ئیلیخانیزاده : PJAK حه‌قیقه‌تێکه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونی هه‌یه-II
بەشی دەهەم
له به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌شدا عومه‌رى ئێلخانیزاده سکرتێرى گشتى کۆمه‌ڵه‌ى زحمه‌تکێشانى کوردستان و ئازاد ئه‌ورازئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK مه‌سه‌له‌ی پراگ، ره‌وشی سیاسی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی ئێران، په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌کان و هه‌ندێک گوتاری دژ به PJAK تاووتوێ ده‌که‌ن..
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان -
له رۆژانی 17 ــ 18ی تشرینی دووه‌مدا سێه‌مین کۆنفرانسى " یه‌کگرتن له پێناوى دیموکراسیدا بۆ ئێران " له پراگ به به‌شدارى زیاتر له (١٢٠) که‌س له نوێنه‌رانى هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانى ئێران له‌سه‌ر کۆمه‌لێک باس کۆبوونه‌وه . به‌ڵام هه‌ندێک له پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زۆربه‌ی رۆشنبیرانی کورد به‌هۆی باس نه‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه ره‌خنه‌یه‌کی زۆریان ئاراسته‌کردن و راشیانگه‌یاند که کۆنفرانسه‌که به ئامانجی په‌راوێزخستنی پرسی کورد بووه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا، له‌لایه‌کی تره‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له ئارادایه که ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌ناو کۆنفرانسی پراگ دا باڵابووه له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر ئیلیخانیزاده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئه‌و بانگه‌شه‌یه و ئامانجه‌کانی ئه‌و لایه‌نه ده‌رکییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت:" من پێم وایه زۆرێک له‌و لایه‌نانه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان هه‌ڵکێشن، زۆریان پێخۆشه ده‌نگۆى وا بڵاو ببێته‌وه و بڵێن کۆنفرانسى پراگ ده‌ستى ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌تانى ڕۆژئاواى له‌پشته . به بڕواى من هیچیان له‌پشته‌وه نیه . ئه‌وه ئیسڵاحخوازانى ئیسلامین که له‌لایه‌ک بۆ دروستکردنى ناکۆکى له نێوان ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى و له‌لایه‌کى دیکه‌وه بۆ دروستکردنى ناکۆکى له نێوان کورد دا کایه‌ده‌که‌ن، ده‌ستى ده‌ره‌کى نیه، چونکه به‌داخه‌وه واى لێهاتووه ئه‌و لایه‌نانه وابیر ده‌که‌نه‌وه و پێیان وایه هه‌ر که‌س و لایه‌نێک گوێڕایه‌ڵى ده‌ستى ده‌ره‌کى بێت، ئه‌وا سه‌رده‌که‌وێت . به بڕواى من ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وانه زۆر هه‌ڵه‌ن، نه‌خێر پێشم وانیه هیچ کات نه ئه‌مریکا و نه ده‌وڵه‌تانى ڕۆژئاوا و هیچ لایه‌نێکى تریش ده‌ستیان له‌و جۆره کۆنفرانسانه‌دا هه‌بێت."
ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK ئازاد ئه‌وراز بیرۆکه‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت:" له ئه‌گه‌رى هه‌بوونى هێزى ده‌ره‌کى له پشتى ئه‌و کونفرانسه، که بێگۆمان هه‌ندێک لایه‌ن له پشتى ئه‌وه‌وه هه‌ن، ده‌توانین بڵێین که نه‌ک ته‌نیا نابێته ده‌ستپێکێک بۆ یه‌کگرتوویى و سه‌قامگیرکردنى دیموکراسی، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، په‌رته‌وازه‌بوون له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت."
له پراگدا ره‌وابوونی کورد خراوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه
عومه‌ری ئیلیخانیزاده له‌مه‌ڕ پرسیاری (ده‌گوترێت له کۆنفرانسى پراگدا ره‌وابوونى نه‌ته‌وایه‌تى کورد خراوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، راتان چیه ؟) دا وتی:" کێیه که ره‌وابوونی کورد له‌م کۆنفرانسه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ؟ کۆمارى ئیسلامى ئێران، سه‌دام حسێن، که‌مالیسته‌کانى تورکیا به ئێستاى ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغانیشه‌وه دانیان به‌مافه ره‌واکانى گه‌لى کورد دا نه‌ناوه . ئه‌وان چی‌یان پێکرا که ئێستا چوار ئۆپۆزسیۆنى دانیشتوى ده‌ڵاڵى سیاسى ئێرانى بێ نفوز قبوڵى نه‌که‌ن." و وتیشی:"جا من به‌د به‌ختیه‌که له‌وه‌دا ده‌بینم که بابڵێین له پراگ قبوڵ کرا یان نه‌کرا، پراگ کێیه چکاره‌ن، له کوێن . هه‌موویان جیا له کورده‌که‌ى، به‌قه‌ده‌ر هێزێکى پێشمه‌رگه له هه‌موو کوردستان و هه‌موو ئێران ناتوانن نفوزیان هه‌بێت . ناتوانن به‌ته‌نها له‌گه‌ڕه‌کى شارێکیش خه‌ڵک بجوڵێنن . بۆیه ئێمه‌ى کورد چوینه‌ته کۆنفرانسێکه‌وه که به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌ڵێت نابێت باسى نه‌ته‌وایه‌تى کورد بکرێت، جا ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی وابێت که نابێت کۆمارى ئیسلامى بڕۆخێت، ده‌بێت به پلانفۆڕم گۆڕانکارى له ئێران‌دا دروستببێت و کۆمارى ئیسلامى باشتر بکرێت . خامنه‌یى له‌وانه‌یه بڕیارى ڕیفراندۆم بدا، ده‌ى ئه‌و که‌سه بۆ مافى کورد بدات ؟ داواى چى لێده‌که‌ین؟ ئایا چاوه‌ڕوانى له‌وه زیاترمان هه‌یه ؟ که ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانییه‌کى زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بیری لێبکه‌ینه‌وه . به‌تایبه‌تى له‌هه‌لومه‌رجى ئێستادا من پێم باشه ئه‌وه باس بکه‌م که ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له گۆڕانێکى گه‌وره‌دایه و کێشه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه، مه‌یلی هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌موویان خه‌ریکى له‌شکرکێشى و هێزکۆکردنه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک . له‌م هه‌لو مه‌رجه‌دا ناسیۆنالیزمى ئێرانى که مێژووێکى (2500) ساڵه‌ى بۆ خۆى دروستکردووه و ده‌سه‌ڵاتێکى هه‌یه، جا ئیتر بۆ رێگه بدات . له حاڵێکدا هه‌موومان ده‌یبینین ئه‌گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕانکارییه‌کان ئاوا بچێته پێشه‌وه . وه‌ک چۆن له شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌مدا ئیمپراتۆری عوسمانی له‌ناوچوو و هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش له‌ناو ده‌چێت . ڕاسته دژى کورد بوو ڕاسته کوردیش زیانى تێدا بینی و کورد نه‌یتوانى له‌و هه‌لومه‌رجه که‌ڵک وه‌ربگرێت، به‌ڵام من ئاقاری به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کان ئاوا ده‌بینم . شاهنشاهى و ئیمپراتۆرى ئێرانیش ده‌ڕوخێ . ئێران ئیمپراتۆرییه‌که زۆر ده‌ورانیش له مێژووى ئێران‌دا به دین و به شیعه‌گه‌رى نوێنه‌رایه‌تى ناسیۆنالیزمى ئێرانیان کردووه، ناسیۆنالیزمى ئێرانیان رزگار کردووه زۆر جار دین ئامرازێک بووه بۆ ڕزگارکردنى ئه‌و ناسیۆنالیزمه به‌هێزه شۆفێنیسته ئێرانیانه، هه‌ربۆیه گه‌لى کورد ده‌بێت له ئێستادا ڕۆڵى خۆى ببینێت، چونکه باشتره له جاران . لانیکه‌م بزاڤى ڕزگاریخوازى کوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌دا بونى هه‌یه، جڤاکى کوردى روو له گه‌شه‌کردن ده‌کات، ڕۆژ له دواى ڕۆژ له چوارچێوه‌ى نێو نه‌ته‌وه‌یدا جیهان کورد به‌ڕه‌سمى ده‌ناسێت . "
PJAK حه‌قیقه‌تێکه له گۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونی هه‌یه
هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن که نوێنه‌رایه‌تی حزب یاخود لایه‌نێک ده‌که‌ن له گوتار و دروشم‌دا پارت و لایه‌نه‌کانی تر ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه تا به ناڕه‌سه‌ن ناوزڕاندنی لایه‌نێکی تریش ده‌گات . له‌و رووه‌وه عومه‌ری ئیلخانیزاده وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه که هه‌ندێک لایه‌ن وتوویانه PJAK پارتێکی ره‌سه‌ن نییه و هۆکاره‌کانی ئه‌و ناوزڕاندنه ده‌رده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت:"من پێم وایه ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن حزبى به نفوز و حزبى بێ نفوز ته‌نیا گه‌ل بۆ هه‌یه بڕیارى له‌سه‌ربدات، چونکه هه‌ر ئه‌وه نیه خه‌ڵک ئه‌وه‌ی به PJAK یان وتبێت، PJAK یش ئه‌وه‌ى به خه‌ڵک ( واتا لایه‌نه‌کانی تر) وتووه . من ئه‌وه به‌سیاسه‌تێکى نا دروستى ده‌زانم . "
ئازاد ئه‌ورازیش له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا ده‌ڵێت:"یه‌که‌م ئێمه نه‌ک ته‌نیا له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌یه‌کدا نین که ره‌سه‌ن بوون یا ناره‌سه‌ن بوون بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کى مرۆیی، که‌مه‌نه‌ته‌وه، میلله‌تێک، رێکخراوه و پارت ده‌ستنیشان بکات . ئه‌مه هه‌ر ئه‌و عه‌قلییه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته که خۆى به‌سه‌ر گه‌لاندا زاڵ کردووه . ئه‌و عه‌قلییه‌ته به‌ربه‌ستێکه له به‌رده‌م دروستبوونی رۆحى نه‌ته‌وه‌یى و خزمه‌تى کۆمه‌ڵگاى کوردى ناکات و ته‌نانه‌ت ده‌که‌وێته خزمه‌تى سیاسه‌تى ناوه‌ندگه‌رایى و خۆ سه‌رده‌ست دیتنی داگیرکه‌ران، که به ساڵانه ڕه‌وابوونى به کۆمه‌ڵکوژی گه‌لانی ژێرده‌سته داوه . ئه‌و تێڕوانینی ره‌سه‌ن بوون و ناره‌سه‌ن بوونه، هه‌مان بیرۆکه بوو که کرماشان و ئیلام و زۆر ناوچه‌ى کوردى دیکه‌ى له کوردستان جیاکرده‌وه."
له‌لایه‌کی تره‌وه عومه‌ری ئیلخانیزاده ره‌خنه ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه تۆکمه‌کانی PJAK له‌گه‌ڵ PKK ده‌کات و هاوکات بانگه‌شه‌ی یه‌کگرتنی پارته کوردییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:"ڕاستییه‌ک هه‌یه که PJAK حزبێکه سیاسه‌ته‌کانى PKK ڕچاوده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌باوه‌ڕى من زۆر جێگاى گرفت نیه چونکه له‌وانه‌یه حزبى دیکه‌ش هه‌بن سیاسه‌تى لایه‌نى دیکه‌ى لێ نزیکتربێت، به‌ڵام هێشتا PJAK نه‌یتوانیوه ببێته هێزێکى سه‌ربه‌خۆ." هه‌روه‌ها وتیشی:"به بڕواى من ڕێگاى دروستى PJAK دیالۆگه، جیا له‌وه‌ش زۆرتێکۆشه‌ر و که‌سانێکى خه‌باتکار له‌نێو PJAK دا هه‌ن، ئه‌و که‌سانه هه‌میشه گرنگى به مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى کورد و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و دیموکراسى ده‌دن . ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵه ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ى هه‌ر ده‌بێت سیاسه‌تى دیالۆگ هه‌ڵبژێرین، ناتوانین بڵێین دیالۆگ له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌که‌ین له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ PJAK دا دیالۆگ ناکه‌ین."
PJAK له سیاسه‌تى خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه
به پێچه‌وانه‌وه ئازاد ئه‌وراز ده‌ڵێت PJAK پارتێکی سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا په‌یوه‌ندی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ PKKدا هه‌یه و له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یدا به‌مشێوه‌یه ئاماژه به‌و پرسانه ده‌دات:"PJAK پارتێکه که خاوه‌ن په‌یڕه‌و و پرۆگرامى تایبه‌تى خۆیه‌تی و له سیاسه‌تى خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه . ئێمه له چوارچێوه‌ى یه‌کگرتنى نه‌ته‌وه‌ییدا په‌یوه‌ندی تۆکمه‌مان له‌گه‌ڵ PKK هه‌یه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له سه‌ربه‌خۆیى ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌گه‌ڵ PKK دا په‌یوه‌ندییمان نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وکاته بۆچی باس له یه‌کگرتنى نه‌ته‌وه‌یى ده‌که‌ن ؟ ئه‌مه له کاتێکدایه که PKK هه‌وڵدانه‌کانى خۆى له چوارچێوه‌ى یه‌کگرتنى نه‌ته‌وه‌یى له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستاندا کردووه و ئه‌مه‌ش ئاشکرا و به‌رچاوه . نازانم ئه‌و که‌سانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک وا ده‌ڵێن، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر پارت و لایه‌نێک که له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ییدا بێت، له‌چوارچێوه‌ی به بنه‌ماگرتنى پێوانه دیموکراتییه‌کان، په‌یوه‌ندی و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانیشمان ده‌بێت . به‌ڵام هه‌ندێک تێگه‌یشتن و رێزدانان بۆ ئه‌م بابه‌ته پێویسته . "
ئازاد سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی که (تا ئێستا PKK چ زیانێکى هه‌بووه بۆ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ؟) ده‌ڵێت:" نه‌ک ته‌نیا PKK بۆ گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان هیچ زیانێکى نه‌بووه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌زموونه‌کانى خۆى له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندییه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خستۆته خزمه‌تى گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان . ته‌نانه‌ت له‌م پێناوه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه."
له‌به‌رده‌وامی دیداره‌که‌دا پرسیاری ؛( ئایا PKK چ زیانێکى بۆ ئه‌و پارته رۆژهه‌ڵاتییانه هه‌بووه؟ باشبوونى په‌یوه‌ندى PJAK و PKK چ زیان و باشییه‌کى بۆ ئه‌و حزبانه هه‌یه . هۆکارى ئه‌و بانگه‌شانه‌یان چین؟ ) مان ئاراسته‌ی ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی PJAK کرد، ئازاد ئه‌وراز وتی:" بۆ پرسیارى یه‌که‌م باشتر ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسیاره ئه‌وان وه‌ڵامى بده‌نه‌وه که زیانى PKK بۆ ئه‌وان چى بووه" وتیشی:" له وه‌ڵامى پرسیارى دووهه‌م دا ده‌بێت بڵێین که باشبوونى په‌یوه‌ندیى نێوان ئێمه و PKK ده‌بێت به هۆکارى دروستبوونی هێزێکى زیاتر و ئه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که خۆیان له‌و رووه‌وه په‌رته‌وازه‌ن، وه‌کو مه‌ترسى ده‌بینرێت . له راستیدا سیاسه‌تى (په‌رتکه و زاڵبه)ی زلهێزه‌کانی رۆژئاوا کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر زیهنییه‌تى هه‌ندێک لایه‌نی کوردی ناوچه‌که داناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر له مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دوو حیزب په‌یوه‌ندیى به پره‌نسیپیان هه‌بێت هه‌موو فۆرمه زیهنییه‌کانى ئه‌وان بڵاو ده‌بێته‌وه و چاویان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت . وه‌ها تێده‌گه‌ن که یه‌کگرتنه‌وه‌ى دوو لایه‌ن ده‌بێته هۆکارى لاوازبوونى ئه‌وان . له کاتێکدا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ده‌بێت به هۆکارى ئه‌وه که ئێمه هه‌نگاوێکی تر له ئازادى نزیک ببینه‌وه."
ئازاد ئه‌وه‌شی خسته روو که به‌لایانه‌وه جێگای گومانه، له‌لایه‌ک یه‌کێتى نێوان PJAK و PKKپه‌سه‌ند ناکرێت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه باس له یه‌کێتی نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌کرێت و وتی:"به بڕواى ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که ئه‌وان باسى لێوه ده‌که‌ن؛ یه‌کگرتنێکه له نێوان ئه‌وان و ئه‌و که‌سانه‌دا که رخنه‌یان ناگرن و وه‌کو ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه . که ئه‌مه خۆی له خۆیدا پارادۆکسه و کۆسپێکه له‌به‌رده‌م یه‌کگرتندا ."
له‌کاتێکدا که پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوه‌نده‌کانیان له مه‌ودایه‌کی زۆر دوور له رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش له باشوری کوردستاندا له‌ناو په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌دان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستاندا، ره‌خنه ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندی PKK و PJAK ده‌که‌ن، ئازاد ئه‌وراز ئه‌و پرسه لێکده‌داته‌وه ده‌ڵێت:"کاتێک حزب و رێکخراوه یان که‌سایه‌تییه‌ک پشتی به هێزى گه‌ل نه‌به‌ستێت و گه‌له‌که‌ى به بچووک ببینێت، بێگۆمان بۆ ئه‌و ئاساییه که پشتى به هێزێکى ده‌ره‌کى گه‌رم بکات . بۆیه ئه‌م شێوازه بیرکردنه‌وه‌یه، کۆمه‌لێک شتى خراپ له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت که خزمه‌تى گه‌لى کورد ناکات و ته‌نیا هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى تاکه‌که‌سى تێدایه . بۆ نموونه بارۆدۆخى ئه‌و که‌سانه که له رۆژئاواى کوردستان پشتیان به هێزى ده‌ره‌کى به‌ستبوو، ئێستاکه بۆ هه‌موو که‌س روون و ئاشکرایه . بۆیه له روانگه‌ى ئه‌و که‌سانه‌وه، ئه‌گه‌ر پشتت به هێزى ده‌ره‌کى یا هه‌رێمى نه‌به‌ست، سه‌رکه‌وتن به‌دى نایه‌ت . له کاتێکدا دروستبوونى پارت یا رێکخراوه‌یه‌ک له بنه‌مادا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێداویستییه‌کانى کۆمه‌ڵگایه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته به باشى که‌ڵک له هێزى کۆمه‌ڵگا وه‌ربگیردرێت، نه‌ک بۆ پێکهێنانى یه‌کگرتوویى پشت به داگیرکه‌رێک ببه‌ستى و له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رێکى دیکه شه‌ڕ بکه‌یت . له‌کاتێکی وه‌هادا ئیراده‌ى سه‌ربه‌خۆ و باوه‌ڕى و وڵاتپارێزى گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و تێکۆشانێکى چڕ‌وپڕ و فیداکارى گه‌ل و گه‌ریلاکانمان له پێناوی ئازادی‌دا، شه‌هاده‌ت (شه‌هیدبوون) وه‌کو نرخێک بۆ ئازادى بدرێت ده‌بینن . راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئه‌مه‌ش تاکه سه‌رچاوه‌ی هێزی PJAKه . "
عومه‌ر ئیلیخانیزاده له به‌رده‌وامی لێکدانه‌وه‌کانیدا سه‌باره‌ت بهPJAK ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ى که من ده‌ى بینم PJAK یش حه‌قیقه‌تێکه له کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا بونى هه‌یه، به‌ڵام ڕخنه‌ى ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵه له PJAK ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌و پارته به‌ڕێز حاجى ئه‌حمه‌دی یه‌وه چه‌ند جارێک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه چه‌ند شتێکیان به‌یان کردووه، له‌وانه ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه ده‌زگاى ساواک دروستى کردووه . له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌گه‌ر داواى نزیکبوونه‌وه‌ى دۆستایه‌تیشمان لێ بکه‌ن، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه جۆرێکه له سیاسه‌ت . ئه‌گه‌ر باس له ئێمه بکه‌ن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ PJAK باسى خۆمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ش مایه‌ی قبوڵکردن نین . "
ئازاد ئه‌وراز سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه رایگه‌یاند:" به‌رێز هه‌ڤال حاجى ئه‌حمه‌دی، که‌سایه‌تییه‌کى سیاسى و سه‌رۆکى پارته‌که‌مانه که زیاتر له (60) ساڵه له گۆڕه‌پانى تێکۆشانى ئازادیخوازانه‌ى گه‌لى کورد دا جێگاى گرتووه . به ساڵانه له‌م گۆڕه‌پانه‌دا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی، پارت و رێکخراوه‌یان ناسیوه و له‌گه‌ڵیاندا خه‌باتى کردووه . له‌م رووه‌وه بێگۆمان ره‌خنه‌شیان له هه‌ندێک هه‌ڵوێست یا که‌سایه‌تى ئه‌وان هه‌یه که بۆ تێپه‌ڕبوون و دووباره‌نه‌بوونیان ئاراسته‌یان کردوون . "
له ئێران بورکانێک هه‌ڵگرسێت دامرکاندنه‌وه‌ی ئاسته‌مه
له کۆتاییدا و سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێران و ناوچه‌که عومه‌ر ئیلیخانیزاده وتی:" من بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه به هه‌ڵه ده‌زانم که گوایا له‌ده‌ره‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئێران، چونکه نه له ئه‌فغانستان و نه له ئێراق ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه سه‌رنه‌که‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقعبین بین و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ببینین، ڕوسیا که له دژی به‌هارى عه‌ره‌بى و ڕاپه‌ڕینى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و لوبنان و شوێنه‌کانى دیکه بوو، من پێموایه له سوریاش هه‌مان شت ده‌کات . هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه که داروده‌سته‌ى حافز ئه‌سه‌د ناهێڵێت حکومه‌تى ڕوسیا بڕوات، ڕوسیاش پاڵپشتى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات بۆ هێشتنه‌وه‌ى ڕژێمه‌که‌ى . له‌به‌ر ئه‌وه ڕوسیا هێزێکی ئه‌تۆمى جیهانیه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا ڕاده‌وه‌ستێت . هه‌روه‌ها له بارى ئابورییه‌وه دژایه‌تییان هه‌یه . ڕۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕێگا نادات وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان به‌ته‌نیا باڵاده‌ستبن . به بڕواى من هه‌ر وه‌کو چۆن کارێکى ئاسان نیه له‌لایه‌ن وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان هێرشى سه‌ربازى به‌رن بۆسه‌ر سوریا، به‌هه‌مان شێوه له‌دژی ئێرانیش کارێکى زۆر ئاسته‌مه و محاڵه . ته‌نیا له ئه‌گه‌رێکدا ده‌بێت که ئێران چه‌کى ئه‌تۆمى دروست بکات . ئێرانیش هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی خستۆته گه‌ڕ . ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له گۆڕانێکى جیدى دایه ئێرانیش ده‌گۆڕدرێت، پێم وانییه کۆمارى ئیسلامى گۆڕانکارى له سیاسه‌ته‌کانیدا بکات، ته‌نها ڕێگاى گۆڕ‌انى سیاسه‌ته‌کانی ئێران رووخان و له ناوچونى کۆمارى ئیسلامییه . من ناڵێم ئه‌وا (6) مانگى دیکه یان ساڵێکى دیکه ئه‌و گۆڕانه دێته ئاراوه، کاتى ده‌وێت . ئێران وڵاتێکه ئیسرائیل یان ئه‌مه‌ریکا ناتوانن هه‌روا به به‌ئاسانى هێرشی بکه‌نه‌سه‌ر . له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌بێت ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانێیه چاره‌سه‌ر بکرێت که له نێوان زلهێزه‌کاندا هه‌یه . من له کۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵیم ئێران رووبه‌ڕووی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه‌ش هیوا هه‌ڵده‌چنین."
ئازاد ئه‌وراز ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی PJAK سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئێستا و ئایینده‌ى نزیکى ئێران و هیواى هاتنه ئاراى گۆڕانکارییه‌ک له‌ناوچه‌که‌دا به‌مشێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:" له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌ستیان به ده‌ستێوه‌ردانێکی تر کرد . بێ گومان ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه بۆ به‌لاڕێدابردنى شۆڕش و دروستکردنى گۆرانکارییه‌ک به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان بوو . رۆژ به رۆژ ئاڵۆزییه‌کان له وڵاتى سوریا زیاتر ده‌بێت که سوریا هاوپه‌یمانى نزیکى ئێرانه و هاوکات له هاوسه‌نگى سیاسى هه‌رێمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رۆڵى گرنگى هه‌یه . ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌توانێت ئێرانیش بگرێته به‌ر . به‌رفراوانتربوونه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى و سیاسى ئێران سه‌ره‌تایه‌که بۆ ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه . "
هه‌روه‌ها وتیشی:"له ئێستادا ئاستى ناره‌زایه‌تى ناوخۆى ئێران به‌رز بووه‌ته‌وه . ئه‌مانه نیشانده‌ده‌ن که ئێران یان ده‌بێت به گوێره‌ى داخوازى گه‌لانى ئێران گۆڕانکارى پێک بێنێت، یان ئه‌وه‌تا گۆڕانکارییه‌ک له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان بکات و خۆی راده‌ست به‌وان ده‌کات . ئه‌گه‌ر گۆرانکارى بکات، ده‌توانێت رێگه له ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى بگرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه شاهیدى ئه‌وه‌ین که حکومه‌تى ئێران له جیاتى هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه ناوخۆییه‌کانی، به‌تایبه‌تى کێشه‌ى دیموکراسى و کێشه‌ى گه‌لانى ئێران، ده‌رکه‌کانى دیموکراسى داده‌خات . ئێران ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بکات، له کۆتاییدا تووشى چاره‌نووسى وڵاته‌کانى دیکه‌ى ناوچه‌که ده‌بێت . ئێران له جێگاى باسکردن له هێزى ناو‌کی، ده‌بێت رێز بۆ ئیراده‌ى سیاسى گه‌لان دابنێت . بێ شک ته‌نها به‌م شێوازه ده‌توانێت مه‌ترسى هێرشى ده‌ره‌کى له‌سه‌ر خۆى هه‌ڵبگرێت . پێویسته ئێران ره‌چاوی ئه‌وه بکات که وزه‌ى فیکرى و پراتیکى گه‌لانى ئێران به هۆکارى فره‌ڕه‌نگى و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، وه‌ک هیچ شوێنێکى دیکه نییه و ئه‌و بورکانه ئه‌گه‌ر دابگرسێت، دامرکاندنى زۆر ئاسته‌مه . "
بەشی یەکم
دوو پارتی کوردی رۆژهه‌ڵات باس له‌تێکۆشانی هاوبه‌ش ده‌که‌ن ــ I
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان - به ئامانجی روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و بۆچوونی هێزه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌مه‌ڕ یه‌کێتی نێوانیان و هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ڕ دروستبوونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها تاووتوێکردنی کۆنفرانسی پراگ و هه‌ندێک مژاری تری گرنگ، عومه‌رى ئێلخانیزاده سکرتێرى گشتى کۆمه‌ڵه‌ى زحمه‌تکێشانى کوردستان و ئازاد ئه‌ورازئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی ANF یان دایه‌وه. ..
له‌کاتێکدا که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جیا له پارچه‌کانی تری کوردستان له‌ژێر گوشارێکی توندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه و کۆمه‌ڵگای کوردی خوازیاری دروستبوونی یه‌کێتی و یه‌کڕیزی هێزه‌کانێتی به‌تایبه‌تیش له‌و به‌شه‌ی وڵات‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یه‌کێتییه‌ی له‌ناو گه‌لدا هه‌یه، له‌ناو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له چوارپارچه‌ی کوردستانیشدا دروست نه‌بووه. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که رۆژهه‌ڵاتی ناوین له ره‌وشێکدایه که گرنگی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کورد زه‌قتر ده‌کاته‌وه.
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی سه‌ره‌کی پارته کوردییه‌کانه
عومه‌رى ئێلخانیزاده سکرتێرى گشتى کۆمه‌ڵه‌ى زحمه‌تکێشانى کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی یه‌کگرتنی ستراتیژی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئاماده‌بوونی پارته‌که‌ی له‌و مژاره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ یه‌کێتی و یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌ستنیشانی کرد:" به‌ڵێ ئێمه ئه‌وه‌مان له مێژه وتووه و باسمانکردووه" و وتی:" ئێمه پێمان وایه گه‌لى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێویستى به‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌موو حزبه‌کانى له ژێر چه‌ترێکدا کۆببنه‌وه؛ مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی و مه‌سه‌له‌ى دیموکراسییه. به تایبه‌ت ئه‌وه له هه‌لومه‌رجى ئێستاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا پێویستیی بنه‌ڕه‌تییه. هه‌ربۆیه له جارانیش پێویستره ئه‌و کاره بکرێت. من پێم وایه هیچ خه‌باتێکى ڕزگاریخوازانه له جیهاندا به‌بێ بوونى کۆده‌نگى و هاوئاهه‌نگى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌رنه‌که‌وتووه، به‌ڵێ ئێمه له مێژه بانگه‌وازى بۆده‌که‌ین و به پێویستى ده‌زانین. "
ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK (ئازاد هه‌وراز) یش له‌و رووه‌وه ئاماژه به یه‌کگرتنى پارته‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات و سه‌باره‌ت به پرسیاری (ئایا جیا له یه‌کگرتن، له بنه‌مادا هه‌بوونى هه‌ندێک لایه‌ن زیانى نییه بۆ رۆژهه‌ڵات. له په‌یوه‌ندییه‌کانتاندا ره‌چاوى ئه‌م خاڵه ده‌که‌ن یان نا ؟) دا ئه‌وه‌ی خسته روو که " پێویسته وه‌کو نه‌ته‌وه‌ى کورد فێر ببین که هیچ کاتێک پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان فیداى په‌یوه‌ندییه تاکتیکییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نه‌که‌ین " و رایگه‌یاند:" پێویسته یه‌کێتی و یه‌کگرتن له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستاندا پێک‌بێت ." و وتی:" له روانگه‌ى ئێمه‌وه جیاوازى بیروڕا، ده‌وڵه‌مه‌ندییه و نه‌ک ته‌نیا نابێته کۆسپێک له به‌رامبه‌ر یه‌کگرتن، به‌ڵکوو یارمه‌تیشمان ده‌دات. به‌ڵام راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه، ئه‌ویش بیروڕاى هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن به هۆى پشت به‌ستن به هێزى ده‌رکى و چاوه‌ڕوانى رزگارى به ده‌ستى ئه‌و هێزه ده‌رکیانه، گه‌لى کورد بێ هێز ده‌بینن. ئه‌م تێڕوانینه ده‌بێته ئاسته‌نگ له به‌رامبه‌رى یه‌کگرتوویى نه‌ته‌وه‌یی. بێگومان له هه‌وڵدانه‌کانماندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌م بابه‌ته‌ی که باسمان لێوه کرد خالێکى گرنگه که له به‌رچاوى ده‌گرین، تا تێ‌یان بگه‌یه‌نین که پێویسته وه‌کو نه‌ته‌وه‌ى کورد فێر ببین که هیچ کاتێک پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان فیداى په‌یوه‌ندییه تاکتیکییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نه‌که‌ین ."
جیا له یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا، یه‌کێتی گه‌ل و پارته‌کانیش له هه‌ر پارچه‌یه‌کدا یه‌کێکه له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له‌م قۆناخه‌دا، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له میدیاکاندا یه‌کێتی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ئاستی رۆژه‌ڤی سه‌ره‌کیدایه، له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر ئیلخانیزاده ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێکه‌وه یه‌کگرتووبن، به پلانفۆڕمێک به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن، ئه‌وا خۆى له خۆیدا یه‌کێتییه‌کى نیشتیمانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی دێته ئاراوه، که ئێمه هه‌مووکات به پێویستمان زانیوه و زۆر به پێویستیشى ده‌زانین."
سه‌باره‌ت به‌و پلاتفۆرمه‌ش که به‌پێویستی دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی کوردی یاخود یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان ده‌کرێت ئازاد ئه‌ورازسه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هه‌موو حزبه‌کان ده‌ڵێن ئاماده‌ین به‌ڵام هیچ کردارێک نییه و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێ لایه‌ن سیاسه‌ت به‌و گوتاره‌وه ده‌که‌ن، ئاراز ئه‌ورازوتی:"قۆناخێک که گه‌لى کورد تێیدایه، قۆناخێکى زۆر مێژووییه که ده‌توانێت چاره‌نووسى گه‌لى کورد دیار بکات. ئێمه، هه‌ستیار بوونى ئه‌م قۆناخه به ساڵانه دێنینه زمان و هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵدانى خۆمانمان له‌و چوارچێوه‌دا کردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. به‌ڵام پێویسته هه‌موو پارت، رێکخراوه و که‌سایه‌تییه سیاسى و رۆشنبیره‌کان، به له‌به‌رچاو گرتنى گرنگى و هه‌ستیارى ئه‌م قۆناخه، ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندى تاکه که‌سى و ته‌سکى حیزبایه‌تى هه‌ڵگرن و له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌نگاو بنێن. ئه‌مه به ته‌نیا له چوارچێوه‌ى گوتن و دروشم‌دا نابێت، ده‌بێت هه‌نگاوى کردارى بۆ هه‌ڵبگیردرێت. ئێمه له‌م چوارچێوه‌دا هه‌وڵدانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و رێکخراوه و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه سیاسى و رۆشنبیره‌کاندا بۆ وه‌دیهاتنى یه‌کگرتوویى کردووه و به‌رده‌وامیشى ده‌بین . "
ئازاد وتیشی:" له راستیدا وایه که هه‌ندێک لایه‌ن له رواڵه‌تدا باس له یه‌کگرتوویى نه‌ته‌وه‌یى ده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌ناودا ئاماده نین بۆ یه‌کگرتوویى و به پێچه‌وانه‌وه چه‌ڵه‌مه‌ش له‌به‌ر پێى ئه‌و رێکخراوه و پارتانه داده‌نن که ده‌یانه‌وێت یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى راسته‌قینه پێکبهێنن. چونکه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له روانگه‌ى ئه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ (سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندى خۆم)، پاشان (پارته‌که‌م) و پاشانیش هه‌موو (شتێک به گوێره‌ى من)، له‌وێدا تاکه‌ره‌وییه‌کى قووڵ هه‌یه. به‌م زیهنییه‌ته‌وه یه‌کگرتوویى نه‌ته‌وه‌یى درووست نابێت."
" رێکه‌وتنی نێوان موهته‌دی و هیجری مانۆڕێکی سیاسییه "
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هۆکاری یه‌کنه‌گرتن یاخود لاوازی هزری دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڵوێسته یه‌ک لایه‌نه و دوولایه‌نه‌کان ده‌بینین زۆرێک لایه‌ن و که‌سایه‌تى سیاسى واژۆکردنى ڕێکه‌وتننامه‌ى نێوان کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران و حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران به به‌فه‌رمی نه‌ناسینى حزبه‌کانى تر‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان وه‌سف ده‌که‌ن له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر ئیلیخانیزاده وتی:" من له مێشکى ئه‌واندا نیم تابزانم حزبه‌کانى تر‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ڕسمیه‌ت ده‌ناسن یان ناناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که هه‌یه، ئه‌وان هیچیان؛ نه کاک (عه‌بدولڵاى مۆهته‌دى) نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان ده‌کات و نه کاک (موسته‌فا هیجرى) نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو دیموکراته‌کان ده‌کات، ئه‌وه ڕاستییه‌که، ئه‌وه‌ى که بۆ خۆیان وه‌ک دوو لایه‌ن پێکه‌وه بیانه‌وێت هاوکارى یه‌کترى بکه‌ن من هیوادارم هاوکارى یه‌کترى بکه‌ن و هاوکاریه‌کانیان سه‌ربگرێت، به‌ڵام من زیاتر ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه وه‌ک مانۆڕێکى سیاسى ده‌بینم. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به جدى ئه‌و به‌ڕێزانه کاریان کردبا، ده‌بوو هه‌موومان کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو حزبه‌کان کۆببینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک ڕێکبکه‌وین."
ئیلیخانیزاده وتیشی:"ڕه‌خنه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه که رێکه‌وتنی (2ــ3) حزب نابێته چه‌شنێک ئه‌ڵته‌ڕناتیڤى هاوکارییه‌کى گشتى نه‌ته‌وه‌ى له کوردستانى ڕۆژهه‌ڵاتدا، ده‌نا هه‌ردوو لایه‌ن چۆن ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر چى ڕێکه‌وتون مباره‌کیان بێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نه‌کانى ترناکه‌ن و بۆ خۆشیان هه‌ر وایان نوسیوه که وه‌کو باڵێکى دیموکرات و باڵێکى کۆمه‌ڵه هه‌ستاون به‌و کاره. "
ناوبراو سه‌باره‌ت به فه‌رمی داننه‌نان به پارته‌که‌یان (کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان) له‌لایه‌ن (کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران)ه‌وه وتی:" ئه‌وه به ده‌لیلى ئه‌وه‌ى که خۆشیان به ڕه‌سمیه‌ت ناناسن، ڕه‌سمیه‌ت چییه ؟ کێ هه‌یه که ده‌بێت ڕه‌سمیه‌ت بدات به‌یه‌کێکى دیکه ؟ من ئه‌و بیرۆکه‌یه به بیرۆکێکى زۆر کۆن و پاوانخوازانه و دور له ڕاستى و دوور له زه‌مان و دور له دنیاى مۆدێرن ده‌زانم، من له‌م کوردستانه حزبێک ناناسم چوبێت داواى ڕه‌سمیه‌تى خۆى له حزبێکى دیکه کردبێت، تا کاک (عه‌بدولڵاى مۆهته‌دى) بوبێت به‌وه. کێیه ئه‌و شوێنه‌ى به کاک (عه‌بدولڵاى موهته‌دى) و کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران داوه. من پێم وایه ئه‌وه جه‌ماوه‌رى گه‌لى کوردستانه به‌ده‌نگى خۆیان جێی حزبه سیاسییه‌کان له نێو خۆیاندا ده‌که‌نه‌وه. به‌باوه‌ڕى من هه‌موو حزبێکیش بچوک و گه‌وره ڕه‌سمیتیان هه‌یه. ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاتێک له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان دروست بوو، ئه‌وکات له‌وانه‌یه حزبێک بچێت به‌فه‌رمى داواى مۆڵه‌ت ورگرتنى حزبه‌که‌ى له یاسا بکات، هه‌ر وه‌کو چۆن له باشورى کوردستان حزبه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کاروچالاکییه‌کانیان ده‌چن مۆڵه‌تى فه‌رمى له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرن، ئه‌میش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. له هه‌موو وڵاتێکى دیموکراتی جیهانیشدا وایه، ئێمه نه ده‌زگایه‌کى وامان هه‌یه و نه هیچ که‌س هه‌یه به ئێمه‌شه‌وه یا هه‌ر به هه‌چ لایه‌نێکى دیکه‌شه‌وه، یه‌کمان ئه‌وى دیکه‌مان به‌ڕه‌سمى بناسێت یان نه‌ناسێت. "
پراگ باسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی نه‌کرد
له رۆژانی 17 ــ 18ی تشرینی دووه‌مدا سێه‌مین کۆنفرانسى " یه‌کگرتن له پێناوى دیموکراسیدا بۆ ئێران " له پراگ به به‌شدارى زیاتر له (١٢٠) که‌س له نوێنه‌رانى هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانى ئێران له‌سه‌ر کۆمه‌لێک باس کۆبوونه‌وه. به‌ڵام هه‌ندێک له پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زۆربه‌ی رۆشنبیرانی کورد به‌هۆی باس نه‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه ره‌خنه‌یه‌کی زۆریان ئاراسته‌کردن و راشیانگه‌یاند که کۆنفرانسه‌که به ئامانجی په‌راوێزخستنی پرسی کورد بووه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا، عومه‌ر ئیلیخانیزاده‌ش له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر بابه‌ته‌که و وتی:" ئێمه هیچ نوێنه‌رێکمان نه ناردوه بۆ پراگ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هیچ که‌سیش وه‌ک لایه‌نى سیاسى بۆ کۆنفرانسى پراگ به‌فه‌رمى بانگه‌هێشت نه‌کراوه، به‌ته‌نها هه‌ندێک که‌سایه‌تى و خه‌ڵک بانگه‌هێشت کراوه له نێو ئێمه‌شدا کاک (وریاى محه‌مه‌دى) که له ئه‌ڵمانیا داده‌نیشێت، له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س و لایه‌نی تره‌وه بانگه‌هێشت کرابوو، دواتر کاک (عه‌بدولڵاى موهته‌دى) که خۆى یه‌کێک بوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که و ئه‌رکدار به بانگه‌هێشتکردنى میوانه‌کانى کۆنفرانسى پراگ، ناڕه‌زایى خۆى نیشاندابوو و به هاوڕێیانى وتبوو (ئه‌گه‌ر وریا محه‌مه‌دى به‌ژدارى پراگ بکات ئه‌وا ئێمه به‌ژدارى ناکه‌ین) ده‌نا به‌داخه‌وه له کۆنفرانسى پراگدا ئه‌سڵه‌ن وه‌ک لایه‌نى سیاسى به‌ژدار نه‌بووین. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه که بچن له‌گه‌ڵ ژماریه‌ک ئێرانى و له‌گه‌ڵ ژماریه‌ک ده‌ڵاڵى سیاسى و ته‌نانه‌ت که‌سانێکى به‌دناو ده‌ستى چه‌نده‌مى ئیسڵاحخوازانى ئیسلامى له کۆنفرانسێکدا پێکه‌وه وه‌کو لایه‌نێکی کورد دا‌نیشێت و قبوڵى ئه‌وه‌ش بکات حزبه کوردییه‌کان که به نێوى حزب ڕاسته بۆ خۆیان ده‌ڵێن (ئه‌وه ڕاگه‌یاندنى حزبى دیموکراتى کوردستان، ئه‌وه ڕاگه‌یاندنى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران) به‌ڵام جیا له‌وه‌ش ئه‌و کۆنفرانسانه بۆ به نهێنى به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ به‌شێکى زۆرى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى به‌ژدارى تێدا ناکات؟. کاریشم به‌وه نیه ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى کێن و چه‌ندن و بۆ خۆى چه‌نده به‌ر بڵاوه، ئه‌گه‌ر گرفت له نێو ئۆپۆزسیۆنى کوردى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا هه‌یه، ئه‌و گرفته به سه‌د ئه‌وه‌نده له نێو ئۆپۆزسیۆنى ئێرانیشدا هه‌یه، بۆ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى بانگهێشتى ئۆپۆزسیۆنى کوردى ڕۆژهه‌ڵات بکات بۆ شوێنێک. "
هه‌روه‌ها وتیشی:"مه‌سه‌له‌یه‌کى تریش له‌و کۆنفرانسه‌دا که گرنگه له پێشدا براوه‌ته‌وه که ده‌بێت باسى ڕوخانى ڕ‌ژێمى کۆمارى ئیسلامى نه‌کرێت باس له مافى یه‌کسانى ژن و پیاو و کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش نه‌کرێت، هه‌روه‌ها باس له یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کانى نێو ئێران و مافى نه‌ته‌وایه‌تى تێدا نه‌کرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه باسکران، مه‌سه‌له‌ى دیکه‌ش دێته پێشه‌وه بۆ ده‌بێت ئێمه‌ى کورد ئه‌و مه‌رجانه قه‌بوڵ بکات و به‌و شێوه‌یه بچینه پێشوازى دیالۆگ، من دیالۆگم قبوڵه و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێرانیانه ده‌که‌م ئاماده‌بن ئه‌و مێژووه هاوبه‌شه که گه‌لى کورد هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ باقى نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى ئێرانى دانى پێدابنێن و به‌ڕه‌سمیه‌ت بیناسن. دیالۆگ شه‌رته‌که‌ى ئه‌وه نیه من ناسنامه‌ى خۆم بشارمه‌وه دواتر بێم دیالۆگ له‌گه‌ڵ که‌سى به‌رامبه‌ر بکه‌م له هه‌رسێ کۆنفرانسه‌کانى ستۆکهلۆم و برۆکسل و پراگدا خاڵێکى هاوبه‌شه‌ى تێدایه که نابێت باس له ڕۆخانى ڕ‌ژێمى کۆمارى ئیسلامى بکرێت ئه‌ى باشه ئێمه به‌ته‌ماى چین له ئێران‌دا ئێرانى داهاتوو ده‌بێت چیبێت؟ "
ژماره‌یه‌کى زۆر له رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و هه‌ندێک لایه‌نى کوردى به‌تایبه‌تى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ره‌خنه‌یان له ئاراسته و چه‌مکى کۆنفرانسى هه‌بوو، هه‌ندێک لایه‌ن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌ستى ده‌ره‌کى له‌پشت ئه‌و کۆنفرانسه‌وه هه‌بووه و هه‌ندێکى تر ئه‌م بانگه‌شه‌یه به بێ بنه‌ما له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئازاد ئه‌ورازئه‌و بانگه‌شانه یه‌کلاده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:" ئه‌و کۆنفرانسه له کاتێکدا درووست بوو که گۆڕانکارى و ئالۆزییه‌کان له هه‌رێمه‌که، رۆژ له دواى رۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه. که‌ش و هه‌واى سیاسى هه‌رێم و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى بۆ ئاڵوگۆڕ له هه‌رێمه‌که و به تایبه‌ت له سوریا و به ئه‌گه‌ری زۆریش دوابه‌دواى سوریا له ئێران، کاریگه‌رییه‌کى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر بیرۆکه‌ى سازدانى ئه‌و کونفرانسه هه‌بووه. به‌ڵام ناوه‌ڕۆکى ئه‌و کونفرانسه نیشانی‌دا که دروشمى ئه‌و کۆبوونه‌وه نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانى یه‌کتر ناگرێته‌وه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایى و سه‌ره‌کیترین پێوانه‌کانى دیموکراسیدا ناکۆکى جدییان هه‌یه. بۆ وێنه هه‌رچه‌ند باسیان له ئه‌تنیسیته‌کان ده‌کرد، به‌ڵام له‌و کۆنفرانسه‌دا نوێنه‌ر گه‌لان و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیانى ئێرانى به‌شدار نه‌بوون. هه‌ندێک که‌سیش نه‌ک له‌سه‌ر ناوى نه‌ته‌وه و حزبێک، به‌ڵکو وه‌کو که‌سایه‌تى له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارییان کردبوو. ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى هه‌ندێک له گه‌لانى ئێران، ده‌رفه‌تى بیروڕا ده‌ربڕینیان پێنه‌درا. "
ئازاد وتیشی:" هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌و کۆنفرانسه له ئوپۆزسیۆنى راسته‌قینه‌ى گه‌لانى ئێران درووست نه‌بووه. پێشتریش ئاماژه‌مان پێ‌کرد که ئه‌و کونفرانسه له راستى پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ئێران و ئاستى تێکۆشانى گه‌لان دووره و نه‌یانتوانیوه به دیدێکى واقیعبینانه ره‌چاوی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى هه‌رێمه‌که بکات. بۆیه نه‌یتوانیوه و ناتوانێت وه‌ڵامده‌رى ویست و داخوازى هه‌موو گه‌لانى ئێران بێت. "
پراگ بانگه‌شه‌بوو بۆ یه‌کگرتنی ئۆپۆزسیۆنی ئێران نه‌ک کورد
عومه‌ر ئیلیخانیزاده پرسیاری (هێزى پارتى کوردى بانگه‌شه‌ى یه‌کگرتنى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانیان کرد، بۆچى بانگه‌شه‌ى یه‌کێتى کوردیان نه‌کرد)ی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:"ده‌رده‌که‌ى ئه‌وه‌یه به قه‌وڵى مه‌سه‌لێکى فارسى هه‌یه ده‌ڵێت (ده‌رکه‌وتنی هه‌تاو به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌بوونی) کاتێک گه‌لى کورد سه‌ره‌ڕاى بونى ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ى به‌هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستانه‌وه که ده‌ریخستوه تا وه‌کوو ئێستا نه‌مانتوانیوه هه‌رگیز یه‌کگرتووییه‌کى ته‌واومان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نێکى دیکه ئه‌گه‌ر کورد خۆى یه‌کگرتوو نه‌بوبێت ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ به‌شێکى کوردستان هاوپه‌یمانى و نزیکیمان ببێت، له‌گه‌ڵ بونى بیروڕاو بۆچونى جیاوازى سیاسى حزبه کوردییه‌کان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستان که نزیکن له‌یه‌ک به جۆرێک هاوئاهه‌نگییان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کترى، من ناڵیم شتى خراپیش ڕ‌وى نه‌داوه، ڕویداوه به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌وانه‌وشه‌وه نیشانده‌دات که‌تۆ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى کورد، له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانى کوردستان په‌یوه‌ندیت هه‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه کوردییه‌کان کاتین، که‌م ده‌بینم لایه‌نى دیموکراسیخواز لایه‌نى پێشکه‌وتنخواز داکۆکى له مافه‌ڕه‌واکانى گه‌لى کورد بکات، نه‌ک لایه‌ن. که‌م که‌س هه‌یه ئه‌و که‌سانه ده‌گمه‌نن داکۆکى له مافى کورد بکات، بۆیه ئێمه کاتێک ده‌توانین له‌گه‌ڵ باقى نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانى تر‌ى ئێران نزیک بینوو هاوپه‌یمانیمان هه‌بێت، پێشوه‌خت ده‌بێت ئێمه‌ى کورد له نێوان خۆماندا هاوپه‌یمان بین. "
هه‌روه‌ها عومه‌رى ئێلخانیزاده سکرتێرى گشتى کۆمه‌ڵه‌ى زحمه‌تکێشانى کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ( ئایا ئێوه وه‌کو پارتییه‌ک خۆتان گۆڕى ؟ ده‌تانه‌وێت به چى شێوازێک به‌گه‌ڕێنه‌وه ناو گۆڕه‌پانى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌تایبه‌تى له ئایینده‌دا ؟ ) وتی:" ئێمه کاتێک ڕۆشتینه نێو حزبى کۆمۆنێستى کرێکارى سیاسه‌تێکى زۆر هه‌ڵه بوو دوا به‌دواى ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌ى سه‌ربه‌خۆ بونه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌مان کرده‌وه، من پێم وایه ئه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، پێشم وایه هێشتا ڕه‌وتى کۆمه‌ڵه کارى تێدا ده‌کرێت. به بڕواى من با کۆمه‌ڵه به دوو لایه‌ن و سێ لایه‌نیشى هه‌رکامه‌یان به ناوێک کار بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیه‌که کۆمه‌ڵه حزبێکى خاوه‌ن مێژوو و خاوه‌ن شوێنه‌وارى سیاسییه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئێمه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین کار ده‌که‌ین بۆ کۆمه‌ڵه‌یىکى گه‌وره و له‌هه‌وڵه‌کانماندا به‌رده‌وامین له‌هه‌مانکاتیشدا جێگاى داخه زۆر لایه‌نیش هه‌ن به‌ناوى کۆمه‌ڵه‌وه سیاسه‌تى نادروست کارى پێده‌که‌ن و په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌و سیاسته نادروسته که به‌ناوى کۆمه‌ڵه‌وه په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن مه‌حکومى ده‌که‌ین و دژى ڕاده‌وه‌ستین، کاریشى بۆ ده‌که‌ین ئاره‌زوو ده‌که‌م ڕۆژێک دابێت ده‌ستمان بگاته‌وه نێو خاکى خۆمان ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت به سه‌دان کادرى کارامان هه‌ن. ڕه‌نگه ئێستا نه‌توانن چالاکى بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وکاتى چالاکیان ده‌بێت و کارده‌که‌ن با ئه‌وه‌شتان پێڕابگێنم؛ ئێمه به سه‌دان که‌سى تێکۆشه‌رى ناسراو مان هه‌یه، کاتێک ده‌رکه‌وتن وتیان ئێمه کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانین، ئه‌و کات جه‌ماوه‌ر خۆیان شوێنیان ده‌که‌ون، هه‌ربۆیه سیاسه‌تى ئێمه ئه‌وه یه ده‌بێت ڕه‌وشه‌که هێور بکه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵه جۆرێک هاوئاهه‌نگ و هاوکار بین بۆ دوا ڕۆژ." firatajanews

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر