Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۲۲, جمعه

رژێمی داگیرکەری نەژادپرەستی تورکیا هەموو بەها مرۆڤایەتێکانی پی شیل کردوە ونژادپرەستی لە تورکیا ژئەوەندە بەربەلاوە کە هەموو بەها مرۆڤایەتێکانی پی شیل کردوە و هێچ سنۆرەێک ناناسێت و هەموو سنۆرە مرۆڤایەتێەکان پی شیل دەکات دەولەتێکی نەژابپرەست هەرگیز ناتوانێت خۆیی وەک سیستەمێکی دیمۆکرات و ئازاد بە دۆنیا نیشان بەدات چونکە ئەمرۆ هەموو کەس ئاکاداری رەفتاری سیاسەت مدارانی ئەو وەڵاتن دژ بە کوردەکان و پیشیل کردنی مافی کوردانن لە وەڵاتی نەتەوەپرەستی تورکیا.



 رژێمی داگیرکەری  نەژادپرەستی تورکیا  هەموو بەها مرۆڤایەتێکانی پی شیل کردوە  ونژادپرەستی لە تورکیا ژئەوەندە بەربەلاوە کە هەموو بەها مرۆڤایەتێکانی پی شیل کردوە و  هێچ سنۆرەێک ناناسێت و هەموو سنۆرە مرۆڤایەتێەکان پی شیل دەکات دەولەتێکی نەژابپرەست هەرگیز ناتوانێت خۆیی وەک سیستەمێکی دیمۆکرات و ئازاد بە دۆنیا نیشان بەدات چونکە ئەمرۆ هەموو کەس ئاکاداری رەفتاری سیاسەت مدارانی ئەو وەڵاتن دژ بە کوردەکان و پیشیل کردنی مافی کوردانن لە وەڵاتی نەتەوەپرەستی تورکیا.
بیرەی کوردی قەدەغەیە!
NNSROJ: وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بە بەهانەی ئەوەی ناوی کوردیی لە بیرەیەک ناوە، ئیزنی کاری کارسازێکی کوردی هەڵوەشاوە راگەیاند و کارسازانی کوردیش داوای ڕوونکردنەوە لە حکوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان دەکەن.


رۆژنامەی Wall Street Journal، لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بە بەهانەیەک کە ئاشکرای نەکردووە، ئیزنی فرۆشتنی بیرەی لە کارسازێکی کورد ئەستاندۆتەوە و کارسازەکەش، کە لە رۆمانیا بە تایبەت دوو جۆر بیرەی کوردیی بە ناوەکانی "نۆش" و "رۆژ" بە دروستکردن داوە، دەڵێ رەنگە ناچار بین "هەمووی بۆخۆمان بخۆینەوە."

خاوەنی کۆمپانیای "کەسکە گیدا" نورەدین کەسکە، وێرای ئاماژە بەوە کە "بایی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار" بیرەی کوردیی لە رۆمانیا بە دروستکردن داوە، دەستنیشانی کرد کە "وەزارەتی کشتوکاڵ، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەیم بۆ ڕوون کاتەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێیان راگەیاندم کە ئیزنی هاوردە کردنی بیرەی 'نۆش'م نییە". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە بەشی هەرێ زۆری ئەو بەرهەمە کوردییەی هاوردەی تورکیا کردووە و بڕیار بووە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەسەر بیرەفرۆشییەکاندا دابەش بکرێ. به گوێرەی ئەو کارسازە، گەڕاندنەوەی بیرەکان بۆ بەرهەمهێنەرە ڕۆمانیەکە، زیان بە شان و شەوکەتی کۆمپانیاکەی دەگەیەنێ.

ـ کارمەندێکی وەزارەتەکە بە تەلەفۆن پێی گوتم کە ئیزنی هاوردەکردنی بیرەی "نۆش" هەڵوەشاوەتەوە، ئێمە ناچارین هەمووی ڕەوانەی رۆمانیا بکەینەوە یانیش هەمووی بۆخۆمان بخۆینەوە؛ نورەدین کەسکە وای بە رۆژنامەکە گوتووە و ڕوونیشی کردۆتەوە کە "بەشی زۆری بیرەکان، کە دوو مانگ زیاتر بوو هاوردەم کردبوون، رۆژی سێشەممە ڕەوانەی ڕۆمانیا کراونەوە." 

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا نەیویستووە سەبارەت بە بابەتەکە هیچ زانیارییەک بدا و کاربەدەستێکیش جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە "لە داهاتووشدا هیچکەس لەو بارەوە وەڵامی پرسیارەکانتان ناداتەوە."

ژمارەیەک لە کارسازانی کورد، کە رۆژنامەکە دواندوونی، داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا کردووە کە سەبارەت بەو بابەتە روونکردنەوە بدات.

بەرپرسی سەندیکای کارسازانی باکووری کوردستان شائیماعیل بەدرخان ئۆغڵوو، لەو بارەوە دەڵێ "ئەمە بابەتێکە کە بۆ خراپ لێ تێگەیشتن کراوەیە، یەکەم شت کە دەگەڵ بیستنی هەواڵەکە بە مێشکی من گەیشت، ئەوە بوو کە ئەم ڕاگرتنە پەیوەندیی بە ناوە کوردییەکەوە هەیە. بێگومان دەکرێ هۆکارەکەی سنووردارکردنی هێنانی ئەلکوول یان شتێکی دیکەش بێ، بەڵام دەبێ ئەو شتە ڕوون بکرێتەوە و قەدەغەکردنیش دەبێ بە نووسراوە بێ."

ناوبراو ئەوەشی لێ زیاد کرد کە "بیرۆکراتەکانی رۆژئاوای تورکیا، چاوی دیتنی کەلوپەلی کوردییان نییە" و رووناکبیر و ئەکادیمیسیەنەکانی کوردیش پێیان وایە کە هەرچەند کەلوپەلی کوردی لە باکووری کوردستان زۆر بە بەربڵاوی هاتووەتە بازاڕ، بەڵام تا ئێستاش لە بواری سیاسییەوە بە هەستیار دەزانرێن.

ـ ئەمە یەکەم جار نییە، پێشتریش هاتنی قەندی کوردی بۆ بازاڕ لە ژینگەی گشتیدا سکانداڵی دروست کرد، هێندێک لە تورکەکان نایانەوێ ناوی کوردی بە سەر کەلوپەلەوە ببینن؛ بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی دیجلە لە شاری ئامەد وای گوت.

ئەمە هەروەها یەکەم کێشەی کۆمپانیای "کەسکە گیدا" نییە لە پەیوەندیی دەگەڵ هاوردە کردنی کەلوپەلی کوردیدا. لە ساڵی ٢٠٠٤دا، کاتێک کۆمپانیاکە دەیویست بیرەی "رۆژ" هاوردەی تورکیا بکا، پێشی پێ گیرا. بە گوێرەی رۆژنامەکە، لەوانەیە بەهۆی وێکچوونی ناوەکە دەگەڵ تەلەفیزیۆنی مانگیلەی "رۆژ تیڤی".
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=5730&ID_map=23

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر