Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۲, سه‌شنبه

ئاسانژ سکاڵا لە سەر بەرپرسانی سویدی تۆماردەکا



ئاسانژ سکاڵا لە سەر بەرپرسانی سویدی تۆماردەکا

جولیان ئاسانژ بناغەدانەری ماڵپەڕی لەقاودەری ویکیلیکس بەتەمایە ئەمڕۆ سکاڵایەک لە لای پۆلیسی سویدیتۆمار بکات لەسەر ئەوەی لە ڕۆژی ٢٧ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٠ لە فڕۆکەخانەی ئارلەندا لە ستۆکهۆڵم یا تێگل لە بەرلین بەسەریهات.
ئاسانژ لە ڕوونکردنەوەیەکی چاپەمەنیدا کە شەوی رابردوو بڵاویکردەوە نووسیویەتی کە لە یەکێ لەو دوو فڕۆکەخانەیە سێ کۆمپیووتەری دەستیی ئەو کە زانیاریی کۆدکراوییان تێدا بووە بە نایاسایی لە لای خۆ هێشتۆتەوە. ئەم کۆمپیووتەرانە بۆ نموونە بەڵگەیان لە سەر تاوانێکی جەنگیی ئەمریکا لە ئەفغانستان تێدابووە کە هاوینی ساڵی ٢٠٠٩ لە کۆمکوژییەکدا لە گارانی لە باشووری هیرات زیاتر لە ٦٠ ژن و منداڵ کوژران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە جولیان ئاسانژ لە مانگی یوونیی ساڵی پارەوە لە باڵوێزخانەی ئێکوادۆر لە لەندەن دەژی و ئیزنی مانەوەی سیاسیی هەیە. ئاسانژ بەم شێوەیە خۆی لەوە بواردووە کە لەبەر گومانی تاوانی 
جنسی ڕادەستی سوید بکرێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر