گۆی بیستی دەقی دەنگەکە بەن کە ١٢ خۆلکە
پانۆراما : کوژرانی خانمان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف
رادیۆی کوردی دەنگی ئەمریکا
هه‌ر ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک له پاش دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ژیان بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی خانمان، ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ستی کرد به هه‌ڵمه‌تێک بۆ ڕێگه‌گرتن و ئیدانه‌کردنی کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان خانمێک به ناوی (نیگار ڕه‌حیم) ه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن برایه‌کیه‌وه ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کریته سه‌ر، له‌لایه‌ن برایه‌کی تریه‌وه ده‌کوژرێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک کوشتنی خانمانی به خۆوه بینی و جارێکی تریش مشت ومڕێکی زۆری نایه‌وه له نێو ئه‌و نێوه‌ندانه‌ی کار و ئه‌رکی خۆیانیان ته‌رخانکردووه بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی دیارده ناشرینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
وه‌ک ههنگاوێکی تری ڕێگه‌گرتن له‌و جۆره ڕه‌فتاره توندوتیژ ئامێزانه‌ی به‌رامبه‌ر به خانمان ده‌کرێن له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک، هه‌ڵمه‌تیکی تر ڕاگه‌یه‌ندراوه به ناوی شه‌ره‌فی سور.
ده‌کرێت بگوترێت ته‌واوی کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه که هه‌ندێک به به‌شێک له کولتوری داده‌نێن، وه‌ک په‌رچه کردارێکی لۆژیکیانه لێی بڕوانرێت به‌رامبه‌ر خودی کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ش که وه‌ک ده‌گوترێت ده‌سته‌وسانه له‌به‌رده‌م ڕێگه‌گرتن له کوشتنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵ و دایکی نیوه‌که‌ی تریش.
به‌هار مونزیر ، ڕۆژنامه‌وان و داکۆکیکار له مافه‌کانی خانمان، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی ڕێکخراوی ژیان و له پێشه‌نگی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌دایه بۆ ڕێگه‌گرتن له خوێنڕشتنی خانمان.
به‌هار مونزیر، وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت هه‌تا ئێستا کارێکی ئه‌وتۆ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌کراوه بۆ ڕێگه‌گرتن و به‌گژدا چونه‌وه‌ی دیارده‌ی کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف.
به‌لای مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، نوسه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی خانمان، کوشتنی ژنان له‌سه‌ر ناموس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌و ڕوانینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستیانه له خانمان و هه‌روه‌هاش بۆ کارپێنه‌کردنی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌ن.
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌شڵێت بێگومان چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه قورس نییه، به‌ڵام پێداویستی خۆی هه‌یه که ده‌بێت له‌ته‌کیدا بکرێت.
چلوره ئه‌حمه‌د هه‌ردی، چالاکوان له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه‌ی ده‌کرێن بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی دیارده ناشرینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ڕه‌هه‌نده جیاجیاکانه‌وه گرنگی خۆیان هه‌یه.
چلوره هه‌ردی له‌و بڕوایه‌دایه دیارده‌ی کوشتنی خانمان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ خراپ به‌کارهێنان و به‌د تێگه‌یشتن له ئایین و له‌وێوه خۆی تێکه‌ڵ به کولتور کردووه.
هانا شوان، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان له بواری مافه‌کانی خانمان هاوڕایه له‌گه‌ڵ خانم ههردیدا و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵیک هانده‌ر هه‌ن بارودۆخی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خراپی ده‌به‌ن.
هانا شوان ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ژن کوشتن تۆکمه کردنی دامه‌زراوه پهیوهنددارهکانه به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت کاتێک لێبوردنی گشتی له هه‌رێمه‌که ده‌رده‌چێت با ئه‌و تاوانبارانه نه‌گرێته‌وه که ده‌ستیان به خوێنی خانمان سوره.
هێشتاش گله‌یی له میدیای کوردی ده‌کرێت و به که‌مته‌رخه‌م داده‌نرێت له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه ڕۆبچێته ناو دیارده‌ی کوشتنی خانمان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف.
شۆخان مه‌حمود، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌کێک له هۆکاره‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی یان که‌می هوشیاری له نێو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا بۆ دۆسێکانی تایبه‌تن به خانمان.
شۆخان مه‌حمود ، به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت ڕاسته کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالاریه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت خانمانیش به‌شێکی به‌رپرسیارێتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌م و کوڕی و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌ن و ده‌شڵێت مه‌خابن ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکردن له مافه‌کانی خانمان نه‌یانتوانیوه کارێکی وه‌ها بکه‌ن هاوڕاییه‌ک له نێوانیاندا بێته ئاراوه که کاریگه‌ری بکاته سه‌ر ڕای گشتی.زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
///////////////////
هه‌روادێ و سوریا زیاتر له په‌راوێز ده‌نرێت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ستایشی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ده‌کات بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له‌و ڕێکخراوه 57 ئه‌ندامیه‌دا.
له ڕاگه‌یاندنێکدا له‌پاش ئه‌و هه‌نگاوه ڤیکتۆریا نولاند، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی په‌یامێکی به‌هێزه بۆ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و نیشاندانی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕژێمه‌ی سوریا هه‌روادێ و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له په‌راوێز ده‌نرێت.
بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا، له ده‌مێکدا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریادا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی پێدێت.
ڤالێری ئامۆس، سه‌رۆکی به‌شی مرۆڤایه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له دیمه‌شق به په‌یامنێرانی گوتووهنزیکهی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س له سوریادا پێویستیان به کۆمه‌ککردن هه‌یه، به‌هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی له ئاکامی بۆردومان کردنی شارۆچکه‌ی ئیعزاز به فڕۆکه‌ی جه‌نگی له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه زیاتر له 40 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سیش بریندارن.ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ یه‌ک ڕۆژ پاش بۆردومانه‌که سه‌ردانی شارۆچکه‌که‌یان کردووه و ده‌ڵێت بۆردومانه‌که ژماره‌یه‌ک خانووی له شارۆچکه‌که‌دا ته‌خت کردووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر