Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

چەند پێشنیارێكی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" بۆ "كۆنگرەی نەتەوەیی كورد"


چەند پێشنیارێكی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" بۆ "كۆنگرەی نەتەوەیی كورد"
خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان
سەرۆكایەتی هەرێم و كۆڕو كۆمەڵە سیاسییە كوردستانییەكان
لایەنەكانی بەشدار لە كۆنفرانسی نەتەوەیی كوردستان
لە سەدەی رابردوودا ئێمەی كورد هیچ دەرفەتێكمان بۆ نەڕەخسا كە باس لە تەبایی و برایەتی و پێكەوە بوونی بەكردەوەی كوردستانییانە بكەین و بتوانین بە بێ ئەوەی هیچكام لە لایەنەكان باس لە بەرژەوەندیی خۆیان بكەن, باس لە كۆمەڵە ئامانج و هۆكارێكی مەزن بۆ پێكەوە ژیانی سیاسییانە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوە مێژووییەكانمان بكەین.


لەم ساڵانەی سەرەتای هەزارەی نوێدا بە هاتنەئارای دۆخێكی تازە و لەبار, باسی یەكێتی نەتەوەیی و بەستنی كۆنفرانسێكی نەتەوەیی و كوردستانییانە بوو بە خەونی لایەنە كوردییەكان و وا بریارە لە مانگی داهاتوودا ئەو كۆنفرانسە گرێ‌ بدرێت.
رۆژهەڵاتی كوردستان كە خاوەنی 25 رێكخراوو حیزب و لایەنی سیاسییە, دەیەوێ‌ لەم كۆنفرانسەدا دەنگێكی دلێرانەی هەبێت.
بۆ ئەم مەبەستەش "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" وەك نەریتی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەی خۆی, چەند پێشنیارێكی بۆ لایەنە رۆژهەڵاتییەكان بە تایبەتی ئامادە كردووە, كە دەیخەینە بەر دیدی ڕای گشتی كوردستان.ئەمەش بە هۆی ئەو ناكۆكییانەوەیە كە لە نێوان لایەنەكاندا دروست بووە, بۆیە بە ڕای پارتەكەمان, پرسی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی گرنگتر و بەبایەختر لەوەیە كە ئێمە بە شتی لاوەكییەوە خۆمان ماندوو بكەین.
1-         داواكارین پێش كۆنگرە, هەموو لایەنە رۆژهەڵاتییەكان لە دەوری یەكتر كۆببنەوە و كۆنفرانسێكی رۆژهەڵاتییانە بۆ بەهێزكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ساز بكەن.
2-         هەموو لایەنەكانی رۆژهەڵات بە بێ‌ جیاوازی بەشداری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بكرێن. تاكو ئۆباڵی بانگهێشت نەكرانیان نەكەوێتە ئەستۆی هیچكام لە لایەنەكانی كۆمیتەی ئامادەكاری رۆژهەڵات. واتە پێداچوونەوە بە رێژەی بەشدارانی كۆنفرانسەكەدا بكرێت تا كۆنفرانسێكی نەتەوەییانە و كوردستانییانە و بە بەشداری هەموو لایەنە كوردییەكان بەڕێوە بچێت.
3-         داوا لە هەموو لایەنەكانی رۆژهەڵات بكرێت كە پشتگیری خۆیان بۆ كۆگرە بە مەبەستی سەركەوتنی ئەو خەونە مێژووییەی كوردان دەرببڕن, بە بێ‌ رەچاروگرتنی كۆمەڵە بایەخێكی سووتاو, كە لە سەردەمی ئێستادا مانایان نییە.
4-         داواكارین بەهایەكی زیاتر بە پرسی كوردەكانی دوور لە دیاری وەك خوراسان و ناوچەكانی دیكەی ئێران بدرێت.
5-         داواكارین وەك لایەنە رۆژهەڵاتییەكان بتوانین لەسەر كۆمەڵە خاڵێك ساخ ببینەوە كە كار لەسەر دروستكردنی بەرەیەكی فرەلایەن بكات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە كە, پارت و لایەن و رێكخراوە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بریتین لە:

1.         پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان
2.         ئەنجومەنی فەرهەنگی كوردەكانی خوراسان
3.         رێكخراوی یاریكورد
4.         پارتی ئازادی و دیمۆكراسی كوردستان - پادك
5.         پارتی ناسیۆنالیستی كوردستان
6.         پارتی سەربەستی رۆژهەڵاتی كوردستان
7.         پارتی سەربەستی كوردستان
8.         سپای رزگاری كوردستان
9.         بزوتنەوەی ئیسلامی ئەهلی سوننە و جەماعەت
10.       یەكێتی دیمۆكراتی كوردستان
11.       بزوتنەوەی كۆماریخوازی كوردستان
12.       رەوتی سۆسیالیستیی كۆمەڵە
13.       پارتی ئازادی كوردستان - پاك
14.       رێكخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی كوردستان
15.       سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
16.       پارتی ژیانی ئازادی كوردستان
17.       حیزبی دیمۆكراتی كوردستان
18.       یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
19.       حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
20.       كۆمەڵە - حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
21.       كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
22.       كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
23.       پارتی سەربەخۆیی كوردستان
24.       كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی كوردستان
25.       بەرەی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان

ئەنجومەنی سەركردایەتی
پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان
31/7/2013

بە مەبەستی زانیاری زیاتر دەتوانن پێوەندی بگرن بە وتەبێژی"ئەنجومەنی سەركردایەتی" پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان بەڕێز: محەمەد جەمشیدی (07707279919)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر