Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ شهریور ۱۲, شنبه

شیوا: شیردخت ایرانزمین در آستانه محکومیت به اعدام


شیوا: شیردخت ایرانزمین در آستانه محکومیت به اعدام





------------------
دیدبان حقوق بشر از عمدی بودن حملۀ ایران به غیرنظامیان کُرد خبر داد

پست دیدبانی ترک در دهوک

سازمان دیدبان حقوق بشر در بیانیه‌ای اعلام کرد احتمالا ایران و ترکیه به عمد غیرنظامیان کُرد را در اقلیم کردستان عراق هدف حملات خود قرار می‌دهند. کاوه قریشی، روزنامه‌نگار کُرد و تحلیل‌گر مسائل کردستان می‌گوید: «ایران و ترکیه می‌خواهند با حملات خود باعث تخلیه مناطق مسکونی در دامنۀ قندیل شوند تا به این ترتیب با فراغ بال بتوانند به این مناطق حمله کنند.»
----------------------------------------------------

با توجه به شرايط حساس پيش رو ، وظيفه ي هر كردي است كه در هر جاي كه باشد به نيروهاي گريلا و به هر شيوه اي كه باشد ياري رسانده و از جنبش آزادي خواهي خلق كرد حمايت نمايد .
آزادي خلق كورد نزديك است .
--------------------------------
کوژراو و بریندار بوونی 9 سه‌ربازی تورک



هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه‌"له‌ لێدوانێکی نووسراودا رایگه‌یاند‌، که‌ له‌ 30ی ئاگۆستدا له‌ دێرسیم شه‌ڕ رویداوه ‌و له‌ ئه‌نجامدا 5 سه‌رباز کوژراون و 4ی دیکه‌ بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک، لێدوانێکی نووسراوئ دا.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌، ئه‌رته‌شی تورک ڕۆژی 26 ئاگۆست له‌ ناوچه‌کانی چه‌میش گه‌زه‌ک و خۆزات ئۆپه‌رایسۆنێکیان ده‌ستپێکردووه‌. ڕۆژی 30 ئاگۆست، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ له‌ دژی هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک چالاکیه‌کیان ئه‌نجام دا و له‌ ئاکامدا 5 سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورک کوژران و 4 یتر بریندار بوون.
هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند که‌ دوای چالاکه‌یه‌که‌، ئه‌رته‌شی تورک به‌ هه‌لیکۆپته‌ری کۆبرا ده‌وروبه‌ری گوندی ئانوکلوی بۆمباران کردووه ‌و هه‌ربۆیه‌ ئاگر له‌ دارستانه‌کان که‌وتوه‌ته‌وه‌،
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ ئه‌و دوو ته‌رمه‌ی که‌ بانگه‌شه‌ ده‌کرێت، گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ن، گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی پزیشکی دادوه‌ری تورگوت ئۆزال له‌ مه‌له‌تی.
به‌ڵام تائێستا سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌کانیان هیچ لێدوانێک نه‌دراوه‌.
له‌ ناوچه‌ی گمگمی موشیش، ئۆپه‌راسیۆنی که‌ ڕۆژی 31 ئاگۆست ده‌ستیپێکردبوو، به‌رده‌وامه‌.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی له‌ هه‌رێمه‌که‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ئه‌رته‌شی تورک هێزی تایبه‌تی به‌ هه‌لیکۆپته‌ری سکۆرسکی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ کردووه‌.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ ئه‌رته‌شی تورک، دوێنێ شه‌و له‌ گونده‌کانی دادینا، بازکا و قولا که‌ له‌ نیوان گمگم و کانیڕه‌ش دان، ئۆپه‌رایسۆنی ده‌ستپێکردووه‌
----------------------------------------------------
ماوه‌یه‌که‌ شه‌پۆلێکی گۆڕانکاری ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌ ،به‌ تایبه‌تی ووڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان ،ڕۆژانه‌ له‌ تیڤ و ڕۆژنامه‌و سایته‌کان ده‌بینین چۆن ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان هه‌رس ده‌هێنن له‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی ئازادی خواز و دیمکراسی خوازی ئه‌و ووڵاتانه‌ ،دیاره‌ هاووڵاتیانی ئازادی خوازو دیمکراسی خوازی ئه‌و ووڵاتانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه‌ ڕوو به‌ڕووی ڕژێمه‌ کانیان ئه‌بنه‌وه‌ ،بۆیه‌ ڕۆژ له‌ دوایی ڕۆژ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ تر ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن و دواجار به‌ ئامانجی خۆیان ده‌گه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌کی دیمکراسی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ستیان ،دیاره‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوایه‌ ‌ ڕه‌ئی گشتی و ڕه‌ئی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرایه‌ تووشی کاره‌ساتی گه‌وره‌ بونایه‌ ، به‌ڵام ده‌بینین که په‌یامی خۆیان ‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌داو دیمکراسیدا ده‌گه‌یه‌نن ،ڕژێمه‌کان به‌ گولله‌ وه‌ڵامی ده‌خوازییه‌کانی هاوڵاتیان ئه‌ده‌نه‌وه بۆیه‌ ڕه‌ئی گشتی و به‌شێکی زۆر له‌ ووڵاتانی جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی دوور له‌ سه‌رده‌میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاتانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ گولله‌ وه‌ڵامی خه‌ڵکی سڤیلی و ئازادی خواز و دیمکراسی خواز ئه‌ده‌نه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ قوربانی زۆر بده‌ن به‌س سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌که‌ن ،خه‌ڵکانی ڕاپه‌ڕیو ڕۆژ له‌ دوایی ڕۆژ پشتگیری گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان خۆیان بڕۆخێنن و له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و بێکاری ڕزگاری یان بێت و ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌سه‌ڵاتی توتالیتاری بگۆڕن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دیمکراسی ..

ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ هه‌موو ڕه‌نگ و بیرو بووچوونه‌کان وانه‌یه‌ک وه‌ربگرن له‌م ڕووداوه‌نه‌ی که‌ ڕووییان داوه‌ و ڕوو ئه‌دان له‌ داهاتوودا ،بۆیه‌ ده‌بێت حیزب و پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ ڕاستییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک بزانن چۆن خه‌بات ده‌که‌ن و چۆن ئه‌توانن به‌ ماڤی ڕه‌وای خۆیان بکه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، چونکه‌ گۆڕانکارییه‌کان به‌ زووی دێن و تێئه‌په‌ڕن ،هه‌ر دوا که‌وتنێک و هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی و عه‌سکه‌ری پارته‌ سیاسییه‌ کانی کوردستان به‌ تایبه‌تی په‌که‌که‌ و په‌ژاک بیکات دواجار به‌ زیانی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و پارته‌ سیاسییه‌ی که‌ خه‌بات بۆ ئه‌و پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ن که‌ هه‌تا هه‌نووکه‌ ڕزگارییان نه‌بووه‌ ته‌واوو ده‌بێت ئه‌و ده‌رڤه‌ته‌ زێڕینه‌ له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن له‌م ساته‌ وه‌خه‌ته‌داو هه‌ڵه‌ی مێژووی دووباره‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ ،به‌ر له‌ هه‌ر شتێک ڕاستییه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت په‌که‌که‌ و پژاک و پارته‌ سیاسییه‌کانی تری پارچه‌ کانی تر بیزان و ده‌بێت زۆر به‌ هوشیار خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی خۆیان بکه‌ن نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارچه‌یه‌کی کوردستان نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌کی هه‌یه‌ که‌ بۆته‌

ڕۆشنایی و ئومیدی زۆری براو و خوشکه‌ کانی تری پارچه‌کانی کوردستان ،هه‌روه‌ک ده‌زانین ئه‌مڕۆ پیلانێکی هه‌رێمی له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه‌ ،خه‌ریکه‌ پارچه‌یه‌کی تری دڵمان ڕزگاری ده‌بێت له‌ سوریادا ،بۆیه‌ تورکیاو ئیران ده‌زانن له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ی تری کوردستان ڕزگاری بێت ،ئه‌وانیش نه‌توانن له‌ به‌رده‌م خواست و ئه‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماورییه‌ ڕه‌وای کوردانی پارچه‌ که‌یاندا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا سه‌رکووتیان بکه‌ن و بیان چه‌وسێنه‌وه‌ ماڤی خۆیان پێنه‌ده‌ن ،پێم وایه‌ ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کاته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت هه‌موومان به‌ چاووی خۆمان ده‌یبینین ،بۆیه‌ ده‌بێت په‌که‌که‌ و پژاک ئه‌رکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان سووک بکه‌ن نه‌ک قورسی بکه‌ن و کێشه‌و گرفت دروست بکه‌ن ،به‌ڵێ هه‌موومان ده‌ڵیین کوردستان ماڵی هه‌موو مانه‌ به‌ بێ جیاوازی به‌ڵام هه‌موومه‌ڵێک سیاده‌ی خۆی هه‌یه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی ماڵه‌که‌وه‌ پارێزگاری لێبکرێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ،سه‌رانی هه‌ردوو پارت ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌زانن ،تێناگه‌م له‌وه‌ی سه‌رانی هه‌ردوو پارت بۆ ئه‌زموون له‌ مێژوو وه‌رنه‌گرن و سوودی لێ

وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ سوود له‌ باشه‌ کانی وه‌ربگرێن ،نموونه‌ (مسته‌فا بارزانی نه‌مر ) له‌ کۆماری مهاباتدا له‌و کاته‌دا هێزێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵدا بوو نه‌ هات جه‌بهه‌یه‌ک بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق شه‌ڕبکات ،به‌ڵکو جه‌نابی بارزانی نه‌مر هات پارێزگاری له‌ کۆماری مهابات کرد به‌ هه‌موو توانای لۆجیستی و سه‌ربازی خۆی هێزه‌که‌یه‌وه‌، جه‌نابی بارزانی نه‌مر به‌ خۆی و پێشمه‌رگه‌ کانی و ماڵ ومنداڵه‌کانیان و داکۆکیان له‌ کۆمار کرد ، جه‌نابی بارزانی نه‌مر ده‌یزانی سه‌رکه‌وتنی کۆماری مهابات ده‌بێته‌ سه‌رکه‌وتنی ته‌واووی گه‌لی کورد و ده‌بێته‌ ڕۆشنایی بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان ، هاته‌ دوا سات بارزانی نه‌مر داکۆکی له‌ کۆماری مهابات کرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ،ئیتر ئه‌مڕۆ بۆ په‌که‌که‌ و په‌ژاک هه‌مان سینارۆی بارزانی نه‌مر بۆ هه‌رێمی کوردستان دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یشیان پێنه‌کرێت به‌ کێشه‌ بۆ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌ماوه‌ری به‌شه‌رفی کوردستان دروست ناکه‌ن،ئه‌و پارته‌ سیاسییه‌نه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ کاری عه‌سکه‌ری خۆیان

هه‌ڵپه‌ساردووه‌ باردۆخی سیاسی ناوچه‌ که‌ له‌ به‌رچاوو ده‌گرن و سه‌رئێشه‌ بۆ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست ناکه‌ن ،به‌س کاری سیاسی خۆیان ئه‌که‌ن ئه‌وانه‌ جێگای ڕێزی زۆرن له‌ مێژوودا،ئه‌بێت مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی زۆری گوندنشینه‌کان له‌ به‌رچاوو بگیرێت له‌لایه‌ن سه‌رانی په‌که‌که‌ و سه‌رانی په‌ژاک ، هه‌روه‌ک سه‌رۆکی کوردستان ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ی پێکرد له‌و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل جه‌نابی سازیدا ، فه‌رموویان که‌ له‌ شوڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م سنوره‌نه‌ هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌کرێن و نه‌یان توانیوه‌ بیر له‌ ئاینده‌ی خۆیان منداڵه‌که‌نیان بکه‌نه‌وه‌،بۆیه‌ ده‌بێت تۆزێک ئارامی ئۆقره‌ی بۆ خه‌ڵکانی گوندنیشه‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی بناری قه‌ندیل به‌ هه‌موولایه‌ک بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک به‌ ئاسوده‌ی ژیانی خۆیان منداڵه‌کانیان بگوزه‌رێنن،به‌ڵام پێم وانیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ خۆی به‌ شۆڕشگێڕ بزانێت بۆ ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌ی خه‌بات نه‌کات وه‌ک بارزانی نه‌مر ئه‌وه‌ی پێبکرێت ببێته‌ پاڵپشتێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌زموونێکی کوردی له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کدا بێت ،

باش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانین به‌ کوشتنی چه‌ند سه‌ربازێک هیچ له‌ مه‌سئه‌له‌ سیاسییه‌کان له‌و ووڵاتانه‌ نه‌گۆڕێت و به‌سوودیان ته‌واوو ده‌بێت شه‌ڕه‌که‌ له‌ ماڵی خۆیان دوور ئه‌خه‌نه‌وه‌ و شه‌ڕه‌که‌ دێنه‌وه‌ ماڵی کورد خۆی و له‌ هه‌ردوو سه‌ره‌وه‌ به‌ سوودیان ته‌واوو ده‌بێت ،به‌ڵکو ده‌بێت به‌ ڕێگای سه‌رده‌میانه‌ داواکارییه‌ کانی خۆیان بکه‌ن به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌ن داوای ماڤی خۆیان بکه‌ن یان ده‌بێت ئه‌و شه‌ڕ له‌ په‌ڕله‌مان بکرێت ، به‌ تایبه‌تی له‌ تورکیا کورد ده‌یان کورسی په‌ڕله‌مانی هه‌یه‌ ئه‌توانن کاریگه‌ریی زۆریان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌ئی گشتی و سیاسه‌تی تورکیا،په‌که‌که‌ و په‌ژاک و له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی تر ده‌بێت خه‌بات به‌جۆرێک بکه‌ن پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی چه‌کداری بهێنن خه‌باتی سیاسی بگرنه‌ به‌ر ،بتوانن خه‌ڵکی ئه‌و پارچه‌ی کوردستان که‌ خه‌باتی بۆ ئه‌که‌ن هانیان بده‌ن هاوشێوه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ سه‌ر شه‌قام به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ و دیمکراسی داوای ماڤه‌کانی خۆیان بکه‌ن ،

دیاره‌ ئه‌م رێگایه‌ قوربانی زۆر ئه‌وێت به‌ڵام ڕێگای سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌که‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی ماڤه‌کان نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ،ده‌پرسم ئایا په‌که‌که‌ یان په‌ژاک بۆ خۆیان له‌ ئێمه‌ باشتر نازانن که‌ کوشتنی چه‌ند سه‌ربازێک و گرتنی پایه‌گایه‌ک و ته‌ق‌و تۆق به‌ سه‌ر چووه له‌م سه‌رده‌مدا ؟؟ بۆیه‌ باشتر وایه‌ ڕێگایه‌کی عاقڵانه‌تر و سه‌رده‌میانه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی داواکارییه‌کانیان ،نه‌ک له‌ ئێستادا بیانوو بده‌نه‌ ده‌ستی تورکه‌کان و فارسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی توپبارانی گونده‌کان بکرێت یان خه‌ڵکی سڤیل بکوژرێت و هیچ ئه‌نجامێکی سیاسی نه‌بێت له‌ زیان زیاتر بۆ ته‌واووی گه‌لی کورد ،به‌هۆی بیانووی په‌که‌که‌ و په‌ژاک سنوری هه‌رێمی کوردستان تۆپباران و بۆردومان بکرێت یان سه‌رباز بهێنه‌ هه‌رێمی کوردستان ..هتد،وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم کردوه‌ پیلانێکی هه‌رێمی هه‌یه‌ بۆ له‌ناو بردن و یان باشتر بڵێین بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ ،چونکه‌ هه‌رێمی کوردستان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ پێگای سیاسی و دیبلۆماسی خۆی به‌هێز ده‌کات له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا ،بۆیه‌ ده‌بێت په‌که‌که‌ و په‌ژاک هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی مێژووی خۆیان بکه‌ن له‌ ئێستادا و به‌ پیلانه‌ سیاسی و عه‌سکه‌رییه‌ کانی خۆیاندا بچنه‌وه‌ بڕوام وایه‌ سه‌رانی تورک و سه‌رانی ئیران پێیان خۆش بێت چالاکی سه‌ربازی بکه‌ن په‌که‌که‌ و په‌ژاک بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سئه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بیر تاکی کوردی له‌ ووڵاته‌ که‌یاندا له‌ بیر به‌رنه‌وه‌ یان کاڵتری بکه‌نه‌وه‌ ،

شه‌ڕه‌که‌ له‌ ناو شاره‌کانی خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌ سنوره‌کاندا ئه‌و شه‌ڕه‌ بکه‌ن و دواجار به‌ سوودی تورک و ئیرانییه‌کان و دوژمنانی گه‌لی کورد ته‌واوو ده‌بێت و ده‌بێته‌ ماڵوێرانی زۆر بۆ گه‌لی کورد ،زیانی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری به‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌که‌وێت ،بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رانی په‌که‌که‌ و په‌ژاک گوێی له‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان بگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی کورد مان ..ئه‌گه‌ر سه‌رانی په‌که‌که‌ سیاسه‌تی خۆیی نه‌گوڕیبێت و خۆیی له‌ هه‌موو که‌س پێ گه‌وره‌تر بێت گوێڕایه‌ڵی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مان و دڵسۆزانی کورد و کوردستان نه‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی له‌ به‌رچاوو نه‌گرێت،به‌ دووری نازانم له‌و ناوچه‌یدا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ ڕووبدات و به‌ زیانی ته‌واووی گه‌لی کورد ته‌واوو ده‌بێت و به‌سوودی دوژمنان کۆتایی دێت ....

ده‌بێت هه‌موو کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نا مرۆڤانه‌ی تورکیا و ئیران رسواو مه‌حکوم بکه‌ین و له‌ که‌ناڵی تایبه‌تییه‌کان مه‌حکمه‌ی لاهای و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی په‌ڕله‌مانی ئه‌وورپای لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌ له‌م ڕه‌فتاره‌ نامرۆڤانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌توانن ڕه‌فتاری وا به‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان بهێنه‌وه‌ ...یه‌کگرتووی و یه‌کخستنی ماڵی کوردی له‌ هه‌موو کات پێویست بووه‌ ،له‌م ساته‌ وه‌خه‌ته‌دا زیاتر پێویستمان به‌ یه‌کگرتوو یه‌کخستنی ماڵی کوردی هه‌یه‌ ده‌بین له‌لایه‌ک له‌ سه‌ر سنوره‌کان له‌لایه‌کی تر له‌ ناوچه‌ دابراوه‌کان وه‌ک سه‌عدییه‌ و شوێنه‌کانی تر چۆن تاکی کورد شه‌هید ده‌کرێت له‌ به‌ر کورد بوونیان و ئاواره‌ ده‌کرێن . ..بۆیه‌ هه‌تا هه‌نووکه‌ مه‌ترسی زۆرمان له‌سه‌ر له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌کان ..

بۆیه‌ تکا ده‌که‌ین له‌ سه‌رانی په‌که‌که‌ و سه‌رانی په‌ژاک ڕێگای سه‌رده‌مانه‌و عاقلانه‌تر بگرنه‌ به‌ر بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی داواکارییه‌کانیان ،نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ..چونکه‌ مێژوو له‌ هیچ پارتێکی سیاسی و که‌سێک نه‌بورێت ..

جێگای خۆیه‌تی سه‌ری ڕێزو نوازش بۆ شه‌هیدانی ته‌واووی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانه‌ی که‌ له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ر بۆردوومانی فرۆکه‌کانی تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ که‌وتن و شه‌هیدانی تۆپبارانی ئیران وبه‌هیوای ئه‌وه‌م به‌زووترین کات برینداره‌کان برینه‌کانیان ساڕێژ ببێت ..

بژی کورد بژی کوردستان .ڕوو ڕه‌ش بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر