Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۷, یکشنبه

بەداخەوە هێشتا بالی رەشی جاشایەتی زالە بە سەر ئەم کومەلگا زولم لی کراوەدا


بەداخەوە هێشتا بالی رەشی جاشایەتی زالە بە سەر ئەم کومەلگا زولم لی کراوەدا
له‌هه‌ر دوو هێرشه‌که‌ى سه‌رعه‌فرین (ئه‌لپارتى) تێوه‌گڵاوه‌


له‌ئۆپه‌راسیۆنێکى هێزه‌کانى ئاسایش به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى دوو هێرشه‌ بۆمبه‌یه‌که‌ى سه‌ر عه‌فرین که‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌دا (3) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یانیش برینداربوون ، هێزه‌کانى ئاسایش توانیان (2) که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن و ئاشکراش بوو هه‌ردووکه‌سه‌ ئه‌ندامى ( ئه‌لپارتى ) ین ، ئه‌و تاونبارانه‌ دانیان به‌تاونه‌که‌ى خۆیان دانا و رایانگه‌یاند که‌ ئه‌و بۆمبانه‌ى له‌و هێرشه‌ به‌کاریان هێناون له‌باره‌گاى حزبى (ئه‌لپارتى ) یان بردوون .

هێزه‌کانى ئاسایش له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و دوو هێرشه‌دا توانیان دوو که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن که‌ ناوه‌کانیان بریتین له‌ (جگه‌ر حه‌مۆ ) و (به‌یازید مه‌حمۆ محه‌مه‌د ) ناوسراو به‌ (بۆزان ) . به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى هێزه‌کانى ئاسایش به‌ده‌ستکه‌وتوون هه‌ریه‌که‌ له‌ (جگه‌ر حه‌مۆ ) و (به‌یازید مه‌حمۆ محه‌مه‌د ) ناوسراو به‌ (بۆزان ) له‌ئه‌نجامى لێپرسینه‌وه‌ دانیان به‌تاوه‌نه‌که‌ى خۆیان داوه‌ . به‌گوێره‌ى ئه‌مه‌ ( جگه‌ر حه‌مۆ ) دانى ناوه‌ به‌وه‌ى که‌ ئه‌و ، ئه‌و هێرشه‌ بۆمبه‌یه‌یی له‌ (22) ى ته‌مووزى ئه‌نجامداوه‌ که‌ له‌ئاکامدا (3) که‌س له‌یه‌ک خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا . هه‌روه‌ها (به‌یازید مه‌حمۆ محه‌مه‌د ) ناوسراو به‌ (بۆزان )یش دانى به‌تاونه‌که‌ى دانا و که‌ ئه‌و، ئه‌و هێرشه‌ بۆمبه‌یه‌یی دژى ئه‌کادیمیاى راگه‌یاندنى ئازاد له‌رۆژى (4) ئه‌یلول ئه‌نجامداوه‌ .

ئاشکرابوو که‌ تاوانبارى هه‌ردوو هێرشه‌ بۆمبه‌یه‌که‌ ئه‌ندامى حزبى (ئه‌لپارتى ) ین.لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (به‌یازید مه‌حمۆ محه‌مه‌د ) ناوسراو به‌ (بۆزان ) ده‌رباره‌ى رووداوه‌که‌ى (4) ئه‌یلول ئه‌نجامدرا و (به‌یازید ) رایگه‌یاند که‌ ئه‌و بۆمبه‌که‌ى له‌باره‌گاى (ئه‌لپارتى ) له‌که‌سێک وه‌رگرتووه‌ که‌ ناوه‌که‌ى نازنێ و ئه‌و که‌سه‌ شوێنى به‌جێ کردنى بۆمبى نیشان داوه‌ و داواى لێکردووه‌ که‌ هێرشه‌که‌ له‌ نێوان 21:13 ــ 22:30 ئه‌نجام بدات .

به‌یازید له‌کاتى لێپرسینه‌وه‌دا ئه‌و شوێنه‌ى له‌ ناوندى ئه‌لپارتى بۆمبه‌که‌ى وه‌رگرتووه‌ نیشاندا و كة له‌کاتى ته‌قینه‌وه‌که‌دا به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌لپارتیش ئاماده‌بوونه‌ و سه‌رنجراکێش بوو ئه‌و شوێنه‌ى به‌یازید نیشانى دا چه‌ندین پاشماوه‌ى خواردنه‌وه‌ى بیره‌ ده‌که‌وته‌ به‌رچاو .

هاوکاتیش له‌کاتى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانباره‌ له‌ ئه‌کادیمیاى راگه‌یاندنى ئازاد ، خه‌ڵکى ده‌وروبه‌رى ئه‌کادیمیا ناره‌زایه‌تى نیشاندا و جه‌ماوه‌ر داواى له‌هێزه‌کانى ئاسایش کرد ئه‌و تاوانباره‌ راده‌ستى ئه‌وان بکات بۆ ئه‌وه‌ى سزاى بده‌ن . به‌ڵام ئاسایش به‌زۆر توانى تووره‌بوونى گه‌ل بوه‌ستێنێت.

دواى لێپرسینه‌وه‌که‌ تاوانبار (به‌یازید مه‌حمۆ محه‌مه‌د ) بردریایه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندى ئاسایش و ده‌رباره‌ى رووداوه‌ که‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌ندێک تاوانبارى تریش ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێن .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر