Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۱۸, پنجشنبه

سەددام حسێن لەتۆمارێکی نهێنی دەنگی بڵاونەکراوەدا سەبارەت بە پرسی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی



سەددام حسێن لەتۆمارێکی نهێنی دەنگی بڵاونەکراوەدا سەبارەت بە پرسی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی

پێنوسەکان...
سەدام حسێنی سەرکۆماری پێشووی عێراق، لەشریتێکی دەنگیی تازە بڵاوکراوەدا، کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش پرۆسەی ئەنفال و پاش کیمیاویبارانکردنی شاری هەڵەبجە لەساڵی ١٩٨٨ ، ڕایدەگەیەنێت" پێشنیارمان بۆ کراوە سەبارەت بەپرسی کورد و پێم باشە دەوڵەتێکی سەربەخۆیان بۆ دروست بکەین".


لە شریتە دەنگیەکەدا، سەددام حسێن، ڕای سەرۆکایەتی عێراق بەگشتی وەردەگرێت و گفتوگۆیەکی چڕوپڕی لەبارەوە دەکات کە پێی وایە بۆ بێزارکردن و بەکارهێنانی وەکو کارتێك، ئۆتۆنۆمی یان دەوڵەتی کوردی گەر پێویست بکات بداتە کوردەکانی باشوور.
ئەمەی خوارەوە دەقی گفتوگۆکەیە کە تەواوی سەرکردایەتی عێراق بەشداریان تێدا کردووە:
لەگفتوگۆکەدا سەدام دەڵێت" سەبارەت بە پرسی کورد، هەندێك خەڵك، زیادیان کردووە لەسەرمان. ئێمە، هەلێکمان لەبەردەستە کە بانگهێشتیان بکەین و لێیان بپرسین، چیتان دەوێت، ئێمە بۆتان جێبەجێ دەکەین! ئەگەر مافی خۆبەڕێوەبردنتان دەوێت، بابتان دەینێ و ( بەپێکەنینەوە) ئەگەر دەوڵەتی کوردیتان دەوێت، دەوڵەتان بۆ بنیاد دەنێێن. ئێوە چیتان دەوێت، ئێمە ئامادەین. سەبارەت بەئێمە ئەوە کێشە نییە. ئێمە، لایەنێکی بەهێزین لەهەموو ڕوویەکەوە. ئێوە زیادتان کردووە لەسەرمان دەڵێن گوایە، دەترسێین لەپێشنیارکردنی چارەسەری پرسی کورد و هەڵدێێن.  ئێمە، دەگەڕێین بەیاساکانی مارکرسی، سەرمایەداری، پرۆسەی کوردی....هتد".
سەددام حسێن زۆر بەڕاشکاوی دەڵێت" لێیان دەگەڕێین، تاکو پێش یاریکردنەکەیان، سەدان جار ئومێد بخوازن، یاری نەکەن". " ئێمە، هەڵدەستین بەگفتوگۆ لەگەڵ حکومەتەکانی تر و خەڵکدا، کە باشترە ئەوان بێن و حوکمی زاتیان بدەینێ".
سەعدوون حەمادی، سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجومەنی نیشتیمانی، لەبەرامبەردا دەڵێت" لەڕاستیدا، بەڕێز سەرۆك، ڕێگام پێبدە، من، ڕایەکی جیاوازم هەیە. ئەم کێشەیە، با شیبکەینەوە کە ئەگەر سەرکەوتوو بووین یان سەرکەوتوو نەبووین. بەو مانایەی ئەگەر کۆبوونەوەکە ڕوویدا یان ڕووی نەدا".
سەددام حسێن" نانا، کۆبوونەوە ئەنجام نادرێت".
سەعدوون حەمادی" کەواتە، ئێمە، کۆکین لەمەڕ ئەوەی کە کۆبوونەوەکە ئەنجام نادرێت؟".
سەددام حسێن" ئەزانی چی دکتۆر، ئێمە ئەڵێین، ئێوە لەڕابردوودا شتێکی واتان کردووە. بۆ ئایندەتان چی دەکەن؟".
سەعدوون حەمادی" مانای وایە سەرەتای یاداشتنامەیە".
سەددام حسێن" نانا، سەرەتا نییە. ئێمە، خۆمان لەسەر بنەمای توانای خۆمان گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتاندا دەکەین نەك بەتواناکانی ئەوان".
سەعدوون حەمادی" بەڵام، کاتێك کە گفتوگۆ لەمەڕ پرسی کوردەوە لەچووارچێوەی سێ تاکو چووار دەوڵەتدا بکرێت، تەنها ئەرکێکی نیشتیمانی ووڵاتێك نییە کە پرسێكی نێوخۆیی تاوتوێ بکات و هەڵوێستی لەبارەیانەوە هەبێت. بەڵکو کاتێك کە لەچووارچێوەی چوواردەوڵەتدا بێت، کەواتە پرسێکە لەدەرەوەی ووڵاتیش. کەواتە، یاداشتنامەیە. ئەمەش خۆ لەسەر ئاستی هەموو نەتەوەکە نییە.بەڵکو تەنها لەچووارچێوەی ناوچەیەکدایە. ئەمەش، ئێمە مەجبوور نیین، لەئایندەدا، پرسێك بوروژێنین لەسەر ئاستی ووڵاتانی ناوچەکە و لەسەر حیسابی نیشتیمانی خۆمان"
سەددام حسێن" لەبارەی ئاستی بیرکردنەوەکەی تۆوە، ئەگەر، پرسی نەتەوەی عەرەب، لەئاستێکی باشدابێت، ئەوا، پرسی نەتەوەی کورد، وەکو خۆمان دەخەینە ڕوو. تەنانەت هیچ بەدوواداچوونێکیش ناکەین. ئەگەر کوردەکان دەوڵەتیشیان بوێت ئەوا جێبەجێی دەکەین و کوتایی پێ دەهێنین. ئەمە بەو مانایە دێت هەر جەنگێك عاڵەتێکی هەیە. بۆچی کورد، گەل نییە؟ ئەگەر مرۆڤێك ئەو شێوەیەی کەتێیدا دەژی نەیەوێت، هیچ یاسایەك نییە کەپێی بڵێت هەردەبێت وا بژی! ئێمە چارەسەرمان پێیە. ئەگەر دەتانەوێت ئەمەتا چارەسەرەکە. هەر کەسێکیش ئەم چارەسەرەی ناوێت، بزانە چ شیوە چارەسەرێکی دەوێت بابیکات. ڕەنگە عێراقیەکان چارەسەرێکیان لابێت. ئەمە بەدەستی ئێمە نیە. ئێمە تەنها گفتوگۆ دەکەین لەبارەی چارەنوسی عێراقە. ئەمە بەئارەزووی خۆمان نییە کە ڕێکبکەوین لەسەری. ئەگەر عێراقیەکان بەشیویەکی دیاریکراو ڕێککەوتن، لەگەڵیان بین یان نا؟
سەعدوون حەمادی" بەڵام گەورەم، ئەگەر ئێمە لەم کاتەدا، ئەگەر ئەم پرسە لەچووارچێوەی کۆمەڵێك ووڵات، بوروژێنین، ئەوا سبەی یەکێکیان دەڵێت، با پرسەکە ببەینە نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێ بەدوواداچوونی بۆ بکەین. ئەگەر بڵێین ئەمە پرسێکی ناوخۆیی و نیشتیمانی نییە. ئەوان، پێمان دەڵێن، ئێوە، دوێنێ، ئێوە ووتتان با لەچووارچێوەی چوواردەوڵەتدا گفتوگۆی لەبارەوە بکەین. بۆیە داوا دەکەن، لەچووارچێوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گفتوگۆ و بەدوواداچوونی لەبارەوە بکەین".
سەددام حسێن" لەهەر یەکێك لەو ووڵاتانەدا کەمینەیەکی کوردی هەیە و خۆیان، بەدوواداچوونی بۆدەکەن".
سەعدوون حەمادی" شتێکی دیکە هەیە سەرۆکی بەڕێز، من لەو بڕوایەدام، تورکیا، گەر هەست بکات، ڕاستەوخۆ دژایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات".
سەددام حسێن" جابا دژایەتی بکات. دژی تورکیش دەبمەوە چۆن دژی فارس بوومەوە".
سەعدوون حەمادی" سەرۆکی بەڕێز، ئێستا، ئەوان( مەبەستی تورکەکانە...پێنوسەکان) هەڵوێستیان لەگەڵماندا باشە".
سەددام حسێن" ئا بەڵێ. بەکوێرایی چاویانەوە. ئەوان، لەئێران بێڕەوشت ترن لەزۆر شتی دیاریکراو و دیاردا". " یانی، تورکەکان، ئۆزال، دەیەوێت کڕین و فرۆشتنمان بەسەرەوە بکات؟ سەبارەت بەپرسی کورد، قسەلەگەڵ بازاڕی بازرگانی ئەوروپادا دەکات؟".
سەعدوون حەمادی" ئەوان، هەڵوێست وەردەگرن. هەندێك هەڵوێستیش، بەدیدوبۆچوونەکان، لەبەرژەوەندی ئێمە و ئەوانیشە. بەڵام هەڵوێستیان گرگترە".
سەددام حسێن" من ئەمەوێت ئەمە جێبەجێ بکەم. ئەمەوێت بێزاریشیان بکەم. بۆ پرسی نەتەوەی کورد، ئێمە مافی چارەنوسیان دەدەینێ. دەچین هەر پرۆژەیەك لەپرۆژەکانی تر باش بوون. جێبەجێی دەکەین. ئێمە، ئەم کارە بۆ یەکێتی ناوچەکە و بەهێزکردنی ئاسایش دەکەین". " ئەگەر کیلۆیەکی تێبکەن. ئەوا، دوو کیلۆی لەسەر دادەنێم. ئێمەی کەنگێ لەو پرسە ترساوین. جا ئەوان، بەدوواداچوون بکەن یانا نا. سەبارەت بەوە باوەڕێکی گشتیە و هەرگیز نەترساوین بۆ هیچ پرسێکی سیاسی، یان ئابووری، یان کوردی... یان هەر پرسێکی دیکە". " ئێستا، ئەگەر تورکەکان بێن و پێمان بڵێن، با دەربارەی پرسی تورکمانەکان بەدوواداچوون بکەین، یەکسەر دەڵێین، سوپاسگوزارین. فەرموو، ئێمە ئامادەین، با پرسی عەرەب و تورکمان تاوتوێ بکەین! ئەگەر تورکێك پرسیارم لێبکات، کەچۆن وەزیری دارایی لەگەڵ تورکەکاندا قسەیەکی چاکی کرد. ئەگەر پێم بڵێت، ڕات چیە دەربارەی پرسی تورکمانەکان، دەڵێم: برام، ئێمە، کۆمەڵێك تورکمانمان هەیە و پاشماوەی ئەو کاتانەن کە داگیرتان کردبووین.  ئێوەش، عەرەبتان هەیە کە زەویەکانیانتان داگیر کردووە و...هتد جا بۆیە وەرن بادانیشین بەیەکەوە و  پرسی عەرەب و تورکمان تاوتوێ بکەن... ئێمە، ناترسین لەو جۆرە کارانە".
تەها یاسین ڕەمەزان" وایە سەرۆکی فەرماندە، زەویمان لەلایانە. ئەسکەندەرونە و جزیرەی ئیبن عومەر و دیاربەکر".( ئەموەزیرەی عێراق، دیاربەکریشی بەموڵکی عەرەب داناوە... پێنوسەکان)
سەددام حسێن" ئەمە، وەکو من پێتان دەڵێم، مانای وایە یاریەکی سیاسیە". " بۆ ئەوانەی بەدوواداچوون بۆ پرسی کورد دەکەن، باوەڕیان بەپرسی کورد هەیە؟ بۆچی ئێمە حیزبەکەمان( حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی... پێنوسەکان) ڕۆژێك لەڕۆژان ناوی پرس و کێشەی کوردی هێناوە؟ یان تەنها باوەڕپێکردن بەکۆکردنەوەی لەگەڵ دوو چوکڵەدا. لەکاتێکدا، حیزبێکی تۆکمە و پەیوەستە بەبیروباوەڕەکانیەوە. بەڵام، ئەگەر بەدیدی دیموکراتیەتی ڕۆژئاواوە بیربکەینەوە، ئەوا، تا سەد ساڵی تریش حوکمی زاتی وەرناگیرێت". " خۆم کوڕی حیزبم و دەزانم چۆنە..... کۆنگرەی ناوچەیی حیزب، بە دانانی کورد وەك کەرەستەیەك کۆتایی بەکارەکانی هێنا. ئەویش، هاوڕێیەکی حیزب، ووتی: ئەوان چین؟ ئەوان گەل نین( مەبەستی ئەوە بووە کورد نەتەوە نین...پێنوسەکان) وایە یان نا؟ ئەوکات لە کۆنگەرەکەدا بەشدار بووین. ئێمە ووتمان، نەبابە ئەوە وانیە. ئەوە گەلی خۆمانە. باوەڕتان بێت ئەوانە، وەکو شەیتان وابوون. باوەڕ بکە شەیتان لەوان زۆر باشتر بوون( مەبەستی شەیتان لێرەدا ئەندامەکانی ناو حیزبی بەعس دەڵێت کە دژی ناسینی کورد بوون وەکو نەتەوە...پێنوسەکان) ئاخر ئەمە نابێت چونکە ئەوە گەلی خۆتە.  ئیتر ئەوەی لەقەناعەتدایە وازی لێبهێنە. خەڵکێك لەبیرکردنەوەیاندا چۆن بیانەوێت بژین وادەکەن". " با شتێکتان پێ بڵێم: حوکمی زاتی تایبەت نەبووە بەبارزانی و ئەو نەیوتووە. ململانێکان لەئەنجامی ململانێ و جەنگەوە سەرچاوەی وەرگرتووە. دارا تۆفیق، هاتە لام و ووتم: ها. ووتی: وەڵا ئابڵوقەی ئابووریمان لەسەر هەڵگرن و ئەو کەسانەمان بۆ بگێڕنەوە کەلەسەر کارەکانیان دەرکراون. پێم ووت" بابە، ئەوکەسانەی لەسەر کارەکانیان دەرکراون هۆکاری چی بووە؟ سڵاوم بگەیەنە بەبارزانی و پێی بڵێ، ئەگەر چارەسەرت دەوێت، چەکەکانتان دابنێت و کارێك دەکەین خەڵك دەستخۆشیمان لێ بکەن. ئیتر با لەدڵیەوە بێتە سەر زمانی و بەڵێنمان پێ بدات. هەتا ئێمەش پێی بڵێین بەڵێ یان نەخێر". " منجمەمنی کرد. ووتم: مانای وایە حوکمی زاتی دەڵێیت؟ ووتی: یانی حوکمی زاتی یان شتێك لەو بکات. ئەمە وەڵامەکانی ئەو بوو. ئێمە، چووینە کۆبوونەوەوە و نیوەی هاوڕێیان لەترسا دژی بوون، یاڵا ڕێککەوتین. ئەوان ئەترسان شۆڕشەکەیان هەرەس بهێنێت. زانیم کەئەوان بەس پێیان بڵێیت شۆڕشەکەتان هەرەس پێبهێنن ئینجا دەترسن و گوێت لێ دەگرن. نیوەکەی تریشیان ڕێککەوتن و نیوەی سێیەمیشیان، ووتیان بەهەر حاڵ باشە و بەڕێی کەن. ئەوان باوەڕیان نەهێنا، بەڵام لەکۆتاییدا، ڕێککەوتن. یانی ئێستا، تورکەکان، یان ئێرانیەکان، باوەڕ بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان دەهێنن؟ ... بەهەر حاڵ، ئەمە یاریەکی سیاسیە کە کەرەستەیەکە بۆ بێزارکردنیان. بۆیە. من دەبینم کەکاتیەتی. ئەزانی چۆن کاتیەتی؟ ئەگەر ئێمە بەپشووەوە بیکەین. ئەڵێن ئەوانە پێمان پێدەکەنن بەهۆی کوردەکانەوە".
سەعدوون حەمادی" سەرۆکی فەرماندە، کەواتە ئەگەر ئێمە ئەمەمان بۆ بێزارکردن بێت. ڕاستەوخۆ و بەتایبەت پێیان ڕادەگەیەنین بەبێ بڵاوکردنەوە. یانی بەتورکەکان بڵێن بە ڕێگایەکی دبلۆماسی کە ئێوە کوردەکان دەبینن زوڵملێکراون و ئێمە ئامادەین پرسەکەتان لەگەڵدا تاوتوێ بکەین. ڕەنگە ئەمە بکرێت و پێم باشە". " بەبێ ئەوەی پرسی کورد بەرزکەینەوە بۆ چوارچێوەی ووڵاتان. چونکە ڕەنگە  ڕۆژێك بێت و ئەو بەیاننامەیەی دەردەکرێت بۆ بناغەی پرسێکی دیکەی گەورە  و فراوانتر بەکار بهێنرێت. کەئێمە توشی کێشەدەکات".
تەها یاسین ڕەمەزان" سەرۆکی فەرماندە، لەڕووی بیروباوەڕەوە، من، هیچ بۆزیادکردن و تانەیەکم لە پرۆژەکەت نییە. بەڵکو، پێم وایە لەوە باشتر و چاکتر نیە". " لەڕاستیدا، ئەو ووڵاتانە لاوازیان هەیە. کە دان بەبوونی ژمارەیەکی کورد، لەناوخۆی ووڵاتەکانیاندا نانێت. نەك ئەوەی بڵێین مافی ئۆتۆنۆمی یان هەر مافێکی تر دەیدەنێ کە ئێمە ناوی دەنێین. بەپراکتیز، ئێران، لەڕووی گفتوگۆوە، کە پێشتر ووتمان،گەلن یان کەرەستەن،  لەکۆنگرەی ناوچەیی ٦ ی حیزب، زۆر بەزیادیشەوە. هەندێکیان دەڵێن ئەوانە ئارین، یان تورکی شاخاوین. کەچەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیان لەبارەیەوە ئەنجام داوە و بەفەرمی ڕایانگەیاندووە کەبە تورکی شاخاوی ناویان بردووە. جابۆیە، ناتوانین ڕاستەوخۆ ئەم چەن و چوونەیان لەگەڵ بکەین چونکە لەوێ چەندین نەتەوەی جیاواز لەناو ووڵاتەکانیاندا دەژی. بەتایبەتی لەئێران. کەپرسەکە لەئێران زۆر گرانتر و ئاڵۆزترە لە تورکیا. لوتورکیادا، عەرەب و کورد و تورك هەن. بەڵام، لەئێراندا، زۆر لەوە زیاترن. بۆیە، لەئێراندا جێبەجێکردنەکە زۆر گرانترە. ئەکرێت بڵێین لەتورکیادا، تورك زۆرینەن. بەڵام، لەئێراندا ناتوانین بڵێین فارس زۆرینەن. بەڵام، پێم وایە، لەماوەی ئایندەدا، ئێران، ئەو پرسە وەکو کارتێك لەدژمان بەکار دەهێنێت. وەکو پەندێك هەیە و دەڵێت: ئەگەر ماڵت لەشوشە بێت چۆن دەتوانیت بەرد بگریتە ماڵی خەڵکی؟". " بێگومان، ئەمەش هۆکاری داگیرکەران و سەهیۆنیەکانە. تورکیاش، بابەتەکەی زۆر لەلا قورسە و هەرگیز ئاسایی نییە. چونکە ئەوان، بابەتێکی جودان".
ئەمەی خوارەوە لینکی یوتوبی بڵاوکراوەی دانیشتنە نهێنیەکەیانە
http://www.penusakan.com/gshty/babaty-halbzharda/9299-2012-11-08-02-04-14.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر