Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۲۲, جمعه

کورده‌کان ئه‌گه‌ر شتێکیان زیاتر له‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ نه‌وێ ، که‌متریان ناوێ . ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی مێژووی و تیۆریکه‌وه‌ چاو له‌ مه‌سه‌له‌که‌ بکه‌ین ، ده‌بینین وڵاتێک که‌ ئه‌مڕۆ به‌ ناوی ئێران ناسراوه‌ ، به‌ درێژایی مێژوو پێکهاته‌یه‌ک بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان ، به‌ڵام هیچ شتێک هه‌تا هه‌تایی نیه‌ .

چ هۆیه‌که‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌ هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ به‌یه‌که‌وه‌ ژیا بن ئێستا نا توانن لێک جیا ببنه‌وه‌ مه‌سه‌له‌که‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆییه‌ ، ئه‌گه‌ر دنیا له‌ حاڵی گۆراندایه‌ شتێکی سروشتیه‌ که‌ دۆستایه‌تیه‌کان ، ڕێکه‌وتنه‌کان ، به‌یه‌که‌وه‌ ژیانه‌کان ڕوانینه‌کانیش هه‌ر هه‌موویان ده‌گۆڕێن . جیا له‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ هیچ ڕاستیه‌کی مێژووی ناتوانێ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێ که‌ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران هه‌میشه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ژیاون. ئازه‌ریابجان و ئه‌فغاستان و هتد هه‌ر هه‌موویان جیا بوونه‌وه‌ دنیاش نه‌ڕووخا . بۆ چی ئێستا بڤه‌یه‌ ؟

دکتور سه‌عید (سادق) شه‌ره‌فکه‌ندی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر