Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۸, شنبه

مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ئاشتی و ئارامی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان بێنێت


مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ئاشتی و ئارامی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان بێنێت

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، مسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و هیوا خوازە ئەم جەژنە ببێتە هۆكارێك بۆ پتەوبوونی ئاشتی و بەرقەراربوونی برایەتی زیاتری نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و سەقامگیری زیاتری ئەمن و ئاسایش، ئەمەش دەقەكەیەتی:


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌كان ده‌كه‌م، له‌ یه‌زدانی مه‌زنیش داواكارم نزا و پارانه‌وه‌ و رۆژوی رۆژوانان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ هه‌موولایه‌كمان قبوڵبكات، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان و میوانانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژن له‌سایه‌ی ئارامی و ئاسایشی كوردستانه‌ ئارامه‌كه‌ماندا به‌سه‌ر به‌رن.
خوازیارم ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته‌ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ بۆ به‌هێزتركردنی ئاشتی و دۆستایه‌تی حزب و لایه‌نه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، تاكو ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ دڵ و ده‌روونێكی پاكه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان تێبكۆشین.
دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز و به‌هیوای سه‌رفرازیتان.

مه‌سرور بارزانی
١٨/٨/٢٠١٢
------------------
کوژرانی کاسپکارێکی تر لە سەردەشت، مەرگی 4 کاسپکار تەنیا لە 10 ڕۆژ دا
NNSROJ:بە کوژرانی کاسپکارێکی سەردەشتی، هەژماری کاسپکارانی کوردی کوژراوی دە ڕۆژی ڕابردوو، گەیشتە ٤ کەس. "ساڵح بادووزادەی شیوانی"، "بەختیار یۆسف نەژاد"لە ڕۆژهەڵات، "وەیسەل دەمیر" و "مەهمەد دومان" لە باکووری کوردستان، چوار گەنجی کاسپکاری کوردن کە لەم چەند ڕۆژە دا گیانیان لێ ئەستێندراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە NNSROJ گەیشتووە،گەنجێکی کاسپکاری کورد بە ناوی "بەختیار یوسف نەژاد"، خەڵکی ئاوایی "دەرمانئاوای" ئەو شارە، لە سەر سەر ڕێگەی تاڤگەی شەڵماش، کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو گەنجە بە ئێن ئێن ئێس ڕۆژی ڕاگەیاند کە بەختیار، نزیک بە دوو هەفتە لەمەوبەر، تەقەی لێکراوە و بریندار بووە و سەرئەنجام، ڕۆژی ١٥ی مانگ، بە هۆی برینەکانەوە گیانی لە دەست داوە.
ئەو لە کاتێک دایە کە هەر لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، گەنجێکی کوردی خەڵکی ئاوایی "شیوان"ی سەڵماس لە هەرێمی مەرگەوەری ورمێ بە گوللەی چەکدارانی سنوورپارێزی ئێران گیانی لە دەست دابوو.

"
ساڵح بادووزادەی شیوانی" تەمەن ٢٥ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ، لە لایەن سەربازانی ئێرانەوە، ڕاستەوخۆ کرابۆ ئامانج و کوژرابوو.

هەر لەم هەفتەیەدا، دوو گەنجی تری کاسپکار لە باکووری کوردستانیش بە هەمان شێوە گیانیان لە دەست دا. 
"وەیسەل دەمیر"ی ١٣ ساڵان، مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی چاڵدڕانی وان لە باکووری کوردستان، ٩ی ئەگۆست، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ژاندرمەی تورکیاوە تەقەی لێکرا و گیانی لە دەست دا.
دوو ڕۆژ دواتر، واتە لە ١١ی مانگ دا، گەنجێکی تر کورد بە ناوی "مەهمەد دومان"، لە بایەزیدی ئاگری، بە گوللەیەک کە تەپڵی سەری کردبۆ ئامانج، گیانی لە دەست دا.

پێشووتر ڕاگەیاندرابوو کە تەنیا لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی دا، هەری کەم ١٥٠ کۆڵبەر و کاسپکاری کورد لە لایەن چەکدارانی ئێرانییەوە کوژراون و بریندار کراون.

هاوکات، "مەراڵ دانیش بەشتاش"، هاوسەرۆکی بیرۆی حقووقی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، ١٤ی مانگ بە ئاژانسی فراتی ڕاگەیاند کە لە ماوەی دەسەڵاتداری ئاکەپە لە تورکیا دا، هەری کەم ١٣٠ کۆڵبەر و کاسپکاری کورد لە سەر سنوورەکانی باکوور لەگەڵ ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوژراون.

ناوبراو، "ڕۆبۆسکی"ی شەمزینانی وەک دوا نموونەی کوشتنی بە کۆمەڵی کاسپکارانی کوردی هێناوە کە تێیدا ٢٤ گەنج و
مێرمنداڵ، لە دوا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١١، بە بۆمبارانی فڕۆکەیەکی تورکیا گیانیان لە دەست دا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر