Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱۶, شنبه

مارەیی ئیمتیازێکی باشە یان خراپ بۆ ژنان؟



مارەیی ئیمتیازێکی باشە یان خراپ بۆ ژنان؟



نوسینی، ناهید موکری

وەرگێڕانی لە فارسیەوە، عوسمان مەلا
لەم بابەتە کورتەدا هەوڵ دەدەم بە شیوەێەکی کورت و پوخت مەسەلەی مارەیی برێک ڕون بکەمەوە تاکو بزانین کە بەراستی مارەیی بۆ ژنان ئیمتیازە یان بێ مافیە؟ سەرپەرەستی یان بە زمانی سادەتر خاوەنداریتی بەسەر ژناندا، دەستپێکی ئەم مەسەلە گرنگەێە کە بەداخەوە تا ئیستا بە نیگاێەکی وردبینانە لێکمان نەداوەتەوە.


 لە روانگای چەوت و چەوێڵی ئیسلامیەوە، ژنان هەر لە رۆژی لە دایک بونیانەوە تا ئەو کاتەی کە دەمرن، لە ژیر کونترول و مڵکاێەتی پیاواندان (باوک، برا، مێرد، مام و...) وە ئەگەر لە هەلومەرجێک دا کە ئەم کەسانە بونیان نەبێت، ئەوا ئەم سەرپەرەستی و خاوەنداریەتیە دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی! ئێستا با بزانین مارەیی ژنان لە کوێی ئەم سات و سەوداێە دا جێگای گرتوە.
کاتێک کە کچێک دەێەوێ بە رەزامەندی خۆی یان لەسەر خواستی کەس و کاری لەگەڵ کوڕێک زەواج بکات، لەم نێوانەدا مامەڵەێەک ڕو دەدات، مامەڵە یان کڕین و فرۆشتنێک کە هەمومان بە جۆرێک تەجرەبەمان کردوە. مامەڵەکە بەم شیوەێە دەبێ کە سەرپەرەستی کچ (هەمان جنسی نێری بنەماڵەی کچەکە واتا باوک، برا، باپیرە، مام و ...)، سەرپەرەستی و مڵکداریەتی کجەکە بە جنسی نێری دیکە واتا (مێرد) دەسپێرن. لەم گواستنەوەی دەسەڵاتەدا بۆ میرد، لەگەڵ دو وشەی سەرەکیدا بەرەو ڕو دەبین کە بریتین لە (مارەیی و نیکاح). مانای وشەی نیکاح لە دو شوێنی هەنبانە بۆرینەی "دهخدا" دا بەم شیوەێە هاتوە: (چونی زەکەری پیاو بە هین ژندا/ واتا گایین) بەڵام مارەیی لە ئەساسدا بەو قیمەتە یان ماڵێک دەوترێ کە پیاو لە کاتی مارە کردندا دەیدا بە ژنەکە، یان لەسەریەتی بیداتێ. ئەم مارەییە دیاری کراوە لە بنەڕەتدا قەرزێکە کە دانەوەی دەتوانێ بە مرور و بە پێی توانای ماڵیی پیاوەکە بدرێتەوە.
بەم شیوەێە نیکاح یانی قیمت دانان یان دیاری کردنی نرخی کەڵک وەرگرتنی جنسیی پیاو لە ژن بۆ هەر ماوەێەک کە پیاو مەیلی لەسەر بیت بە قیمەتێکی دیاری کراو. بەڵام لە بەرانبەر دا ئەرکی ژنی موسوڵمان بەرانبەر بەم پارە و قیمەت دانانە جنسیە، ملکەچ کردن و گوێڕاێەلی ناچاریە لە مێردەکەی بە بێ ئەملاو ئەولا. ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین و لێی ڕامێنین، لێرەدا باس لە پەیوەندی ژن و مێرداێەتی وەک پەیوەندیەکی ئینسانی و دولاێەنە نیە! بەڵکو یەک لاێەنەێە و پێک دێت لە دو حاڵەتی جیاواز کە بیتیە لە دەسەڵات و لاوازی، حوکم کردن و گوێڕاێەڵی. چونکە بەم قیمەت دانانە، ئەرکی ژن پەیڕەوی کردنی بێ قەید و مەرجە بەتایبەتی لە ئەمر و خواستە جنسیەکانی پیاو. ئەم مەسەلەێە ڕاشکاوانە لە قورئاندا وەک ئەرکێکی گرنگ و گەورەی ژن پێی لەسەر داگیراوە و سەرپێچی کردن لەم ئەرکە جنسیە، بە هەر بیانویەک بێت دەتوانێ ژن بە سەرپێچیکەر تاوانبار بکات. بەم شیوەێە ئیتر ژن لە مارەیی، نەفەقە و یان هەر بە ناو مافێکی دیکە، بە پێی شەرعی ئیسلام بەهرەمەند نابێت و نایکەوێت.
یەکێکی دیکە لە تەوەرە زۆر ڕونەکانی یەک لاێەنە بونی نیکاح یان زەواجی ئیسلامی، هەمان خاوەندارێتی منداڵە. لە ئەساسدا بە هاتنە گۆڕی مارەیی لە مارە کردندا (نیکاح)، ژنان مافی خاوندارێتی منداڵیش بە رەسمی و شەرعی لە دەست دەدەن. چونکە پیاوان وەک کالاێەکی جنسی و بۆ مەبەست و ئامانجێکی دیاری کراو کە هەمان کەڵک وەرگرتنی جنسیە دەکڕن. هەر بە پێی ئەم ئەسڵە، ژنان هیچکاتێک خاوەنی منداڵی خۆیان نین. لێرە داێە کە وەرگرتنی پارە یان نەفەقەێەکی دیاری کراو وەک حەقی شیردان بە منداڵ زیاتر زەق دەبێتەوە و جێگای سەرنجە. هیچ بونەوەریک لە جیهاندا بەرانبەر بە ئاگا لێبونی منداڵی خۆی هیج شتیک وەر ناگریت، بەڵام چونکە ژنانی موسوڵمان (ژنانی کەنیز و ژنانی کافر باسێکی دیکەێەی جیاوازە کە دەکرێ لە بابەتێکی تایبەتی دا باس بکرێت) تەنها کۆیلەی جنسیی پیاوانن. کە واێە، ئەگەر منداڵیک لەم پەیوەندیە دا پەیدا ببێت، هیج ڕەبتێکی بەو کۆیلە جنسیە کڕدراوەوە نیە. بەم شیوەێە پیاوی موسوڵمان بە پێی یاسا و دەستورە دینیەکانی ئیسلام لە سەریەتی کە بڕێک بابەتی شیردان بدات بە ژنەکە. دیارە پێناسەی ئەهلی سوننە و شیعە لەم بارەێەوە بڕێک جیاوازیان هەێە، بەڵام لە ناوەرۆک دا هەر یەک شتە و ئەویش کۆیلە و کالای جنسی بونی ژنە. لێرەدا ژنیش بێ خەبەر لە هەموی ئەم بازاری کڕین و فرۆشتنە، ئەم شیرباییە بە بەشیک لە مافی ئیسلامی و نرخاندنی دەزانێ کە ئیسلام بۆی داناوە. لە ئاکامدا پاش باوک مافی مڵکدارەتی منداڵان دەدرێت بە باپیر، برا، مام و پیاوانی دیکەی بنەماڵەی مێردەکەی. ژنان لە مافی حەزانەت و سەرپەرەستیی منداڵان وەلا دەنرێن. یانی رەوتێکی زەنجیرەیی لە بێ مافی کە بناغەکەی بە شیوەی رەسمی لە مارەییەوە دەست پێ دەکا، بەسەر ژن دا دەسەپێنرێت. بۆ ئەم سەپاندنە، ئیسلام بە تاشینی هەزاران فڕوفێڵی ساختەی شەرعی و ناتەبا بۆ پێشێل کردنی مافی ژنان بە جۆرێک خۆی تەێار و ئامادە و پاساو کردوە کە تەنها شارەزاێانی مەسەلە ئیسلامیەکان یان بە ناو روناکبیرانی دینی دەتوانن شی بکەنەوە و پەردەی لەسەر لادەن.
بەداخەوە بە ئاشکرا دەبینین کە مافی ئینسانیی ژنان بە هێنانە گۆڕی باسی مادیی بێ نرخی وەک مارەیی، نەفەقە، شیربایی و ...، بە توندی چوەتە ژێر پرسیار کە کاربەدەستان و بەڕیوەبەرانی کاروباری ئیسلامی بە بەشداری کردنی پیاوان بە شیوەی گشتی، لەم مەسەلەێە بەهرە و سودی زۆر دەبەن. بۆ نمونە یەکەم لە ئیسلامدا داوا دەکرێت کە مارەیی نەبێت باشترە و یان ئەگەریش هەبێ با لەگەڵ بارودۆخی پیاوەکەدا بگونجێت، یانی تێبینی کاریی ئابوری بە قازانجی پیاوان. ئەمە لە حاڵێکداێە کە لە زۆر ئاێەتی قورئانیدا داوای بەخشینی مارەیی لە ژنان دەکرێت و بە کارێکی چاکە و جێگای رەزامەندی اللە ناو دەبرێت. خاڵی جیگای سەرنج لێرە داێە کە خەڵکانێک، بۆ جێ خستنی ئەم مارەیی بەخشینەی ژنان بە پیاوان و نیشاندانی وەک ئەرکێکی گەورە، ژنانی محمد بە نمونەی کەم مارەیی و یان بێ مارەیی (هبە، واتا ژنانێک کە خۆێان بێ مەرج و بەند بە محمد پێشکەش دەکرد) دەهێننەوە. لە هەمان کاتدا جێگای سەرنج و تێڕامانە کە بە پێی کۆمەڵێک ئاێاتی قورئانی، ژنانی موحەمەد بەرانبەر بە زۆر مەسەلەی جۆراوجۆر نارەزاێەتیان دەربڕیوە. نمونەی ئەم ئاێەتانە لە سورەتەکانی (تەحریم و الاحزاب) دا دەبینرێن. هەر کاتیک کە ژنانی محمد نارەزاێەتی خۆێان دەردەبڕیوە، بە توندترین ئاێەتی قورئانی هەڕەشەێان لێ کراوە و لە هەمان کاتدا نە مافی جیابونەوە و نە مافی پێک هێنانی ژیانێک دیکەێان لەگەل پیاوێکی دیکە هەبوە. هەر هەمو ژنانی محمد تەنانەت ئەگەر یەک جاریش لەگەڵ محمد سێکسیان کردبێت، دەگەشتنە پلەی ام الموئمنین واتا (دایکی موسوڵمانان). چ لە کاتی ژیانی محەمەد و چ دوای مەرگی موحەمەد ژنەکانی بٶێان نەبو زەواج بکەنەوە.
دانانی ژنانی موحەمەد وەک نمونەی باش لە بەخشێنی مارەیی دا، نەک هەر هیج خاڵیکی باش و پوسیتیڤ نیە بۆ ژنان، بەڵکو ماێە سوک نرخاندنیان و هەڵوێستی ناڕەوای دولاێەنەێە. یانی بە ئاشکرا هەڵوێستی بە توندی دولاێەنە لە ڕوانگای جێ و شوێنی ئابوریی ژنان و پیاوان دەبینین کە تەواوی تواناێان بۆ ژێر دەست کردن و لاواز کردنی ژنان خستوەتە گەڕ. بێگومان لاواز و ژێر دەست کردنی ژنان لەم بوارەدا، خاڵە لاوازەکانی دیکەشی بەدوادا دێت. لە زۆر سورەتی قورئاندا لەوانە النساء و بەقەرە بە دەێان جار داوا لە ژنان کراوە کە مارەییەکانی خۆێان ببەخشن بە پیاوان. سەیر لەوەداێە کە تەنها یەکجاریش چیە لە قورئاندا داوا لە پیاو نەکراوە کە ئەگەر کارێکی گەورە و پیرۆزە مافی سەرپەرەستیی و مڵکداریەتی منداڵەکانیان بدەن بە ژنان.
ئەگەر سەرنج بدەینە بابەتەکانی ئیرس، مارەیی، نەفەقە و ...، دەبینین کە سەروەت و سامان بە شیوازی جۆراوجۆر لە دەستی ژنان دەر هێنراوە. بەتایبەتی ئەگەر بە وردی چاوێک بە یاسای ئیرسی ئیسلامی دا بخشێنین دەربارەی ژنان، زۆر بەندی تێدا بەدی دەکەین کە لە هەمو بارێکەوە ژن دەکەنە کۆیلە و ژێر دەست. لەوانە ژن نیوەی پیاو ئیرس دەبا، ژن تەنها بە ئیجازەی مێردەکەی دەتوانێ کار بکات و ئەگەر مێردەکەی رۆژێک رازی نەبو، ئەوا دەتوانێ ئەم مافە لە ژنەکە وەر بگرێتەوە، داوای لی دەکرێ لەبەر رەزا و پێخۆش بونی خودا مارەییەکەی ببەخشیت و زۆر شتی دیکە کە بە زۆری دژ بە ژنان لە ئیسلام دا هەێە و سەپێندراوە.
بە بۆچونی من لە هەر گۆشە نیگایەکەوە کە سەیری مەسەلەی مارەیی بکەین، بێجگە لە داڕمانی هەمە لاێەنە بۆ ژنان و پیاوان و خێزان هیچی دیکەی لی نەکەوتوەتەوە و ناکەوێتەوە. بۆ ژن، لە دەست دانی هەویەی ئینسانی و تەواوی مافەکانی ئینسان بون (بەرابەری، عەدالەت، جێگای تایبەتی لە خێزاندا، مافی دایک بون،مافی دەنگ دان یان مافی بڕیاردانی تاک، توانا و بنەمای ماڵی و...) بە دواوە بوە و دەبێ! بۆ پیاوان، بۆچون و دیدی بە تەنها جنسی بۆ ژنان، بونی چوارچێوەی خێزان بە جەوی حاکم و مەحکوم، بونی پیاوان بە دیکتاتۆرانی بچوک لە چوارچێوەی بنەماڵەدا، لاواز بونی پەیوەندیی خۆشەویستی، داروخانی بنیادەکانی پەروەردەی دروست و سالم و ئینسانی و ...، لانی کەمی ئەو زەرەر و زیانانەن کە لە ئاکامی مەسەلەی مارەییدا توشی ژنان و پیاوان و خێزان هاتوە. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر