Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۲, سه‌شنبه

پۆلیسی سوید ناتوانێ بەر بە لەشفرۆشیی سەر ئینترنێت بگرێ


پۆلیسی سوید ناتوانێ بەر بە لەشفرۆشیی سەر ئینترنێت بگرێ

پۆلیسی سوید رادەگەیێنێ کە هیچ ئیمکانێکی بۆ داخستنی ئەو ماڵپەڕانەی بە لەشفرۆشییەوە خەریکن، نییە، تەنانەت ئەو ماڵپەڕانەش کە تێیدا منداڵانی کەمتەمەن لەشفرۆشی دەکەن.
زۆرترین ڕێژەی لەشفرۆشی لە سوید لە سەر تۆڕی ئینترنێت دەکرێ کە تەنانەت ناونیشانی سویدیان هەیە، واتا (.se). کەچی ئاندێرش ئالمکڤیست پسپۆڕی زانیاریی تەکنیکی لە دەزگای پۆلیسی تاوانکاریی سویدەوە دەڵێ پۆلیس بیشیەوێ ئەوا دیسانیش دەرفەتی ئەوەی نییە ئەم ماڵپەڕانە دابخات. هۆیەکەشی ئەوەیە کە سێرڤێری ئەو ماڵپەرانە لە دەرەوەی وڵاتن.
ئالمکڤیست دەڵێ ئەم کارە بە حوکمی یاسا دەگونجێ. ئەو کەسانە دێن و سێرڤێرەکانیان لە وڵاتێک دادەنێن کە کاری وەها بە تاوانکاری دانانرێن. ئەمەش وا دەکا کە کاربەدەستانی سویدی دەستیان پێڕانەگا. دیارە ئێمە حەز ناکەین ماڵپەڕی وەها هەر هەبن بەڵام دیسانیش گشت ئیمکاناتی خۆمان بۆ خەبات دژی چالاکیی وەها بەکار دێنین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر