Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۱۲, جمعه

له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ (100) که‌س له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان مانگرتنیان راگه‌یاند ANF13:34 / 02 تشرینی دووەم 2012 هه‌ولێر -



له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ (100) که‌س له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان مانگرتنیان راگه‌یاند ANF13:34 / 02 تشرینی دووەم 2012 هه‌ولێر - 
به‌ ده‌ستپێشخه‌رى رێکخراوی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان و هاوکاری جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان، هه‌روه‌ها به‌ پشتیوانى چه‌ندین لایه‌ن و رێکخراو و ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌ مانگرتن کرا. 


به‌ ئامانجى پشتیوانیکردن له‌ چالاکى مانگرتنى بێواده‌ى زیندانیانى دۆزى PKK و PAJK له‌ زیندانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکدا له‌ ب

اکورى کوردستان و تورکیا که‌ ئه‌مڕۆ پێى ناوه‌ته‌ رۆژى (52)یه‌مینه‌وه‌، به‌ ده‌ستپێشخه‌رى رێکخراوی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان و هاوکاری جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان، پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان، رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان و ئۆفیسی BDP ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک لایه‌ن و رێکخراو و که‌سایه‌تى و به‌ پشتیوانى ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ک لایه‌ن و رێکخراوی وه‌کو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان و ژماره‌یه‌کی رێکخراوی تری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له‌ شارى هه‌ولێر له‌ کاتژمێر (10) سه‌رله‌بانى ئه‌مڕۆوه‌ له‌لایه‌ن زیاتر له‌ (100) که‌سه‌وه‌ مانگرتنێکى (3) رۆژه‌ راگه‌یه‌نرا.

له‌ شوێنی چالاکییه‌که‌ پۆسته‌ره‌کانی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان، وێنه‌ی به‌رخۆدێرانی زیندانی ئامه‌د، ئاڵای KCK و ژماره‌یه‌ک پلانکارت به‌ نوسراوی (خۆڕاگری ژیانه‌ ــ ئازادی سه‌رده‌که‌وێ ــ به‌رخۆدان ژیان) به‌رزکراونه‌ته‌وه‌ و به‌شداربووان به‌رده‌وام دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای چالاکییه‌که‌شدا په‌رله‌مانتاران (دانا سه‌عید سۆفی و خه‌لیل عوسمان) و هه‌روه‌ها وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان (سه‌ردار ستار) لێدوانیان پێشکه‌شکرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆشیار محه‌مه‌د و جوان کوردستانی وه‌کو به‌شداربووانی چالاکییه‌که‌ رایانگه‌یاند:"داخوازین حکومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگی خۆی بشکێنێت له‌ ئاست ئه‌و هێرش و سوکایه‌تییه‌کانی له‌دژی گه‌لی کورد ده‌کرێت له‌ باکوری کوردستان و تورکیادا، و به‌ پێویستیشی ده‌زانین یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ی لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی و سه‌رتاسه‌ری کوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستا گه‌لی کورد پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه‌، و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ هه‌ڵوێستی خۆشیان ده‌ربڕیوه‌ پێویسته‌ تا سه‌ر، به‌ کردارانه‌ خاوه‌نداری له‌ هه‌ڵوێستی خۆیان بکه‌ن."

هه‌ردوو چالاکی به‌شداربوو رایانگه‌یاند که‌ ده‌ربڕینی پشتیوانیکردن له‌ هه‌ر ماف و داوایه‌کی ره‌وای کوردان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و داواشیان له‌ هه‌موو لایه‌نێک و جه‌ماوه‌ری کوردستان کرد که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ زانرا که‌ یه‌کێک له‌ هونه‌رمه‌ندانی باشوری کوردستان به‌ناوی حه‌مید مسته‌فا به‌ سازه‌که‌یه‌وه‌ به‌شداری چالاکییه‌که‌ بووه‌.

/////////////


سەرهلدان ل سەرێ چێان
بەرخوەدان د ناڤا زیندان
دەنگێ خۆرتا خوەش تێ ئەمن
هەلە دەنگێ کەچان دلۆڤان
سەرهلدان ژیانە
بەرخوەدان ژیانەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەە
/////////////////////////


سوید؛ سبەینێ‌ بۆ پشتیوانیكردن لەكوردانی باكور خۆپیشاندان دەكرێت

ڕەوەندی كوردی لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید ڕۆژی شەممە 3-11-2012 كاتژمێر 13.00 لە سەنتەری شار (برونس پاركن) خۆپیشاندانێك ئەنجام دەدات بۆ پشتیوانی لە داواكاریەكانی مانگرتوانی زیندانی باكوری كوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم هاونیشاتیمانیان دەكرێت وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوایەتی و مرۆی بەشداری لەم چالاكیەدا بكەن .
////////////////

Margaret George Shello - First Peshmerga Woman ، she is Assyrians kurdish 
مارگرێت یەکەم کجە پێشمەرگە بوو ئاشور بوو ، بژی کورد و کوردستان بە هەموو نەتەوە و ئاینەکان .. ئێرە کوردستانە مولکی کەس نیە بە تەنیا مولکی هیج ئاینێک نیە بە تەنیا مولکی کوردە مولکی هەموانە بۆ هەموانە ....... 
بژی کوردستان بژی کوردستان .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر