Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۲۳, شنبه

ئێستا بۆ هەمووان ئاشکرا بوو کە ئەو بی ریزیانەی وا لە لایەن کەسانێکی بە ناو دیمۆکرات بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەکرا لە لایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە پیلانی بۆ داریژرابوو کە ئەو کەسانی وا سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن و سەر بە دیمۆکراتەکانن لە سەر داوای سفارەتی ئیران و ئیتلاعاتی ئیران ئەو کاریان کردوە


ئێستا بۆ هەمووان  ئاشکرا بوو کە ئەو بی ریزیانەی وا لە لایەن کەسانێکی بە ناو دیمۆکرات بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەکرا لە لایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە پیلانی بۆ داریژرابوو کە ئەو کەسانی وا سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن و سەر بە دیمۆکراتەکانن لە سەر داوای سفارەتی ئیران و ئیتلاعاتی ئیران ئەو کاریان کردوە .
زۆربی ئەندامانی دیمۆکراتەکان سەردانی ئیران دەکەن و لە ئیران خانو زەویان کریووە کە بۆ برژەوەندی خۆیان دەست بە هەموو چتێک دەدەن چونکە زۆربی لایەنگرانی کاک عەبدۆلای مۆهتەدی و دیمۆکراتەکان کە بە بەلگە لە لامانە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژیر دەستی رژیمی داگیرکەری ئیران زەوەیی و خانووەیان کریووە و ئیتلاعاتی ئیران زەختیان لی دەکات تا دەست بە بی ریزی بە حیزبەکانی دیکە بکەن بە بروایی ئێمە دیمۆکراتەکان خۆیانیان تەسلیمی رژیمی ئیران کردوتەوە

قسەی زارێک دەکەوێتە شارێک
ئەگر ئاشتی نیە با شەر نەکەین،
ئەوانەی لە برایەتی نێوان پێشمەرگە و گەریلا دەترس، دەیانهەوێ مالێ کورد تێک بدەن
لەگەڵ ریزمه‌دا بۆ هەموو هاورێیان تکایە لە هەواڵێک کە پڕە لە چەواشەکاری و درۆ بە پشت بە ستن بە بیرۆکەیەکی مەترسیدار کە لەلایەن کۆمەلێک کەسی بە ناو روناکبیر و خۆپەرەست لە ماڵپەرێکدا بڵاو کراوەتەوە متمانە مەکەن ، ئێمە چۆن ئیزنی ئەوە بە خۆمان بدەین کە دوای ئەو شایعە وقسەی بێ بنەما و بێ سەرچاوەیەکی روون بکەوین کە زیاتر تۆی دووبەرەکی و شەرەحیزبی و کورد کوژی دەچێنێ.
مەگەر نە ئەوەی کە ئێمە لە ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەری کێشەکان و یەکگرتوویی زیاتر چمان دەوێ، مەگەر نە ئەوەی کە هەردوو لایەن حدک و پژاک بەشیكین لە رۆژهەڵاتی کپکراو و بێ خاوەن و رۆڵەی ئەو گەلە ژێردەستەین و ئێمە لەگەڵ شەری براکوژی نین و تکایە ئەوانەی کە لە ئاست ئەو هیزانە خۆ بە بەرپرس دەزانن روونکردنەوەی پیویست بدەن با رۆڵەکانی گەڵ بە گژ یەکدا نەچن. لە کات بەفیرۆدان و بریندارکردنی دڵی خەلک زیاتر هیچ بەرهەمێکی نیە.

بژی ئاشتی و برایەتی و یەکگرتووی نێوان پێشمەرگە و گەریلا.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر