Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ دی ۲۳, پنجشنبه

حسێن خزری له‌ تاران‌یش بێسه‌روشوێن کرا

حسێن خزری له‌ تاران‌یش بێسه‌روشوێن کرا
به‌ گوێره‌ی دوواین زانیاریه‌کان گیراوی سیاسی کورد" حسێن خزری" که‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، له‌لایه‌ن حێفازه‌تی ئیتلاعاتی شاری تاران، ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوه‌.
دوای بێسه‌روشوێنکردنی چالاکی سیاسی کورد حسێن خزری له‌ زیندانی ورمێوه‌ بۆ شوێنێکی نادیار له‌ ڕیکه‌وتی 5ی ژانوییه‌، ئه‌مڕۆ ڕوونبۆوه که‌ ئه‌و گیراوه‌ کورده‌ له‌لایه‌ن حێفازه‌تی ئیتلاعاتی شاری تاران، ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوه‌.
به‌ گوێره‌ی دوواین زانیاریه‌کان بنه‌ماڵه‌ی حسین خزری سه‌ردانی لقی 9ی جێبه‌جیکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ئورمیه‌یان کردووه‌ و له‌وێ" ئێلاهی نیا" به‌رپرسی لقی 9 پێیڕاگه‌یاندوون، که‌ تیمی تایبه‌ت به‌ له‌ سێداره‌دان چه‌ند رۆژ پێش به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی سزای ئه‌و گیراوه‌ کورده‌ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئورمیه‌یان کردووه‌، به‌ڵام له‌ دووا ساته‌کاندا به‌ هۆکاریکی نادیار ئه‌و سزایه‌ راگیراوه‌.
" ئێلاهی نیا" به‌رپرسی لقی 9ی جێبه‌جێکردنی سزاکان به‌ بنه‌ماڵه‌ی " حسین خزری" ڕاگه‌یاندووه‌:
ڕۆژی شه‌ممه‌ بێنه‌وه‌ بۆ ئێره‌ پێتان ده‌ڵێین که‌ سزاکه‌ له‌ تاران جێبه‌جێ بووه‌ یان نه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری تارانین که‌ پێمان بڵێن سزاکه‌ جێبه‌جێ بووه‌ و دۆسیه‌ی خزری دابخه‌ن یان ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمان بدرێت دۆسیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی تاران بکه‌ین.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ دوێنی، دادستانی ئورمیه‌، 'ڕه‌زایی' به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوه‌ کورده‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ کوڕه‌که‌یان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان، ڕاگوێزی شاری تاران کراوه‌.
حسین خزری له‌ ساڵی 2008 له‌ کرماشان گیرا و به‌تاوانی ئه‌ندامییه‌تی له‌ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک ،سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
----------------------------------------------------
ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ وته‌کانی زێباری
له‌لایه‌کیتر، کاردانه‌وه‌کان له‌ باشووری کوردستانیش له‌ به‌رامبه‌ر به ‌ترۆریست ناوبردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، ڕوویان له‌ زیادبوون کردووه‌.
سیاسه‌تمه‌داری کورد، مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی گوتی: قسه‌کانی وشیار زێباری خزمه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ناکات و گه‌لی کوردیش له‌ باشوری کوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ په‌سه‌ند ناکات.
سیاسه‌تمه‌داری کورد محه‌‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی بۆ ڕۆژنامه‌ی دیجله‌ دووا و لێدوانه‌که‌ی وشیار زێباری له‌دژی پژاک به‌ توندی شه‌رمه‌زار کرد.
پێنجوینی گوتی:
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورد و هه‌موو گه‌لانی ئێران له‌ تێکۆشاندایه‌. ئێمه‌ لێدوانه‌که‌ی وشیار زێباری وه‌ک لێدوانی وه‌زیرێکی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بینین، ئه‌و لێدوانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی باشوری کوردستان ناکات.
سیاسه‌تمه‌داری کورد مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی باسی له‌ سیاسه‌تی له‌سێداره‌دانیش کرد له‌ ئێراندا و به‌ توندی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی شه‌رمه‌زار کرد.
پێنجوێنی، هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی باسکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق، باسی له‌ دوو پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌ت کرد. گوتی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستانی سعودی، میسر، ئوردون و تورکیا سه‌رکێشی ده‌کرا، تێکچوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ئاوابوونی حوکومه‌تیکی شیعه‌ که‌ ئێران پشتیوانی ده‌کات، هێزه‌کانی شیعه‌ له‌ عێراق بوونه‌ ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دری وه‌ک سیاسه‌تی ئێران له‌ناو عێراقدا به‌ناو کرد و ده‌ستنیشانی کرد که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در، هێزه‌کانی شیعه‌ی ناو حوکومه‌ت به‌هێزتر ده‌کات.
پێنجوێنی له‌ کۆتاییدا، له‌پێناو پاراستنی نرخه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، بانگه‌وازی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ گه‌لی کورد کرد.
-------------------------------
خیابانهای شهر آمد میدان درگیری میان مردم و پولیس ترک
amed7بیش از 50 هزار تن از ساکنان شهر آمد با حضور در مقابل دادگاه شهر امد ضمن حمایت از سیاستمداران کرد به سیاستهای حکومت ترکیه اعتراض کردند نیروهای پلیس ترکیه با استفاده از گاز اشک آور سعی در متفرق کردن تجمع کنندگان داشت که‌ با واکنش جوانان کرد روبرو شد.
کنگره‌ جامعه‌ دمکراتیک ک .ج .د امروز و به‌ منظور حمایت از سیاستمداران کرد تجمعی مردمی تحت عنوان خود مدیریتی دمکراتیک برگزار کرده‌ بود.
هزاران نفر از کردستانیان شهر آمد و حومه ‌آن در میدان ستاسیون گردهم آمده‌ و پانکاردهایی دردست داشتند که‌ بر روی آن نوشته ‌شده‌ بود " یا خود مدیریتی دمکراتیک یا خود مدیریتی دمکراتیک".
احمد ترک از روسای مشترک ک .ج .د در این تجمع گفت: سیاستمداران کرد تحت فشار قرار می‌گیرند تا مجبور به ‌عقب نشینی شوند. وی افزود که‌‌ خلقمان خواهان هویت و زبان و خود مدیریتی دمکراتیک است. زمانیکه‌ زبان کردی همچون زبانی ناشناخته‌ خوانده ‌شود، این بی‌حرمتی است و ما آنرا نپذیرفته ‌و محکوم خواهیم کرد.
پس از سخنان احمد ترک راهپیمایی آغاز شد.
هنگامیکه ‌مشخص شد که ‌روسای دادگاه اجازه ‌نداده‌اند سیاستمداران به‌ زبان کردی از خود دفاع نمایند، خشم جمعیت افزایش یافت.
نیروهای پلیس به‌ مردم حمله‌ کردند و جوانان نیز به ‌مقابله‌ با آنان پرداختند.
همزمان با حمله‌ نیروهای پلیس، هواپیماهای جنگنده ‌و هلیکوپترهای نظامی در آسمان شهر مانور می‌دادند.
حمله ‌نیروهای پلیس تا چند ساعت ادامه‌داشت.
www.newroz.tv

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر