Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۷, سه‌شنبه

"پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ ئاست ئه‌و زوڵمانه‌ى سه‌ر کورد چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێ"



"پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ ئاست ئه‌و زوڵمانه‌ى سه‌ر کورد چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێ"

چه‌ترپرێس


کۆندۆلیزا رایس وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ وتارێکدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى کوردان له‌ تورکیا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ ئاست ئه‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێ.
وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ باره‌ى بارودۆخى کوردان له‌ تورکیا ده‌ڵێت: کورده‌کانى تورکیا پشتگوێ خراون و هێشتا له‌ لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ دانیان پیانانرێت. رایس ه

ه‌روه‌ها ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تى وڵاته‌که‌ى خۆشى ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌و جه‌ور وسته‌مه‌ى له‌ کورد ده‌کرێت، ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ ئاست ئه‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ بێته‌ وه‌ڵام و چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێ.
هه‌ر له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕى واشنتۆن پۆست بڵاویکردۆته‌وه‌ رایس ترسى ده‌وڵه‌تى تورکیاش ئاشکرا ده‌کا له‌ به‌ره‌وپێش چونى کێشه‌ى کوردانى رۆژئاوا له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: تورکیا ترسێکى سامناکى هه‌یه‌ له‌وه‌ى کورده‌کانى سوریا به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێن و پاڵ به‌ برا کورده‌کانیانه‌وه‌ بنێن له‌ نێو تورکیا تا هه‌مان هه‌نگا و دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌.
chatrpress.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر