Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر هێرشە تیرورستییەکانی ئیسلامیە توندڕەوەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان!



بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر هێرشە تیرورستییەکانی ئیسلامیە توندڕەوەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان!
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن کە لەو کاتەوە شۆڕش لەسوریە دەستی پێکردووە، بۆشاییەک لەو وڵاتە درووست بوو و بەهیمەتی ڕۆڵەکانی کورد لەڕٶژئاوای کوردستان ئەو بۆشاییە لەناوچە کوردنشینەکان پڕ کرانەوەو دەسەڵاتێکی کوردی بۆ یەکەمین جار 
لەمێژووی خۆیدا لەڕۆژئاوای کوردستان دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت.


زۆر زوو ناوچەکانیان پاکسازی کردو هەوڵیاندا کە کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چارەسەر بکەن.
بەڵام هەنووکە ئیسلامییە توندڕەوەکان و بەشێک لەحوکوومەتە ناوچەییەکان دەستیان وەرداوەتە کاروباری ڕۆژئاوای کوردستان و لەڕێگای ڕێکخراوە تیرورستییەکانی ئەلقاعیدو دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و ڕێکخراوی نەسرو بەهاوپشتیوانی تورکیەو بەشێک لەوڵاتە ڕۆژئاواییەکان، ئاژاوەگێڕی دەکەن و هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن کە باری ئەمنی و ئاساییشی ئەو بەشە لەکوردستان بشێوێنن و تێک بدەن.
لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەیان هاوڵاتی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تیرورستییانەوە شەهید کراون و سەدان هاوڵاتیش دەستبەسەرن و زۆرجار وەک قەڵغانی مرۆیی لەشەڕەکاندا لەدژی هێزەکانی یە،پە،گە بەکاریان دەهێنن.
ئەوە لەکاتێک دایە کەبەشێک لەپارتە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان هاوکاری ئەو ڕێکخراوە تیرورستییانە دەکەن و لەدژی هەڵسوکەوتەکانی ئەلقاعیدو گرووپە تیرورستییەکان هەڵوێست وەر ناگرن و ڕیسوای ناکەن.
هاوکات، وەک زانراوە کە لەڕێگای تورکییەوە ئەو کوردانەی هەڵخڵەتاون و چونەتە ناو ڕیزی تیرورستەکان، ڕەوانەی ڕۆژئاوا دەکەن، بۆ هاوکاری کردنی ئەو گرووپە تیرۆرستییانە.
لەوە خراپتر ئەوەیە کە پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەهەمبەر ئەو ڕووداونەی ڕۆژئاوا بێهەڵوێستن و گرنگی پێنادەن.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەموو شێوەیەک هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕیسواو ئیدانەی دەکەین، هاوکات داوا لەهەموو پارتە سیاسییەکان و حوکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە بەهانای کوردانی ڕۆژئاواوە بچن و لەئەنفال کردنێکی دیکەی منداڵ و ڕۆڵەکانی کورد لەڕۆژئاوا پێشگیری بکەن.
ئێمە بەپێویستی دەزانین کە ئەو پارت و ڕێکخراوانە کە هێزی پێشمەرگەیان هەیە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بیانخەنە ڕێ و لەگیانی هاوڵاتیانی کورد پارێزگاری بکەن.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژئاوا دەکات و هاوکات لەسەر ئەوە پێداگری دەکاتەوە کە بەدەستهێنانی مافی گەل و ئازادی و سەربەستیی گیانبازی دەوێت.
کوردانی ڕۆژئاواش لەوە درێخیان نەکردووەو بەدرێژایی مێژوو لەپێناو ئازادی و مافەکانی گەلدا قوربانیان داوە.
ئەم قۆناغەی کەئەمڕۆ ڕۆژئاوای کوردستان تێپەڕی دەکات، بەقۆناغێکی ناسک و هەستیار پێناسە دەکرێت، ئەرکە لەسەر هەموو پارتەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان کە بە هەست بەبەرپرسیارێتی کردن، هەنگاوی گرینگ و مێژووی لەو پێناوەدا هەڵ بگرن.
دەبێت بەهەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک ئەو گەلەکۆمەیە کە کراوەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان تێک بشکێنین و باری ئەمنی و ئاساییش بۆ ئەو بەشەی کوردستان بگەڕێنینەوە.
ئەو گەلەکۆمەیە لەلایەن نەیارە هەرە لەمێژینەکانی نەتەوەی کوردەوە بەئەنجام دەگات و شیمانەی ئەوە دەکرێت بەردەوام بێت، چونکوو هێزە ناوچەییەکان پشتیوانیان لێدەکەن.
ئەو وێنانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینترنێت دەبینرێن، بۆ سەرەتاکانی هاتانی ئیسلام بۆ کوردستان دەمانگەڕێنێتەوە، کە بەجیهاد، ئەنفال و بردنی ماڵ و کچ و ژن و منداڵی کورد بەغەنیمەت، دەیانویست کە هێزی کورد تێکبشکێنن.
هاوکات داوا لەو کەس و لایەنە ئیسلامیانە دەکەیین کە پێیان وایە ئەوە دوورە لە ئەخلاقی ئیسلامی ڕاستەقینە، با ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان دەربخەن و بە کردوە هەڵوێستیان هەبێت و بیسەلمێنن کە ئەو هێزانە لەپێڕەوانی ئیسلام و ئیسلامی ڕاستەقینە نین و لەدژیان هەڵوێستی توندیان هەبێت.
دەستەی کارگێڕی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر