Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۳, چهارشنبه

پێشبینی و راڤەی زانستییانە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان


پێشبینی و راڤەی زانستییانە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
روونبوونەوەی وێنەکە پێویستی بە خوێندنەوەی تێکستەکەیە
 
هادی ئەمین ـ توێژەی کۆمەڵایەتی
Hadi.ameen@gmail.com

پێوەری (هێڵی پێشبینی) کە بابەتێکی گرنگی زانستی کۆمەڵناسییە، ئەوەمان بۆ رووندەکاتەوە کە هێڵی ئاراستەی کورسییەکانی دوو لیستی دەسەڵات سەرەوخوارە، هاوکات هێڵی ئۆپۆزیسیۆن سەرەوژوورە، بەپێی ئەم پێشبینییە، دوو لیستی دەسەڵات بەهەردووکیان (46) کورسی بەدەستدەهێنن، هاوکات ئۆپۆزیسۆن (51) کورسی بەدەستدەهێنن.

چۆن و ئەمەمان لە کوێ وە هێناوە ؟

لە زانستی کۆمەڵناسیدا، پێوەرێک بەکاردێت بۆ پێشبنکردنی ئایندە، ناودەبڕێت بە (هێڵی پێشبینی، یان ئاراستەی پێشبینی)، تەنانەت ئەم پێوەرە لەزانستی ئابوریء بۆرسەی جیهانیشدا بەکاردێت، بەهۆیەوە دەتوانرێت پێشبنی ئەوە بکرێت لەناوچەیەکدا نرخی (دراو، ئاڵتون، نەوت، خانوو...) روو لە هەڵکشانە یان روو لە دابەزینە.

پێوەری (هێڵی پێشبنی)، بەهۆی بەستنەوەی دوو گۆڕاو بەیەکەوە کارەکە دەکات.

ئاخر لە زانستی کۆمەڵناسی و ئابورییدا، گرنگ ئەوە نییە کە زانیارییەکان بەشێوەی خشتەو وێنەی ئاماری بخرێتەروو، بەڵکو خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە، کە هێڵی پێشبنی بدۆزیتەوە بۆ هەڵوێست و گۆرانکارییەکان ، پەیوەندی نێوان داتاو گۆراوەکان بدۆزیتەوە، خۆشبەختانە لەم بوارەدا کارمکردووە و چەندین راپرسی و توێژینەوەم بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراو و مامۆستایانی زانکۆ ئەنجامداوە و پەیوەندی نێوان گۆڕاوەکان و هێڵی پێشبنی نرخ و هەڵویستەکانم بۆ دۆزیونەتەوە.

بۆ دروستکردنی هێڵی پێشبینی بۆ کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، پێویستمان بە دوو گۆڕاوی (کات ، ژمارەی کورسی) ئەو لیستانە هەیە، کە کێبرکێ دەکەن.

ئێستا پێنج لیستی سەرەکی کێبرکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دوو لیستیان لیستی دەسەڵاتن (پارتی ، یەکێتی) ، سێ لیستەکەی دیکەش لیستی ئۆپۆزسیۆنن (گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ)ـن

بۆ دۆزینەوەی هێڵی پێشبنی کورسیەکانیان، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی رابردوو، تا بزانین چەند کورسییان هەبووە، واتە بگەڕینەوە بۆ (کات ، ژمارەی کورسی).

ژمارەی کورسییەکانی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان بەمجۆرە بووە:
لە خولی یەکەمی پەرلەماندا، لەساڵی 1992دا، لیستی پارتی و یەکێتی 100 کورسییان بەدەستهێنا.

لە خولی دووەمی پەرلەماندا، لەساڵی 2005دا، رێژەی کورسییەکانی پارتیء یەکێتی کەمبوویەوە بۆ 75 کورسی و لیستەکانی (یەکگرتوو ، کۆمەڵ، زەحمەتکیشان..) وەک جۆرێک لە ئۆپۆزسیۆن پەیدابوون و 18 کورسییان بەدەستهێنا.

لە خولی سێیەمی پەرلەماندا، لەساڵی 2009دا، جارێکی دیکە ڕێژەی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی کەمبوویەوە و بوویە 59 کورسی، هاوکات ئۆپۆزسیۆن بەتەواوی دەرکەوت، ژمارەی کورسییەکانیان بوویە 35 کورسی.

بەچاوخشاندنێکی مێژوویانە بە سێ خولەکەی پەرلەماندا دەردەکەوێت، هێڵی ژمارەی کورسییەکانی لیستی دەسەڵات (پارتی و یەکێتی) سەربەرەوخوارە لە 100 بۆ 75 پاشان بۆ 59 کورسی، بەڵام هاوکات هێڵی ژمارەی کورسییەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرەوژوورە لە سفر بۆ 18 پاشان بۆ 35 کورسی.

لەدوای ئەو خستنەڕووە، پێویستمان بەوەیە، کە ئەو ژمارانە بخەینەناو بەرنامەی کۆمپویتەری، چەندین بەرنامە هەیە ئەتوانێت (هێڵی پێشبینی)ـیمان بۆ دیاری بکات، ئێمە لێرەدا بەرنامەی ئێکسڵمان بەکارهێناوە. ئەو ژمارانەمان بەخشتە دانا ، پاشان چارتەکەیمان دەرهێنا بەشێوەی لاینچارت، بۆ ساڵی (1992، 2005، 2009)، پاشان بەهۆی بەرنامەکەوە داوای پێشبنیمان کرد بۆ ژمارەی کورسیەکان بۆ هەڵبژاردنی 2013 ، ئەویش بەهۆی فەرمانی (Tradeline)ـەوە، وەک لەوێنەکەدا دیارە کە بەهێلێکی کاڵ دەرکەوتووە بۆ هەردوو لیستی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.

هێڵێ پێشبی، بەشێوەیەکی زانستی حسابی ئەوەدەکات کە لە سێ خولەکەی رابردوودا، ئاراستەی خێرایی هێڵی کورسییەکان سەروخوارە یان سەرەوژوورە، لەسەر ئەو بنەمایە پێشبینی بۆ داهاتوو دەکات.

لەبەرئەوەی لە سێ هەڵبژاردنەکەی رابردوودا، ئاراستەی هێڵی کورسییەکانی دوو لیستی دەسەڵات سەرەوخوار بووە، بۆیە بەرنامەکە حسابی بەردەوامی بۆ سەروخواری هێڵەکە دەکات. هاوکات لەبەرئەوەی ئاراستەی هێڵی کورسییەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرەوژوور بووە، بۆیە بەرنامەکە حسابی بەردەوامی سەرەوژوورییەکە دەکات.

بەوەش پێشبینی دەکرێت، ژمارەی کورسییەکانی دوو لیستی دەسەڵات ببێتە (46) کورسی، و ژمارەی کورسییەکانی لیستی ئۆپۆزسیۆن ببێتە (51) کورسی.

هاوکات لەگەڵ دەرهێنانی ئەنجامەکان و دۆزینەوەی چارتی هێڵی پێشبنی، لە زانستی کۆمەڵناسی و ئابووریدا ، ئەوەش گرنگە کە چۆن راڤەیەکی واقیعی بۆ ئەو ئەنجامە بکەین و چۆن بیبەستینەوە بە واقیعەوە.

بۆ ئەوەش بەمجۆرە راڤەی دەکەین:

هێڵی پێشبنی، بابەتێکی دابڕوا نییە لە واقیع، بەڵکو خوێندنەوەی زانستییانەی گۆرانەکانی سەر ئەرزی واقیعەء بەوجۆرە دەکریتە داتاو تەرجەمەدەکرێتە سەر بەرنامەی کۆمپویتەری.

لێرەدا هێڵی پێشبنی، ئاماژەیە بۆ روودانی گۆرانکاری لە بۆچوونء قەناعەتی هاوڵاتیان لەبارەی هەڵبژاردنی باشترین لیست بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

زانستی دەروونناسییش بۆمان رووندەکاتەوە کە گۆرانکاری لە قەناعەت و بۆچووندا، کارێکی کوتوپڕ و کاری رۆژو شەوێک نییە، بەڵکۆ سێ قۆناغی زەمەنی سەرەکی هەیە، کە بریتین لە (قۆناغی لایەنداری، قۆناغی گومانکردن و بێلایەنی، قۆناغی رەتکردنەوە).

زانستی کۆمەڵناسی و دەروونناسی بۆمان رووندەکەنەوە، کە هۆکاری گۆران لە بۆچوونەکاندا پەیوەستە بە (بوونی زانیاری لەسەر بابەتێک، نموونە و رووداوێک لەسەر ئەو زاانیارییە، ئەزموونکردن).

بۆنموونە، ئەگەر کۆمەڵێک خەڵک (لە قۆناغی لایەنگری لیستی سین و رەتکەرەوەی لیستی ێاد) ببن ، ئەوا پاش ماوەیەک بەهۆی (زانیاری، نموونە، ئەزموونکردنی دەستپاکیء گەندەڵی) بۆچوونەکەیان دەگۆڕێت بۆ (قۆناغی گومانکردن لە لیستی سینء هەڵبژاردنی بێلایەنی)، پاش ماوەیەکی دیکە بۆچوونەکەیان دەگۆڕێت بۆ (قۆناغی لایەنگری لیستی ێاد و رەتکردنەوەی لیستی سین). 

واتە گۆرانکاریی لە قەناعەت و بۆچوونەکان هەڵقوڵاوی مێژوییەکە، کاریگەرە بە رووداو و گۆرانکاییء ئاشکرابوونی کارەکانء ئەزموونکردنی لیستەکان.

واتە ئەزموونی کاری هەر لیستیک، دەبێتە زانیاری لای هاوڵاتیان و وێنەیەکی زهنی دروستدەکات لایان، بەوەش بۆچوونێکی کەڵەکبوو پێکدێت سەبارەت بە لیستەکە بە رەتکردنەوە یان لایەنداری.

بەپێی بوونی ئەو نیگەرانییانەی کە هاوڵاتیان لەڕێی راگەیاندن و خۆپیشاندانەکانەوە دەریانبڕیوە، ئێستا لە زهنی بەشێک لە خەڵکیدا زانیاری و وێنەیەکی سلبی دروستبووە لەسەر دوو لیستی دەسەڵات، نوسەران و رۆژنامەنووسان زۆرجارو بەشێوەی جیاجیا ئەم روونکردنەوەیان بۆ دەسەڵات کردووە.

ئەو نیگەرانییانە چ بچووک بن یان گەورە، کاریگەی خۆیان هەیە، بۆنموونە: نیگەرانی هاوڵاتیان لە (نەبوونی پردێکی نەفەرپەڕینەوەو بوونی قوربانییەکی هاتوچۆ لەوشێنێکدا، سەرەی بەنزین، بڕانی کارەبا لەمانگی رەمەزانء لەکاتی نوێژی هەینییدا، قافڵەی کاروانی تانکەرە نەوتەکان، نەبوونی هاوسەنگی لەموچەدا، بوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هەژار و منداڵ لەسەرجادەکان، بوونی ژمارەیەکی زۆری بێکار، کرێچی، هەژار، واستەگەری، نەبوونی ئاو و کارەبای بیستوچوار سەعاتە، بەلێنی بێ کردار.....) ئەوانەو سەدانی دیکە زانیاریء وینەی سلبی لەزهنی هاوڵاتیاندا دروستکردووە، سەدان بەڵێن و بانگەشە ئەو زانیاری و وینەیە ناسڕێتەوە، چونک لەکاتی بەڵێنی لیستی دەسەڵاتدا دەنگێک دەچرپێنێت بەگوێی هاوڵاتیانداء دەڵێت: (ئەی بۆچی لەمەوپێش ئەو بەڵێنانەتان جێبەجێنەکردووە خۆ خۆتان حاکمی وڵات بوون و بوجەی گەورەتان لەبەردەست بووە؟).

هەروەها بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکان، وینەی سلبی ئەزموونکراو دروستدەکەن، ئەوەتا لە راپۆرتی سێیەمی ڕێکخراوی ئەمریکی بۆ کورد، هەندێک لەو بەڵێنانە رووندەکاتەوە کە پارتیء یەکێتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005دا داویانە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراون، لەوانەش وەک:
یەکەم، بەڵێنی تایبەت بەدیاریکردنء چەسپاندنی سنووری جوگرافی هەرێمی کوردستان
دووەم، بەڵێنی تایبەت بەگەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان.
سێیەم، بەڵێنی تایبەت بەدانانی بەرنامەیەکی خێراو بنچینەیی بۆ بنبڕکردنی کێشەکانی (ئاوء کارەباو سوتەمەنی)، تائێستا ئەو کێشەیە بەردەوامەء جێی نیگەرانی خەڵکی کوردستانەء بووەهۆی ناڕەزاییء خۆپیشاندانی خەڵکی.
چوارەم، یەڵێنی تایبەت بە پەرەپێدانء کاراترکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانیء ڕێگەوبانء ئاوەڕۆکان. کە تا ئێستا خەڵکی لەوبارەیەوە نیگەرانن، چونکە بەشێک لەپڕۆژەکان دوای ماوەیەکی کورت شکستدێنن بەهۆی بەکارهێنانی مەوادی خراپ.
هەروەها خەڵکی کوردستان نیگەرانن لەوەی کە چارەونوسی دەیان گرێبەست و ملیۆنان دۆلار لە گرێبەستە نەوتییەکاندا ونن.

ئەو نیگەرانی و ناڕەزاییانەی خەڵک روونی دەکاتەوە، کە هێڵی سەرەوخواری ژمارەی کورسییەکانی دوو لیستی دەسەڵات بنەمایەکی واقیعی هەیە و بووەتە زانیاری و راپۆرت لەناوەندی کوردستاندا، ئەوەش واتە پێدەچێت جارێکی دیکەش هێڵی ئاراستەی کورسییەکانی دوولیستی دەسەڵات سەربەروخوار بێت و هاوکات هێڵی ئاراستەی کورسییەکانی ئۆپۆزیسۆنیش سەربەروژوور بێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر