیان نەداوە ئەو راپۆرتەی كۆڕەك تێلیكۆم بگاتە بەردەم دادگە!
باغستانی پێداگری كردووە كە مەولوود "ئێستە لە ئێرانە و نەهاتووەتە رفاندن! بەڵام ئەو شیمانەیە بەڕاستی زۆر دوورە لە راستی، بۆیە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا دا بۆ ناوەخۆی وڵات لە رۆژهەڵات، دایكی مەولوود كە قسەی زۆریم لەگەڵ كرد و لە هەموویدا بە تاسەوە هەر داوای كوڕەكەی دەكرد كە نیشانەی ئەوە بوو بەڕاستی لە مەولوود بێ هەواڵە، دواجاریش وای قسە كرد:

هەروەها، باغستانی بۆ قسەكانی خۆی پەنا بۆ شێرزاد عومەر /بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤار و ستافی سەرەكیی دەزگای ئیسرائیل-كورد/ دەبا كە گوایە ئەو بەڵگەكانی لەسەر "چالاكییە ئەمنییەكانی مەولوود بۆ ئێران" پێداوە، بەڵام لە پێوەندییەكدا شێرزادیش ئەو قسانەی رەت كردنەوە و ئەو كارەی باغستانی بە كارێكی زۆر نەشیاو ناو برد و رایگەیاند "ناتوانم بڵێم مەولوود كارێكی لەوشێوەی كردبێ"، هەروەها جەختی كردەوە كە داوود باغستانی ئاگەدار كردووەتەوە لەوەی بۆی نییە بەناوی ئەو قسە بكا.
دەرەنجام/
ویستم لەو بەدواداچوونە بەڵگەدار و نووسینە كتوپڕەدا بە كورتی بەرگری لە هەوڵەكانی خۆمان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی بەر لە هەموو شتێك مرۆڤێك بكەین كە وەك رۆژنامەنووسێكی پەنابەر لە باشووری كوردستان و هەڵگری ئیقامەی سیاسی نێزیكەی 6 مانگە بێ سەروشوێنە! 
ئێستە پێویستە لایەنی ئەمنی ئەو بێ لایەنی و بێدەنگییە بەكۆتا بێنێ و ئەو هەموو تۆمەت و درێژەكێشانی كەیسەكە یەكلا بكاتەوە كە رەنگە ئاگری تۆمەتەكان بگاتە حزب و بەرپرسانی باڵای حزبەكانی رۆژهەڵاتیش! چونكە هەموو ئەو ئاڵۆزییە و لە بنەڕەتدا رووداوەكە پێوەندیی راستەوخۆی بە خەمساردیی لایەنی ئەمنی لە باشووری كوردستان/بەتایبەت ناوچەی سلێمانی و ژێردەستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە هەیە!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر