Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ دی ۲۸, سه‌شنبه

هه‌ولێر وتی: ئه‌ی كۆماری سێداره‌ جێگه‌ت نییه‌ له‌م شاره







هه‌ولێر وتی: ئه‌ی كۆماری سێداره‌ جێگه‌ت نییه‌ له‌م شاره
چه‌ندین چاڵاكوانی سیاسی مه‌دنی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌درووشمی (ئه‌ی كۆماری سێداره‌ جێگه‌ت نییه‌ له‌م شاره‌) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایان له‌دژی له‌سێداره‌دانی زیندانی سیاسی كورد (حوسێن خزری) له‌به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری ( هه‌ولێر) رێكخست.

پاش نیوه‌رۆی ...ئه‌مرۆ سه‌دان كه‌سایه‌تیی و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسیی و هاووڵاتی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی له‌سێداره‌دانی زیندانی سیاسیی رۆژه‌هه‌ڵاتی كوردستان (جوسێن خزری) له‌به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌ ،و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانیش داوای نه‌مانی كۆنسوڵگه‌ری كوماری ئیسلامی ئێرانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووانی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ ناره‌زاییه‌ی به‌رده‌م كونسولگه‌ری (ئێران) به‌ سایتی به‌یانی راگه‌یاند :"مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌و خۆپێشاندانه‌ ناره‌زایی ده‌ربرین سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی زیندانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (حوسێن خزری)ـیه‌. ئه‌و ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ گوشاره‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كۆماری سێداره‌ ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام بێت.هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌یه‌ك گوتاری له‌ناو گه‌لی كورددا كرد

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر