Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۲۱, پنجشنبه

له‌گرده‌سپى شه‌روپێکدادان ؛(11) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژران


له‌گرده‌سپى شه‌روپێکدادان ؛(11) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژران


له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌روپێکدادانه‌ى له‌نێوان هێزه‌کانى YPG و گروپه‌ چه‌ته‌کان له‌گونده‌کانى ڤرگول و چه‌له‌ب (11) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژران و ئۆتۆمبێلێکیش به‌ته‌واوى تێکشکێندرا .
به‌گوێره‌ى ئه‌و زنیاریانه‌ى به‌ده‌ستکه‌وتوون ، شه‌وى رابردوو له‌نێوان گونده‌کانى ڤرگول و چه‌له‌ب که‌ ده‌که‌ونه‌ رۆژئاواى شارى گرده‌سپى له‌نێوان هێزه‌کانى YPG گروپه‌ چه‌ته‌کان شه‌روپێکدادان هاتۆته‌ ئاراوه‌ . له‌وباریه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌روپێکدادانه‌دا ئۆتۆمبێلێکى گروپه‌ چه‌ته‌کان که‌ (4) که‌سى تێدابووه‌ به‌ته‌واوى تێکشێنداوه‌ و ئه‌و (4) که‌سه‌ش کوژراون .
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌وکاته‌دا ئۆتۆمبێلێکى تر به‌هانه‌ى ئه‌و هاتووه‌ ، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى YPG گوزى به‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامدا (7) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژراون .
راشگه‌یه‌ندرا که‌ گروپه‌ چه‌ته‌کان ناچارماون پاشه‌کشه‌بکه‌ن .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر