Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۵, جمعه

ئەها چاومان رۆشن کاک فازەل میرانی لە ئاخری پێری دەستدریژی سیکسی بۆ سەر ژنانی داماوەی کورد هیی داوەشێت پیاوەی بی غیرەت



ئەها چاومان رۆشن کاک فازەل میرانی لە ئاخری پێری دەستدریژی سیکسی بۆ سەر ژنانی داماوەی کورد هیی داوەشێت پیاوەی بی غیرەت.
کاک فازەل میرانی دەستی برد بۆ ژنێک بە نیەتی خراپ بەلام نێزانی کە ئابرۆی دەروات
فازل میرانی دەبێت سزای بێ‌ ڕەوشتی خۆی وەربگرێت
دەستدرێژی (تاجیز) بۆ سەر ژنێكی كاندید، دەستدرێژیە بۆ سەر مەعنەویەتی كۆمەڵگا‌و بێ‌
ئەخلاقی كردنە لە بەرامبەر پێوانەكانی كۆمەڵگە.
خەلکینە سەیرەێکی ئەم ویدئۆییە بکەن


لەكاتی ڕاگەیاندنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‌و ناساندنی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بەشێوەیەكی زۆر نەشیاو سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، دەست بۆ یەكێك لە ژنە كاندیدەكانی حیزبەكەی دەبات. لەدوای بڵاو بونەوەی ئەم گرتە ڤیدۆییە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان‌و ڕاگەیاندنەكاندا، لە جێی داوای لێبوردن لە گەلی كورد‌و ئەو كاندیدە ژنە‌و لە ئەرك لابردنی فازلمیرانی لە هەموو ئەركە سیاسیەكانی‌و تاشیركردنی، پارتی دیموكراتی كوردستان بێ‌ دەنگی هەڵبژاردووە‌و هیچ هەڵوێستێك نیشان نادات بەرامبەر ئەم بێ‌ ئەخلاقیە گەورەیەی یەكێك لە سەركردەكانی پارتەكەی. ئەم هەڵوێستەی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری دەكات هاو هەڵوێستن لەگەڵ فازڵ میرانی‌و خاوەنی هەمان سلوك‌و ئەخلاقی كۆمەڵایەتی‌و حیزبین.
ئێمە وەك ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان ئەم ئاكارە نا ئەخلاقیەی فازیل میرانی بەرامبەر ژنێكی كاند بە توندی شەرمەزاردەكەین‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە بەرپرسیاری سەرەكی ئەم ڕووداوە دەزانین. ئەم هێرشە ئەخلاقیە نەبوونی هەموو پرەنسیپەكانی ئەخلاقی كۆمەڵگا لە سكرتێری گشتی مەكتەبی سیاسی ئەو پارتەدا نیشان دەدات‌و نەبوونی هەڵوێستیش لە بەرامبەری لە ناو پارتەكەدا هەموو بەپرسان‌و ئەندامانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها نەبوونی هەڵوێستی ڕێكخراوەكانی ژنانی ژن سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم بارەیەوە شەرمەزاردەكەین‌و وەك بێ دەنگی لە بەرامبەر هێرشكردنە سەر ئەخلاقی كۆمەڵگا دەبینین.
ئەم ئاكارە بێ‌ ئەخلاقیە نەك سلوكی پارتی تەنها شكاند، بەڵكو ژیانی سیاسی زۆربەی سیاسەتمەداران‌و سیاسەت خوازانی خستە ژێر پرسیارەوە‌و پێویستە هیچ لایەنێكی سیاسی بەتایبەت سیاسەت مەدارانی ژن بێ‌ دەنگ نەبن‌و بڕژێنە سەر شەقامەكان. چونكە ئەگەر سكرتێری حیزبێك بەم جۆرە بێ‌ ئەخلاقیانە نزیكی ژنێكی سیاسەتمەدار‌و ژنێكی كورد دەبێتەوە ئەوا دەبێتە هاندان بۆ هەموو ئەندامانی ئەو پارتە‌و خراپكردنی پێوانەكانی كۆمەڵگاش. فازلمیرانی نەك تەنها بێڕێزی بە كاندیدی پارتەكەی (كاڵێ فەقێ وسو پاڵێوراوی ژمارە (71) لە لیستی (110) پارتی دیموكراتی كوردستان) كرد بەڵكو بێ ڕێزی بەرامبەر هەموو كۆمەڵگای كوردی‌و ژنانی سیاسەت مەدار‌و هەموو ئەو كەس‌و لایەنانەكرد كە لە دوونیای سیاسەتدا خاوەن بانگەشەن. ئەگەر لە ڕابردودا سیاسەتكردن لە كۆمەڵگای ئێمەدا بۆ ژنان زۆر ئاستەنگ بووە بەم ڕووداوە بێ‌ گومان قەدەخە دەكرێت لە لایەن بە هەزاران بنەماڵەی كۆمەڵگاكەمانەوە، هەربۆیە ئەم ئاكارە ناڕەواو نا شارستانی‌و وەحشەتگەراییە شەرمەزاردەكەین‌و داوا لە هەموو ڕێكخراوە ژنانیەكان بەتایبەت ژنە پەرلەمانتارەكان‌و كاندیدەكان دەكەین داوای دەستبەجێ‌ وەرگرتنەوەی ئەركە حیزبیەكانی فازیلمیرانی‌و دادگاییكردنی بكەن لە ناو گەلدا. هەروەها داوا لە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ژنان دەكەین لە بەرامبەر بێ دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر ئەم بێ‌ ئەخلاقی‌و دەستدرێژەیكاریەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتەكەی دەنگ بەو پارتە نەدەن‌و بۆ هەمیشە بیكەنە پەند بۆ هەموو بێ‌ ئەخلاقە بەناو سیاسەت مەدارەكان‌و حیزبە دژە كۆمەڵگاو گەلیەكانی بانگەشەی خاكی بوونی خۆیان دەكەن.
ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر