Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ فروردین ۷, یکشنبه

موجاهیدینی خه‌لق چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێکی ده‌وڵه‌تی عێراقی دایه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی


موجاهیدینی خه‌لق چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێکی ده‌وڵه‌تی عێراقی دایه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی
به‌ ئه‌م زۆانه‌ چه‌ند که‌سیک که‌ له‌ گه‌ل ئیتلاعاتی ئیران هاوکاری ده‌که‌ن له‌ شاری کارلستادی سۆیئد ده‌ژین ده‌درین به‌ دادگای سۆیئد
دادگای ناوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی مه‌درید، رایگه‌یاند كه‌ دوو كاربه‌ده‌ست‌ و دوو ئه‌فسه‌رى عێراقى بانگهێشتى دادگاكه‌یان كراوه‌ به‌تۆمه‌تى تاوان دژ به‌ كه‌مپى ئه‌شره‌ف.
دادگاى ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى له‌ مه‌درید، له‌ رۆژی 17ی مارس بریاریدا به‌ بانگهێشت كردنى دوو كاربه‌ده‌ستی عێراقی‌و دوو ئه‌فسه‌ری عێراقی بۆ به‌رده‌م دادگا به‌هۆی تاوانی دژ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف، ئه‌م بریاره‌ش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ كۆپیه‌كى بۆ (رووداو) نێردراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ "چوار كه‌سه‌كه‌ى بانگهێشت كراون بریتین (عه‌لی یاسری)، كاربه‌ده‌ستێكی باڵاى نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نه‌هێشتنی كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف، (سادق محه‌مه‌د كازم)، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی نه‌هێشتنی كه‌مپى ئه‌شڕه‌ف، سه‌رهه‌نگ دوو (موقه‌ده‌م) نزار كه‌ ئه‌فسه‌رێكی به‌رپرسه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ ئه‌شڕه‌ف‌و، ستوان (مولازم) حه‌یده‌ر عه‌زاب ماشی، ئه‌مانه‌ به‌ تاوانی پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێف ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی كه‌ له‌ حاڵی حازردا له‌ كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف نیشته‌جێن".
دادگا ئیسپانیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ رۆژى 31ى ئایارى 2011 له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان له‌ به‌رده‌م دادگاى ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى مه‌درید بۆ ئاڕاسته‌كردنی به‌ڵگه‌كان ئاماده‌بن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی و توندتركردنی پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێف كه‌ له‌م فایله‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌رباره‌ی زیادكردنی به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌فه‌".
هێزه‌كانی عێراق له‌ مانگی (ته‌موز)ی 2009 هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كامپی ئه‌شڕه‌ف، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 11 كه‌س و برینداربوونی 500 كه‌سی دیكه‌."روداو"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر