Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مهر ۱, دوشنبه

کوردستان گێرودەی دەستی سەرکردەی نەزان فرۆشتیان بە داگیرکەران کوردستان سەرکردە نەزانەکان

کوردستان گێرودەی دەستی سەرکردەی نەزان فرۆشتیان بە داگیرکەران کوردستان سەرکردە نەزانەکان
ئه‌ی چۆن شکست ناهێنێت
نووسینی کاک بەلین سالەح
ئه‌و کاته‌ی بڕیار درا هه‌موو شکۆمه‌ندیه‌کانی شاخ و شار هه‌ڕاج بکرێن، ئه‌و کاته‌ی مێژووی کۆن و نوێ فه‌رامۆش کران، ئه‌و کاته‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانتان بۆ ململانێ و چاڵ بۆ یه‌کتر هه‌ڵکه‌ندن به‌کار ده‌هێنران، ئه‌و کاته‌ی ده‌ستی ڕاستتان په‌لاماری ده‌ستی چه‌پتانی ده‌دا، ئه‌و کاته‌ی دیموکراسی و کرانه‌وه‌ و نوێگه‌راییه‌کانتان گۆڕیه‌وه‌ به‌ ته‌نه‌که‌یه‌ک نه‌وتی ڕه‌ش، ئه‌و کاته‌ی ملتان دا و خۆتان هێنده‌ به‌ بچوک ده‌زانی و شه‌ڕتان بۆ بوون به‌ جێگر ده‌کرد، ئه‌و کاته‌ی له‌ کۆنگره‌دا پێشێلی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی خۆتان ده‌کرد و ئه‌م و ئه‌وتان ده‌کرده‌ مه‌کته‌ب سیاسی، ئه‌و کاته‌ی مه‌کته‌ب عه‌سکه‌ریتان ناو نا مه‌کته‌ب سیاسی، ئه‌و کاته‌ی بڕیارتان دا جه‌هاله‌ت شوێنی هزر بگرێته‌وه‌، ئه‌و کاته‌ی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ن که‌سێکتان کارتان بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی 17ی شوبات نه‌کرد، ئه‌و کاته‌ی بۆ ڕازیبوونی ئه‌م یان ئه‌و هه‌زاران ته‌نازولاتتان ده‌کرد، ئه‌و کاته‌ی له‌ ڕۆژی 30 مانگی شه‌شدا له‌ په‌رله‌ماندا پیلانتان گێڕا دژی خواستی خه‌ڵک، ئه‌و کاته‌ی جه‌سته‌یه‌کی شه‌که‌ت و ماندوو بووین ئێوه‌ له‌وێ نه‌بوون، ئه‌و کاته‌ی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی تردا ئه‌ندامه‌کانی خۆتانتان ده‌کرده‌ قوربانیی، ئه‌و کاته‌ی هه‌نگاوی بێ شوماری نایاساییتان ده‌نا، ئه‌و کاته‌ی داڵده‌ی که‌سانی هه‌لپه‌رستتان ده‌دا، ئه‌و کاته‌ی بڕیاره‌کانتان له‌ ته‌که‌توله‌کانتانه‌وه‌ بوو، ئه‌و کاته‌ی هه‌موو شتێکتان بۆ خۆتان ده‌کڕی، ئه‌و کاته‌ی میلله‌ت له‌ بیری ئێوه‌دا حزوری نه‌ما، ئه‌و کاته‌ی بوونه‌ دیلی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی، ئه‌و کاته‌ی که‌وتنه‌ ته‌خوین و ته‌قه‌ له‌یه‌ک کردن، ئه‌و کاته‌ی سه‌ری (ئاسۆس هه‌ردی) تان شکاند، ئه‌و کاته‌ی به‌ شه‌ق له‌ (نیاز عه‌بدوڵا) ده‌درا و چاوتان داده‌خست، ئه‌و کاته‌ی دۆسێکانی بکوژانی (سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان) تان دیزه‌ به‌ ده‌رخونه‌ کرد، ئه‌و کاته‌ی خوا پێم نه‌گرێت به‌ ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه‌ چاوتان له‌ دزی و تاڵانکردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌پۆشی، ئه‌و کاته‌ی هه‌نگاوتان بۆ به‌ بنه‌ماڵه‌یی کردنی خۆتان ده‌نا، ئه‌و کاته‌ی له‌ پێناو چه‌ند مشته‌ دۆلارێک و یه‌ک دوو عه‌ره‌بانه‌ نه‌وت سازشتان له‌سه‌ر به‌ها جوانه‌کان و خه‌ونه‌کانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌کرد، ئه‌و کاته‌ی....ئه‌و کاته‌ی....هتد، تکایه‌ پێم مه‌ڵێن نه‌تانده‌زانی هه‌ڵبژاردنتان له‌ پێشه‌؟! یان نه‌تانده‌زانی ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان سزاتان بده‌ن؟!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر