Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲۷, شنبه

پ ی د، زۆر لایەن هەوڵ ئەدەن لایەنی ئێمە لە بەر چاوی خەڵک ڕەش بکەن،



پ ی د، زۆر لایەن هەوڵ ئەدەن لایەنی ئێمە لە بەر چاوی خەڵک ڕەش بکەن، هەوڵی ئاژاوە نانەوە وە کێشەکان و شەڕ گوازتنەوە بۆ بەشە کوردیەکان ئەدەن، لەو لاشەوە تورکیەی فاشیست هەوڵ ئەدات بێتە ناو خاکی کوردستان،

‌جا بۆیە ئێمە وەک پ ی د هەمیشە هەوڵمان داوە کێشەکان بە شێوەی ئاشتی و تەبایی لە گەڵ هەمو لایەنەکانی کە بۆ ئازادی سوریە هەوڵ ئەدەن چارەسەر بکەین، ئاشتی و ئارامی خاکی پیرۆزی کوردستانیش بە ئەرکی سەر شانی خۆمان دەزانین و لەو پێناوەش دا هەوڵی جیدیمان بۆ داوەو، بۆیێش دوبارە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین پێ ناوێژنە ناو هەرێمی کوردستانی ڕۆژئاوا، ئەگینا بە هەمو توامانەوە هەوڵی پاراستنی خۆمان و گەلەکەمان ئەدەین.
‌بە ڕاستی دەست خۆشی لە پ ی د دەکەین و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین کە بێگۆمان سەرکەوتنی هەمو گەلی کوردە.

ئایا ئۆپەراسیۆنی دیجلە مەترسی هەیە بۆ سەر کوردستان، یان هەر پلانێکی داڕێژراوەو بۆ مەبەستی سیاسی بە کاری دێنن؟
‌لەو چەند ڕۆژانەی ڕابردودا حکومەتی هەرێم کەوتۆتە جم و جۆڵ و بەیانامەشی لەو بارەوە دەرکردوە، بۆیێش وەک وێدەچێت ئەو مەترسیە وجودی هەیە، وە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوشدا کە کێشە کەوتە ناو هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق، کە بۆ هۆی چەندین قوربانی.
‌نوری مالکی و فەرماندەی حەملیاتی دیجلەش ئەوڕۆ چەند هەڕەشەیێکی ناردن بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
‌دیارە هێزی پێشمەرگەش ئامادەیی تەواوی خۆی ڕاگەیاند بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانی کوردستان، بۆیێش وەک وێدەچیت کێشەکە بەرەو قوڵتر بون دەچیت و ئیمکانی شەرێکی لێدەکرێت.
‌ئەوەی لێرەش دا جێگای خۆشعاڵییە. ئەوەیە کە هەمو خەڵکی کوردستان و هەمو پارتە سیاسیەکانی کوردستان یێکگرتوانە بانگیان لە بەغدا کرد کە بە هەمو توانایانەوە ڕوبەڕوی هەر مەترسیێک لە لایەن بەغداوە دەبنەوە کە زیان بە خاکی کوردستان و خەڵکی کوردستان بگەیێنێت و ژیان لە هاوڵاتیانی کوردستان بشێوێنێت و ئامادەی پاراستننی بست بە بستی خاکی کوردستانن.
‌بژی هێزی پێشمەرگەو هیوای ساغ و سڵامەتیان بۆ دەخوازم.
-------------------------

بژی پێشمەرگە .... گاردی کۆماری دەستی بە جولە کرد و پێشمەرگە هەرەشی گرتنی بەغدا دەکا ........
لیوای گاردی كۆماری له‌ به‌غداد كۆنترۆڵی ناوچه‌ی سه‌وزی كردوه‌ كه‌ ژماره‌یان 20،000 پێشمه‌رگه‌ییه‌.




بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ى خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌ باشیه‌وه‌



مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواى له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی ته‌واودا بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ هه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌هاتنێكی سوپاى عیراقی.

راشیگه‌یاندووه‌، پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌مرین باشترین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ بۆ هێزی دیجله‌.
خه‌لیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بارزانی ئیستفزازكردنه‌كه‌ى مالكی به‌ بێسوود وه‌سفكردووه‌و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز هه‌رێم ناكه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵى ناوه‌نده‌وه‌.
پێشتر، نوری مالكی هۆشداریدابوویه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ سوپاى عیراق ئیستفزاز نه‌كه‌ن.


لیوای ١٦ ی فق ٤ کە لیوای سلێمانین لە حالەتی ئامادە باشی دان بۆ تەداخولکردن....... هیوا دارین بە زوترین کات هەموو خەلکی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسیەکان هەلوێستی خۆیان بخەنە پال لیوای سلێمانی کە ئێستا گیانی خۆیان بەخت ئەکەن بۆ کوردستانن


--------------------------------



بە پەلە بە پەلە ....... 

عه‌بدولئه‌میر زیدی به‌ره‌و دوزخورماتوو كه‌وتۆته‌ ڕێ .



كه‌مێك پێش ئێستا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌، به‌ره‌و شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو كه‌وتۆته‌ ڕێ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گرژی و ئاالۆزیانه‌ دێت كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسی ئیتیحادی له‌دوزخورماتوو ڕوویدا .



به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ( SNN) كه‌وتووه‌، له‌ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌، به‌چه‌كی سوك و قوڕسه‌وه‌، له‌ئاماده‌باشیدان و هه‌موو جۆره‌ ڕێوشوێنیكیش گیراوه‌ته‌به‌ر وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ پێشهات و هه‌ر جۆره‌ ئه‌گه‌رێك كه‌ له‌كاتی چوونی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ بۆ شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو ڕووبدات .

----------------------
سرودی ئەی ڕەقیب بە دەنگی هونەرمەند دکتۆر شوان پەروەر، کە خۆشی یێکێک لە مانگرتوانی باکوری کوردستانە، پێشکەش بە هەمو ئەو پێشمەرگانەی بەرانبەر هێزی مالکی وەستاونەوەو، پێشکەش بە باکوری کوردستانم، بە ئامەد، بە هەمو ئەو کەسانەی بەرانبەر تانکی تورکی فاشیست دەوەستنەوە، بە تایبەتی پێشکەش بە هەمو ئەو شۆڕەشگێرانە بۆ ماوەیێکی زۆرە لە بەندیخانەکان داو لە دەرەوەی بەندیخانە مانیان گرتوە، پێشکەشتان بێت.



---------------------
مەسعوود بارزانی؛ کوردستانی سووریا راستیە
وتوێژی رۆژنامەی میللیەت لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 حەسەن جەماڵلە تورکیەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
هەولێرسەر لە نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سەرێ رەش هەڵکەوتوو لە سەلاحەدین، لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کوردستانی عێراق قسەمان کرد.
بابەت، باکووری سووریایە.
یان بە واتایەکی دروست تر:
کوردستانی سووریا.
وەک هەندێک کەسیش دەڵێن:
رۆژئاوای کوردستان.
وەک چۆن سەردەمانێک رای گشتی تورک پێی وابوو تەنیا باکووری عێراق هەیە..
وەک چۆن سەردەمانێک رای گشتی تورک نەیدەزانی بە راستی لە باکووری عێراق چ روودەدا…
ئێستاش، دوای ٤٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە گەڵ عێراق، ئەمجارەشیان لە سنوری تورکیا ٩٠٠ کیلۆمەتر بووینە هاوسێ، سەبارەت بەوەی کە لە روداوە گەرماوگەرماکانی باکووری سووریا تێناگەین، دەست پێدەکەم.
بارزانی پێدەکەنێ.
ئاماژە بە هەندێک لە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیر ئەردۆغان دەکەم کە گوتبووی لە سووریا رێگە بە باکووری عێراقی نوێ نادەین و ناهێڵین قەندیلێکی نوێ دروست بێ.
نێوچەوانی تێک نانێ.
سەرۆکی دیوانی هەرێم فوئاد حوسێنیش کە چەندین ساڵە وەک باڵی راستی بارزانی کار دەکا، هێڵەکانی دەموچاوی ناگۆڕدرێن.
نیگاکان لە سەر منن.
دەڵێم لە کوردستانی سووریا، پەیەدە زیاتر زاڵە، واتە باڵی پەکەکە لەو وڵاتە.
کەمێک دەجوڵێنەوە.
دەربارەی بۆچوون و پێش بینیان سەبارەت بەوەی پەیەدە لە کوردستانی سووریا دەتوانێ هێزێکی وای هەبێ یان نا، پرسیار دەکەم:
«پەیەدە لە کوردستانی سووریا گرنگە. ئایا بوونی پەیەدە، هەم بۆ ئێوە و هەم بۆ ئەردۆغان فاکتەرێکی نەرێنیە؟ هەروەها دەگووترێ، لە دوا کۆبوونەوەی دوحە لە هەفتەی رابردوودا، تورکیا و کوردستانی عێراق لە گەڵ ئۆپۆزۆسیۆنی سووریا لە دژی پەیەدە یەکتریان گرتووە… لە مەڕ کوردستانی سووریا و پەیەدە چۆن بیر دەکەنەوە؟»
 کوردەکان تەعریب نەبوون!مەسعوود بارزانی بەمجۆرە وڵامی دایەوە:
«لە کوردستانی سووریا، کێشەیەکی کوردی هەیە، واقعێکی کوردی هەیە. تێناگەین بۆچی دەوڵەتانی ناوچەکە دان بە واقعی کورد لە سووریا دانانێن. هەر پارچەیەکی کوردستان، تایبەتمەندی خۆی هەیە و تایبەتمەندییەکان جیاوازن. کێشەکە لە کوردستانی سووریا بە چ شێوەیەک چارەسەر دەبێ؟ قسە لە سەر ئەمە دەکەین. لایەنی عەرەب، لە ساڵی ١٩٦٢ بە دواوە سیاسەتی تەعریب لە کوردستانی سووریا پەیڕەو دەکا، بەڵام لەم سیاسەتەیاندا سەرنەکەوتن. ئێستا ئیتر دەبێ راستی کورد ببینرێ.»
دیسان قسەکانم دەبەمەوە سەر پەیەدە.
بارزانی لە وڵامدا دەڵێ:
«نکۆڵی لە پەیەدە ناکرێ. پەیەدە لە کوردستانی سووریا بوونی هەیە. بەڵام لە دەرەوەی سووریا، ئەمە زۆر گەورە دەکرێتەوە. لە سووریا کورد هەن! کوردەکانی ئەوێ، کوردەکانی سووریان. کوردەکانی ئەوێ لەوانەیە سۆزیان بۆ پەیەدە و بۆ پەکەکە هەبێ، بەڵام مومکینە سەمپاتیان بۆ گرووپەکانی دیکەش هەبێ.»
بارزانی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کوردستانی عێراق، پاش ئەوەی ئاماژەی بەوە کرد کە بە تەنیا پەیەدە لەوێ نییە، مەسەلەکە زۆر گەورە دەکرێتەوە، ناڕاستەوخۆ گوتی جگە لە پەیەدە، کوردەکانی سووریا سەمپاتی پدک واتە حزبەکەی ئەوانیشن، گوتی:
«ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە، ئەوەیە کوردەکانی سووریا شەڕی یەکتری نەکەن. بۆ ئێمە ئەو خاڵە زۆر گرنگە. لە لایەکی ترەوە، بێگومان گرنگە کوردەکان و عەڕەبەکانیش شەڕی یەکتری نەکەن.»
 بارزانی رایگەیاند ئەگەر دیموکراسی هەبێ دەزانین لە کوردستانی سووریا کام هێز سەرکەوتووە، دەتگووت بە زمانێکی ناڕاستەوخۆ پەیەدە وشیار دەکاتەوە. لە بەردەوامی قسەکانی دا گووتی:
«بڕوام بەوە هەیە کە کوردەکان لە نێو خۆیاندا، کوردەکان لە گەڵ عەرەبەکان و عەرەبەکان لە نێو خۆیاندا، واتە گەلانی سووریا کێشەکانیان لە چوارچێوەی دیموکراسی دا چارەسەر دەکەن. ئەگەر پەیەدە لەم پێڤاژۆیە دا، تێکدەر بێ و ببێتە لایەنی گوشار، ئەوا قەبووڵ ناکرێ. هێشتا زوویە. بەڵام ئەگەر پەیەدە پابەندی دیموکراسی بێ، ئەوا هیچکەس کاری بە سەریەوە نییە. بەڵام ئەگەر دژی دیموکراسی دەربکەوێ، بە ئاڕاستەی بەرنامەگەلی جیاواز دا بڕوا ، نە کوردەکانی سووریا، نە لایەنەکانی دیکە و نە ئێمەش ئەمە قەبووڵ ناکەین.»
دەپرسم:
«دوای عێراق، ئێستا دیکتاتۆڕی بەعس لە سووریا خەریکە هەڵدەوەشێتەوە. وێدەچێ دوای عێراق، کوردەکانی سووریاش بەڕێوەبەرایەتی خۆیان هەبێ. گەڕانەوە بۆ دواوە زەحمەتە. لەم چوارچێوەیە  دا  چۆن سووریایەک لە خەیاڵتان دایە؟»
وڵامی بارزانی:
«تا رۆژی ئەمڕۆ دان بە ناسنامەی کوردەکانی سووریا دانەنراوە. بگرە تۆماری نیشتەجێ بوونیان نییە. بەر لە هەر شتێ پێویستە واقعی کورد لە سووریا لە بەر چاو بگیرێ. نزیکەی دوو میلیۆن و نیو تا سێ میلیۆن کورد هەیە. بوونی ئەم ژمارەیە لە سووریا بۆ ئێمە گرنگە. بۆ ئێمەی کوردی عێراق زۆر گرنگە، ئەوان بە مافەکانی خۆیان بگەن. ئێمە قەبووڵ ناکەین مافەکانی ئەوان رەت بکرێتەوە. بەڵام سەبارەت بەوەی چۆن سیستەمێک بێتە سووریاوە، ئەوا بابەتێکە خۆیان بڕیاری لە سەر دەدەن.»
پرسیارێکی تر ئاڕاستە دەکەم:
«پێشبینیتان دەکرد پەیەدە لە کوردستانی سووریا ئەو هێزەی هەبێ؟»
بارزانی زۆر بە پارێزەوە وڵامی ئەم پرسیارەم دەداتەوە. بە زمانێکی نەرمی دیپلۆماسیانە، سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندی نێوان پەیەدە و رژێمی ئەسەد دەڵێ:
«ئەوەی لێرە دا گرنگە، ئەوەیە لە کوردستانی سووریا دەرگای بەخت بۆ پەیەدە کراوەتەوە یاخود ئەو ئاستەی پێی گەیشتووە، بەرهەمی باندۆڕی خودی پەیەدەیە؟ هێشتا نازانین. هەڵیدەسەنگێنین. منیش هێشتا وڵامێکم دەست نەکەوتووە… هێمای پرسیار هێشتا لە سەرم دا ماوەتەوە.»
دەپرسم:
«ئەسەد ئەم دەرگایەی کردۆتەوە؟»
بارزانی:
«وەک پرسیار لای ئێمەش ماوەتەوە. هێشتا وڵاممان بۆ نەدراوەتەوە. پرسیارە بە لامانەوە، ئەسەدە یا کەسێکی تر؟ بڕیار نادەم. بەڵام ئەمە راستیەکە: پەیەدە لەو ئاستە دا نییە خوێ بتوانێ کوردستانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکا. هێز و لایەنی دیکەش هەن. بە تایبەت هێشتا لەوە تێناگەین چۆن شوێنەکانی ئاسایش و ئیستیخبارات رادەستی پەیەدە کران و چۆن لە گەڵ کاربەدەستانی سووریا شان بە شانی یەکترین. هێشتا ئاشکرا نەبووە. هێشتا ئەم وڵامەمان وەرنەگرتوە کە ئاخۆ ئەمە رێککەوتنێکە یان لە لاوازبوونی رژێمی بەشار ئەسەدەوە سەرچاوە دەگرێ؟ ئێمە هەڵوەستەی لە سەر دەکەین. دووبارەی دەکەمەوە، ئێمە لە ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەین کوردەکان لە کوردستانی سووریا لە نێو خۆیاندا بە شەڕ نەیەن.»
 دەچمە سەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. ئەو پرسیارەمی بە بیر دێنمەوە کە ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم چاوپێکەوتنم لە گەڵ ئەو لە دهۆک ئاراستەم کردبوو، سەبارەت بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی.
ئەویش لێم دەپرسێ:
»بێگومان وڵامەکەی منتان لە بیرە. باسم لە ئیدەئالی دەوڵەتی سەربەخۆ کردبوو.»
بەمجۆرە بەردەوام دەبێ:
«بەر لە هەموو شتێ، ئەمە مافی سرووشتی ئێمەیە. کێشەی هەرە گەورە لێرە دا ئەوەیە کوردەکان بە سەر چوار دەوڵەت دا دابەش بوون. لێرەدا مەسەلەکە زەحمەت دەبێ. ئەگەر وا نەبوایە و کوردەکان بە سەر دوو وڵات دا دابەش بوایەن یان هەر هەموویان بە سەر وڵاتێک دا، دەوڵەتی کوردی زۆر راحت تر دادەمەزرا. ئێمە لایەنگری گەیشتنی هەموو کوردەکان بە مافەکانی خۆیانین. ئەمە مافی هەرە سرووشتی ئەوانە.»
مەسعوود بارزانی رایگەیاند:
«ئیتر لە دونیا دا هیچ شتێک مەحاڵ نییە. لە پێناو دۆزێکی گەورە دا خوێنیش دەڕژێ و باجی گەورەش دەدرێن. بەڵام دواجار گومان لەوە دانییە کە چارەسەری دێتە دی. بە هەڵە لێک تێگەیشتن لە ئارا دا نامێنێ، ئێمە لەمڕوەوە دڵنیاین. نموونەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاڵمانیا لە بەر چاوە. نموونەی چێک و سلۆڤاکی هەیە. یەکگرتن و جیابونەوە بە زۆر نییە… گەل خۆی بڕیار دەدا. لایەنی تر، مافی ئەوەیان نییە بڕیار لە سەر مافەکانی ئەو گەلە بدەن.»
لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێ:
«بڕوانن، لەم چوارچێوەیە دا، دونیا لەم دە – پانزە ساڵەی دوایی دا گۆڕانێکی گەورەی بە سەر هاتووە.»
کاتێک باس دێتە سەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بارزانی بەمجۆرە دێتە ئاخافتن:
«لەوانەیە ئاڵۆزیەکی زۆر لە ناوچەکە دا هەبێ، بەڵام لێرە دا ئەوەی بە لای منەوە گرنگە، دۆزی کوردە، من بڕوام بەمە هەیە. ئێمە نامانەوێ لە سەر حیسابی ئەوانی تر کێشە یاخود دۆزی کورد چارەسەر بکرێ. ئێمە دەمانەوێ لە گەڵ هەموو گەلانی ناوچەکە بە تورک، فارس و عەرەبەوە پەیوەندی تۆکمەمان هەبێ. لە گەڵ ئەوەش داین کێشەی کورد لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندییە باشانە دا چارەسەر بکرێ. نامانەوێ لە سەر حیسابی گەلانی تر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین. لە هەمانکاتدا نامانەوێ ببینە هۆکاری هەڕەشە بۆ هیچ کەس و لایەنێک. بێگومان لە پێناو بەرژەوەندی لایەن و دەوڵەتانی تر، لە دۆزی کورد دا پاشەکشە ناکەین. وەک کورد خۆمان لە هیچ شوێن و بەرەیەک دا نابینینەوە. ئێمە تەنیا بڕوامان بە دۆزی کورد هەیە.»
کە پرسیارەی بەرەی لێدەکەم، بەمجۆرە بابەتەکەم بۆ روون دەکاتەوە:
«ئێمە هیچ بەرەیەکمان نییە. نە ئەمریکا و نە تورکیا تا ئێستا پێشنیاریان پێنەکردووین ‹ببنە ئەم یا خود ئەو بەرەیە’. ئامانجی ئێمە دۆزی کوردە. بۆ ئەمە تێدەکۆشین.»
دەپرسم:
«ئەگەر تورکیا کێشەی کوردەکانی خۆی بە رێگایەکی ئاشتیانە چارەسەر بکا، بێگومان کاریگەری ئەرێنی بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە دا دەبێ، ئێوە دەڵێن چی؟»
بارزانی وڵام دەداتەوە «بە بێ گومان وایە.»
باس لەوە دەکەم کوردستانی عێراق، لە گەڵ بەغدای سەرۆک وەزیری شیعەی عێراق نووری مالیکی، هاوینێکی گەرم و ئاڵۆزی تێپەڕاند، بە تایبەت لە شەنگال کە شوێنی نیشتەجێی کوردە ئێزدییەکانە، لە ناوچەکانی کەرکووک و خانەقین، هەر دوو لایەن قامکیان لە سەر ماشەی چەک بوو.
بارزانی لەمبارەوە رایگەیاند:
«کێشەن هەن و نکۆڵی لەمە ناکرێ. بەڵام ئێمە لایەنگری ئەوەین کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی دا چارەسەر بکرێن. ئێمە هیچ شتێک لە دەرەوەی دەستووری بنەڕەتی قەبووڵ ناکەین.»
دەپرسم:
«وێدەچێ سەبارەت بە پەیوەندیی لە گەڵ تورکیا و ئێران، لە نێوان ئێوە و سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی دا بۆچوونی جیاواز هەبێ…»
هەست دەکەم لە وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دا هەندێک ئاستەنگی بینی و ویستی رەهەندەکانی مەسەلەکە بچووکتر نیشان بدا.
بارزانی گوتی:
«لە راستیدا ئێمە یەک بۆچوونمان هەیە. هەر دووکمان، لە گەڵ بەردەوامیی پەیوەندی تۆکمە لە گەڵ ئێران و تورکیا داین. مام جەلال سەرۆک کۆمار و من سەرۆکی هەرێمی کوردستانم. ئەگەر ئەمە لە بەر چاو بگرین، بۆی هەیە جار جارە بیروڕای جیاواز هەبێ، بەڵام بابەتی بچووکن. لە سەر بابەتە پێویست و سەرەکییەکان، یەک بۆچوونمان هەیە. خۆی ئەمەش گرنگە…»

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر