کشاناک: له شه‌مزینان نه‌ک ده‌وڵه‌ت، گه‌ریلامان بینی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێکی پێکهاتوو له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان، که هاوسه‌رۆکی BDP گوڵته‌ن کشاناکیشیان له‌ناودا بوو، به ئامانجی لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی شه‌مزینان به‌ره‌و ناوچه‌که به‌ڕێکه‌وتبوون، دوای لێکۆڵینه‌وه له ناوچه‌که رایانگه‌یاند که کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی ناوچه‌که به دێهاتیانیان وتووه :"ئێره به‌جێبهێڵ
ن و چۆڵی بکه‌ن" و گوشاریان خستوونه‌ته سه‌ر. کشاناک رایگه‌یاند:"له‌هیچ ناوچه‌یه‌کدا هێزی سه‌رباز – ده‌وڵه‌ت نه‌بوو"
کشاناک: نه‌ک ده‌وڵه‌ت، تووشی هێزه‌کانی گه‌ریلا بوون
هاوسه‌رۆکی BDP گوڵته‌ن کشاناک سه‌باره‌ت به لێکۆڵنه‌وه‌که‌یان و رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که لێدوانێکی دا به ANF و رایگه‌یاند که له‌ناوچه‌که‌دا نه‌ک هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو ئه‌وان تووشی گه‌ریلان بوون و وتی:" هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له یه‌ک بازگه‌ی ده‌رکه‌وتن له ناوچه‌ی شه‌مزینان هێزه‌کانیان مۆڵداوه. دوای تێپه‌ڕبوونمان له‌و ناوچه‌یه هیچ ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی و هیچ سه‌ربازێکمان نه‌بینی. له‌و ناوچانه‌دا که ئێمه چووین باخ و باخاتێکی زۆرمان بینی که له ئه‌نجامی پێکادان و تۆپبارانه‌کاندا سووتابوون. به‌ڵام له هیچ یه‌کێک له‌و هه‌رێمانه‌ی که ئێمه‌چووین هێزی سه‌رباز ــ ده‌وڵه‌ت نه‌بوو. له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر دێیه‌ک هێزه‌کانی گه‌ریلامان بینی."
کشاناک ده‌ستنیشانی کرد که دێهاتیان نایانه‌وێت زێد و واری خۆیان به‌جێبهێڵن وتیشی:"سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێک نایه‌وێت نیشتمانه‌که‌ی به‌جێبهێڵێت. ده‌یه‌وێ بمێنێته‌وه. دێهاتیان پێیان وتین (ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی لێره ده‌ربکه‌وین ده‌مانکاته ئامانج)"
وتوێژ له‌گه‌ڵ گه‌ریلا
هاوسه‌رۆکی BDP رایگه‌یاند که تووشی چه‌ند بازگه‌یه‌کی گه‌ریلاکان بوون و به‌مشێوه‌یه له به‌سه‌رهاته‌کانی دوا:"له‌بازگه‌کانی گه‌ریلادا خه‌ڵک له ئۆتۆمبێله‌کانیان دابه‌زین، گه‌ریلا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، ته‌وقه‌مان کرد و مه‌رحه‌بای یه‌کترمان کرد، پێمان وتن که خوازیارین له وڵاتێکی ئازاد دا له‌گه‌ڵمان بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین. گه‌ریلاکانیش له وته‌کانیاندا سه‌رنجیان راکێشایه سه‌ر پێویستی بینینی راستییه‌کان، پێیان وتین که ده‌وڵه‌ت زیانێکی زۆری به‌رکه‌وتووه و میدیاکانیشیان ئه‌م راستیانه ده‌شارنه‌وه، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پێویسته میدیاکان راستییه‌کان بڵێن و راستییه‌کان به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها بانگه‌وازییشیان له هێز و لایه‌نه دیموکراتییه‌کان و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان کرد که پێکه‌وه بجوڵێنه‌وه و به یه‌کڕیزی تێ‌بکۆشن. ئێمه‌ش ئاماژه‌مان به‌گرنگی پرسی کورد کرد و ئه‌وانیش هاوڕابوونیان دووپات کرده‌وه.
کویرکچو : له 10 گوند، 7 یان چۆڵکرابوو
په‌رله‌مانتاری BDP ی مێرسین ئه‌رتوغروڵ کیورکچو سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌یان بۆ شه‌مزینان رایگه‌یاند:"جگه له دوا خاڵی ده‌رکه‌وتن له ناوچه‌ی شه‌مزینان له‌هیچ شوێنێکی تر سوپا و پۆلیسمان نه‌بینی. چوینه گوندی نه‌هری، ئه‌و گونده‌ی پێکادانه‌که تێیدا ده‌ستی پێ‌کردبوو. له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌که قسه‌مان کرد، رووداوه‌کانیان بۆ باس کردین و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی موختاری گوند به‌ئێمه‌ی گه‌یاند له کۆی (10) گوند، (7)یان چۆڵکراون.
کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی سه‌رقاڵی چۆڵکردنی گونده‌کان له گوندنشینان
کیورکچو رایگه‌یاند:"له گونده‌که هه‌بوونی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی تۆپ، کاریگه‌رییه‌کی زۆری له منداڵان کردووه، به‌ڵام دێهاتیان نایانه‌وێت دێیه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن. فه‌رماندارێکی باڵای سوپا، هاتۆته لای دێهاتیان و پێی وتوون که پێویسته لێره بڕۆن، دێهاتیان خۆیان ئه‌مه‌یان بۆ باسکردین، پێیان وتوون که بۆ پاراستنی گیانی خۆتانه، تا ئێستا هیچ یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس و سه‌رباز به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دێهات و دێهاتییه‌کان له شه‌ڕ و پێکادانه‌کان نه‌هاتوونه ناوچه‌که، هیچ هه‌نگاوێکی وه‌هایان نه‌بووه."
ناوبراو رایشیگه‌یاند که ئه‌وانه له‌پاڵ دێهاتیان ده‌بن و تا کۆتا پشتیوانیان لێده‌که‌ن که له زێده‌کانی خۆیاندا بژین و وتیشی:" به‌ڕاستیش دێهاتییه‌کان زۆر دڵخۆش و مه‌منون بوون به سه‌ردانه‌که‌مان و به ئاشکرا پێیان وتین که تا ئێستا هیچ کاربه‌ده‌ستێکی ده‌وڵه‌ت بۆ حاڵپرسییه‌کیش رووی له‌ناوچه‌که نه‌کردووه."
چوار گه‌ریلابوون که یه‌کیان ژن بوو
ناوبراو وتیشی:"له‌سه‌ر رێی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا تووشی بازگه‌ی گه‌ریلاکان بووین یه‌کیان ژن و ئه‌وانی تر پیاو بوون، له‌باره‌ی ئامانجه‌کانیانه‌وه پروپاگه‌نده‌یان کرد، یه‌کیان وتی: (نه‌ک به ته‌نیا بۆ کوردستان به‌ڵکو بۆ دیموکراتیزه کردن و ئازادکردنی تورکیاش هه‌وڵ و تێکۆشان ده‌که‌ن) وتی بۆ گه‌لانی تری وڵاته‌که‌ش تێده‌کۆشن، وتیشی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌دژی شه‌ڕ، له‌پێناو ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کاندا تێده‌کۆشن. تا ماوه‌یه‌ک گوێمان لێگرتن و دواتر رێگه‌یان لێ کردینه‌وه و درێژه‌مان به به‌رنامه‌که‌ماندا.
شایانی باسه شانده‌که پێکهاتبوو له نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌کان که له‌ناویاندا هاوسه‌رۆکى KCD و په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى وان ئایسه‌ل توغلوک، هاوسه‌رۆکى BDP گولتان کشاناک، له‌سه‌ر ناوى HDK په‌رله‌مانتار ئه‌رت ئۆغلو کورکچو و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، په‌رله‌مانتارانى BDP حیسامه‌دین زه‌نده‌رلى ئۆغلو، خه‌لیل ئاکسۆی، نازمى گوڕ، سه‌رۆکى گروپى BDP ئیدریس بالوکه‌ن، سه‌رۆکى گشتى EMEP سه‌ڵما گورکان، هاوسه‌رۆکى گشتیODP بیلگه سه‌چکین چه‌تین کایا، سه‌رۆکى گشتى ESP فیگه‌ن یوکسه‌کداغ، سه‌رۆکى رێکخستنى EMEP ى ئامه‌د محه‌مه‌د ئاسڵان ئۆغلو، سه‌رۆکى رێکخستنى ESPى ئامه‌د ڕه‌مه‌زان کاراکایا و نوێنه‌رانى HDK، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به ئامانجی ئاگادار بوون و لێکۆڵینه‌وه له ره‌وشی ناوچه‌که به‌ره‌و هه‌رێمی پێکادانه‌کان به‌ڕێکه‌وتبوون، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به فه‌رمی ئاشکرا بکه‌ن.
-----------------------
farzaneh
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر